• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

چەند دڵۆپێک لەو خوێنانەی قاسم سولێمانی ڕشتنی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/01/05
پۆلێن: سیاسی
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on linkedin
Share on digg
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on linkedin
Share on digg

فارس ئەلعومران و نەبیل عەبدوڵڵا/ بۆ کوردی: باوکی ژیار

سەرلەشکر قاسم سولێمانی، گەورە فەرماندەری نیزامیی ئێران، تا بەر لە کوشتنەکەی کە ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕووی دا، بۆ هێندێک کەس بەسام‌ترین کەسی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەهاتە ئەژمار.

قاسم سولێمانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیە فەرماندەیی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماریی ئیسلامیی ئێرانی بەئەستۆوە بوو. هێزی قودس یەکێک لە لقە کارامە نیزامییەکانی ئێرانە کەبەرپرسایەتیی هەناردەی تیرۆریزم و پڕچەک‌کردنی میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێرانی لە سەرتاسەری ناوچە بۆ وێنە عێڕاق، سووریە، لوبنان، بەحرەین، یەمەن و ئەفغانستانی لە ئەستۆیە.

هێزی قودس لەژێر ڕێبەرایەتیی قاسم سولێمانی‌دا بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ تێرۆریزمی هەناردە کرد، پەرەی بە تاقم‌گەرایی دا، دەوڵەتانی لاواز کرد و بەرپرسی کوشتنی هەزاران هەزار کەسە. دوایین بەرنامەکانی بریتی بوون لە؛ هێرش بۆ سەر هێزە هاوپەیمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و، بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە هێرشێکی یەک ڕۆژە بۆ سەفارەتی ئەمریکا لە بەغدا بکەین کە لە ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا کردیان. لەوێ ئاژاوەگێڕان لەسەر دار و دیوار نووسیبوویان “سولێمانی ڕێبەرمانە“.

سولێمانی ڕۆژی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە بەغدا بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کوژرا. ئەم ڕووداوە ساتێکی گرینگ لە شەڕی چەند دەیەی تاران بۆ پەرەپێدانی شەڕفرۆشی و دووبەرەکی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بوو.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٣٩٠ی‌ هەتاوی‌دا قاسم سولێمانیی بەهۆی سەرپەرشتی‌کردنی پیلانی ناسەرکەوتووی تیڕۆری “عادل بن احمد الجبیر”، وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی سعوودییە و باڵوێزی ئەوکاتی سعوودییە لە ئەمریکا، لە کاتی بوونی لە “واشینگتۆن دی سی”دا وەکوو تیرۆریستێکی جیهانی ناساند. سولێمانی لە سەرەتای هەر ئەو ساڵەدا بەهۆی پێدانی پشتیوانیی ماڵی بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد، سەرۆک‌کۆماری سووریە، لە کاتی سەرکوتی خوێناویی ناڕازییە غەیرە نیزامییەکان‌دا، خرابووە لیستی ڕەشی سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە خاکەلێوەی ١٣٩٨ی ‌هەتاوی‌دا هەنگاوێکی چاوەڕوان‌نەکراوی هەڵێنایەوە و تەواوەتیی سوپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی دەست‌نیشان کرد. لە گرینگترین هۆکارەکانی ئەم بڕیارە جێبەجێ‌کردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بوون کە هێزی قودس لەژێر رێبەرایەتیی قاسم سولێمانی‌دا دەیکردن.

 

هەناردەی تیرۆریزم:

هێزی قودسی سوپای پاسداران لەژێر ڕێبەرایەتیی قاسم سولێمانی‌دا تیرۆریزمی هەناردە کرد، پەرەی بە تاقم‌گەرایی دا و، وڵاتانی ناوچەکەی بەرەو لاوازی برد. هێزی قودس بەرپرسی مردنی هەزاران کەس و ڕەنگە دەیان هەزار کەسیش بێ، سەرهەڵدانی ئەشکەنجە و ڕۆژڕەشی و کڵۆڵییەکی نەگوتراو و ئاشکرا نەکراوە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و لەوێش بەولاوەتر. لە ڕوانگەی چاودێرانەوە ئەگەرچی ڕێژیمی ئێران هەروا درێژە بە ناسەقامگیرکردنی ئەمنییەتی ناوچەکەدا دەدا، بەڵام ئەگەر سولێمانی هەنووکە بمابایە، هەڕەشەکانی تاران زۆر لەوە جیددی‌تر دەبوو.

“غازی فەیسەڵ حوسێن”، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژیی عێڕاق، دەڵێ: “سولێمانی سەرەڕای دروست‌کردنی تۆڕێکی بەرین لە پێوەندییەکانی دەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتان، بۆ وێنە ولادیمێر پۆتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە و، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریە، هەروەها لەگەڵ شەڕخوازە میلیشیاکانیش‌دا هاوڕێ و، لەکاتی تێکهەڵچوونەکانیش لە بەرەکانی شەڕدا دەبوو”. سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی ستراتێژی عێڕاق هەروەها دەڵێ: “ناوبراو چالاکیی بۆ پەرەپێدانی شۆڕشی ئێران و تیۆریی ویلایەتی فەقیهـ دەکرد و لە هەوڵی گۆڕینی ڕێژیمە قانوونی و ڕەوایی‌پێدراوەکانی ناوچەکەدا بوو بۆوەی لە جێگایان ئەو ڕێژیمانەی کە گوێ لە مستی ئێرانن، دابنێ”. مەبەستی ناوبراو لە تیۆریی ویلایەتی فەقیهـ ئەو شێوە بیرکردنەوەیەیە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ئێران، دەبێ جڵەوی هەموو کاروبارەکانی وڵاتی لەدەست‌دا بێ.

“وضاح الجلیل”، شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی یەمەنی، دەڵێ: “ئەرکی پەرەپێدانی دەسەڵاتی سوپای پاسداران لە ناوچەکەدا بە قاسم سولێمانی سپێردرابوو”. سولێمانی لە دەسپێکی ساڵەکانی دەسەڵاتەکەی‌دا، یانی ساڵەکانی ١٣٧٧ بۆ ١٣٧٨ی هەتاوی، هەموو هەوڵەکانی بۆ ڕێنوێنی و هیدایەتی گرووپە شەڕفڕۆشەکانی حیزبوڵڵا چڕ کردبۆوە. سولێمانی بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ بۆخۆی ڕێنوێن و ڕێ‌نیشاندەری گرووپە تیرۆریستییەکان بوو لە عێڕاق و، چوک‌و‌چۆڵی بۆ دابین دەکردن. ناوبراو ئەم کارەی وەکوو بەشێک لە هەوڵەکانی ئێران بۆ پێکهێنانی ناسەقامگیری و لاوازی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێڕاق دەکرد.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نێوەڕاستەکانی دەیەی ١٣٨٠ی هەتاوی‌دا لانی کەم ٦٠٣ کەس لە هێزە نیزامییەکانی ئەم وڵاتە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ولاتی عێڕاق کوژراون. ئەم ژمارەیە لەسەدا ١٧ی تەواوی ئەو ژمارە ئەمریکاییە کوژراوانەن کە بەهۆی هەوڵەکانی دوژمنکارانەوە لە عێڕاق کوژراون. ئەوە لە کاتێأدایە کە هەزاران کەس لە خۆپیشاندەرانی عێڕاقی لە سەرەتای ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی‌دا بە بەردەوامی ڕژاونەتە شەقامەکان و دژ بەو ناسەقامگیری و ئاڵۆزییەی کە بەهۆی ئێرانەوە لە عێڕاق دروست بووە؛ ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

 

هەڵفریوانی گەنجانی ساویلکە:

سولێمانی لە سووریەدا سەرپەرشتیی عەمەلیاتێکی زۆر گەورە یبۆ پشتیوانی لە هێزە داڕووخاوەکانی ئەسەد دەکرد. بەکرێگیراوانی ئێرانی لە ژێر ڕێبەرایەتیی سولێمانی لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی‌دا، بۆ ماوەی چەند ساڵێک خەریکی ڕێکخستنی میلیشیاکان بوون. هێزەکانی ئێرانی ئەم شەڕخوازە کەم تەمەن و ساویلکانەیان کە زۆربەیان لە خوار تەمەنی یاساییەوە بوون یان ئەوەتا پێشینەیەکی ئابووریی باشیان نەبوو، لەنێو کۆمەڵگە شیعەکانی وەک ئەفغانستان، پاکستان، عێڕاق و زۆر وڵاتی دیکەوە ڕادەکێشا. لەبەرامبەر پەیوەست بوونی ئەفغانەکان بە لەشکری فاتمیون، گرووپی میلیشیای ئەفغان بە ڕێبەرایەتیی سوپای پاسداران، بەڵێنیی پێدانی مافی هاووڵاتیی ئێرانی و مووچەیەکی مانگانەیان دەدرایە. بەڵام ڕێژیمی ئێران ئەو بەڵێنەی نەبردە سەر و درۆی لەگەڵ دەکردن.

سولێمانی بە ڕێکخستنی شەڕی نێوخۆیی لە سووریە، سەرپەرشتیی دامەزرانی نزیک بە ٢٠ هەزار شەڕکەری ئەفغانی کرد. بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی فاتمیون، لەم ژمارەیە لانی کەم ٢ هەزار کەس کوژران و ٨ هەزار کەسیش بریندار بوون. بەپێی بەدواداچوونی چالاکانی دژبەری حکوومەت، کۆی ژمارەی کوژراوان لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا تا سەرماوەزی ١٣٩٩ی نیزیک بە ٥٩٣ هەزار کەس بووە. هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی “ورلد ویژن” زیاتر لە ٦ میلوێن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون و زیاتر لە ٥ میلیون و ٦٠٠ هەزار کەسیش پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردوە.

سولێمانی لە پەرەپێدانی نفووزی ئێران لە یەمەنیش‌دا ڕۆڵی هەبوو. پشتیوانیی سوپای پاسداران لە حوسییەکان (انصاراللە) لە یەمەن لە ساڵی ١٣٩٤دا پەرەی گرت. لەو ساڵەدا عەڕەبستانی سعوودی ـــ یەکێک لە دژبەرە گەورەکانی ئێران لە ناوچەداــــ بە نوێنەرایەتیی دەوڵەتی یەمەن، دەست‌تێوەردانی لەو وڵاتەدا کرد. “عەبدولسەلام محەممەد”، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی ستڕاتێژی ئەبعاد، دەڵێ؛ “ڕۆڵی سولێمانی، خێرایی پێدان بە جێ‌خستنی ستڕاتیژیی ئێران بوو، ستڕاتیژییەک کە گرتنی سەنعا، دەمێشق، بەیرووت و بەغدای مەبەست بوو”. ئەو دەڵێ: “کوشتنی سولێمانی، ستڕاتیژییەکە ناگۆڕێ“.

بەپێی ڕاگەیاندنی “ناوەندی داتاکانی یەمەن“، ئەو حوسییانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و پەرەیان بە قەیرانی یەمەن داوە، لە ساڵی ١٣٩٤ەوە تا ئێستا بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ١٧ هەزار و ٥٠٠ خەڵکی سڤیل. بەپێی ڕاپۆڕتی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، زیاتر لە ٢ میلیون کەسیش تووشی مەترسیی بەدخۆراکی بوونەتەوە و ١٠ میلیۆن کەسیش لە بەردەم مەترسی قات‌وقڕی دان.

لێکۆڵینەوە نێونەتەوەییەکان ئاشکرایان کردوە کە حوسی‌یەکان بە بەردەوامی خوێندکاران، ژنان، چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی بواری کاروباری مرۆڤ‌دۆستانە و کەمایەتییە ئایینی‌یەکان بە شێوەی نایاسایی دەستبەسەر و ئەشکەنجە دەکەن.

 

گۆڕینی میلیشیاکان بە لۆتی ‌و پۆتی:

لە ساڵەکانی ١٣٩٣ و ١٣٩٤ی هەتاوی‌، بڵاوبوونەوەی وێنەگەلێک لە سولێمانی لە بەرگی نیزامی لە گۆڕەپانی شەڕ لە عێڕاق‌دا دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ڕاستەوخۆ لەو شەڕەدا ڕۆڵی گێڕاوە. زۆرێک لەو میلیشیایانەی کە سولێمانی لە ماوەی چەندین ساڵ‌دا یارمەتیدەری پێک‌هێنانیان بوو، یاخی بوون و لە ئامانجە سەرەکی و ڕواڵەتە ئایینییەکانیان بە ڕادەیەکی بەرچاو دوور کەوتنەوە.

ئەم میلیشیایانە لە عێڕاق‌ لەو دەسەڵاتەی کە لە ماوەی چەندین ساڵ لە ژێر فەرماندەیی سولێمانی‌دا بە شێوەیەکی بەرچاو بەدەستیان هێنابوو، کەڵکی خراپ ‌وەردەگرن. ئەوان ئەم دەسەڵاتە بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەرانی عێڕاقی، دزەکردنە نێو ڕیزی هێزی جەماوەریی خەڵک و، تەنانەت تەقە کردن لە دەیان هەزار خۆپیشاندەری عێڕاقی کە سەبارەت بە گەندەڵی و بێ‌لیاقەتی دەوڵەتەوە دەنگی ناڕازییان هەڵدەبڕن بەکار دێنن.

سیاسەتمەدارێکی باڵای عێڕاق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێ، ڕێبەندانی مانگی ڕابردوو بە ڕۆیتێرزی گوت: “میلیشیاکان بوونە دێوەزمەیەکی چاوچنۆک و لە ڕادەبەدەر بە دەسەڵات”. ناوبراو گوتی: “ئەوان باج لە کار و کەسابەتەکان وەردەگرن، لە هەموو شتێک پشکیان دەوێ و، تەنانەت زەخت دەخەنە سەر دەوڵەت بۆوەی کەسانی وەفادار بە خۆیانیان بۆ دامەزرێنن و گرێبەستی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیان بدەنێ.” میلیشیا عێڕاقییەکان هەروەها چەکیان بە شێوەی نایاسایی ڕاگرتووە و کەرتی ئاوەدان‌کردنەوە و وەبەرهێنانیان لە زۆرێک لەو شارانەی کە لەژێر دەستی “داعش”دا ئازاد بوون، لە بەرژەوەندیی خۆیان‌دا پاوان کردوە.

 

تاگی بابەت: ئێرانئەفغانستانئەمریکابەحرەینبەیرووتتیرۆریزمحیزبوڵڵادەمێشقسووریەسەنعاعێڕاقغازی فەیسەڵ حوسێنفاتمیونفڕۆکەخانەی بەغداقاسم سولێمانیلوبنانهێزی قودسوضاح الجلیلویلایەتە یەکگرتووەکانیەمەن

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

ڕەشبگیرەکەی ئەمجارە لە کوردستان و ئەرکی ئێمە

2 ڕۆژ لەوەپێش
سیاسی

مستەفا مەولوودی: خەڵکی کوردستان بە بڕوابەخۆبوونەوە بۆ دامەزراندنەوەی کۆماری کوردستان تێدەکۆشن

4 ڕۆژ لەوەپێش
سیاسی

دوور و نزیک دەگەڵ ڕۆژنامەی “کوردستان”

1 هەفتە لەوەپێش

نوێترین

كۆچی دوایی دایكی شه‌هیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە مەهاباد

ڕێکەوتی 2021-01-27

پەیامی ناوەندی هاوكاریی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج كۆڵبەری كورد

ڕێکەوتی 2021-01-27

وەفدی باڵای ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە

ڕێکەوتی 2021-01-27

وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران: مێهدی جەهانگیری بە چوارساڵ بەندکران و سزای دارایی حوکم دراوە

ڕێکەوتی 2021-01-27

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەردەشت

ڕێکەوتی 2021-01-27

پێنج میلیۆن قوتابی لە قوتابخانە وەدوا کەوتوون

ڕێکەوتی 2021-01-27

گەرانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پەیوەستە بە پێبەندبوونی ئێران بە هەموو بەڵێنەکانی

ڕێکەوتی 2021-01-27

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە مەبەستی جێ‌بەجێکرانی ماوەی حوکمەکەی

ڕێکەوتی 2021-01-27

نیگەرانیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەهەمبەر شاڵاوی دەسبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد و بەلووچ

ڕێکەوتی 2021-01-27

ئیسرائیل خەریکی ئامادەکاریی بۆ داڕشتنی پلانی سەربازیی دژ بە ڕێژیمی ئێرانە

ڕێکەوتی 2021-01-27

تەرمی لاوەکانى ورمێی لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە کەچى بەرپرسانی ڕێژیم خۆیان دەکەنە قارەمان

ڕێکەوتی 2021-01-27

د. مستەفا ئیلخانی‌زادە لە بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕێکەوتی 2021-01-27

نامه‌ی کاک خالید عه‌زیزی بۆ سکرتێری گشتیی ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست لەسەر چاره‌نووسی گیراوه‌کانی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-01-26

کورتەیەک بۆ ناساندنی فیلمی “استاد”

ڕێکەوتی 2021-01-26

ڕەشبگیرەکەی ئەمجارە لە کوردستان و ئەرکی ئێمە

ڕێکەوتی 2021-01-26

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٣٨٣٧٩٩

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist