بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ئه‌نیس نه‌قاش به نه‌خۆشیی كڕۆنا جارێكی دیكه سه‌رنجه‌كانی به‌ره‌و ده‌زگای تیرۆری ده‌ره‌وه‌ی سنووری كۆماری ئیسلامی ڕاكێشایه‌وه. نه‌ققاش كه له پێڕه‌وان و موریدانی خومه‌ینی بوو، ساڵی ١٣٥٩ به فه‌رمانی خه‌ڵخاڵی، حاكمی شه‌رعی ئه‌وكات ده‌نێردرێته وڵاتی فه‌ڕانسه تا به قسەی خۆی حوكمی ئێعدامی شاپووری به‌ختیار، دوایین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕێژێمی پێشوو جێبه‌جێ بكا. ئه‌و هه‌وڵه سه‌رنه‌كه‌وت و به‌ختیار ڕزگاری بوو، به‌ڵام نه‌ققاش له زۆر پیلانی تیرۆریستیی دیكه‌دا به‌شداریی كرد. تیرۆری سه‌دان چالاكی سیاسی، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر و چالاكی فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت ژینگه‌پارێز له ماوه‌ی 42 ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بەسە بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ سیفه‌تی ده‌وڵه‌تی تیرۆیستی به‌و ده‌وڵه‌ته بدرێ. مردنی ئه‌نیس نه‌ققاش ده‌كه‌ینه بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سووكه‌ئاوڕێك لە تیرۆر و كارنامه‌ی تیرۆریستیی كۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه.
هه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستا دانی به چه‌مكی ده‌وڵه‌تی تیرۆریست دانه‌ناوه و ته‌نیا تاقم و گرووپ و كه‌سه‌كان ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌وه، به‌ڵام به لێ‌وردبوونه‌وه له هه‌موو ئه‌و تیرۆره ڕێكخراوانه‌ی له گۆشه و كه‌ناری دونیادا ئه‌نجام ده‌درێن، ڕوونه كه ده‌وڵه‌تان سپۆنسه‌ر و ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كیی تیرۆریزمن. هۆكارگه‌لی جیاواز پاڵ به ده‌وڵه‌تانه‌وه ده‌نێن تا ده‌ست بۆ تیرۆر به‌رن، له عه‌ینی حاڵ‌دا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ره‌ی ده‌وڵه‌تانی پشتیوانی تیرۆر، هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه و ده‌كرێ بڵێین هانده‌ر و ئامانجی وه‌ك یه‌كیشیان هه‌یه. ئامانج و هانده‌ری ده‌سته و تاقمه تیرۆریسته‌كانیش هه‌مان ئاراسته ده‌پێون. به جۆرێك كه هه‌ركات هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆ بێته گۆڕێ كه ده‌وڵه‌تێك، گرووپێك یان كه‌سێكی خاوه‌ن ئیدئۆلۆژییه‌كی دیاریكراوی دینی یان دونیایی كه توانای ته‌حه‌ممول و وه‌رگرتنی بیر و ئیده‌ی جیاوازی نییه و هه‌ر چه‌شنه جیابیرییه‌ك به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌زگای فكری و دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی ده‌زانێ، ده‌ست بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌با وه‌ك تاقه ڕێگه‌یه‌ك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه جیا بیركردنه‌وه‌یه‌ك.
لایه‌نی تیرۆریست له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ته‌نیا خۆی و ده‌زگا فكرییه‌كه‌ی شایانی ژیان و به‌رده‌وام بوونن، هه‌ر بۆیه په‌نا بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌با بۆ یه‌كڕه‌نگ‌كردنی كۆمه‌ڵگە و له ئه‌نجامدا له‌نێو بردنی جیابیرانی ناشاز. ئه‌و سیستمه فكرییه چ له حه‌شاشیونی سه‌رده‌می حه‌سه‌ن سه‌باح‌دا و چ له قاعیده و داعیش و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشدا بێ، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه. دیاره ناكرێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكرێ كه هه‌ندێ جار فشاری زێده له ئه‌ندازه بۆ سه‌ر لایه‌نێك كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌و لایه‌نه له ژیانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی… نه‌هێڵێته‌وه، په‌نا بردنه به‌ر تیرۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به گشتی تیرۆریزم سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پێناسه‌یه‌كی گشتگیر كه كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ری كۆك بن، به‌ڵام خاوه‌نی هیندێك ڕه‌گه‌زه كه هه‌مووان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌كوو به‌كارهێنانی توندوتیژیی ئه‌وتۆ كه ترس و تۆقاندنی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌دواداچوونی ئامانجێكی سیاسیی دیاریكراو و سه‌ره‌نجام په‌نابردن بۆ ڕێره‌وێكی فكری و سیاسی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزی مرۆیی.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه هه‌م له تیرۆری نێوخۆیی‌دا به‌دی ده‌كرێن و هه‌م له تیرۆری ده‌وڵه‌تیدا، واته ئه‌و تیرۆره‌ی كه ڕه‌گه‌زێكی ده‌وڵه‌تی تێدا به‌شداره چ وه‌ك ئه‌نجامده‌ر، چ وه‌ك یارمه‌تیده‌ر، چ وه‌ك هانده‌ر و ته‌نانه‌ت وه‌ك پاڵپشتیكاری مه‌عنه‌وی.
له جیهانی ئه‌مڕۆدا تیرۆری ده‌وڵه‌تی زیاتر تایبه‌ته به‌و وڵاتانه‌ی كه سیسته‌مێكی سیاسیی دیكتاتۆڕ و داخراویان هه‌یه و له سۆنگه‌ی پاراستنی خۆیان ئیزنی هه‌ر چه‌شنه ده‌ركه‌وتنێك له‌و گرووپه سیاسی، ئیتنی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و ئایینزاییانه ده‌ستێنن كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپی فه‌رمانڕه‌وا. وڵاتانی داخراو و نادیمۆكڕات له ترسی به‌هێزبوونی جیابیران و جیاباوه‌ڕان، ده‌ست بۆ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك ده‌بن بۆ بێده‌نگ كردنیان. تیرۆری ده‌وڵه‌تی له به‌ر ئه‌وه‌ی داموده‌زگا و توانا ماددی و مرۆییه‌كانی ده‌وڵه‌تی له پشته، به‌رفراوانتر و مه‌ترسیدارتره و له هه‌مان كاتدا به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌شی دژوارتره، به تایبه‌ت كاتێك كه ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تیرۆریست له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی جه‌مسه‌ره جیاوازه‌كانی هێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی جیاوازی له‌گه‌ڵدا بكرێ. 11ی سێپتامبری 2001 لاپه‌ڕه‌یه‌كی گرینگه له مێژووی تیرۆر و مه‌ترسیی تیرۆریزم. یه‌كده‌نگ بوونی ڕێژه‌یی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر به تیرۆریست ناساندنی تالبان و ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌ها هه‌ره‌وه‌زی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان به تایبه‌ت له ده‌ره‌نجامی لاوازبوونی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌ركه‌وتنی جۆرێك له تاك جه‌مسه‌ری له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، هیواكانی بۆ پێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پێناسه‌ی تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌شانده‌وه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتۆڕی دیكه و هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌ڵگری ئایدۆلۆژییه‌كی ئایینی، هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌نای بۆ تیرۆر بردووه و جیابیرانی خۆی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا له‌نێو بردووه و له هه‌مان كاتدا ده‌زگای تیرۆری دژی پێرسۆنێلی دیپلۆماسی و سیاسی و ته‌نانه‌ت هاووڵاتیانی وڵاتانی تریش خستۆته گه‌ڕ. له‌وانه‌یه بتوانین بڵێین تیربارانه‌كانی 26ی ڕێبه‌ندانی 1357 له‌سه‌ر بانی قوتابخانه‌ی “رفاه”، سه‌ره‌تای وه‌گه‌ڕكه‌وتنی ده‌زگای تیرۆری ڕیژیم بوو. ده‌زگای تیرۆری كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌نجامی بێده‌نگیی وڵاتانی ئورووپایی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر په‌لی هاویشت و به هه‌موو جیهاندا بڵاو بۆوه. دامه‌زرانی سوپای قودس و حیزبوڵڵا و پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و سه‌راسه‌ری جیهان، و هه‌روه‌ها ناكۆكیی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ماهییه‌تی كۆماری ئیسلامی و ڕه‌فتاره‌كانی له ناوچه‌و جیهاندا، وایكردووه ئه‌و ڕێژیمه تا ئێستاش بتوانێ ناڕازییانی خۆی و ئیدئۆلۆژییه‌كه‌ی تیرۆر بكا.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کاتێک تێرۆری بە چەکێکی پێویست و گرینگ بۆ حەزف و لەنێوبردنی نەیارانی خۆی زانیوە. ئەم ڕێژیمە بۆ لێدانی دژبەرانی خۆی بەتایبەت لە نێو هێزە پێشکەوتنخواز و مافویستەکاندا تێرۆری لە چەشن و شێوازی جۆراوجۆری خۆیدا بەکار هێناوە. هەوڵدان و پیلانداڕشتن بەمەبەستی زەربەوەشاندنی فیزیکی لە حیزب و لایەنەکان و کەسایەتییە مخالف و جیابیرەکان کە بە ناوی تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەموو لایەک ناسراوە، هیچ سنوور و جوغرافیاییەکی نەناسیوە.
گه‌لی كورد گه‌وره‌ترین قوربانیی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامییه. تیرۆری ڕێبه‌رانی كورد و به تایبه‌ت دوكتور قاسملوو و دوكتور شه‌ڕه‌فكه‌ندی له ئورووپا به‌رهه‌می سیاسه‌تی سازشكارانه‌ی ئورووپاییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بوو. كه‌یسی میكۆنووس یه‌كه‌م ڕیسوایی نێوده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامی بوو كه ڕێبه‌رانی پله‌باڵای ڕێژیمی به تاوانباری تیرۆری دوكتور شه‌ڕه‌فكه‌ندی ناساند و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایی و ئێرانی پچڕاند. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان، ده‌رگاكانیان بۆ كۆماری ئیسلامی واڵا كرده‌وه تا بتوانێ له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی له‌ناوبردنی ناڕازییانی خۆی له ڕۆژئاوا كه‌ڵك وه‌رگرێ.
تێرۆری دژبەرانی سیاسی و تێکۆشەرانی کورد و هەروەها لە مەیدان دەرکردنی جیابیرانی سیاسی و ئایینی بە ڕێگەی تێرۆر هەمیشە ئەولەوییەت و لە سەرووی کار و بەرنامەکانی ڕێژیم لە کوردستان بووە. هەر لە ماوەی چەند ساڵی رابردووش‌دا بینیمان کە دەزگای هەمیشە لەسەرپێی تێرۆری کۆماری ئیسلامی چەند جارێکی دی زەفەری بە بزووتنەوەی کورد برد، کە تێڕۆری شەوی یەلدای بەرەم دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تێرۆری چەند فەرماندە و کادرێکی حیزبە کوردستانییەکان و پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات نموونەیانن.
ئه‌گه‌ر ئه‌نیس نه‌ققاش كه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی فه‌ڕانسه حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له ساتوسه‌ودایه‌كی دوولایه‌نه‌دا ئازاد نه‌كرابا، ئه‌گه‌ر قاتڵانی دوكتور قاسملوو له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئوتریشه‌وه پێشكه‌ش به كۆماری ئیسلامی نه‌كرابانه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌زگای تیرۆری ڕێژیم له‌ژێر ناوی دیپلۆماسی و له نێو باڵوێزخانه‌كانی له ئورووپادا ده‌رفه‌تی چالاكی نه‌درابایه، له‌وانه‌یه كۆماری ئیسلامی ئێستا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی پشتیوانی تیرۆر نه‌بووایه كه ئێستا بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و خودی وڵاتانی ئورووپاییش. ڕەنگبێ هەڵوێستی ئازایانەی دادگای بێرلین لە دوای تێرۆری میکۆنۆس و مەحکوومکردنی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی بە هۆی ئاگاداربوون و دەرکردنی بڕیاری ئەو کردەوە تێرۆریستییە، ڕەوتی درێژەدانی کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو ئاستەدا لە دەرەوەی وڵات خاو کردبێتەوە، بەڵام هەرگیز هیچ یەک لەو گوشارانە نەبوونە هۆی دەستبەرداربوونی ئەو ڕێژیمە لە سیاسەتی تێرۆر و ئەوان بە هۆی ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان لە هەر شوێنێک جێ پێیەکان بۆ کرابێتەوە، ئەو شوێنەیان کردوەتە مەیدانی ڕمبازێنی تێرۆریستەکانیان و بە ئەنجام گەیاندنی پیلانە دزێوەکانیان.
دواجار مردنی ئه‌نیس نه‌ققاشی لوبنانی ئه‌وه‌شمان وه‌بیر دێنێته‌وه كه ئیدئۆلۆژیی ئایینی چه‌نده ده‌توانێ مه‌ترسیدار بێ له كۆكردنه‌وه‌ی تیرۆریستان له وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه.