فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 15:50
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

کۆمەڵگە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/01/05
in ئەندیشە

شاڕۆخ حەسەن‌زادە

تێرمی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی جۆراوجۆریی بزووتنەوەکان جیاوازە و بە ئاسانی ناتوانرێ سنوورێک بۆ جیاکردنەوەی دەرکەوتە پێوەندیدارەکان بدۆزێتەوە. ئەم ئاڵۆزییانە بوونە هۆی ئەوەی کەڵک لە تێگەیشتنی دیکە لە جیاتی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی وەبگیرێ و لە ئاکام‌دا جووڵانەوەی جڤاکی بە بابەتەکانی دیکەوەی وەک گۆڕان و شۆڕش لێک درانەوە، یان لە بابەتە تایبەتییەکانی دیکەی وەک ئاکاری کۆمەڵ کورت کراوەتەوە. لە تێگەیشتن و پێناسە نەریتییەکانی پێوەندیدار بە بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی دەتوانین ئاماژە بە ئاکاری گشتی، کاری گشتی، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، جیاوازیی کۆمەڵایەتی، بەرەنگاری کۆمەڵایەتی و هەڵوێست وەرگرتنی ڕاستەوخۆ بکەین. لە ڕاستیدا ئەم تێگەیشتنانە تەنیا بەشێک لە فامی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی پێک دێنێ و ئاماژە بە پێناسەی سەربەخۆی ئەو ناکەن.

لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٦٠ ئادگاری نوێی کرداری کۆمەڵایەتی-سیاسی پەیدا بوون و ڕێکخەری گشتگیرترین بزووتنەوەکانی دوای ١٩٣٠ بوون. کاراکتێری ئەم جیاوازییە زۆرتر لاوان و ژنان و کەمەنەتەوەکان بوون، کە ناکرێ ڕەفتاری ئەوان لەسەر بنەمای کەلێنە سیاسی-کۆمەڵایەتییە سیاسییەکان لێک‌بدرێتەوە. لە ئاکامدا بابەتی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان وەک دەستوری کاری ئەو کەسانەی لێ هات کە هاوبیری ئەم بوارە بوون، یان بەشێوەیەکی چالاک لەم بەشەدا توێژینەوەیان کردووە. لە ئەنجام‌دا ساڵی ١٩٧٠ ژمارەیەکی زۆر بیرۆکەی نوێ لەم بوارەدا وێنا کران.

بەپێی پۆلێنبەندییەک ئەم تیۆرییانە بە سەر دوو گرووپی، ئەمریکایی و ئورووپایی دابەش کران. تەوفیر لە نەریتی بیرکردنەوەی ئەمریکایی و ئورووپایی و جیاوازیی ئەو بزووتنەوانە لەم دوو قوڕنە (قاڕە)یە سەریان‌هەڵداوە و بەستێن‌سازی ئەم جۆرە ڕێکخستنەیە. بە ڕوانینێکی خێرا، لێڕوانینە ئەمریکاییەکان لە بارەی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی زیاتر لەژێر کاریگەریی سوننەتی کارکردن‌دان، لەکاتێکدا کە تیۆرییە ئورووپاییەکان زیاتر بە تێڕوانینێکی نیومارکسیستی دەرکەوتەکان ڕاڤە دەکەن. ئەم بابەتە بە ڕێژەیەک لە ڕاستییە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرچاوەی گرتبوو، چوونکە لە ئەمریکا ئەو ڕێکخراوانەی لە ئاکامی ناڕەزایەتییەکانەوە درووست بوون، خێرا بەرەو کارخوازی دەچن و زۆرتر وەک گرووپی خاوەن بەرژەوەندی ڕێ کەوتن، بەڵام لە بەرامبەردا لە ئورووپا ئەم بزووتنەوانە زیاتر دژی سیستەم بوون و زۆربەی تایبەتمەندییەکانی خۆیان، لەوانە جەخت‌کردنەوەیان لەسەر ئیدۆلۆژی لە چەپەکان وەرگرتبوو.(١)

جیاکاری تیۆرییە نوێیەکانی بواری بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی لە ئێستادا کەمتر باوە و ناتوانێ بە شێوەیەکی تەواو سەرجەم تیۆرییەکان بگرێتەوە. بەتایبەت ئەو تێڕوانینە ئاڵۆزانەی کە ناکرێ بە سانایی لە یەکێک لەو دوو بەشەدا جێ بکرێنەوە.

هەڵاواردن لەسەر بنەمای “کلاسیک” و “نوێ” مۆدێلی دیکە لە ڕێکخستنی تیۆریی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە. ژمارەیەک خاوەن ڕا لە بواری بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بە جیاکاری ئەم پێواژۆیانە بۆ کلاسیک و نوێ لەسەر بنەمای قۆناغی مێژوویی تیۆرییەکان ڕێک‌دەخەن. لەم ڕێکخستنەدا، ئەو تیۆرییانەی کە پێوەندییان بە ساڵانی بەر لە ١٩٦٠ هەیە کلاسیکن و ئەوانەی دوای ئەمساڵەش بە نوێ دەخەمڵێندرێن. بنەمای ئەم ڕێکخستنە لەسەر نوێ‌بوون پێداگری دەکا (بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە نوێیەکان) و بۆ پێناسەکردنی ئەم جۆرە جووڵانەوانە بەکار دێ کە لە ١٩٦٠ەوە لە بواری کۆمەڵایەتیدا گرینگییان پێ‌دراوە. لە ئاکامی دەرکەوتنی لەپڕ و بەرفرەوانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، شەپۆلێکی نوێی تیۆرییەکان دەرکەوتن. زۆربەی ئەم تیۆرییانە پێیان‌وابوو کە ئەم بزووتنەوە نوێیانە بە پێچەوانەی کلاسیکەکان لە هەلومەرجی کۆمەڵگەی مەدەنی و دێموکراسی‌دا گووراون. لە ئالییەکی‌تر ئەندامانی سەرەکیی ئەم بزووتنەوانە تەنیا کرێکاران و تەردکراوانی کۆمەڵگە نەبوون، بەڵکوو ژنان، خوێندکاران و لاوان ڕۆڵیان لەم جۆرە بزووتنەوانەدا هەبووە.

تیۆری بزووتنە کۆمەڵایەتییەکان لە چوارچێوەی چوار تێڕوانین شرۆڤە دەکرێ:

 

١) تێڕوانینی ئاکاری بەکۆمەڵ (کلاسیک)

کۆمەڵە تیۆریی دەروون‌ناسانە، ڕەوشت‌مەندانە و ڕایەڵکەی کۆمەڵگە لەم دەستەیەدا جێ دەگرن. دەگەڵ بوونی ئەو جیاوازییانەی کە لە ڕێزبەندیی تێگەیشتنەکان و قاڵبی تیۆریی ئەم سێ دەروازەیە هەیە، خاڵی هاوبەشی ئەم سێ تیۆرییە تایبەتمەندی هەستیاریی کردارە و کۆمەڵگە وەک کۆمەڵێک تاک وێنا دەکا. سەرکەوتنی ڕەوشت‌مەندانە بەسەر زانستی کۆمەڵایەتیی ئەمریکا دەرفەتێکی گونجاوی بۆ خستنەڕووی تیۆرییەکانی دەروون‌ناسی ئامادە کرد. هەتا ئەو جێگای کە خوڵقێنەرانی تیۆری کە کاریگەریی بەرهەمی کارکردنیان لەسەر بوو لە ڕاڤەی جووڵانەوەکان پەڕژانە سەر “ڕەوشت- ئاکار” وەک تێگەیشتنێکی سەرەکی و بنچینەیی. تیۆرییەکانی پێوەندیدار بە کۆمەڵگەش دەگەڵ ئەوەیکە زیاتر پشتیان بە لایەنی کۆمەڵایەتیی ئورووپا دەبەست، لە هەمان کات‌دا تایبەتمەندیی تاکیان لەبەرچاو دەگرت. بەگشتی لە کۆمەڵگەش‌دا سەرنجیان دەدا سەر هەستی غەوارەیی و نیگەرانی و سەرکوت‌کردن، هەروەها بێبەش‌بوونی ڕێژەیی و، جەخت لەسەر ڕەوشی دەروونیی تاکەکان دەکاتەوە.

 

٢) تێڕوانینی ڕێکخراوەیی

ئەو کۆمەڵە تیۆرییانەی لەژێر ناوی (ئامادەیی سەرچاوەکان)ن، بێجگە لە تیۆرییەکانی (خوڵقاندنی دەرفەتی سیاسی) و “قۆناغەکانی ڕەخنە” لێرەدا دەبینرێنەوە. لە ڕوانگەی ئەم تێڕوانینەوە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان شێوازی ناسراوی کاری سیاسین، بە شێوازێکی دیکە ئەو لایەنانەی ڕۆڵیان هەیە بە شێوەیەکی ئاوەزمەندانە چالاکی دەکەن و هەوڵی بەدەست‌هێنانی بەرژەوەندییەکانیان دەدەن. ڕێکخراوەکان ڕۆڵی سەرەکی لە ئامادەکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ کاری بەکۆمەڵ دەگێڕن، چوونکە بزووتنەوەکان بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسیی ئاسایی هەژمار دەکرێن، جیا لە پێداگریی لەسەر چوارچێوەی سیاسی تیۆرییەکان، دوو خاڵی هاوبەشی دیکەشیان هەیە:

یەک: چالاکیی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بە ناتەکوزمەند نازانن.

دوو: بەشدارانی ئەم جووڵانەوانە بە بێ‌ئاوەز ناناسن.

 

٣) تێڕوانینی کۆمەڵگەی مەدەنی

بەپێچەوانەی باوەڕی لیبرالیستییەکانی پێشوو بیروهزریان بۆ بیرۆکەی نیومارکسیستی دەگەڕێتەوە، چوونکە ئافرێنەرانی ئەم تیۆرییە کە لێرەدا ڕێکخراون (تۆرین، هابێرماس و ملووچی) لەسەر لایەنی شۆڕشگێڕیی بزووتنەوەکان پێ دادەگرن و بەپێچەوانەی دەرهاویشتەی تیۆرییە کلاسیکی و ڕێکخراوەییەکان، ئامانجی بزووتنەوەی جڤاکی بە کاریگەری خستنەسەر پڕۆسەی سیاسی دانانێن، بەڵکوو تێکدانی سنووری شێوازی کۆمەڵایەتی و ئاڵۆزکردنی دەکەنە ئامانج. بەپێچەوانەی تێڕوانینی ڕێکخراوەیی کە سەرنج دەداتە عەقڵانییەتی ئامرازی، لە ڕوانینی کۆمەڵگەی سڤیلمەنددا جەخت لەسەر عەقلانییەتی پێوەندی دەکەنەوە و لەسەر ئەم بنەمایە هەرچییەک لە بیری تێڕوانینی ڕێکخراوەیی لایەنی ئامرازی هەیە (ئایدۆلۆژی، ناسنامەی بەکۆمەڵ، جۆری پێوەندییەکان، ڕێکخستن و…).

بابەتی سەرەکیی ئەم تێڕوانینە دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرەکیی کەلێنە کۆمەڵایەتییەکانە کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لەسەری هەڵ‌دەچنرێن. بەشیوەیەکی گشتی ئەم ڕوانینە لە ڕیزی کۆمەڵگەی سڤیل‌دان و جەخت لەسەر تایبەتمەندیی کۆمەڵایەتی بزووتنەوە جڤاکییەکان دەکەنەوە و گرینگیی پێواژۆیەکان لە بەستێنی جیاواز لە چالاکی سیاسی‌دا هەڵ‌دەسەنگێنن. بە واتایەکی دیکە، بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسی نادەن، بەڵکوو پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و جڤاکی سڤیل وەک ئامانجی کارەکانی خۆیان دادەنێن. هەرچەند دەکرێ هەندێک لایەنی سیاسییش بەخۆوە بگرێ یان لە ئامرازی سیاسی کەڵک وەربگرن بەڵام ئامانجی سەرەکی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان گۆڕان لە کۆمەڵگەی مەدەنی‌دایە. بە بۆچوونی هابرماس، بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان کەڵک لە ژینگەی جیهان (جڤاکی مەدەنی) وەردەگرن نەک مەنتقی سیستەم (کۆمەڵگەی سیاسی).

 

بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە نوێ‌باوەکان

ئاڵۆزییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان کە دوای شەڕی جیهانیی دووهەم لە ئورووپا سەریان هەڵ‌دا، دەرخەری ئەو ڕاستییە بوون کە ململانێی کار و سەرمایە، تەوەر و بایەخی خۆیان لەدەست داوە. زۆربەی خەڵکی کۆمەڵگە ئورووپاییەکان توانییان بگەنە خوێندنی بەرز و لەم نێوەدا ژنان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە. ڕایەڵکە زانیارییەکان و پێوەندییەکان ڕۆڵی تازەیان هێنا ئاراوە و سەرمایە لە چوارچێوەی بازاڕە ناوچەیی و نەتەوەییەکان تێ‌پەڕی و دەگەڵ سەرهەڵدانی سەندیکا مەزنە ئابورییەکان هەوڵی دروست‌کردنی بواری نوێیان دا. بزووتنەوە کۆنەکان لە چوارچێوەی ڕێکخراوە کرێکاری یان جوتیاری لەسەر بنەمای پێوەندی بە حکومەتەکانەوە پێناسە کراون. بەم ڕوانینە حکومەت و دامەزراوەکان وەک نەیاری سەرەکی دەناسرێن. ئەم بزووتنەوانە کە وەک شتێکی داینامیکیی بەرهەم‌هاتووی کۆمەڵگەی مەدەنی باسیان کراوە، بەرگری لە بەرژەوەندیی گرووپە تایبەتییەکانیان لە ئەستۆیە.

ئالان تۆرین کۆمەڵناسی فەرانسەیی سێ بنەمای بۆ هەبوونی بزووتنەوە کۆمەڵاتییەکان داناوە:

١- بنەمای ناسنامە (شوناس): پێویستە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ناسنامەیەکی دیاریکرای هەبێ (لە چ کەسانێک پێک هاتووە، بەردەنگەکانی کێن و بەرگریکاری کام بەرژەوەندییە؟)

٢- بنەمای دژایەتی: بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی بەردەوام دژی جۆرێک لەمپەڕ یان هێزێک دەوەستێتەوە و بەردەوام هەوڵی شکست‌دانی دوژمنانی هەیە و بێ بوونی بنەمای دژایەتی، بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی ناتوانێ بوونی هەبێ. زۆربەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام دژی ئەم ڕەوشەن کە تێی‌دان و ئامانجەکانی خۆیان هاوتەریب دەگەڵ بارودۆخەکە نابینن.

٣- بنەمای گشتگیری: بزووتنەوەیەکی جڤاکی بە ناوی بایەخی زۆر دەگەڵ ئایدیای مەزن، فەلسەفە یان ئایدیای ئۆلی دەست پێ دەکا و چالاکییەکانی لە بیر و بڕوایەکەوە شەقڵ دەگرێ، کە هەوڵی بەرفرەوان‌بوون و پێشکەوتن دەدا. ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی چالاکیی بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی لەوانەیە بە شێوەی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و ئازادیی مرۆڤایەتی، ئاسایش و مافی مرۆڤ، سەلامەتیی گشتی و خواستی خواوەند بێت، ئەمانە ئەو تایبەتمەندییانەن کە ئالان تۆرین بە بنەمای گشتگیری ناویان دەبا.

ئەم بنەمایەش وەک بنەمای ناسنامە و دژایەتی بۆ ناسینی زات و لایەنگیریی پێواژۆیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڵ گۆڕانی بنەمای گشتگیری‌دایە.

 

پێناسەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان

بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بریتین لە ڕێکخراوێکی بەتەواو تۆکمە و دیاری‌کراو، کە بە مەبەستی داکۆکی یان پەرەپێدان یان دەستڕاگەیشتن بە ئامانجێکی تایبەت ئەندامانی ڕێک دەخا. ئەوەی کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی دیاری دەکا، داواکاربوون و بانگەشەکەر بوونیەتی کە هەوڵی ناساندن و سەرخستنی ئایدیا قازانج و بایەخەکان دەدا. لەم پێناوەش‌دا بەردەوام هەوڵی زیاترکردنی ئەندامان و تێکۆشان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی جەماوەر، هەروەها بژاردەکانی کۆمەڵگەدایە. ئامانجی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان جۆربەجۆرن، لە گۆڕین یان ڕووخانی سیستەمەکان هەتا قەدەغەی ئێعدام، یان چەکە ئەتۆمییەکان و بەفەرمی ناسینی مافە یاسایی و سیاسییەکانی ژنان و ئەتنیکە جۆراوجۆرەکان، ژینگە و… . ئەو کەرەسانەی کە لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان‌دا کەڵکیان لێ وەردەگیرێ جیاوازن، بەجۆرێک کە لە پڕۆپاگەندەی سادە بگرە هەتا توندوتیژی لەخۆ دەگرن. بەهەرحاڵ بەدووور لە ئامانجەکان و کەرەسە بەکارهاتووەکان، پێواژۆ کۆمەڵایەتییەکان هەمووکات وەک بنەمایەکی هزری نوێ پێناسەی بۆ دەکرێ.

نیل سمێڵسێر(Neil Smelser) و بەتایبەتی “ئالین تۆرین” کۆمەڵناسی هاوچەرخی فەرانسەیی خوێندنەوەیەکی وردیان بۆ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان کردووە. تۆرین لە خوێندنەوەی خۆی‌دا بۆ ڕاڤەکردنی کردەوەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان هەروەها پێک‌هێنانی ئەوان، بۆچوونێکی نوێ بە زاراوەیەکی باس دەکا، کە ناوی ڕاڤەی “ئاکسیونالیستی” بۆ داناوە، ئەم زاراوەیە (ئاکسیۆناسیون) بە ڕوانینی کۆمەڵناسانە باس لە گۆرانکارییە مەزنەکانی نێو کۆمەڵگە دەکا، تێرمی ئاکسیونالیزم قۆناغی چالاکی، ناڕەزایەتی و میتینگەکان تێ‌دەپەڕێنێ و وەک کاراکتێر یان ئەکتەرە کۆمەڵایەتییە چالاکەکان دەست بە گۆرانی مەزن دەکا، ئەم جووڵانەوەیە جیا لە بزووتنەوەی چینایەتی دەتوانێ گشتگیر بێ و تەنانەت لەسەر پرسی جووڵانەوەی ناسیۆنالیستیش کاریگەریی دەبێ. ئەم ڕاڤەیە پشت ئەستوورە بە ناسین و چۆنیەتیی سەرهەڵدانی بایەخ و هۆکارەکان و هەروەها چۆنیەتیی کاریگەرییان لە پێکهاتنی کردەوەی جڤاکیی کۆمەڵگەکان. تۆرین بە هێنائارای ئەم زاراوەیە، ئەم بابەتەش بیردەخاتەوە کە ئەو هەوڵ نادا بەربەرەکانی دەگەڵ ڕێبازە هاوشێوەکان‌دا بکا و نایهەوێ کە ڕاڤەی ئاکسیۆنالیستی خۆی لە بەرامبەر لێکدانەوەی کارکردگەرایانە و پێکهاتەگەرایی دابنێ، چوونکە شێوازی خوێندنەوەی هەرکام لەم ڕێبازانە جیاوازە. ئەگەر لە Functionalism (کارکردگەرایی)و structuralism (پێکهاتەگەرایی)، زانیاریی پێوەندیدار بە بەها ئاراییەکان خوێندنەوەیان بۆ دەکرێ، ئاکسیۆنالیست بە چاوگە و بنەڕەت و سەرچاوەی ئەم بەهایانەوە سەرقاڵە. بەم پێیە تۆرین لە ڕاڤەی ئاکسیۆنالیستی‌دا بۆ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، گرنگییەکی بەرچاو و تایبەت دادەنێ بەشێوەیەک کە ئەم بزووتنەوانە وەک پێگەیەک تێ‌دەگا، کە دەبنە هۆی ئافراندن و پاساودانی بایەخە نوێیەکان و بەم پێیە بزووتنەوەکان لە لێکدانەوەی کارکردی مێژوویی و گۆرانکاریی کۆمەڵایەتی‌دا بابەتی سەرەکی و ناوەندی ئەم خوێندنەوانە پێک دێن و لە بنەڕەت‌دا لەم بزووتنەوانە و بەهۆی ئەم جووڵانەوەیە کە ئەکتەرانی داهێنەر، کردەوەی خۆیان ڕێک دەخەن و بە گۆڕین و خستنە ژێر باندۆڕی ڕەوتی مێژووی کۆمەڵگەی خۆیان هەوڵ دەدەن.(٢)

***

١) ئاشنا بوون بە ئالێن تۆرین (کۆمەڵێک نووسەر) دەزگای ئایدیا، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی

٢) گی روشە (تغییرات اجتماعی) منصور وثوقی انتشارات نی تهران صص ١٢٩،١٣٥ چاپ نوزدهم

Tags: ئالان تۆریندەروون‌ناسانشاڕۆخ حەسەن‌زادەشوناسلاوانژنانکۆمەڵگە

Related Posts

ئەندیشە

پێشەوا قازی محەممەد لە نێوان نەریت و مودێڕنیتەدا

5 ساڵ ago
ئەندیشە

لە دیکتاتۆڕییەوە تا دێموکراسی (تێکڕمانی دیکتاتۆری)

6 ساڵ ago
ئەندیشە

بەئامانج گرتنی دەسەڵاتی دیکتاتۆر

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist