فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 10ی ئه‌یلول ساڵی 2026 | کاتژمێر 04:57
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

خالید عەزیزی: کێشەی کۆمەڵگەی ئێران هەر ئەمە نییە کە دنیای دەرەوە پێناسەی دەکا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/11/21
in سکرتێر, سیاسی

خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەپێوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی و سیاسەتەکانی لەهەمبەر کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند دێموکراتەکان و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا پێویستە وێڕای بەرنامەی ئەتومی و سەرکێشییەکانی ڕێژیم لە ناوچە پرسی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی ئێرانیشیان لەبەرچاو بێت.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ “کوردستان” تیشکی خستە سەر ئەوەی هەتا ئێستاش خاڵی هاوبەشی سیاسەتی دەرەکیی دێموکرات و کۆماری‌خوازەکان لە ئەمریکا گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ گۆڕینی ڕەفتاری ئەم ڕێژیمە بووە، نەک گۆڕینی نیزامی سیاسیی ئێران.

خالید عەزیزی باسی ئەوەی کرد کە واشینگتۆن لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا جیاواز لەوی کە دێموکراتەکان لە کۆشکی سپی بوون یان کۆمارییەکان، یەک سیاسەتیان بووە، ئەویش سیاسەتی گۆڕینی ڕەفتاری ئێران. مادام باس لە گۆڕینی ڕەفتاری ئێران بووە هەم دێموکراتەکان و هەم کۆماری‌خوازەکان بەپێی باوەڕ و بەرنامەکانی خۆیان بەدوویدا ڕۆیشتوون. هەڵبەت لە سەردەمی کۆماری‌خوازەکان (بەتایبەت بووشی باوک و کوڕ لەگەڵ  تڕامپ) هەڕەشە و جووڵەی نیزامی لە ناوچەدا زۆر بوو، بەڵام هیچ کام لەوانەش سیاسەتی گشتیی ئەمریکای نەگۆڕی کە قسە کردن لە گۆڕینی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامیی بوو. لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا‌دا بێگومان پرسی ئێران و سیاسەت و شێوەی ڕەفتاری کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دنیای دەرەوە و تەنانەت خەڵکی نێوخۆی ئەم وڵاتە یەک لە سەرقاڵییەکانی کۆشکی سپی دەبێ، بەتایبەت کە دێموکراتەکان دژی هاتنەدەرێی ئەمریکا لە بەرجام بوون و میراتی دەوڵەتی تڕامپیش ئەوانی بەرەوڕووی کۆمەڵێک ئەگەر و سیناریۆ کردوە. هاوکات بایدن دەیەوێ دیواری درز بردووی پێوەندییەکانی ئەمریکا و ئورووپا نۆژەن کاتەوە و ئەمەشی بۆ چەند مەبەستە، کە ڕەگەڵ‌خستنی ئورووپا بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئێران یەک لەوانە. هەروەها بارودۆخی ئێستای جیهان و هاوکێشەکانی ناوچە دەخوازێ کە بایدن لە نێوان سیاسەتەکانی ئەمریکای سەردەمی ئۆباما و ئەمریکای دوای چوار ساڵ دەسەڵاتی تڕامپ پردێک هەڵبەستێ.

 

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەبارەی پێوەندییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا بە تایبەت لە ماوەی کابینەی تڕامپ‌دا کە توندترین سیاسەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی هەبوو، دەڵێ جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان مامەڵەی دێموکراتەکان و کۆماری‌خوازەکان بەنیسبەت پرسی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانەوە بەدی نەکراوە.

کاک خالید عەزیزی لەو پێوەندییەدا گوتی: ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان چ لە سەردەمی کۆماری‌خوازەکان و چ لە سەردەمی دێموکراتەکان‌دا لە واشنگتۆن حزوورمان بووە و،  هەوڵمان داوە بە لەبەرچاوگرتنی سەنگی ئەمریکا لە هاوکێشەکاندا و بەرژەوەندیی خۆمان وەک نەتەوەیەکی ماف‌خوراوی سەرکوت‌کراو، لەسەر ناساندنی پرسی کوردی ئێران پێوەندیی باشمان لەگەڵ دامەزراوە دەوڵەتی و غەیرە دەوڵەتییەکانی ئەمریکا هەبێ. بەڵام لەڕاستیدا ئەوە ئەمریکا بووە کە هەتا ئێستاش سیاسەت و بەرنامەیەکی تۆکمەی بەنیسبەت مامەڵە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی نەبووە. ئەمەش هۆکارەکەی بۆ خوێندنەوەی ئەمریکییەکان بۆ دۆخی ئێران دەگەڕێتەوە. یەکەم ئەوەی هەتا ئێستاش واشینگتۆن مەسەلەی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی و سەرکێشی و قەیرانخوڵقێنییەکانی ڕێژیمی لەبەرچاو بووە و هەوڵ و سیاسەتەکانی بۆ ئەوە بووە بەربەست بۆ ڕێژیم دروست بکا. ئێمەش گوتومانە ئەم ڕێژیمە کە سپۆنسەری تێرۆریزمی دەوڵەتییە و هۆکاری ناسەقامگیری و هێمنایەتی لە ناوچەیە، هەتا دەسەڵاتی ئێرانی بەدەست بێ، لە سیاسەت و بەرنامەکانی پاشەکشە ناکا. چونکی لە بنەڕەتدا ئەم ڕێژیمە نیزامێکی سیاسیی وەڵامدەر و بەرپرسیار نییە، چ لە هەمبەر خەڵکی وڵات‌دا و چ لە بەرامبەر کۆمەڵگەی جیهانیدا. هەتا ئەم ڕێژیمەش لە دەسەڵاتدا بێ ناوچەکە سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێ، بۆیە یان دەبێ بڕوا و نەمێنێ، یان لە ئاکامی گۆڕانکارییەکانی نێوخۆدا ڕیژیمێکی سیاسیی دەروەست و بەرپرسیار بێتە سەر کار.

 

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم دیمانەیەدا ڕەخنەی لە سیاسەت و خوێندنەوەی ئەمریکا بۆ پرسی ئێران هەیە و ڕای وایە کە ژوورەکانی پلاندانانی ئەمریکا ئەسڵ و بنەڕەتی کێشەکان لە ئێرانی پشتگوێ خستوە.

بەڕێزیان لەو پێوەندییەدا گوتی: بەداخەوە هەتا ئێستا واشینگتۆن و دامەزراوە بڕیاردەرەکان لە ئەمریکا گرینگی و بایەخی پێویستیان بە پرسی مافی مرۆڤ و کێشەی خەڵک و دەسەڵات لە ئێران‌دا نەداوە و، خەڵک و پرسی پێکهاتەکانی ئێران کەمتر لە وێژمانی سیاسی و بەرنامەکانی ئەمریکا بەنیسبەت ئێراندا ڕەنگی داوەتەوە. بۆیە ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان هەوڵمان داوە سەرنجی ناوەندی بڕیار لە ئەمریکا و لە ئورووپاش بۆ لای ئەوە ڕابکێشین کە کێشەی کۆمەڵگەی ئێران ئەمە نییە کە دنیای دەرەوە پێناسەی دەکا. کێشەی ئێران هەر کێشەی ناوکی و مووشەکی نییە، بەڵکوو ئێران تێ‌دەکۆشێ ئەم بابەتانە وەک کارتێکی گوشار بۆ سەر کۆمەلگەی نێودەوڵەتی بەکار بێنێ و بۆ ئەوەش هەموو خەڵک و کۆمەلگەی ئێرانی بەبارمتە گرتوە.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان نەیشاردەوە کە کۆماری ئیسلامی لە داهاتووشدا لەسەر سیاسەت و بەرنامەکانی بەردەوامە، بۆیە ئەمە ئەمریکا و هێز و وڵاتە دێموکراتیکەکانی دیکەن کە دەبێ پێداچوونەوەیەک بە سیاسەتەکانی خۆیاندا بکەن. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێ پرسی مافی مرۆڤ و مافە مەدەنی، سیاسی و نەتەوایەتییەکانی گەلانی ئێرانیان بۆ گرینگ بێ و لەسەر ئەم ئەساسە بڕیار بدەن و گوشارەکانیان لەدژی کۆماری ئیسلامی زیاد بکەن.

 

خالید عەزیزی لە ساڵیادی سەرکوتە خوێناوییەکەی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی خەڵکی ئێران‌دا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ناڕەزاییەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە دژی کۆماری ئیسلامی، فۆرمێکی باش و جەماوەریی گەشەسەندووی ناڕەزایەتیی خەڵک بوو لەدژی ئەو سیستمە کە توانی لە پاش خۆی کۆمەڵێک شوێنەواری باش بەجێ بێڵێ.

سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ لێکەوتەکانی ئەم خۆپیشاندانە ئاماژەی بە سێ خاڵ کرد و گوتی: یەکەمیان نیشان‌دانی بێ‌متمانیی ڕەهای خەڵک بوو بە دەسەڵات. ئەمەش لە مەسەلەی بەردانەوەی فڕۆکە ئۆکڕاینییەکە و لێکەوتەکانیدا زۆر بە باشی دەرکەوت. بینیمان کە کۆماری ئیسلامی سەرەتا بە درۆ حاشای دەکرد، دوایە لەژێر گوشار و بەهۆی بەڵگە سەلمێندراوەکانەوە ناچار بوو ملی بۆ ڕابکێشێ. دووهەم شت مەسەلەی کوژرانی قاسمی سولەیمانی بوو کە کۆماری ئیسلامی دەیویست بیکا بە قارەمان و ئوستوورەیەکی سەیر کە کوژرانەکەی هەم لەدژی خەڵک لەنیوخۆ و هەم لە دژی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەکارت بێنێ کە ئەمەشیان بۆ نەکرا. سێهەم شت هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلیس بوو بە خەڵک بە بەشداریی زۆر کەمیان “نا”یەکی زۆر گەورەیان بە ڕێژیم گوت. ئەوەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەر و ئەم کاریگەرییانە ئێستاش لە زۆر ڕەهەندی دیکەوە و یەک لەوان پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا خۆی دەردەخا.

کاک خالید عەزیزی لە درێژەدا پێی لەسەر ئەوە داگرت کە کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا ئەوپەڕی کەڵکی لە بارودۆخی کۆڕۆنا وەرگرتوە، بەڵام چارەسەری ئەم پەتایە دەبێتە هۆی دەست‌پێکردنەوەی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی و خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵانی خەڵک بەدژی کۆماری ئیسلامی. چونکی زۆر پرس و داوای بنەڕەتیی خەڵک و زۆر کێشە و ئارێشەی کۆمەڵگە لەسەر یەک کەڵەکە بووە کە کۆماری ئیسلامی هەموویانی وەلا ناوە و بە شتی دیکەوە خۆی سەرقاڵ کردوە. خەڵک و هەموو لایەک دەبینن لە کاتێکدا لە گەرمەی کێشەی کۆڕۆنادا دەوڵەتە بەرپرسەکان بەدوای چارەسەر و کەم‌کردنەوە لە خەم و کێشەی خەڵکەکەیان‌دا دەگەڕێن، کۆماری ئیسلامی کە ماوەیەک لەوە پێش سزای قەدەغە کرانی سەودای چەک‌وچۆڵەی لەسەر هەڵگیرا؛ یەکەم کاریان ئەوە بوو لەگەڵ ئەو دەوڵەت و ئەملاوئەولا دانیشن سەودا و مامەڵەی چەکوچۆڵ بکەن.

بۆیە ئەگەر بەڵای کۆڕۆنا لەسەر خەڵکی کەم بێتەوە کە هیوادارم هەرچی زووە بەسەر بچێ، کۆماری ئیسلامی لەگەڵ قەیران‌گەلێکی گەورە بەرەوڕوویە کە ناتوانێ خۆی لێیان بەدوور بگرێ. قەیرانی ئابووری، قەیرانی شۆناس، قەیرانی مافی مرۆڤ و لە کوردستان بەدەر لەو بابەتە گشتییانە لەگەڵ کێشەیەکی گرینگی دیکە بە ناوی پرسی کورد بەرەوڕوو دەبێتەوە و لە هەموو ئەم مەیدان و بوارانەدا بەرەوڕووی چالشی جیدی دەکرێتەوە.

 

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئەم بەرگژە و کێشانە چۆن دەتوانێ ململانێی خەڵک و دەسەڵات بۆ قۆناغی یەکلاکردنەوە بگوازێتەوە، گوتی: گرینگە لەپێشدا شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان پێویستە هەم بەردەوام بن و هەم بەرفراوان. لەوەش دڵنیام کە هیچ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکی خەڵک بێ ڕێبەری نابێ و نامێنێتەوە، بۆیە هیوادارم ناڕەزایەتی و بزووتنەوەی ئیعترازیی خەڵک زووتر ڕێبەریی بۆ دروست ببێ و لە پەرتەوازەیی بێتە دەرێ و ئامانجدار بەرنامەکانی خۆی بباتە پێشێ. بە تایبەت ئێستا کە بەستێن و هەلومەرج بۆ نیزیک‌بوونەوەی هێزە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی لە یەکتری پتر لە هەموو کاتێک لەبارترە. بابەتێکی دیکەش کە دەتوانێ یارمەتیدەر بێ فاکتەری دەرەکییە. ئەگەر لە کابینەی نوێی ئەمریکادا دێموکراتەکان کە زۆر باسی مافی مرۆڤ دەکەن و پێیان وایە جیاوازییان لەگەڵ کۆماری‌خوازەکان لەسەر ئەوەیە؛ ئەوانیش بتوانن و بیانەوێ لە ئاستی نێودەوڵەتی‌دا بۆچوونی دیفاع لە مافی مرۆڤ لە دژی کۆماری ئیسلامی بەهێزتر بکەن و بەمجۆرە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو پێوەندییەدا بێتە سەر خەت.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆتاییدا پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان لەهەر حاڵەتێک‌دا لەسەر پرسی ئێران بەپێی بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و مافەکانیان بڕیار دەدا و لەو چوارچێوەیەدا کار دەکا.

Tags: حیزبی دێموکراتخالید عەزیزیهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا

Related Posts

سیاسی

دیپڵۆماسیی ڕەسمی لە هەیکەلی ڕێژیم‌دا

5 ساڵ ago
سیاسی

عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە: پێوەندیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق پێوەندییەکی سەربەرزانە بوو

5 ساڵ ago
سیاسی

بایه‌خ و ڕێکاره‌کانی به‌دواداچوون و به‌ڕه‌سمی ناسینی کۆمه‌ڵکوژیی کورد (به‌شی یه‌که‌م)

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist