• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مافی مرۆڤ لەژێر پۆستاڵی ڕەشی کۆماری ئیسلامیی‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/12/21
جۆری بابەت: سیاسی

رەزا محەممەد ئەمینی

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەز، بۆ جارێکی دیکە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهوی لەژێرپێنانی زەق و بێبەزەیانەی مافی مرۆڤ لە ئێران لە هەموو بوارەکان‌دا محکووم کرا. ئەوە یەکەم‌جار و بەدڵنیاییەوە هەتا کۆماری ئیسلامی لە دەسەڵات‌دا بمێنێ کۆتا جار نابێ کە ئەو ڕێژیمە دژی گەلی و سەرەڕۆیە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەی داکۆکی لە مافی مرۆڤ مەحکووم دەکرێ. ئەو مەحکووم‌کردنانە ئەگەرچی تەعبیر لە بوونی نیزامێکی دیکتاتۆر و زەوت‌کەری مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا دەکەن، بەڵام  لەگەڵ ئەوەش‌دا نەک هەر نەیانتوانیوە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا باشتر بکەن و ڕێژیم لە ڕەوتی لەژێرپێنانی ماف و ئازادییەکانی گەلانی ئێران خاو بکەنەوە بەڵکوو هەتا هاتووە، زەخت و گوشاری دام‌ودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵانی خەڵکی ئێران، بەتایبەت چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ژنان و بەگشتی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و کوردستان زیادی کردووە و مافیای دەسەڵات، وڵاتی ئێرانی بە یاسا و ڕێسا داسەپاوەکانی خۆی و کردەوە و ڕەفتارە سەرکوتکەرەکانی لە مەنگەنە ناوە.

ڕنگە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندەکان لە دەگەمەن ئەو وڵاتە دیکتاتۆرلێدراوانە بێ کە لە تەواوی ڕەهەندەکان‌دا، زۆربەی هەرە زۆری ماددە و بەندەکانی جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە شێوەی سیستماتیک و بەناو یاسایی لە ئێران‌دا لەژێر پێ ناوە و هەموو ساڵی پەڕاوی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی بۆ ساڵێکی دیکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە. ڕاستە مێژووی هاوچەرخ نیشانی ‌داوە ڕێژیمە ئیدیۆلۆژی و تۆتالیتێرەکان دژی دێموکراسی و ماف و ئازادییە سیاسییەکانی خەڵکی بوون و هەرچەشنە دەنگی ناڕەزایەتی و هەڵوێستی دژ بە خۆیان سەرکوت کردووە، بەڵام ئەوەی لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی خەڵکی ئێران چێشتوویانە و ئێستا دەبیندرێ، تەنیا دەکرێ بڵێن لە تاقمی تالیبانی ئەفغانستان و دەسەڵاتی ڕەش و جەهالەتی داعەش‌دا بەرچاو کەوتووە.

ڕێژیمێک کە لە بنەڕەت‌دا بە کوشتنی بەکۆمەڵ و لەسێدارەدانی نەیارانی و قەڵاچۆکردنی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان پێگەی دەسەڵاتی خۆی داسەپاند و، لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا لە هیچ کردەوەیەیەکی دژی‌گەلییانە لە هەمبەر چین‌ و توێژەکانی گەلانی ئێران خۆی نەپاراستووە و ئێرانی گەیاندووەتە ئاستیک کە بووەتە زیندانێکی گەورە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی داماو و وەزاڵەهاتوو. هەربۆیەش دەبینین هەموو ڕێکخراوە ماف‌پارێزەکان ئەو ڕێژیمە مەحکووم دەکەن و لەژێرپێنانی مافی مرۆڤ لەقاو دەدەن.

هیچ دوور لە ڕاستی نییە ئەگەر بڵێین لە زیاتر لە چوار دەیە دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامیی‌دا بەدەیان هەزار لە دژبەرانی ئەو نیزامە جینایەتکارە بە شێوەی جۆراوجۆر لە بەندیخانە دیار و نادیارەکان لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا کوژراون، یان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات تێڕۆر کراون. ئێعدامەکانی سەرەتای هاتنە سەرکاری ڕێژیم لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران و کوردستان بە دەستی چەپەڵی خەڵخاڵی و هێزە سەرکوتکەرانی، کوشتنی هەزاران زیندانیی سیاسی لە بەندیخانەکان کە چڵەپۆپەکەی کوشتاری زیندانیان لە ساڵی ١٣٦٧ بوو و هەروەها تێڕۆری سەدان کەس لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات کە لەو نێوەدا حیزبی دێموکرات بە شەهیدبوونی دو ڕێبەری هەڵکەوتووی و سەدان کادر و پێشمەرگەی ئازا پشکی سەرەکیی پی دەبرێ، لەو جینایاتانەن کە هیچ‌کات لەتەوێڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ناسڕێنەوە.

هەر لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی لەبەرچاوی وڵاتان و بیروڕای گشتی جیهان بێ‌گوێدان بە داواکاریی زۆر لایەن و دەوڵەت و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی زۆر درندانە چەندین جینایەتی خوڵقاندووە کە لەسێدارەدانی کتوپڕی مستەفا سەلیمی، زیندانی سیاسی کورد لە سەقز و نەوید ئەفکاری وەرزشکاری جیهانی لە زۆرانبازی لە شیراز و ڕفاندنی ڕوحوڵڵا زەم بەرپرسی سایتی “ئامەدنیوز” لە عێراق‌ڕا بۆ ئێران و لە سێدارەدرانی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو کردەوە قزێون و جینایەتکارانەن. جگە لەوەش لەسێدارەدانی زەم لە ڕاستی‌دا تۆڵەسەندنەوەیەک بوو لە ڕۆڵی کارای سۆشیال میدیا کە دەورێکی ئێجگار کاریگەریان هەبوو لە سەرهەڵدان و پەرەپێدانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ٩٦ و خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، هەروەها لەقاودانی گەندەڵی و سیاسەتە چەوتەکانی ئەم ڕێژیمە. بەم‌جۆرە رێژیم ویستی تێچووی چالاکی میدیایی و ڕاگەیاندن لە دژی خۆی بۆ چالاکانی ئەم بوارە بباتە سەرێ. ڕێژیمێکی ڕووهەڵماڵاو کە هیچ شەرم و شکۆیەک ناناسێ و  بە بەرچاوی خەڵکی جیهان و دەوڵەتان، دژبەرانی خۆی دەڕفێنی و پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر ناچاریان دەکا لە بەرچاوی کامێڕاکان و لە تەلەویزیۆن‌دا دان بە تاوانی نەکردوویان دابنێن و بەوەش بەڵگەی لەسێدارەدانی خۆیان ئیمزا بکەن. تەلەویزیۆنێک کە لەژێر دەسەڵاتی خامنەیی دایە و بەکردەوە بووەتە زمان‌حاڵی باڵی زاڵ بەسەر دەسەڵات و سپای پاسدارانی ڕێژیم و هاوکارە لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم.

لەحالێکدا لە وڵاتانی پێشکەوتوو دژایەتی لەگەڵ دەسەڵات و نووسینی بابەتی ڕەخنەگرانە لەسەر بەڕێوەبەرانی وڵات و هەوڵدان بۆ گۆرینی دەوڵەت و دەسەڵات زۆر ئاسایی و ڕێگە پێدراوە، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی‌دا هەرچەشنە دژایەتی لەگەڵ دەسەڵات، بەواتای دژایەتییە لەگەڵ خودا و سزاکەشی زیندان و لەسێدارەدرانە و لەو پێناوەدا بۆ سزادانی نەیارەکانیان هەموو ڕێگەکان، تەنانەت فێڵ و درۆ و ڕفاندنیش ئیزن‌پێدراوە. ڕفاندنی ڕوحوڵڵا زەم لە فڕۆکەخانەی بەغدا لە عێڕاق لەلایەن دەست و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە و ماوەیەک لەمەوبەریش ڕفاندنی “حەبیب ئەسیوەد” چالاکی سیاسیی عەرەب لە ئیستانبوڵی تورکیە تەنیا دوو نموونەن لە کردەوەکانی ڕایەڵە نەهێنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات. هەر لەپێوەندی لەگەڵ ئەو چالاکانە، دەوڵەتی تورکیە ڕایگەیاند کە ١١ کەسی دەسبەسەر کردووە کە ناوبراویان ڕادەستی ئێران کردووە و ئەندامی ڕایەڵەی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامین.

لەژێرپێنانی مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا تەنیا لەڕووی سیاسییەوە نییە و ئەوە تەنیا گەلانی بێبەش‌کراوی ئێران وەک گەلی کورد نین کە لە ماف و ئازادییە سروشتییەکانیان بێبەش کراون و ئازادیخوازان و تێکۆشەرانیان لە بەندیخانەکان ئەشکەنجە دەدرێن و دەکوژرێن؛ ئەوە تەنیا کۆڵبەرانی کورد نین کە بە ناچاری بۆ گوزەرانی ژیانیان ڕوو لە سنوورەکان دەکەن و لەلایەن جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامییەوە “کەوکوژ”ی دەدرێنە بەر دەستڕێژ. ئەوە تەنیا چالاکانی سیاسی و نەیارانی کۆماری ئیسلامی نین کە بە تاوانی ئازادیخوازی و دژایەتی لەگەڵ سیاسەتەکانی خامنەیی و کۆماری ئیسلامی لە چاڵەڕەشەکانی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم ئەشکەنجە دەدرێن و بە زیندانی درێژخایەن مەحکووم دەکرێن؛ لە ڕاستی‌دا کۆماری ئیسلامی خەڵک و خاکی ئێرانی بەبارمتەگرتووە و بە ناوی دین و شەریعەت دەسەڵاتی نوێنەرانی خودا، دواکەوتووترین و توندوتیژترین یاساکان بەسەر گەلانی ئێراندا دەسەپێنێ. خەڵکی ئێران تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەیان و لە چوارچێوەی ماڵەکانیشیان‌دا ئازاد نین و بە ترسەوە هەڵسوکەوت دەکەن. نیوەی کۆمەڵی ئێران، واتە ئافرەتان بە شێوەی یاسایی ستەمیان لێ دەکرێ و لە زۆر لە مافە سەرەتاییەکانی باو لە جیهانی ئازاد، وەک شێوەی جلوبەرگ و میرات و مووزیک و هەڵبژاردنی شێوەی ژیانیان بێبەش کراون. دەیان چالاکی پارێزەی مافی ژنان و منداڵان لەبەندیخانەکان لەژێر گوشاری هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ‌دان و هەڕەشەی کوشتن و دەرمانداوکردنیان لەسەرە. چالاکانی کرێکاری، فەرهەنگی و مەدەنی و بەگشتی هەموو بوارەکانی کۆمەڵ لەلایەن دەسەڵاتەوە زەختیان لێ دەکرێ کە دەبێ لە چوارچێوەی بەرتەسک و پەسندکراوی دەسەڵاتدا بجووڵێنەوە و هێڵەسوورەکان نەبەزێنن، ئەگینا چارەنووسیان زیندان و کۆت‌وبەندە.

بێ‌گومان مەحکووم‌کرانی کۆماری پەت‌وسێدارە لەلایەن کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر باش و بەجێیە، دیارە وڵاتانی ئورووپاییش لەژێر کاریگەریی لەسێدارەدرانی نەوید ئەفکاری و ڕوحوڵڵا زەم شێلگیرتر لە پێشوو ئەو کردەوانەی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کردووە، بەڵام کێشەکە لەودایە بۆ هەوسار کردنی ئەو ڕێژیمە و کەم‌کردنەوەی ئازاری لەژێرپێنانی مافی مروڤ لەسەر کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بەتەنیا بەو مەحکووم‌کردنانە بڕ ناکا و لە ڕاستی‌دا بەبێ ئەوەی وڵاتە زلهێزەکان گوشاری بەکردەوە و زیاتر لە پێوەندی لەگەڵ مافی مروڤ لە ئێران‌دا نەخەنە سەر ئەو ڕێژیمە، کۆماری ئیسلامی بەوپەڕی ڕووهەڵماڵاوی و شوورەیی، خۆ لەبەرپرسایەتی ئەو جینایەتانە دەدزێتەوە.

ئەوەیە تابلۆیەکی ڕەش لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و چەند نموونەیەکی بچووکن لە کردەوەکانی خامنەیی و مافیای زاڵ بەسەر دەسەڵاتدا. بەدڵنیاییشەوە هەتا کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا لەسەر کار بێ، دۆخی مافی مرۆڤ ڕۆژبە ڕۆژ خراپتر دەبێ و کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ڕووی ئاسوودەیی بە خۆیانەوە نابینن.

تاگی بابەت: ئامەدنیوزحیزبی دێموکراتخەڵخاڵیدیکتاتۆردێموکراسیرەزا محەممەد ئەمینیزیندانی سیاسیقەڵاچۆکردنلەسێدارەدانمافی مرۆڤمستەفا سەلیمینەتەوە یەکگرتووەکانپێشمەرگەڕفاندنڕوحوڵڵا زەمکۆماری ئیسلامیی ئێران

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist