ئه‌گه‌ر کۆڕۆنا وه‌کوو مه‌ترسی و قه‌یرانێکی جیهانی دابنێین، بەڵام ڕوونە کە کۆڕۆنا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرفەتێکی باشی بۆ هەناسە بەر هاتنەوە خۆ خوڵقاند. ئەگەر وڵاتان و دەوڵەتان لە قەیرانی کۆڕۆنادا خەمی خەڵکەکەیان لە سەرووی هەموو شتێک بوو، بۆ کۆماری ئیسلامی کۆڕۆنا نێعمەتێک بوو کە بۆ ماوەیەکیش بێ گوشاری خەڵکی لەسەر کەم بێتەوە.
هاوکات بەڵام کۆڕۆنا لایەنێکی دیکەی لە جەوهەری ئەم ڕێژیمە ئاشکرا کرد، ئەویش بێ‌کیفایەتییەکی دی لە چارەسەری قەیرانێکی سروشتی. هەموو دەزانین کە ئەم ڕێژیمە هەر لە سەرەتاوە قەیرانی بە قەیران تێ‌پەڕاندوە و مانەوەی بە دروست‌کردنی قەیران بۆ جێ‌هێشتنی قەیرانێکی دی گرێ دراوە. قەیرانەکانیش بەرهەمی ناکارامەیی ڕێژیم لە ئیدارەی وڵات، سیاسەتی چەوتی قەیران‌خوڵقینی لە ناوچە، گەندەڵیی ئیداری و سیستماتیکی حکوومەتی و هتد بووە کە باجە قورسەکەی خەڵک داویانە. ئەو خەڵکەی سەرباری سیاسەتی هه‌ڵاواردن، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، مه‌زهه‌بی، ڕه‌گه‌زی و چینایه‌تی قەیرانی بێ‌کاری و گرانی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکانیش هاڕیونی. خەڵک کە لە بێ‌بەرپرسایەتیی ڕێژیم‌دا تەنیا بە پشت بە خۆیان دەبەستن و بوومەله‌رزه‌که‌ی کرماشان و لافاوه‌که‌ی لوڕستان و کۆڕۆنا لەم چەند ساڵەی دواییدا دەتوانن چەند نموونەی بچووک بن.
کۆڕۆنا سەلماندی کە ئەم ڕێژیمە ئەوەی بۆی گرینگ نەبێ سڵامەتی و ژیانی خەڵکە، بەڵکوو لە پێناو مانەوەی خۆی‌دا ئامادەیە هەموو خەڵکەکەش بەبارمتە بگرێ. شاردنەوەی ڕاستییەکان لە خەڵک لە سەرەتادا بۆ هیندێک ئامانجی سیاسی و ئەمنیەتی، پاشان کەڵکی‌ئاوەژوو وەرگرتن لەو پەتا بۆ پاشەکشە پێکردن بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، هه‌وڵی په‌رده‌پۆش‌کردنی که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی خۆی و زه‌ق‌کردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌کانی کۆڕۆنا له وڵاتانی دیکه و بە سیاسی‌کردنی ئەو بابەتە چەند ڕەهەندێکی چەندی‌وچۆنیی بەرەوڕوو بوونەوەی ڕێژیم لەگەڵ کۆڕۆنا بوو.
ئێستاش لە کاتێک‌دا هه‌وڵی چڕوپڕی حکوومه‌ته‌کان و ڕێکخراوه و کۆمپانیا تەندروستی و دەرمانییەکان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چارەسەر و که‌م‌کردنه‌وه‌ی ئاستی خه‌ساره گیانی و ده‌روونییه‌کان له دۆزینه‌وه‌ی پێکوتە و ده‌رزیی دژه کۆڕۆنا؛ بەڵام لە ئێران خەزەڵوەری ژیان و گیانەکانە. کۆڕۆنا سەلماندی کۆماری ئیسلامی کە بۆ سەرکوتی مەدەنییانەترین داخوازی و خۆپێشاندانێک لە ئان و ساتێک‌دا هەموو هێز و توانای خۆی دەخاتە گەڕ و تێچوویەکی زۆریشی بۆ دادەنێ، بەڵام بۆ پاراستنی خەڵک هیچی لە توانادا نییە و دەستەوەستانە.
پاش ساجه‌که‌ی سپا که بۆ دۆزینه‌وه‌ی کۆڕۆنا ڕایانگه‌یاند و بوونه گاڵته‌جاڕی زانایان و پسپۆڕانی ئەم بوارە، له تازه‌ترین شانازییه‌کانیان‌دا! ئەمجارەیان ڕێژیم چارەسەری کۆڕۆنای لە شه‌ربه‌تی ئیمام کازم‌دا دیوەتەوە. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو گاڵته‌جاڕییه‌ی ڕێژیم ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش له ئێران‌دا بڵاو بۆته‌وه که به که‌ڵک‌وه‌رگرتن له په‌تای کۆڕۆنا و ئه‌و دۆخه‌ی بۆ خه‌ڵکیان خوڵقاندووه، بازرگانی به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه ده‌کرێ و ته‌نانه‌ت پاکتاوکردنی سیاسی و کوشتن و له نێوبردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان مه‌به‌ستیانه به تایبه‌ت له به‌ندیخانه و نه‌خۆشخانه‌کان‌دا له‌ژێر پاساوی کۆڕۆنادا بۆته ڕۆژه‌ڤ و قه‌یرانێکی دیکه له‌و وڵاته‌دا.
قه‌یرانی ئابووریش که به هۆی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا‌وه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ڕێژیم‌دا ته‌نگی به خه‌ڵکی ئێران هه‌ڵچنیوه و نرخی هه‌موو شتێک له ئێران‌دا به‌رز بۆته‌وه و به‌های تمه‌نی ئێرانی له‌وپه‌ڕی نزمی و بێ‌بایه‌خیی خۆی‌دایه، هۆکاریکی دیکه‌یه بۆ بێ‌هیوایی و یەکێک لەو کێشە و گرفت و سەرلێشێواوییانەی دیکەیە کە لەم کاتەدا و بە نیسبەت ژیانی خەڵک و کورۆناوە بەرۆکی خەڵکی گرتووە کە کۆماری ئیسلامی نە مودیرییەتێکی ئەوتۆ،و نە توانای چارەسەرکردنی هەیە و نە دەشیهەوێ هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەڵگرێ و ئەمیشی کەڵەکە کردۆتە سەر قەیرانەکانی دیکە و پشتی خەڵکی ئەوەندەی دیکە پێی نەوی کردووە.
له‌وانه‌ش گرینگتر بۆ خەڵکی کوردستان نه‌بوون و که‌میی ئیمکانات و که‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی، پزیشکی و نه‌خۆشخانه و ده‌وا و ده‌رمانی پێویست به نیسبه‌ت شوێنەکانی دیکه‌ی ئێران و هه‌ڵاواردن و پشتگوێ‌خستنی ئه‌م ناوچانه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارەتیی حه‌مه‌ڕه‌زا شا و پاشان کۆماری ئیسلامی و دوژمنایه‌تیی ئه‌و حکوومه‌ته له‌گه‌ڵ گه‌لی کورددا وای‌کردووه که تەنانەت قەیران و ڕووداوە سروشتیی و لە ناکاوەکانیش وەکوو هەلێک ببینن بۆ زەربە لێدان لە کورد و کۆمەڵگەی کوردستان. هەر بۆیە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی نەک هەر هیچ ئاوڕێک لە پارێزگاکانی کوردستان ناداتەوە بەڵکوو تا بۆشی بکرێ پەرە بەو نەخۆشییە دەدا و ئەو ڕق و قینەی دەیان‌ساڵەی بە شێوەی جۆراوجۆر بە خەڵکی کورد دەڕێژێ.
لێرەدا دیسان ئەمە خەڵکی کوردستانن کە تاقی‌کارییەکی دیکەیان لە بەردەم‌دایە و پیویستە خەڵک، کۆمەڵگەی مەدەنی، فەرهەنگی و سیاسیی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانیەوە وەک جاران کە سەلماندوویانە سەرەڕای کەمترین ئیمکاناتێکیش توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی خۆیان هەیە، بەگژ پەتای کۆرۆنا و بەڵای کۆماری ئیسلامیی‌دا بچنەوە.