• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شەری ئێران و ئامریکا لە خاکی عێڕاق و سووریەدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/03/05
جۆری بابەت: سیاسی

ئامانج زیبایی

سەرەڕۆییەکانی ئێران زۆر زوو وەڵامی خۆی لە ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی وەرگرتەوە. ڕۆژی ٧ ڕەشەممە بە بریاری جۆ بایدێن، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، چەند فرۆکەیەکی شەڕکەری ئەم وڵاتە گرووپێکی میلیشیای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە سووریە بوردومان کرد. لە دوای هێرشی فرۆکەکانی ئامریکا بۆ سەر لق و پۆیەکانی سەر بە سپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی سووریە کە ٢٢ چەکداری ئەم گرووپەی تێدا کوژران، وەزارەتی بەرگریی ئامریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا  ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشە وەڵامێک بوو بۆ ئەو هێرشە مووشەکییەکەی ئێران کە کرایە سەر هەولێر!

پرسیار ئەوەیە کە ئەمریکا بۆچی لە خاکی سووریەدا پەلامارەکەی ئێرانی بەرپەرچ دایەوە، لە کاتێکدا کە “کەتیبەی سەیدولشوهەدای” سەر بە حەشدی شەعبیی عێراق ئەم هێرشانەی لە خاکی ئەم وڵاتەدا کردبوو.

ئەم گرووپەی کە لەو وەڵامدانەوەیەدا کراوەتە ئامانج، کەتیبەی حیزبوڵڵایە کە ئەویش بەشێکە لە حەشدی شەعبی و هاوپەیمانی سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و ئامریکا زۆر جار و پێشتریش زەبری کوشەندەی لێ‌وەشاندبوون. ئەو شوێنەش کە هێرشەکەی کراوەتە سەر، لە رووی هەڵکەوتەی جوغرافییایەوە شوێنێکی گرینگی ستراتێژییە کە لەژێر چاودێری هێزەکانی نیزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران‌دایە و لە ڕێگەی ئەم گرووپانەوە ئێران دەسەڵاتی خۆی بە سەر ئەم ناوچە سنوورییانەوە سەپاندووە. هەروەها ڕیسکی ئەوەی لێ دەکرا کە جارێکی تر ئەم گرووپ و ڕێکخراوە تیرۆریستییانە بۆ زەربە لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە ناوچەکەدا خۆیان ڕێک بخەن و تەداروکی هێرشێکی دیکە لە جۆری هێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ببینن.

هۆکاری هەڵبژاردنی سووریەش بۆ ئەم جۆرە هێرشانە لە لایەن هەر دوو لایەنی ناکۆکییەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ناسەقامگیرییەی کە بەهۆی شەڕی درێژخایەنەوە لە سووریە لەئارادایە و ئەم وڵاتە بۆتە مەکۆی تێرۆریستە نێودەوڵەتییەکان. دەست‌کەوتنی کەرەستەی پێویست بۆ کاری سابوتاژ و هێزی ئینسانیی عەمەلیاتی لەم وڵاتە زۆر ئاسانە و ڕێژیمی بەشار ئەسەدیش هیچ جۆرە دەسەڵاتێکی بە سەر ناوچە سنوورییەکانی خۆیدا نییە و ئەم ناوچانەش بوونەتە مەیدانی تەڕاتێنی سەر بەم گرووپانە کە بارەگا و عەمباری تەقەمەنیی خۆیانی لێ دادەنێن. دیتنەوەی ئەم بنکانە بۆ هێزەکانی ئامریکا و ئیسرائیل ئاسانترە، هاوکات وڵاتی ئیسرائیلیش دەکرێ هۆکاری سەرەکی بێت بۆ هەڵبژاردنی سووریە بۆ هێرش کردنە سەری بۆ دوو مەبەست:

یەکەم، لە ڕووی پێدانی زانیاریی سەربازی و هەواڵگرییەوە. ئیسرائیل لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو هەر جارناجارێک بەئاشکرا هێرشی کردووەتە سەر گرووپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەم هێرشانەش بەبێ هەبوونی زانیاریی ورد و درووست لەسەر بنکە و بارەگاکانی ئەم گرووپانە ناکرێ. مووساد لە سووریە چالاکترە لە دامودەزگا هەواڵگرییەکانی تر و بە تایبەتی کە لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ‌دا ئامریکا بە شێوەی پێویست گرینگی نەدەدا بە سووریە و ئەگەر گوشاری سێنا و پەرلەمانی ئامریکا نەبوایە، ئەوە ئامریکا ئەم وڵاتەی هەر بەجێ دەهێشت.

دووهەم، بۆیە خاکی سووریە هەڵبژێردرا کە بەرپەرچدانەوەکەی ئامریکا لە خاکی عێراقدا نەبێت و دەستی کازمی، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ئاوەڵاتر بێ و هێرش‌کردنە سەر حەشدی شەعبی کاردانەوەی گەورەی لێ نەکەوێتەوە و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئەم گرووپ و ڕێکخراوانە بخرێتە ئەستۆی حکوومەت. وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێش سەردانەکەی بۆ ئێران لە فڕۆکەخانە ڕایگەیاند کە لە عێراقدا شتێک بە ناوی بەرەی مقاوەمەت بوونی نییە و ئەوەش خۆی نیشانەیەکی ڕوون بوو کە حکوومەتی کازمی سوورە لەسەر پەکخستنی حەشدی شەعبی و، ئەمریکا نەیویست بە لێدانی گرووپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە خاکی عێڕاقدا بارودۆخەکە لە دەستی حکوومەتی کازمی بچێتە دەرێ.

بابەتی گرینگ لەم پێوەندییەدا ئەوەیە لەدوای هاتنە سەر کاری ئیدارەی بایدێن، سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لەسەر ئەم بنەڕەتەیە کە ئاستی ناکۆکییەکان بێنێتە خوارێ و باشترە کە کاربەدەستانی ئێران ناچار بکا بێنە سەر میزی دانووستان. لەم پێوەندییەشدا ئامریکا تووشی کێشەی زۆر بۆتەوە، لە لایەک ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیی کۆماریخوازەکان و ئیسرائیل بۆتەوە ولە لایەکی دیکەشەوە نایەوێ ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران تووشی پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازی بێ. بۆیە بەم بوردوومانەی هێزەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵا ئەو پەیامەی بۆ کاربەدەستانی ئێران نارد کە دڵنیای کا لە ئەگەری مەترسی خستنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە ناوچەکەدا ئەم ڕەفتارانە بێ وەڵام نامێننەوە و بژاردەی سەربازی هەر دەم لە سەر میزی کۆشکی سپی بژاردەیەکی بەردەستە؛ بابەتێک کە وەزیری دەرەوەی ئامریکاش لە دوای هێرشەکە ئەمەی لە لێدوانێکدا پشتڕاست کردەوە.

تاگی بابەت: شەری ئێران و ئامریکا لە خاکی عێڕاق و سووریەدا

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist