• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بە سزا گەیاندنی گەورە تەخریبکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی هەینی ڕەش‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/11/28
پۆلێن: سیاسی
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on linkedin
Share on digg
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on linkedin
Share on digg

حەمەڕەسووڵ کەریمی

ڕۆژی ٢٧ی نوامبر کە بە هەینیی ڕەش لە دونیادا ناوبانگی دەرکردووە و خەڵک لە دونیای دەرەوە لە شەوی پێشترەوە لە بەردەم دووکان و پاساژە گەورەکان دەخەون و ڕادەوەستن بۆ ئەوەی شت‌ومەکی هەرزان بکرن، ڕۆژی ٢٧ی نوامبر بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ڕەش و ناخۆشتر بوو، چوونکە زۆر بە هەرزانی و زۆر چاوەروان‌نەکراو بە وتەی خۆیان گەورە زانای بەرنامە ناوکییەکانی کە جێی متمانەی خامنەیی بوو، لەدەست دا.

موحسین فەخرزادە یەکێک لە گەورە زانایانی بواری دروست‌کردنی چەکی ناوکی و بەرنامەداڕێژەری مووشەک و ساروخ بوو کە بە باوکی چەکی ناوکیی ئێران دەناسرا و یەکێک لەو ٥٠٠ کەسە بە ناوبانگەی جیهان بوو و هاوکات بە سندووقی ڕەشی ئێران ناوی دەبردرا. ناوبراو لە وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا کاری دەکرد، ئەو لە ماوەی تەمەنی خۆی‌دا و لەو پۆستە گەورەیەدا بە دەیان چەکی جۆراوجۆری بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست کردن و بەرنامە و تەرحەکانی بوونە جێگای باوەڕی خامنەیی و سوپای پاسداران و دروست‌کەرانی چەکی ناوکی و گەورە لە ئێران. چەک و تەقەمەنییەکانی ناوبراو ماڵی زۆر کەسی وێران کردن و بە گشتی دونیای ڕۆژئاواش لەو جۆرە چەکانە زۆر نیگەران و زۆر بە پەرۆشن و هەربۆیەش مەسەلەی ناوکی و بەرجام‌ و ڕەوتی وتووێژیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پێک‌هێنا.

محسن فخری زادە

بە خۆشییەوە گەورە تەخریبکاری کۆماری ئیسلامی بە سزای کردەوەکانی خۆی گەیشت و تۆڵەی هەزاران کەس کە بە مووشک و ساروخەکانی سوپای پاسداران ماڵوێران و ئاوارە بوون، لێی کرایەوە.

دوای ئەوە کە موحسین فەخریزادە گەورە تەخریبکاری کۆماری ئیسلامی بە سزای کردەوەکانی خۆی گەیشت، بە خۆشییەوە هەر لە هەینیی ڕەش‌دا دادوەری گشتیی دادگای برۆکسێل لە بلژیک دوو کەسی دیکە لە تیرۆریستەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ناوەکانی ئەمیر سەعدوونی و نەسیمە نەعامی کە بە ٢٠ کیلۆ تی‌ئێن‌تییەوە گیرابوون بە حوکمی ٢٠ و ١٨ ساڵ مەحکووم کردن، ئەو دوو تیرۆریستە لە هاوینی ساڵی ٢٠١٨ دا بە نیاز بوون کە کۆبوونەوەی گەورەی ساڵانەی موجاهدینی خەڵقی ئێران لە فەرانسە بکەنە ئامانجی تیرۆریستیی خۆیان و پێش ئەوە کە بە ئامانجی خۆیان بگەن هەر یەکەی لە وڵاتێک گیران و دوای دوو ساڵ موحاکمە و لێکۆلێنەوە لە ڕۆژی ٢٧ی نوامبر هەینی ڕەش‌دا حوکمەکانیان پێ ڕاگەیاندن و کۆماری ئیسلامی زیاتر ڕوورەش بوو.

لە پاییزی هەمان ساڵ‌دا لە ساڵی ٢٠١٨ دا پۆلیسی دانمارک دوای ڕاودوونانی کەسێک و بەستنی هەموو سنوورەکانی دەریایی و هەوایی و ئیشکانی توانی تیرۆریستێکی ئێرانی دەستبەسەر بکا و لە یەکەم لێدوان‌دا هەر ئەو کات وتەبێژی پۆلیسی دانمارک رایگەیاند کە ئەو کەسە بە نیاز بووە کە کەسێکی ئوپوزیسیۆنی ئێرانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە دانمارک تیرۆر بکا و خەریکی جاسووسی و کۆکردنەوەی زانیاری دیکە بووە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

جیا لەوە کوشتنی دوو کەسی ئێرانی لە هولەند کاردانەوەی زۆری لە نێو ئوروپاییەکاندا لێ‌کەوتەوە و ئوروپاییەکان شەرت و مەرجی زیاتریان بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دانان.

ئەو ڕیزە گیران و ئاشکرابوونانەی تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئورووپا، بوو بە هۆی نیگەرانی دەوڵەتانی ئوروپایی و هەر بۆیەش ئوروپاییەکان و دەوڵەتە زلهێزەکان زیاتر لە پێشوو بەرامبەر بە دەوڵەتی ئێران هاتنە دەنگ و بە تایبەت دانمارکییەکان دوای گیرانی تیرۆریستە ئێرانییەکە، بەرپرسی باڵوێزخانەی خۆی لە ئێران بانگ کردەوە و بە گشتی باڵوێزخانەکەی داخست و دەرکردنی دوو بەناو بالوێزی ئێرانی لە هولەند لە ساڵەکانی پێشوودا، کردەوە تیرۆریستییەکان و ئامانجە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ڕۆژئاوادا زیاتر دەرخست.

جێگای خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بەوە بکەم کە بە سزا گەیاندنی گەورە تەخریبکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران موحسین فەخرزادە ئەگەرچی درەنگ بوو، بەڵام لە جێگای خۆی‌دا بوو، هەر بۆیەش کوژرانی فەخرزادە بوو بە هۆی خۆشحاڵیی دونیای دەرەوە بە گشتی و خەڵکی ئێران و کورد بە تایبەتی.

لە دونیای مەجازی‌دا لە سەر ئەو گەورە تەخریبکارە زۆر نووسراوە و نامهەوێ بابەتەکەم درێژ بکەمەوە و تەنیا ئەوە ئاماژە پێ دەدەم کە هەموومان ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکراتمان لەبیرە و دەزانین کە ئەو سارووخ و مووشەکە بالستیکیانە چ زبەرێکی قورسیان لە پەیکەری حیزبی دێموکراتی کوردستان دا. دەزانین کە کاردانەوەی ئەو مووشەکانە چی بوون، هەر بۆیە کوشتن و بە سزا گەیاندنی موحسین فەخرزادە دەبوو زۆر زووتر لە ئێستا بایە و دونیا لە دەستی گەورە تەخریبکاری لەو چەشنە زووتر پاک ببایەوە. قاسم سولێمانی و موحسین فەخرزادە بە سزای کردەوە تیرۆریستەکانی خۆیان گەیشتوون و هیوادارم کە کەسانی لە چەشنی ئەو گەورە تیرۆریستانە هەرچی زووتر بە سزای خۆیان بگەن.

تاگی بابەت: موحسین فەخریزادە، مووشەکی بالستیک، حیزبی دێموکرات

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

ڕەشبگیرەکەی ئەمجارە لە کوردستان و ئەرکی ئێمە

2 ڕۆژ لەوەپێش
سیاسی

مستەفا مەولوودی: خەڵکی کوردستان بە بڕوابەخۆبوونەوە بۆ دامەزراندنەوەی کۆماری کوردستان تێدەکۆشن

4 ڕۆژ لەوەپێش
سیاسی

دوور و نزیک دەگەڵ ڕۆژنامەی “کوردستان”

1 هەفتە لەوەپێش

نوێترین

كۆچی دوایی دایكی شه‌هیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە مەهاباد

ڕێکەوتی 2021-01-27

پەیامی ناوەندی هاوكاریی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج كۆڵبەری كورد

ڕێکەوتی 2021-01-27

وەفدی باڵای ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە

ڕێکەوتی 2021-01-27

وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران: مێهدی جەهانگیری بە چوارساڵ بەندکران و سزای دارایی حوکم دراوە

ڕێکەوتی 2021-01-27

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەردەشت

ڕێکەوتی 2021-01-27

پێنج میلیۆن قوتابی لە قوتابخانە وەدوا کەوتوون

ڕێکەوتی 2021-01-27

گەرانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام پەیوەستە بە پێبەندبوونی ئێران بە هەموو بەڵێنەکانی

ڕێکەوتی 2021-01-27

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە مەبەستی جێ‌بەجێکرانی ماوەی حوکمەکەی

ڕێکەوتی 2021-01-27

نیگەرانیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەهەمبەر شاڵاوی دەسبەسەرکردنی شارۆمەندانی کورد و بەلووچ

ڕێکەوتی 2021-01-27

ئیسرائیل خەریکی ئامادەکاریی بۆ داڕشتنی پلانی سەربازیی دژ بە ڕێژیمی ئێرانە

ڕێکەوتی 2021-01-27

تەرمی لاوەکانى ورمێی لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە کەچى بەرپرسانی ڕێژیم خۆیان دەکەنە قارەمان

ڕێکەوتی 2021-01-27

د. مستەفا ئیلخانی‌زادە لە بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕێکەوتی 2021-01-27

نامه‌ی کاک خالید عه‌زیزی بۆ سکرتێری گشتیی ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست لەسەر چاره‌نووسی گیراوه‌کانی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-01-26

کورتەیەک بۆ ناساندنی فیلمی “استاد”

ڕێکەوتی 2021-01-26

ڕەشبگیرەکەی ئەمجارە لە کوردستان و ئەرکی ئێمە

ڕێکەوتی 2021-01-26

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٣٨٣٧٩٩

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist