• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

زامی قەتماغە نەبەستووی بوومەلەرزەکەی کرماشان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/11/22
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی

ڕەزا محەممەدئەمینی

سێ ساڵ لە کارەساتی دڵتەزێنی بوومەلەرزەکەی کرماشان تێ‌دەپەڕێ، بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان ٦٢٠ کوژراو و زیاتر لە ٩ هەزار برینداری لێ کەوتەوە و لەو سۆنگەیەوە دەیان هەزار کەس ماڵیان لێ شێوا و ئاوارە بوون. پاش تێپەڕینی ئەو ماوەیە، ئێستاش خەڵکی ناوچەکە بەدەست لێکەوتەکانی ئەو بوومەلەرزەیەوە دەناڵێنن. دیمەنی ئەو بنەماڵانەی ئێستاش لە خێوەت و کانێکسەکاندا دەژین پێمان دەڵێن کە هێشتا کەس خەمی لێ نەخواردوون و خەم و مەینەتییەکانیان هەر لەجێی خۆیەتی.

دیارە بوومەلەرزە بەڵایەکی سرووشتییە و ئێران و کوردستان بەهۆی ئەوەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەن، کەم ساڵ هەیە کە یەکێک لە ناوچەکان تووشی ئەو دیاردەیە نەبن، بەڵام پرسیار ئەوەیە سەرەڕای تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی کرماشان، بۆ خەڵکی لێقەوماوی ئەو ناوچانە هەر دەبێ لە خێمە و کانێکسەکاندا و لەوپەڕی هەژاری و بێ‌ئیمکاناتیدا بژین و دەوڵەت هیچ قەرەبوویەکی بەرچاو لەئاست گەورەیی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەیان بۆ نەکاتەوە؟ لەڕاستیدا هەر لەدوای ڕوودانی ئەو کارەساتە جەرگبڕە، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان و ناوەندی بڕیار لە تاران نەک هەر بەشێوەی پێویست بە هانای لێقەوماوانەوە نەچوون و گرینگییان بەو ڕووداوە و خەڵکی لێقەوماو و ئاوارەی قەسری شیرین، سەرپێلی‌زەهاو و سەلاسی‌باوجانی و ناوچەکانی دیکەی بوومەلەرزەلێدراو نەدا، بەڵکوو بەهۆی سیستمی گەندەڵ و هەرەس‌هێناوی دەسەڵات و ئیدارەی وڵات و ساوەساوی کاربەدەستان، ڕەوتی بەهاناوە چوونی لێقەوماوانیش زۆر خاو بوو؛ و زۆر کەس بەو هۆیەوە لەژێر داروپەردووی خانووبەرەکان گیانیان لەدەست دا. بەتایبەت ڕووخانی ئەو خانووبەرە و باڵەخانانەی پڕۆژەی دەوڵەتیی “مسکن مهر” بوون، کارەساتی زۆریان لێ کەوتەوە. بۆ وێنە لە شاری شائاباد نەخۆشخانەیەک کە حەوت مانگ بوو کرابۆوە و لەلایەن ئەو بونیاتەوە سازکرابوو تێک ڕما و، لە سێ‌ هەزار خانووی دروست‌کراوی مەسکەنی مێهر تەنانەت یەک خانووبەرەش خۆی لەبەر بوومەلەرزەکە ڕانەگرت، بەڵام زۆر بینا و خانووش هەبوو کە سەرەڕای ئەوەی دەیان ساڵیش لە دروست‌کردنیان تێ‌پەڕیبوو، نەڕووخان و دانیشتووانیان زیانی گیانیان پێ نەگەیشت. بوومەلەرزەکەی کرماشان ئەو ڕاستییەی دەرخست کە لە سازکردنی ئەو خانووانەدا کەرەسەیەکی باش و ستانداردەکان دەکار نەکراون و مەسکەنی مێهر کە پڕۆژەی دەوڵەت لە سەردەمی سەرۆک‌کۆماری ئەحمەدی‌نەژاد بوو، وەک کۆمپانیاکانی ناسراو بە “بساز، بفروش” و بگرە خراپتریش دەچوو کە خەڵکیان دەڕووتاندەوە و ماڵوێرانیان دەکردن.

لەلایەکی دیکەش زۆر کەس و لایەن لە نێوخۆ و دەرەوە لە ڕێگەی ناوەندە ڕەسمییەکانەوە هاوکاریی ماددییان بۆ خەڵکی ئاوارە و لێقەوماوی پارێزگای کرماشان نارد، بەڵام زۆر کەمی ئەو یارمەتییانە گەیشتنە جێ و خرانە گیرفان و عەمبارە قەت پڕ نەبووەکانی کاربەدەستانی ڕێژیمەوە.

بەڵام حەماسەی خەڵک تابڵۆیەکی دیکەی ئەم کارەساتە بوو. خەڵکی شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دەستیان لەسەر دەست دانەنا و بە هیوای حکوومەت و دەوڵەت دانەنیشتن، بەڵکوو دەم‌ودەست بەهانای خوشک و برا لێقەوماوەکانیان چوون و هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بە سەدان کاروانی یارمەتی و پێداویستیی سەرەتایی وەک خۆراک و پەتوو و پۆشاک و خێوەت بەرەو پارێزگای کرماشان ڕیزیان بەست.

خەڵکی کوردستان کە باوەڕیان بە ئۆرگان و نیهادەکانی سەر بە دەسەڵات نەبوو ڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە یارمەتییەکانیان بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان دەنارد. لەو بەینەدا چالاکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییە ناسراو و خۆشناوەکان دەوری زۆر گرینگ و کاریگەریان گێرا و توانیان تا ڕادەیەکی زۆر بۆشایی خەمساردی و کەمتەرخەمیی کاربەدەستان و ناوەندە حکوومەتییەکان پڕ بکەنەوە. ئەوەی لە ماوەی هەڵمەتی بەهاناوە چوونی کرماشان لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بینرا، مۆدێلێک لە خۆبەڕێوەبەری بوو کە بەرهەمی پێگەیشتوویی سیاسی، نیشتمانی و نەتەوەیی کورد لە ئێران بوو. ئەوەش ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، بەتایبەت سپای پاسدارانی تووڕە و نیگەران کردبوو. چونکی مەسەلەکە هەر ئەوە نەبوو کە خەڵکی کوردستان نەیانەوێ یارمەتییەکانیان بدەنە ڕێکخراوە و ئیدارە حکوومەتییەکان و متمانەیان بە ئۆڕگانە دەوڵەتییەکان نەبێ، بەڵکوو ئەوەی وەبەرچاو دەکەوت لوتکەی مەعریفەیەکی نەتەوەیی بوو کە هاوکات نیشانەی شکستی چوار دەیە سیاسەتی تواندنەوە و دروست‌کردنی قەیرانی شوناس بۆ گەلی کورد بوو. هەربۆیەش ناوەند ئەمنیەتییەکان کە چاویان بەرایی دیتنی ئەو دیمەن و واقعییەتە تاڵەی نەبوو، ئەوەندەی کرا بەربەستیان خستە بەردەم هەرەوەزی خەڵک و زۆر چالاکی مەدەنی پەروەندەیان لەدژ دروست کرا و لە بەندیخانە توند کران.

ئێستاش ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی پاش سێ ساڵ لە شار و گوندە بوومەلەرزە لێدراوەکان بڵاو دەبنەوە دەری دەخەن کە ئاسەواری کاولکارییان هەروا بەسەرەوەیە و سەرەڕای ئەو ماوە دووروودرێژە، پڕۆسەی نۆژەن‌کردنەوەی شوێنە زیان‌دیتووەکان زۆر بە خاوی دەچێتە پێشێ. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو بڕە قەرزەی دەوڵەت لە ڕووی ناچاری و تەنیا بۆ لەکۆڵ خۆ کردنەوە بۆ خەڵکی ماڵ‌وحاڵ شێواوی لەبەرچاو گرتووە، لە چاو تێچووی قورسی کاری بیناسازی ئەویش لە بارودۆخی ئێستادا یەکجار کەمە. چونکە هەر لەو یەک دوو ساڵەدا نرخی کەرەستەی خانووبەرە دروست‌کردن وەک هەموو پێداویستییەکانی دیکەی خەڵکی چەند قات زیادی کردووە و خەڵک بەو بڕە پارەیە ناتوانن دەست بۆ هیچ ببەن. ئەو دۆخە بەتایبەت بۆ ئەو بنەماڵانەی کرێچی بوون زۆر نالەبارترە. ئەو کۆمەڵە خەڵکە کە بەداخەوە ژمارەشیان زۆرە بەهۆی نەبوونی خانوو بۆ کرێ، هەروەها نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، وەک ئاوی خواردنەوەی خاوێن و ئاوەڕۆ و نەخۆشخانە و ژیان لە نێو خێوەت و کانێکسەکاندا تووشی گەلێک نەخۆشیی جۆراوجۆری وەک “سالەک” و پەتا تەشەنەستێنەکان بوون. هەووەها وردە بوومەلەرزەکانی پاش ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و لافاو و سەرماوسۆڵە و زۆر نەهامەتیی دیکە وەک ئاگرکەوتنەوە لە خێوەتەکان زۆر کارەساتی دڵتەزێنی لێ کەوتووەتەوە و خەڵکی هەراسان کردووە و بەڕاستی نازانن چۆن ژیانی خۆیان لەگەڵ ئەو دۆخە نالەبارە بگونجێنن.

لێکەوتەکانی ئەو بوومەلەرزەیە و بێ‌هیوایی بە چارەسەر بوونی ئازارەکانی لەلایەک و لەلایەکی دیکە قەیرانی ئابووری و بێکاری و دابەزینی داهات و لەئاکام‌دا گرانی و هەژاری، برستی لە خەڵکی ئەو ناوچانە بڕیوە و بووەتە هۆی بێ‌هیوایی بە ژیان و لەئاکامدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی دیاردەی خۆکوژی لەنێو دانیشتووانی ئەو پارێزگایەدا.

ئامارەکان دەڵێن لە ماوەی ئەو سێ‌ ساڵەدا دەیان کەس لە خەڵکی زیان‌دیتووی بوومەلەرزەکە کە لەنێویاندا کچی ١٢ ساڵان و پیاوی ٨٠ ساڵان دەبیندرێن، بۆ ڕزگاربوون لەو دۆزەخەی لەو سۆنگەیەوە تێی‌کەوتوون خۆیان کوشتووە. هەروەها کارناسانی کۆمەڵایەتی دەڵێن پاش کارەساتی بوومەلەرزەی کرماشان توندوتیژی لەدژی ژنان و کچان و منداڵان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دیاردەی دزی و ڕاوڕووت و کوشتنیش لەو ناوچانە بەرز بووەتەوە و ئەمنییەتی کۆمەڵایەتیی ئەو خەڵکە بە تەواوی دابەزیوە. دۆخی نالەباری ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان هاوکات کاریگەریی لەسەر کۆچی خەڵک بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران هەبووە و زۆرێک لەوانەی کرێچی بوون، بەهۆی بێکاری و بێ‌ماڵ‌وحاڵی زێدی باب ‌و باپیرانیان بەجێ‌هێشتووە.

ئەم بارودۆخە و نەهامەتییە ئەویش پاش تێپەڕینی سێ ساڵ لەحالێک‌دایە کە کۆماری ئیسلامی دەیتوانی هەر لە سەرەتاوە بە ئەرکی خۆی بزانێ و بەو جۆرەی پێویستە هاوکاریی لێقەوماوان بکا و نوێژەن‌کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئەوەندەی نەخایاندبا و خەڵکیش توشی کارەساتەکانی پاش ئەو ڕووداوە نەبووبان؛ بەڵام کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە گەندەڵ و دژی‌گەلییە لەو ماوەیەدا کەمترین هەنگاویان بۆ سارێژکردنەوەی زامەکانی خەڵکی ئەو ناوچانە هەڵ‌نەگرتووە و لەڕاستیدا ئەوە لێقەوماوان و زیان‌لێکەوتووان بۆخۆیان و بە هاوکاریی خێرخوازان لە نێوخۆ و دەرەوە بوون کە هەوڵیان دا قورسایی نەهامەتییەکانیان کەم بکەنەوە. کۆماری ئیسلامی ئەگەر نیو ئەوەندەی بیر لە دابین‌کردنی تێچووی سیاسەتەکانی لە سووریە و یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنانی دەکاتەوە لە خەمی چارەسەر کردنی نەهامەتییەکانی خەڵکی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان بووبا، بەدڵنیاییەوە، زۆر زوو ژیانی خەڵکی ئاسایی دەبۆوە و برینەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ساڕێژ دەبوونەوە.

تاگی بابەت: ئێرانبوومەلەرزەحیزبوڵڵای لوبنانیسووریەڕەزا محەممەدئەمینیکرماشانکوردستانیەمەن

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

بەزایەچوونی ڕەنجی ١٢ ساڵە (خەسارەکانی سیستمی خوێندن لە ئێران)

ڕێکەوتی 2022-08-10
کۆمەڵایەتی

فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب

ڕێکەوتی 2022-08-07
کۆمەڵایەتی

قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist