ڕوونکردنەوەیەکی پێویست
کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەنداندا بە بڵاوکردنەوەی کتێبی “پیری دێموکرات” ڕێزی لە یاد و بیرەوەریی نەمر جەلیل گادانی گرت. ئەم کتێبە کۆمەڵە وتارێکی بە قەڵەمی کۆمەڵە کەسایەتییەکی سیاسی، ڕووناک‌بیری و ئاکادیمیی کورد لەسەر ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ژیانی سیاسی و تایبەتمەندییە کەسییەکانی کاک جەلیل گادانی لەخۆ گرتووە. یەک لەو کەسایەتییە سیاسییانەی کورد کە بابەتی بۆ ئەم یادنامەیە نووسیبوو، بەڕێز کاک سەید برایم عەلیزادە، دەبیر ئەوەڵی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو. بەداخەوە لە کاتی دیزاینی کتێبی “پیری دێموکرات”دا وتارەکەی کاک سەید برایم عەلیزادە لەقەڵەم کەوت. وێڕای داوای لێبوردن لە بەڕێزیان، نووسینەکەیان لەسەر نەمر کاک جەلیل گادانی لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا بڵاو دەکەینەوە.
***
كاك جه‌لیل گادانی هه‌ر له سه‌رده‌می مناڵێهوه له ڕێگه‌ی باوكمه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی ئیمه‌دا ناوێكی ئاشنا بوو. باوكم، “حه‌سه‌ن عه‌لیزاده”، (١٣٠١-١٣٩٥) له ساڵی ١٣٣٧ههتاوی پێوه‌ندیی به ڕێكخراوی نهێنیی حیزبی دیموكراتی كوردستان له شاری مه‌هاباد ده‌گرێ و له ناوچه‌ی شاروێران ده‌ست به چالاكیی سیاسی ده‌كا. ئیمه ماڵمان له ئاوایی خانەگێ بوو كه ئه‌و كات ٥ كیلۆمیتر له شاری مه‌هاباد دوور بوو. (ئیستا له گه‌ڵ شار تێكه‌ڵ بووه‌ته‌وه.) باوكم مه‌لای ئه‌و دێیه بوو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه كه به “به‌راتی” مه‌لایه‌تی به‌ڕێ نه‌ده‌چوین، فێری سهعاتسازییش ببوو و دوكانێكی له مه‌یدانی ئاسینگه‌ران له مه‌هاباد به‌كرێ گرتبوو، و به‌عزه ڕۆژێك به دوچه‌رخه ده‌هاته شار و سهعاتسازییهكهی ده‌كرده‌وه. له سه‌ره‌تاوه سه‌عاتی “چاڵمه” و دواجاریش فێر ببوو سه‌عاتی گیرفان و سه‌عاتی دهستییشی چاك ده‌كرده‌وه. باوكم ئه‌و جۆره‌ی كه خۆی بۆی گێڕاومەتەوە، له مه‌هاباد له ڕێگه‌ی كاك “حەسن مه‌نسوری”، كه له‌سه‌ر نه‌بشی شه‌قامی فه‌رح و شاپوور دوكانی چافرۆشیی هه‌بوو و هه‌روه‌ها كاك سه‌ید حه‌سه‌ن هاشمی، كه ئه‌ویش دوكانێكی بهزازیی چكۆله‌ی له بازاری قهیسەریدا هه‌بوو، به نهێنی له‌گه‌ڵ كاك جه‌لیل گادانی، كه ئه‌وكات له پله‌یه‌كی بانتری حیزبایه‌تیدا بووه، ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی هه‌بوو. كاك جه‌لیل ڕۆژنامه‌ی “كوردستان”ی ده‌گه‌یانده ده‌ستی كاك “حه‌سەن مه‌نسوری” و ئه‌ویش ده‌یدا به باوكم و باوكیشم ده‌یهێناوه بۆ ئاوایی خانەگێ و چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراوی له خه‌ڵكی “خانەگێ” و گونده‌كانی “وسوكهند” و “ئیندرقاشیش” ده‌هاتنه ماڵمان و شه‌وانه كۆ ده‌بونه‌وه و ڕۆژنامه‌كه‌ی بۆ ده‌خوێندنه‌وه و من و براكه‌شم له كه‌لێنی ده‌ركه‌وه تهماشمان ده‌كرد و نه‌مانده‌زانی چ باسه! جاروباریش خۆم شاهید بووم له‌گه‌ڵ باری قاچاخی توتن و چا، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌هاته ماڵی ئێمه‌وه. ده‌زانم بابم یارمه‌تیشی كۆ ده‌كرده‌وه و هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌یگه‌یانده ده‌ستی كاك جه‌لیل. دواجار كه كه‌وته زیندان، ئه‌و بابه‌ته‌ش له په‌روه‌نده‌ی مهحكومییهتهكهیدا هاتبوو.
پائیزی ساڵی ١٣٣٩ ماوه‌یه‌كی كورت دوای گیرانی كاك جه‌لیل، باوكم و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوراوانی حیزبی دیموكرات، له مه‌نته‌قه‌ی موكریان گیران و له ڕێگه‌ی ته‌ورێزه‌وه به ته‌یاره‌ی ئه‌رته‌ش گوازرانه‌وه بۆ زیندانی قه‌سر له تاران. داستانی بازجویی و ئه‌شكه‌نجه‌كان، دادگاییكردن و دیفاعییات و مهحكومیهتهكان، خۆی میژوویهكه كه له لایه‌ن كه‌سانێك وا تێیدا به‌شدار بوون باس كراوه یان نوسراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئازارێكی زۆر دران، ساڵانێكی سه‌ختیان تێپه‌ركرد و حوكمی ناڕه‌وایان به سه‌ردا سه‌پا. ئه‌ونده‌ی من له باوكم بیستوومه و له یاداشته‌كانیدا خوێندومه‌ته‌وه، له‌و ساڵانه‌دا كه جاروبار له‌گه‌ڵ كاك جه‌لیل كه‌وتوونه‌ته بهندێکەوه، ده‌یگوت كاك جه‌لیل له‌و كه‌سانه بوو كه به‌رده‌وام خه‌ریكی فێركردن و فێربوون بوو. ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا هیچ كاتێك له ژیانی له به‌ندیخانه‌دا به‌فیرۆ بچێت. له‌م ڕوه‌وه خۆی زۆر به قه‌رزداری ئه‌و ده‌زانی.
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه‌ش بلێم كه باوكم له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا كه شانازیی به چالاكیی سیاسیی نهێنی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی خۆی و هاوڕێیه‌تیی كاك جه‌لیل ده‌كرد، له هه‌مان كاتدا سه‌باره‌ت به گیرانهكانی ئه‌و سه‌رده‌م ڕه‌خنه‌ی هه‌بوو، له بێسهرهوبهرەیی و ناشاره‌زایی له كاری ڕێكخراوه‌یی و شێوه كاری نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخی دیكتاتورییهتی ئه‌و سه‌رده‌مدا: “هه‌ر جاره له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی ساواكی شادا ژوماره‌یه‌كی زۆرمان ده‌گیران و ژوماره‌یه‌كی زۆرمان به ناچار ڕێگای كوردستانی عێراق و هه‌نده‌رانیان ده‌گرته‌به‌ر”.
قۆناغێكی دیكه‌ی بیره‌وه‌ریی ئەمن له كاك جه‌لیل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژانی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران و خۆپیشاندان و ڕێوڕه‌سمی ئهسپهردهكرنی كاك عه‌زیز یوسفی. ئه‌وكات له ڕێكخراوی نهێنیی كۆمه‌ڵه له شاری مه‌هاباددا، له ڕێگه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو كاك خانه‌ی موعینی و كاك سلێمانی تیكانته‌په و چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه، بۆ ڕێكخستنی ئه‌و خۆپیشاندانه ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كاك جه‌لیل له پێوه‌ندی و هاوكاریدا بووین. له مێژووی خه‌باتی ئه سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وه یه‌كه‌م خۆپیشاندان بوو له شاری مه‌هاباد له دژی ڕێژیمی شا و له‌م ڕووه‌وه گرینگییەکی تایبه‌تی هه‌بوو. لام وایه ده‌وری كاك جه‌لیل گادانی له ڕێكخستنی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌دا له هه‌مووان به‌رچاوتر بوو.
دوای ئه‌وه و له ساڵانی دواتردا پێوه‌ندیی ئێمه و كاك جه‌لیل چووه چوارچێوه‌ی پێوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵه و حیزبی دێموكرات. ده‌زانین كه ئه‌و پێوه‌ندییه‌ش گه‌لێك هه‌وراز و نشێوی به‌سه‌ردا هات. به هه‌ڵكه‌وت نه‌بێ و به ڕاگوزار، چاوم به كاك جه‌لیل نه‌ده‌كه‌وت. به‌ڵام له كاتێكدا كه پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه و دێموكرات پچڕابوون و ناكۆكییه‌كان به لوتكه گه‌یشتبوون، كاك جه‌لیل هه‌رگیز باریكه ڕێگه‌یه‌ك كه به‌هۆی خزمایه‌تییه‌وه، بۆ لای كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه هه‌یبوو، داینه‌خست. كاك جه‌لیل له‌گه‌ڵ هاوڕێ دوكتور جه‌عفه‌ر شه‌فیعی خزم بوون و پێوه‌ندیی شه‌خسی خۆی له‌گه‌ڵ دوكتور جه‌عفه‌ر به چاوپێكه‌وتن، به نامه و به په‌یغام نه‌پساند. ئه‌و پێوه‌ندییه، ئه‌گه‌رچی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی بوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌لاقه‌یه‌ك بوو، بۆ ڕاگرتنی لانیكهمی پێوه‌ندی كه له‌و كاتدا كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو. سه‌ره‌رای گله‌یی و گازهندهیهكیش كه ڕووی له كاك جه‌لیل ده‌كرد، ئه‌و ده‌لاقه‌یه‌ی هه‌رگیز دانه‌خست.
سه‌رده‌مێكی دیكه‌ی پێوه‌ندی من و كاك جه‌لیل، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه حیزبی دیموكرات كوردستان ئیران، تووشی لێكدابران بوو و “حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران- ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر، پێكهات. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه، شه‌ڕی كۆمه‌ڵه و دیموكرات له‌گه‌ڵ ئه‌م باڵه‌ی حیزبی دێموكرات به خێرایی جێگه‌ی خۆی دا به ئاشتی و به هاوكاری و به چاوپێكه‌وتن و دیالۆگی به‌رده‌وام. كاك جه‌لیل گادانی ئه‌وكات وه‌كوو سكرتێری گشتیی ئه‌و باڵه‌ی حیزبی دێموكرات، ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو له داڕشتنی پێوه‌ندیی ئاشتییانه‌ی نێوان دوو ڕێكخراو، له كاتێكدا كه به‌رنامه و ستراتێژ و ڕێبازی سیاسیشمان جیاواز بوو. پێوه‌ندیی شارستانییانه‌ی كۆمه‌ڵه و دێموكرات له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه كاك جه‌لیل كه‌سایه‌تیی یه‌كه‌می حیزبه‌كه‌یان بوو، نمونه‌یه‌كی باشی به‌ده‌سته‌وه دا بۆ ڕێكخستنی پێوه‌ندیی حیزبه سیاسییه‌كانی چالاك و چه‌كدار له كوردستان، بێگومان به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و ده‌سكه‌وته به ناوی كاك جه‌لیل گادانییه‌وه له مێژووی كوردستاندا تۆمار ده‌كرێ. له ساڵانی دواتریش دوای یه‌كگرتنه‌وه و جیابونه‌وه‌ی دووباره‌شیان، حیزبی دێموكرات هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی كه كاك جه‌لیل یه‌كێك له داڕێژه‌رانی بوو ڕۆیشت.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌لێك جار به هۆی دۆستی دێرینی هاوبه‌شمان كاك عه‌زیز ماملێوه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاومان به یه‌ك ده‌كه‌وت. له كه‌شوهه‌وایه‌كی ناڕه‌سمی و دۆستانه‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕامان ده‌كرد. له دیالۆگ و له كاتی بەرچاوترین جیاوازییشدا هه‌میشه ئارام و پشوو له‌سه‌رخۆ بوو، ئاگاداری وردی ڕووداوه‌كان بوو، هه‌رجاره و نوسینێكی خۆی ده‌خسته به‌رده‌ستم: “بزانه پێت چۆنه؟” كاك جه‌لیل هه‌ر له زیندانی ڕێژیمی شاوه تا دوایین ڕۆژه‌كانی ژیانی، ده‌ست و قه‌له‌مێكی به‌كاری بۆ نوسین هه‌بوو. له‌م ده‌وره‌یه‌دا كه زۆرتر چاومان به یه‌ك ده‌كه‌وت، هه‌ستم ده‌كرد كه كه‌وتۆته په‌له بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌یه‌تی تۆماری كات. ڕاده‌ی په‌یگیری و ماندوویینهناسی له‌م بواره‌دا به‌ڕاستی سەرنجڕاكێش بوو. كه باسی ئه‌و دهورەیه ده‌كه‌م وا له نزیكه‌وه ئاگاداری ژیانی بووم. ناتوانم له‌بیری بكه‌م كه چه‌نده ساده ده‌ژیا و چه‌نده خۆنه‌گر بوو.
یادی به‌خێر.