بەرێز خالید عه‌زیزی له لێدوانێكی میدیاییدا ئاشكرای كرد كه:”له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له گه‌ل ولاتانی ده‌ره‌وه، نوێنه‌رانی ئه‌و ولاتانه پێیان گوتوون، ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن كورد له ئێران ئه‌وه‌نده ماف و ئازادیی هه‌یه كه ته‌نانه‌ت دژی ئه‌و زۆلموزۆرهی له ولاتانی دیكه له كورد ده‌كرێ دێنه سه‌ر شه‌قام”!.
ئه‌م قسه‌یه‌ی ئێرانییه‌كان كه بۆ یه‌كه‌مجاریش نیه ئیددیعای وا ده‌كه‌ن، هه‌ڵگری راستییه‌كی تاڵه، راستییه‌كی تاڵ نه‌ك به مانای بوونی ئازادی، به‌ڵكوو به‌و مانایه كه كورده‌كانی رۆژهەڵات هێنده‌ی بایه‌خ به پرسی كورد له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، هێنده لا له‌و زیندانه‌ی تێیدان ناكه‌نه‌وه و قسه له سه‌ر دۆخی خۆیان ناكه‌ن.
ئه‌م پرسه كه حكوومه‌ت دیماگۆجییانه وه‌ك به‌خششی خۆی پێناسه‌ی ده‌كا ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایی خودی كورده‌كانی رۆژهەڵاتی له ساڵانی رابردوودا لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه بۆ چی كوردی رۆژهەڵات هێنده‌ی بایه‌خ به دۆخی كورد له ده‌ره‌وه‌ی رۆژهەڵات ده‌ده‌ن، هێنده بایه‌خ به پرسی خویان له رۆژهەڵات و ئێران ناده‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردوه كه سیستمی سیاسی وه‌ك بوونی ئازادی بۆ كورده‌كان به كۆمه‌لگه‌ی جیهانی بیفرۆشێته‌وه و، وه‌ها پیشان بدا كه كورد هێنده ئازاده كه ته‌نانه‌ت له پرسه و شادیی كوردی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا ئازادانه به‌شدار ده‌بن!
گومانی تیدا نیه كه حكوومه‌ته‌كان به درێژایی ساڵانی رابردوو به دابه‌شكردنی كوردستانیش نه‌یانتوانیوه ئه‌م پێكهوهبوونهی كوردان وه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌ك لێك داببرن، به‌ڵام كاتێک ئه‌م به هاناوههاتنه كوردییه، ده‌كرێ به پرسێكی سیاسی له ڕاستای سیاسه‌تی سیستمی سیاسیی ئێران‌دا، ئیتر ئه‌مه جێی هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌ركردنه.
گرنگیی ئه‌م ئاشكراكردنه له كاتێكدایه كه سیستمی سیاسیی ئێران له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به توندترین شێوه له هه‌موو فۆڕمێكی كوردبوون له ئێرانی داوه و ئه‌وه هه‌ولی داوه هه‌موو فۆرمیكی كوردبوون تووڕ بداته ده‌ره‌وه‌ی رۆژهەڵاتی كوردستان. كوردبوون له رۆژهەڵات هێنده‌ی ته‌عبیر له كوردبوون له وڵاتانی دیکه بكا، به قه‌د ئه‌وه‌ش خاڵی بكرێته‌وه له كوردبوون له مودێله رۆژهەڵاتییهكهی و زیانی بۆ حكوومه‌ت نه‌بی.
به هاناوه‌هاتنی كوردی رۆژهەڵات بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیش دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی و ئێمه له ته‌واوه‌تی سه‌ده‌ی ١٨ و ١٩ و ٢٠ی زایینی‌دا چه‌ندین هه‌وڵی به هاناوه‌چوون ده‌بینین به بێ ئه‌وه‌ی به‌خششی حكوومه‌ته‌كان بووبن، هه‌ر له به هاناوه‌چوونی ڕاپه‌ڕینه‌كانی باكوور تا شۆرشه‌كانی باشوور، به‌لام هیچ كاتێ به قه‌د ئێستا سیستمی سیاسیی ئێران هه‌وڵی نه‌داوه ئاراسته‌ی حكوومه‌تی به‌م هه‌وڵانه بدا. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ر له هێرشی شیمیایی بۆ سەر هه‌ڵه‌بجه، ئاواره‌بوونی هاونیشتمانانی باشوور (راپه‌رینی ١٩٩١) بۆ رۆژهه‌ڵات و تا كه‌مپینی هاوكاریی ئاواره‌كانی كۆبانی و شنگال و خۆپێشاندانی پشتگیری و…حكوومه‌ت له ئێران هه‌وڵیداوه كه ئه‌مانه به به‌خشش و به هاناوه‌چوونی خوی بۆ كوردی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پیشان بدا و له‌م باره‌یه‌شه‌وه به سه‌رنجدان به سوپاسگوزاریی به لێشاوی به‌رپرسانی حكوومی و حیزبیی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی، تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه.
به‌ڵام له ژیر ئه‌م به هاناوهچوونهوه ئیمه پڵیشانه‌وه‌ی كوردی رۆژهەڵات ده‌بینین، پڵیشانهوهیهكی نه‌بینراو كه حكوومه‌ت له چه‌ندین ره‌هه‌نده‌وه و ته‌نانه‌ت به سوودوه‌رگرتن له كوردبوون له پارچه‌كانی دیكه هه‌وڵی توانده‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی فره ڕه‌هه‌ندی رۆژهه‌ڵات ده‌دا.
هه‌وڵی به هاناوه‌چوونی كورد له رۆژهەڵات ئه‌گه‌رچی هه‌وڵێكی دڵخوشكه‌ره، به‌ڵام قسه‌یه‌كی زیاده نیه ئه‌گه‌ر بڵێم هیچ كوردێك به قه‌د كوردی رۆژهەڵات پێویستیی به به‌هاناوه‌هاتن نیه، ئه‌وه‌ی ده‌بێ هه‌وڵی رزگاركردنی بۆ بدرێ و ئه‌وه‌ی ده‌بێ فرمێسكی بۆ بڕێژرێ و ئه‌وه‌ی ده‌بێ ده‌ستی بگیرێ، كوردی رۆژهەڵاته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نابێ به هاناوه‌چوونی رۆژهەڵاتی وا ته‌فسیر بكری كه كوردی رۆژهەڵات له ئازادی‌دا به سه‌ر ده‌به‌ن و هیچ گیروگرفتێكیان نیه جگه له گیروگرفتی كوردبوون له شوێنه‌کانی دیکه.
له ڕاستیدا به هاناوه‌چوونی كورد ئه‌و كاته ده‌توانێ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بێ كه پرسی كورد له ئێران بكرێ به كارتێكی به هێز و نابێ ئه‌م به هاناوهچوونه له سهرتوانهوهی هیچ فۆرمێكی کوردبوون له ئێران و رۆژهەڵات له‌نگه‌ر بگرێ و نابێ ببێته هۆی فه‌رامۆشكردنی پرسی كورد له رۆژهەڵات، كه له دواجاردا به زیانی كورد له رۆژهەڵات و به سوودی سیستمی سیاسی و ئاراسته سیاسییه‌كان له ناوچه‌كەدا ته‌واو ده‌بێ.
لاوازكردنی پرسی كورد له رۆژهەڵات له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م به هاناوهچوونهدا ناتوانی كاریگه‌ریی شوێندانه‌ری له سه‌ر دۆخی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هه‌بێ، كه له ساڵانی رابردووش‌دا له فۆرمی حیزبی سیاسی ئه‌و داشكانهمان بینیوه كه ته‌نانه‌ت وه‌رنه‌گیراوه‌و هێنده‌ی ئه‌م به هاناوهچوونه، بووه به هۆی لاوازیی خودی فریادڕه‌سه‌كان و به پاشكۆ ده‌ركه‌وتنیان!
رۆژهەڵاتی كوردستان پێویستیی به رێنێسانسێكه كه هه‌ڵگری به خۆداهاتنهوهو خۆناسین و وه‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی رووحی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بنه‌مای رۆژهەڵات بێ، به جۆرێك وه‌ك ده‌یه‌ی ٤٠ی زایینی بتوانێ سه‌رنجی هه‌موو كوردی ناوچه‌كه بۆ لای خۆی راكێشێ و ئه‌و به هاناوه هاتنه پێچه‌وانه بكاته‌وه‌و له دهستێوهردانو قۆستنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانی به ئامانجی سیاسیی خۆی دوور بخرێته‌وه
لە ژماره ٦٧٠ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه