• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تیغی سانسۆڕ بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتە ناوەندییەکان لە ئێران‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/12/07
جۆری بابەت: سیاسی

ڕەزا محەممەدئەمینی

ڕۆژی سێزدەی سەرماوەز لەلایەن کانوونی نووسەرانی ئێرانەوە وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە لە دژی سانسۆڕ دیاری کراوە. کانوونی نووسەران، لە جەنگەی ڕفاندن و کوشتاری سیما سیاسییە ناسراوەکان و نووسەران و ڕخنەگرانی دەسەڵات، ناسراو بە “قەتڵە زنجیرەییەکان” و پاش کوشتنی محەممەدی موختاری و محەممەدجەعفەری پوویەندە، دوو نووسەر و ئەندامی ئەو کانوونە، لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان لە ١٢ و ١٨ سەرماوەزی ١٣٧٧، رۆژی سێزدەی سەرماوەزی بەو ناونیشانە ناودێر کرد. لەم ڕۆژەوە نووسەران و ئازادیخوازان گرینگی بەو ڕۆژە دەدەن و هەموو ساڵێ لەگەڵ ئەوەی هێزە سەرکەتکەرەکانی ڕێژیم پێشی پێ دەگرن، نووسەران و چالاکانی ئەدەبی و بوارەکانی کۆمەڵایەتی سەردانی گلکۆی قوربانییەکانی قەتڵە زنجیرەییەکان دەکەن و ئەم بۆنەیە دەبێتە بیانوویەک بۆ باس لە سانسۆڕ لە کۆماری ئیسلامیی‌دا.

سروشتییە دیاردەی سانسۆڕ تەنیا تایبەت بە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی‌ نییە و لە زۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی دیکتاتۆڕلێدراوەکان سانسۆڕ بە چڕی هەیە و نووسەران و هونەرمەندان باجی نووسین و بەرهەمەکانیان بە شێوەی جۆراوجۆری وەک ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی بابەتەکانیان، سانسۆڕ و بێ‌نێوەڕۆک‌کردنی نووسراوەکانیان و هەروەها هەڕەشە و گیران و زیندان دەدەنەوە. لە ئێرانیش‌دا مێژووی دیاردەی سانسۆڕ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ناسرەدین‌شای قاجاڕ و ڕێک ٢٨ سال پاش دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامە لە ئێران، بە ئەمری ناوبراو یەکەم ئیدارەی سانسۆڕی چاپەمەنییەکان دامەزرا. هەر لەوکاتەوە تا ئێستا کە ئێران کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هونەرمەندان لە هەموو بوارەکاندا وێڕای نووسەر و قەڵەم‌بەدەستان تیغی سانسۆڕیان لەسەر بووە و کەم و زۆر لەژێر گوشاری دەسەڵات‌دا بوون. لەسەردەمی دەسەڵاتی پەهلەوییەکان‌دا زۆر لە گۆڤارو ڕۆژنامەکان داخران و نووسەر و بەڕێوەبەرانی لە بەندیخانە کران، فەڕۆخیی یەزدی، حوسین‌خانی سەبا و مەلیکوشوعەرای بەهار لەو نووسەر و بەڕێوەبەرانە بوون کە ڕۆژنامەکانیان داخران و بۆخۆشیان بۆ ماوەیەک خرانە بەندیخانەوە. ئەو ڕەوتە، واتە سانسۆڕ و چاوسوورکردنەوە لە نەیارانی دەسەڵات و زیندانی‌کردنی هونەرمەندان و نووسەران جگە لە چەند ساڵ پێش لە کودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٣٢ بەردەوام بوو و کەس بۆی نەبوو بەبێ ئیزن و ڕەزامەندیی بەشی سانسۆڕی وەزاڕەتی فەرهەنگ کتیب لە چاپ بدا. هەروەها هەموو گۆڤار و ڕۆژنامەکانیش دەبا ڕەچاوی ڕاسپاردەکانی دەسەڵاتیان کردبایە، بەپێچەوانە دەرگاکانیان گاڵە دەدرا و بەرپرسان و نووسەرەکانیش لێپێچینەوەیان لێ دەکرا.

لە سەردەمی کۆماری ئیسلامییش‌دا، سەرەڕای وادە و بەڵێنییەکانی خومەینی، هەر لە یەکەم ساڵی دەسەڵاتەوە داخرانی ڕۆژنامەکان و گیران و زیندانی‌کرانی ڕۆژنامەنووسان دەستی پێ کرد. دەستە و تاقمەکانی سەر بە دەسەڵات هێرشیان‌ دەکردە سەر چاپەمەنی و ڕۆژنامەکان و کتێب‌سووتان و ئاگرتێبەردانی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان پەرەی سەند. لەو بەینەدا حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە هێرشیان کرایە سەر و سەدان نووسەر و ڕۆژنامەنووس و شاعیر و تەنزنووس گیران و زۆریان بە تاوانی سیاسی و دژایەتی لەگەڵ دەسەڵات لە بەندیخانەکان ئەشکەنجە و تەنانەت لە سێدارە دران. لەڕاستی‌دا ئەگەر لە سەردەمی پەهلەوییەکان تیغی سانسۆڕ پتر لەسەر ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێبەکان بوو، لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیی‌دا ئەو تیغە لەسەر ملی قەڵەم‌بەدەستانیش بوو؛ واتە نووسەران و ڕۆژنامەنووسان باجی بەرهەمەکانیان و ناکۆک‌بوون لەگەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە زیندان و کوژران لەژێر ئەشکەنجە دەدایەوە.

لە ماوەی دەسەڵاتدارەتیی ڕەشی کۆماری ئیسلامیی‌دا هەزاران کەس لە نووسەران و هونەرمەندان تامی تاڵی زیندان و ئەشکەنجەیان چێشتووە و دەیان کەس لەوانیش بەشێوەی جۆراوجۆر کوژراون. هەر لە سەرەتاوە خومەینی ڕایگەیاند ئەگەر قەڵەمەکانمان شکاندبا و ڕۆژنامە و گۆڤارەکانمان داخستبا و لە مەیدانەکان سیدارەمان هەڵ‌خستبا دۆخەکە بەو جۆرە نەدەبوو کە ئێستا هەیە. هەربۆیەش هەر لە ساڵەکانی سەرەتایی دامەزرانی کۆماری ئیسلامی لەژێر ڕێنوێنیی خومەینی و شوێن‌کەوتووانی داخستنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و گرتن و ئەشکەنجە و ئێعدامی قەڵەم‌بەدەستان دەستی پێ کرد و لەڕاستی‌دا بەهاری ئازادی جوانەمەرگ کرا.  لە جەرگەی سەرکوتی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و هەروەها بەناو شۆڕشی فەرهەنگی و داخستنی زانکۆکان، زۆرێک لە قەڵەم‌بەدەستان و مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارەکان گیران و بەشێکیان لەسێدارە دران، هەروەها لە پاش شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و لە کوشتاری چەند هەزار کەسی زیندانییانی سیاسی زۆر نووسەر و شاعیر وەبەرهاتن و بێ‌گیان‌ کران. هەرچەند لە ساڵی ٧٦ و هاتنە سەر کاری محەممەد خاتەمی کەش‌وهەوای سیاسیی ئێران تا ڕادەیەک کراوەیی بەخۆیەوە بینی و زۆر ڕۆژنامە و گۆڤار لەچاپ دران، بەڵام دیسانیش تیغی سانسۆڕ لەکار نەوەستا و دەزگای بەناو دادی رێژیم و بەتایبەت قازی سەعید موڕتەزەوی بەشێوەی ڕەمەکی دەیان ڕۆژنامە و گۆڤاریان داخست و نووسەر و بەڕێوەبەرانیان دادگایی و مەحکووم بە زیندان کرد. هەر لەو سەردەمەدا بوو کە زۆر ڕۆژنامەنووس ناچاربوون بۆ دەربازبوون لە گرتن و ئەشکەنجە ئێران بەجێ‌هێڵن و ڕوو لە هەندەران بکەن. جگە لەوەش هەر لەو سەروبەندەدا بوو کە قەتڵە زنجیرەییەکان بە تێڕۆری مامۆستا مەلا محەممەدی ڕەبیعی دەستی پێ کرد و چەند کەس لە چالاکانی سیاسی وەک داریووش و پروانە فرووهەر و ئەندامانی کانوونی نووسەران بە دەستی وەزاڕەتی ئیتلاعات بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەو ڕەوتە واتە گوشار بۆ نووسەران و سانسۆڕ لەو ماوەیەدا هەتا هاتووە زیاتر بووە و سانسۆڕ و خۆسانسۆڕ کردن بووەتە دیاردەیەکی باو لە کۆمەڵگەی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی‌دا. هەر ئێستاش  بەندیخانەکانی ڕێژیم لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی و جودابیران ئاخێندراون و لەو بەینەدا چوار نووسەری ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران بە ناوەکانی بەکتاش ئابتین، کەیوان باژن و گیتی پوورفازل و ڕەزا خەندان مەهابادی کە پێشنیاری کردبوو ئەو ڕۆژە واتە ڕۆژی ١٣ی سەرماورز بکرێ بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە لە دژی سانسۆڕ، لە بەندیخانە و لەژێر گوشاردان.

سانسۆڕ تەنیا لە نووسراوەکان‌دا خۆ نابینێتەوە و ئەوە هەر نووسەران و چاپەمەنییەکان نین کە سانسۆڕ دەکرێن، یان ناچارن بۆ لەچاپ‌دانی بەرهەمەکانیان خۆیان بەرهەمەکانیان سانسۆڕ بکەن، بەڵکوو لە فیلم و شانۆ و کونسێرت و گۆرانی و تەنانەت ژیانی ڕۆژانەش‌دا دیار و بەرچاوە و دەکرێ بڵێین کۆماری ئیسلامی بە نەریت و یاسا دواکەوتووەکانی کۆمەڵگەی ئێرانی سانسۆڕ کردووە. هەر لەو سۆنگەیە دەبینین ئینتێرنێت کۆنتڕۆڵ و فیلتێرینگ دەکرێ و بەردەوام چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگیرێن و زیندانی دەکرێن.

لەلایەکی دیکە سانسۆڕ و گوشار بۆ سەر قەڵەم‌بەدەستان لە کوردستان زۆر زەقترە و چالاکانی ئەدەبی نەک هەر لەگەڵ تیغی سانسۆڕ و هەڕەشە و چاوسوورکردنەوەی ئۆرگانە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم سەبارەت بە بەرهەم و  بۆچوونەکانیان بەرەوڕوون، بەڵکوو بەهۆی ئەوەی کە کوردن و پەرە بە زمان و ئەدەبیاتی کوردی دەدەن و لەو دەلاقەیەوە بیر و هزری نەتەوایەتی و هەستی کوردبوون گەشە دەستێنێ، زۆر دڵ‌ڕەقانەتر سەرکوت دەکرین.

لە کوردستان دۆخی چاپەمەنییەکان زۆر نالەبارە و نووسەرانی کورد و چاپەمەنییەکان لەبەر سانسۆڕ ناتوانن بابەتەکان لەچاپ بدەن، هەربۆیەش زۆرێک لە نووسەران بۆ لەچاپ‌دانی کتێب و بابەتەکانیان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و لە کەشی ئازادی ئەم ‌بەشە لە کوردستان کەڵک ‌وەردەگرن. هەربۆیەش دەبینین لە زۆر ڕۆژنامە و گۆڤار باشووری کوردستان، بابەت و نووسراوەی نووسەرانی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو دەبنەوە.

ڕوون و ئاشکرایە کە ئەو ڕێژیمە دژی‌گەلی و جینایەتکارە هیچ دەنگ و ڕەنگ و قەڵەمێکی ناکۆک لەگەڵ بۆچوون و سیاسەتە دواکەوتووەکانی خۆی قەبووڵ ناکا و هەروەک لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەی ڕابردوودا دیتوومانە تەنیا سەرکوتی بێ‌بەزەیانە و ئەشکەنجە و زیندان، وەڵامی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بووە بۆ نووسەران و هونەرمەندان بە گشتی بۆ هەموو ئازادیخوازانی ئێران. هەربۆیەش تەنیا ڕووخانی ئەو ڕێژیمە سەرکوتکەر و جینایەتکارە و هاتنەسەرکاری دەسەڵاتێکی هەڵقوڵاو لە ناخی کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانە کە دەتوانی دیاردەی سانسۆڕ و سەرکوتی نووسەر و هونەرمەندان بسرێتەوە و ئازادی و سەربەستی گەلانی ئێران مسۆگەر بکا.

 

 

 

 

تاگی بابەت: تیغی سانسۆڕ بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتە ناوەندییەکان لە ئێران‌دا

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist