• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەروەندەیەکی خوێناویی هێشتا دانەخراو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/01/05
جۆری بابەت: سیاسی

ئامانج زیبایی

دوای کوژرانی قاسم سلیمانی و بڕیاری تۆڵەکردنەی، سپای پاسدارانی  کۆماری ئیسلامی دوو مووشەکی بە فڕۆکەیەکی ئوکراینییەوە نا کە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی “ئیمام خومەینی”ی تارانەوە بەرەو کییەڤ لە هەڵفرین‌دا بوو. ئەم جینایەتەی کۆماری ئیسلامی کووژرانی ١٧٦ کەسی لێ‌کەوتەوە. دوای سێ ڕۆژ حاشا و ڕەت‌کردنەوەی ڕەسمی، دواجار بەهۆی بوونی بەڵگەی ڕوون و سەلماو، لەوپەڕی ڕووهەڵمداڵدراوی‌دا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی دانیان بە تاوانەکەیان دانا و سووچی ئەو کارەشیان خستە ئەستۆی یەک کەس کە گوایە هەڵەی کردووە و لە پتەی دەرچووە. دوای ئەوەش بەڵێنیان دا هەموو هاوکارییەکی لایەنە پێوەندیدارەکان بۆ ڕوون‌بوونەوەی ڕاستییەکان بکەن، کەچی دوای ساڵێک ئەو پەروەندەیە هێشتا دانەخراوە.

ئەگەرچی لە سەرەتادا بەرپرسی ڕێکخراوی فرۆکەوانیی ئێران ڕایگەیاند کە سندووقە ڕەشی فرۆکەکە سڵامەتە، بەڵام سەرەڕای زۆر گوشار و کاردانەوەی وڵاتانی پێوەندیدار بەو ڕووداوە، هەر جارەی بە بیانوویەک خۆیان لە ڕادەست‌کردنی ئەم سندووقە ڕەشەی نهێنییەکانی ئەم ڕووداوەی تێدا تۆمار کراوە، بوارد. سەرەتا بیانوو ئەوە بوو کە ئامریکا یا فەڕانسە دەبێ ئامێری ئانالیز و خوێندنەوەی سندووقە ڕەشی فرۆکەکە بدەنە ئێران، دواتر گوترا کە سندوقە ڕەشەی فڕۆکەکە بەهۆی زەبری ڕووداوەکە بەشی زۆری لە کار کەوتووە و سپا خەریکی چاک‌کردنەوەیەتی، کەچی دواجار و پاش ئەوەی ویلادیمێر زێلنسکی، سەرۆک‌کۆماری ئۆکراین و، وەزیری گواستنەوەی کانادا مارک گارنۆ و سەرۆک وەزیرانی کانادا و هەروەها وەزیری دەرەوەی سوید هەڕەشەی بردنی دۆسیەکەیان بۆ دادگای نێودەوڵەتیی لاهە دەکرد، لەژێر گوشارەکانی نێودەوڵەتی دوای نیزیک بە شەش مانگ کۆماری ئیسلامیی ئێران سندووقەکەی ڕادەستی وڵاتی ئۆکراین کرد و لەوێ‌ڕا نێردرا بۆ فەڕانسە. پاش چەند ڕۆژیش تیمێکی بیست کەسیی فەڕەنسی و نوێنەری وڵاتانی تێوەگلاو لەم ڕووداوە بە سەرکەوتووییەوە توانییان فایلە دەنگیەکانی نێو کابینی فرۆکەوانەکان کە ١٩ چرکە بوو، دانلۆد بکەن. لەم ١٩ چرکەیەی دیالۆگی نێوان فرۆکەوانەکە و بورجی کۆنترۆڵ‌دا دەردەکەوێ کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی پێش تێکشکانی فرۆکەکە ئاگاداری ڕووداوەکە بوون و سێ ڕۆژ دواتر بەناچار دانیان بە ڕاستییەکانیان داناوە. لە ڕاستی‌دا فایلە دەنگییەکانی نێو سندووقە ڕەشەکە بە جۆرێکی دی ڕووی ڕەشی سپای پاسدارانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خستەڕوو.

بەپێی بەندی ١٣ کۆنڤانسیۆنی شیکاگۆ، ڕاپۆرتی کۆتایی ڕووداوێکی ئاسمانی بەمجۆرە دەبێ کە لە ماوەی ساڵێک داوی ڕووداوەکە کەیسەکە دەنێردرێتە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فرۆکەوانی و ١٨ی بەفرانباری ئەم مانگە کۆتا ڕۆژی ئەم کاتەیە بۆ ناردنی ڕاپۆرتەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە. ڕێژیمی ئێران بە پێداگری لەسەر هەڵەی ئینسانیی کەسێک بەتەما بوو خۆی لە بەرپرسیارەتیی ئەم ڕووداوە بدزێتەوە، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم و بەرپرسانی سەر بە سپای پاسداران لەبیریان چووبوو کە شایەتێکی ئەم ڕووداوە- سندووقە ڕەشە_ ماوە کە پەردە لە سەر هەموو چەواشەکاریەکانیان لا دەدا.

خاڵێکی گرینگ لەسەر ئەم ڕووداوە ئەوەیە کە ئەگەر قووربانییەکانی کەسانی بیانی نەبان و هاووڵاتیی ئێران بان، زۆر بە ئاسانی ئەم جینایەتەیان پەردەپۆش دەکرد، هەر چۆن چەند ڕۆژ پێشتر لە کاتی ناشتنی تاوانبار و تیرۆریست قاسمی سولێمانی‌دا نێزیک بە ٥٠ کەس لەژێر لاقی بەناو تازیەبارانی سولێمانی‌دا مردن و بەرپرسیارەتیش نەکەوتە ئەستۆی هیچ کەسێک. وەک چۆن پێشتریش زۆر هەڵەی نیزامیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووداوی سامناکی لێ کەوتبۆوە و تەنیا لە هەواڵەکان‌دا باس کرابوو. دیارە لە کار و عەمەلیاتی سەربازی‌دا هەڵەی ئینسانییش ڕوو دەدا، بەڵام نائاسایی ئەوەیە دەوڵەتێک دوای ڕووداوێکی لەو چەشنە بیەوێ ڕاستییەکان بشێوێنێ و درۆ لەگەڵ خەڵکی خۆی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکا و هەوڵ دیزەبەدەرخۆنەکردنی کارەساتێک بدا.

لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران لەو سۆنگەیەوە بەرەوڕووی کۆمەڵێک کێشەی جیدی بۆتەوە: یەکەم ئەوی دەبێ وەڵامدەری هەموو پرسیارەکانی پێوەندیدار بەو ڕووداوە بێ، کە بەمەش نیاز و مەبەستە چەپەڵەکانی ئاشکرا دەبن، یەک لەوان چۆن لە کاتێکی وادا کە هێرشی مووشەکیی کردۆتە سەر وڵاتێکی تر -هێرش بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی عەینولئەسەدی ئەمریکییەکان لە عێڕاق- و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە ئارادایە، ئاسمانی ئەم وڵاتە ئاوەڵایە بۆ هاتوچۆی فرۆکە سڤیلەکان!؟ یان خود بەرپرسانی ئەم ڕێژیمە کە هەر لە یەکەم ساتەکانەوە ئاگاداری ئەم ڕووداوە بوون، چۆن و بە چ مەبەستێک ڕاستییەکانیان شاردەوە؟ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی قوربانییان و ئەوەش کە ئاخۆ بە بژاردن و قەرەبووکردنەوە دەکرێ ئەو پەروەندەیە دابخرێ، یەکێکی دیکە لە کێشەکانی بەردەم کۆماری ئیسلامییە. چونکی ڕێژیم دەبێ بڕی ١٥٠هەزار دۆلار بدا بە بنەماڵەی هەر قوربانییەکی ئەم ڕووداوە و جگە لەمە کۆماری ئیسلامی دەبێ فرۆکەیەکی بۆیینگی ٧٧٣ بۆ وڵاتی ئۆکراین بکڕێتەوە کە سەرجەم مەزەندە دەکرێ ئەم قەرەبووە خۆی لە ٢٥٠ میلیۆن دۆلار بدا. بۆیە هەر لە ئێستاوە کێشە و ناکۆکی لە نێوان بیمەی ناوەندی و دەوڵەت دەستی پێ کردوە و بیمەی ناوەندی ڕەتی دەکاتەوە کە بەرپرسایەتیی ئەم قەرەبوویە بگرێتە ئەستۆ.

ڕووداوی فڕۆکە ئۆکڕاینییەکە سەرەڕای زیان و کارەساتە مرۆییەکەی بەڵام دەری خست کە کۆمەڵگەی جیهانی لەگەڵ چ ڕێژیمێک بەرەوڕویە، ڕێژیمێک کە دەروەستی کۆنڤانسێۆنێک و هیچ پڕەنسێپێکی مرۆیی و جیهانگر نییە و هەتا لە دەسەڵاتیش‌دا مابێ، کارەساتی زیاتری لێ چاوەڕوان دەکرێ.

تاگی بابەت: ئامانج زیباییتۆڵەکردنەوەتیرۆریستجینایەتسپای پاسدارانیعەینولئەسەدفڕۆکەی ئوکراینیقاسم سلیمانیکۆماری ئیسلامی

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist