• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سامانی خەڵکی ئێران بۆ گیرفانی خەڵکانی ‌دی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/01/05
جۆری بابەت: سیاسی

ڕەزا محەممەدئەمینی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەبەرەبەری ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی قودسی سپای پاسداران، چەند لێدوان و گرتە ویدیۆیەک لە تەلەویزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بڵاو بوونەوە کە تەخشان‌پەخشانی بە هەزاران میلیۆن دۆڵار سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕێژیمەوە پشتڕاست دەکەنەوە.

یەک لەوان مەحموود ئەلزەهار، لە دامەزرێنەرانی تاقمی حەماس و وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی فەلەستین لە ئیدارەی ئەو بەشە لەو وڵاتە بوو کە لە وتووێژ لەگەل تەلەویزیۆنی “ئەلعالەم”ی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا دانی بەوە دانا کە ساڵی ٢٠٠٦ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ مەحموود ئەحمەدی‌نەژاددا داوای هاوکارییان لێی کردوە. قسەکانی ناوبراو دەری‌دەخا کە کۆماری ئیسلامی لەسەر سفرەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بە گشتی و چین و توێژە هەژار و برسییەکانی ئەم وڵاتە، لە پێناو سیاسەتە دژی‌گەلییەکانی، چیی بە سەروەت و سامانە گشتییەکانی ئەو وڵاتە کردووە. ئەلزەهار دەڵێ: “ئەحمەدی‌نەژاد ئەمنی ڕاسپاردەی قاسم سولەیمانی کرد و پاشان بۆ سبەی کە دەگەڕاینەوە بۆ غەززە، ٢٢ میلیۆن دۆڵارمان لە جانتاکانمان‌دا بینی، دیارە ئەوە، ئەو پارەیە نەبوو کە لەسەری ڕێککەوتبووین، کەمتر بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ٩ کەس بووین و کەس نەدەبوا زیاتر لە ٤٠ کیلۆی لە فرۆکەخانەدا پێ بێ، نەمان‌دەتوانی لەوەندە زیاتر هەڵگرین، ئەگەینا زۆرتریان دەداینێ.”

زۆر جوانە! بە سڵاو و سڵاوات و گیرفانی بەتاڵەوە هاتن و بە جانتای پڕ لە دۆڵارەوە بەڕێیان کردن!

هەروەها هەواڵدەری شین‌هووای چین ڕایگەیاندوە کە خەرمانانی ١٣٩٨ کۆماری ئیسلامی پێش لە ڕێوڕەسمی بەناو “ڕۆژی قوودس‌“دا ٦٥١ میلیۆن دۆڵاری داوە بە حەماس، بە واتایەکی دی تاڵانی سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران بۆ وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی! دانی ئەو بڕە پارە زۆرە تەنیا بەشێکی بچووکە لە تەخشان‌پەخشانی کۆماری ئیسلامی بۆ وەدی‌هێنانی ئامانجەکانی لە دەرەوەی وڵات، ئەوە لەحاڵێک‌دایە کە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژوارترین بارودۆخ‌دان و بێکاری و هەژاری بڕستی لێ بڕیون و تەنگی پێ هەڵچنیون؛ هەروەها ئەوە لەحاڵێک‌دایە کە لە لایەک ڕۆژ نییە هەواڵی کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی کرێکارانی برسی و لێقەوماوان و مایەپووچ‌بووان لە ناوەندە پیشەسازییەکان و شار و شاروچکەکانی ئێران‌دا بڵاو نەبێتەوە و لەلایەکی دیکە پەڕاوی گەندەڵی و دزی و بەرتیلخۆریی کاربەدەستانی پایەسەرووی کۆماری ئیسلامی نەبێتە سەردێڕی هەواڵەکان.

هەر لە پێوەندی لەگەڵ بەفیڕۆدانی سەرمایەکانی خەڵکی ئێران لە لایەن ئاخوندەکانەوە، شێخ حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری ڕێکخراوی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەویزیۆنیدا درکاندی کە پاش شەڕی ٣٣ ڕۆژەی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٩٦، کۆماری ئیسلامیی ئێران تێچووی نوێژەن‌کردنەوەی ٢٠٠ هەزار خانووبەرە و دەرماڵەی مانگانەی هەموو دانیشتووانی وەئەستۆ گرت! ئەوە جیا لەوەی کە هەر لەو ماوەیەدا کۆماری ئیسلامی و قاسم سولەیمانی بە دەیان میلیارد دۆڵار چەک‌وچۆڵ و کەرەستەی نیزامییان بۆ حیزبووڵڵا ناردووە و شێخ حەسەن بە شانازییەوە باسی لێ دەکا. جگە لەوەش یارمەتیی زۆر و زەبەلاحی کۆماری ئیسلامی بە حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپ و میلیشیاکانی دیکەی لە وڵاتانی ناوچە کاتێک بووە کە تەنیا سێ ساڵ لە ڕوودانی بوومەلەرزەی شاری “بەم” لە پارێزگای “کرمان” تێ‌دەپەڕی کە لەو ڕووداوەدا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس کوژران و شارەکە بەتەواوی کاول بوو، بەڵام ڕێژیم ئامادەبوو چی لە جانتا و خەزینەی وڵات‌دایە بۆ زیان‌لێکەوتووانی شەڕفرۆشییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان هەزینە بکا، کەچی بۆ خەڵکی داماو و لێقەوماوی وڵاتەکەی خۆی کەمترین قەرەبوو و تێچووش وەئەستۆ نەگرێ. نموونەی کارەساتی بوومەلەرزەکەی کرماشانیش کە ئێستاش پاش زیاتر لە سێ ساڵان خەڵكی زیاندیتوو لە کانێکس و خێوەت‌دا دەژین، دەسەلمێنێ کە ئەو ڕێژیمە و کاربەدەستەکانی چارەنووس و ژیانی خەڵکی ئێرانیان هیچ بەلاوە گرینگ نییە و هەموو بیریان لای مەزنی‌خوازیی ڕێژیمەکەیان و برەوپێدانی ئیسلامی سیاسی و پەلهاویشتن بۆ دەرەوە و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکەیە.

هەرچەند دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لەو ماوەیەدا و لە پێوەندیی لەگەڵ ئەو درکاندنانەدا متەقیان لە خۆیان بڕیوە، بەڵام باش دەزانن ناتوانن حاشا لە دەقی ئەو قسە و گرتە ویدیۆیەکانە بکەن کە لەلایەن دەست‌وپێوەندەکانیانەوە بڵاو بوونەتەوە. هاوکاری ماددی و نیزامیی دەستەو تاقمە تێرۆڕیستییەکانی جیهان لە لایەن ئاخوندەکانەوە هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری ئەو نیزامە سەرەڕۆیەوە دەستی پێ کردووە و ئەگەر زۆر بە کەمیشەوە بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی دەسەڵاتداری ئەو ڕێژیمە و چەندایەتیی ئەو دەستەو تاقمانە کە زیاتر لە دەیان گروپن لە جیهاندا سەیر بکەین، دەبینین و دەزانین کە چ سەرمایەیەکی گەورە و لە حیسێب‌نەهاتوو لە گیرفانی گەلانی ئێران، بۆ مەبەستەکانی ئەو ڕێژیمە بەفیڕۆ چووە و چ نەهامەتییەک وەک دۆڵپا سواری ملی خەڵکی ئێران بووە. تەنیا لە سووریە ١٥ گرووپی بەکرێگیراو و چەکداری کۆماری ئیسلامی بۆ بەرگری لە ڕووخانی نیزامی جینایەتکاری بەشار ئەسەد لە دژی نەیارانی ئەو ڕێژیمە دەجەنگن کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو بارێکەوە تەیاریان دەکا. بەپێی لێکۆڵینەوەکان پێنج هەزار بەکرێگیراوی ئەفغان بەناوی لەشکەری فاتمیوون و هەروەها زیاتر لە هەزار کەس لە تیپی زەینەبیوونی پاکستان و هێزەکانی حیزبوللای سووریە و کەتائیبی ئیمام عەلی و زۆر دەستەو تاقمی دیکە بە پارەی زەوت‌کراوی گەلانی ئێران لەو وڵاتەدا  بۆ وەدی‌هێنانی خەونەکانی ئاخوندەکان لەشەڕدان. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی نەیان‌شاردووەتەوە کە بە دەیان میلیارد دۆلاریان لە سەرمایە و داهاتی ئێران لە سووریە بۆ لەسەرکار ڕاگرتنی بەشار ئەسەد خەرج کردووە. محەممەد‌جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر چەند ڕۆژ پێش بوو لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزێۆنێکی ئەفغانستان‌دا دانی بەوە دانا.  هەر لەو پێوەندییەدا حیشمەتووڵڵا فەلاحەت‌پیشە، ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس لە دەوری پێشوو لە بانەمەڕی ئەمساڵ‌دا گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٠ میلیارد دۆڵاری لە سووریە خەرج کردووە! ئەوە لەحالێک‌دایە کە بەدڵنیاییەوە تێچووی دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتە بەڵالێدراوە چەند قاتی ئەو بڕە پارەیەیە و ئاخوندەکان بۆ لەسەرپێ‌ڕاگرتنی جەللادەکەی سووریە، وەک زەروو خوێنی خەڵکی چەوساوە و داماوی ئێرانیان مژتووە، خەڵکێک کە لە سەدا شێستی لەژێر هێلی هەژاری‌دان و لە سەدا بیستی لەژێر هێڵی برسیەتی‌دان.

جگەلەوەش پێنج‌سەد ناوەندی بەناو “جامعة المصطفی العالمیه” لە وڵاتانی موسوڵمان و ناموسڵمان لەسەر خوانی کۆماری ئیسلامی دەخۆن و خەڵکی ئێران دەبێ بە برسیەتی و هەژاریی خۆیان ئەو دەستە و تاقم و ڕێکخراوانە تێر بکەن.

سەیر ئەوەیە لە ماوەیەی دووساڵی ڕابردوودا کە گوشاری هەمەلایەنەی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیادی کردووە و ڕێژیم نەیتوانییوە وەکوو ڕابردوو دەستە و تاقمەکانی لە دەرەوەی وڵات لەباری ماڵییەوە تەیار و دابین بکا، دەنگۆی ناڕەزایەتی پەیدا بووە و ئێستا کۆماری ئیسلامی قەرزدارە! و دەبێ لە سەبەدی خۆراکی بنەماڵە هەژارە ئێرانییەکان هەڵگرێ و تێچووی سەربازانی ئیمامی‌زەمان دابین بکا.

شک لەوەدا نییە لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران‌دا ئەو نیزامە دژی‌گەلی و سەرەڕۆیە لەپێناو پەرەپێدانی بیری ئایدۆلۆژیکی و هێژمۆنی‌خوازانەی “صدور انقلاب”ی خۆی‌دا هەموو هەوڵێکی داوە و بە سەدان میلیارد دۆلار لە سەروەت و سامانی ئێرانی بۆ ئەو مەبەستە بەفیڕۆ داوە و تێ‌کۆشاوە لە هەموو ڕێگەیەکەوە لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و بگرە دوورتریش دەستێوەردان بکا و ئامانجەکانی، واتە پتەوکردنی جێگەوپێگەی خۆی و لایەنەکانی هاوتەریبی بپێکێ.

جگە لەوەش کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانیش بە هەموو چین‌وتوێژەکانییەوە ئەو ڕاستییەیان زانییوە و دەزانن کۆماری ئیسلامی، بوون و مانەوەی خۆی لە دەسەڵات‌دا وەک ڕێژیمێکی ئیدئۆلۆژیک بەستووەتەوە بە پەرەپێدانی هزری ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی لە وڵاتانی بە زۆرینە موسوڵمان و دژایەتی لەگەڵ ئارامی و ئاسایش و جێگیربوونی بیری بەیەکەوەژیان و سیکۆلار و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی. میراتگرانی خومەینی لەوماوەیەدا نەک هەر بە باشی ڕێچکە و مەرامەکانی بونیاتنەری ئەو نیزامە فاشیست‌مەزهەبییەیان پاراستووە و پەرە پێداوە، بەڵکوو چەند و چەندین هەنگاویشیان زیاتر هاویشتووە و ئێرانیان کردووەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی هەموو ولاتانی ناوچە و جیهان. بەڵام ئەوەی لێرەدا دەبێ باج و خەسارەتەکانی ئەو سیاسەتانە بدا هەر گەلانی ئێرانن و بەدڵنیاییەوە هەتا کۆماری ئیسلامی لەسەر دەسەڵات مابێ، ئەو ڕەوتە هەر درێژەی هەیە.

تاگی بابەت: ئێرانحەماسفەلەستینقاسمی سولەیمانیمەحموود ئەحمەدی‌نەژادمەحموود ئەلزەهارهێزەکانی قودسی سپای پاسدارانچینڕۆژی قوودسڕەزا محەممەدئەمینیکۆماری ئیسلامیی ئێران

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist