• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شەڕی ناگۆرنی قەرەباغ [قەرەباغی کوێستانی] هیچ شانسێک بۆ بووژاندنەوەی دادگەریی مێژوویی بە دەست کوردەوە ناهێڵی!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/11/06
جۆری بابەت: سیاسی

نووسەر: ستانسیلاڤ میخایلۆویچ ئیوانۆڤ / وەرگێڕ لە ڕووسییەوە: د.کامران ئەمین ئاوە

ئەو کوردانەی سۆڤییەت که لە کۆتایی ساڵەکانی دەیەی ٣٠ی سەدەی ڕابردوو بە زۆر لە “ناگۆرنی قەرەباغ”ەوە بۆ وڵاتانی ئاسیای نێوەڕاست (کازاخستان، ئوزبەکستان، قرقیزیا) دوورخرابوونەوە، [بەردەوام] خوازیاری دادگەریی بوون و بۆ ماوەیەکی دورودرێژ هیوای گەڕانەوە بۆ زێدی مێژووییان لەدەست نەدا.

ئەوەی ئاشکرا و ڕوونە، کوردەکان بە چەشنێکی فەرمی وەکو یەکێک لە گەلە ڕەسەنەکانی ڕووسیە پێناسە کرابوون و چەندین سەدە لە باشووری قەفقاز ژیابوون. هەرێمی کوردستان که ناوەندی بەرێوبەرایەتییەکەی شاروچکەی آبدالیار (دواتر کرایە لاچین) بوو، لە ساڵی ١٩٢٣ زایینی لە چوارچێوەی کۆماری ئازەربایجانی یەکیەتی سۆڤییەتی سۆسیالیستی و لە سەر سنووری کۆماری ئەرمەنستانی یەکیەتیی سۆڤییەتی سۆسیالیستی پێک‌هێندرا.

ئەم ناوچەیە بە شێوەیەکی بەربڵاو وەک”کوردستانی سوور” بەناوبانگ بوو و، ڕۆڵی لە بەرزبوونەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی – ڕزگاریخوازیی کورد له تورکیە و ئێران، ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی فەرانسە (سووریە) و بریتانیای گەورە (عێراق) هەبوو. یەکێک لە هۆیەکانی درووست‌کردنی کوردستانی خودموختار لەم ناوچەیە، هەوڵی حکوومەتی سۆڤییەتی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندوتیژی له بەرەنگاربوونەوەی ئەرزیی ئەرمەنستان – ئازەربایجان، لە ڕێگای پێدانی چەند ناوچەی کێشە لەسەر بە لایەنی”سێهەم” و درووست‌کردنی “ناوچەی ناوبڕە” لە نیوان ئەرمەنستان و هەرێمی خودموختاری ناگۆرنی قەرەباغی ئازەربایجان بوو. ناوی کوردستان ئیتر لە ساڵی ١٩٢١ وە، واته دوو ساڵ پێش دامەزراندنی فەرمیی هەرێمی کوردستان بەکاردەبرا. کوردە موسڵمانەکان بە گشتیی بە چەشنێکی چڕ لە هەرێمی کوردستان دەژیان، هوسی حوسێن‌عەلی ئوغلی حاجیڤ یەکەم سەرۆکی کومیتەی بەرێوەبەریی هەرێمی کوردستان بوو. ئەو هەرێمە ناوچەکانی (دایرەی) قەرەقشلاق، کەڵبەجار، قۆتورلو، قوباتلی، کورد – حاجی و مورادخانلی لە خۆی دەگرت. ڕێژەی دانیشتووانی ئەو هەرێمە ٥١،٢ هەزار کەس بوو و، کوردەکان ٣٧،٤٧٠ کەس (٧٣،١%)، تورکەکان ١٣،٥٢٠ کەس (٢٦،٣%) و ئەرمەنییەکان ٢٥٦ کەس(٠.٥%) لەم دانیشتووانەیان پێک دەهێنا. لە تەواوی ناوچەکان بێجگه لە تورک‌زمانەکانی قوباتلی، کورد زۆرینەی دانیشتووانی پێک دەهێنا. بە پێی زانیارییەکانی ساڵی ١٩٢٥، هەرێمی کوردستان بریتی بوو لە ٦ ناوچە و ٣٣٠  ئاوایی که له نێو ٦٣ شوورای دێ‌دا یەکیان گرتبوو. پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەم خەڵکه بە ڕادەیەکی زۆر خەسڵەتی عەشیرەیی خۆیانی پاراستبوو، شێوەی ژیانی بەشێک لە کوردەکان لە چەشنی نیوەکۆچەریی بوو، بەشێکی زۆریش لە ئەشکەوت و خێوەتەکاندا دەژیان.

به هۆی دروستکرانی فێرگە و خوێندن بە زمانی کوردی، هەروەها فێرگە پیشەیی نێونجییەکان له لایەن حکوومەتی سۆڤییەتەوە، دەیان کورد دەرفەتی خوێندن لە زانستگاکانی یەکیەتیی کۆمارەکانی سۆڤییەتی سۆسیالیستیان وەدەست هێنا،  ڕۆژنامه و گۆڤار بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکرایەوە و ڕادیۆی خۆجیی دەستی بەکار کرد. لەو سەردەمەدا لەو کۆمارانه‌ی سۆڤییەت وەک ئازەربایجان، ئەرمەنستان، گورجستان و تورکمەنستان کە خەڵکی کوردی تێدا دەژیا، ناوەندەکانی کولتووری کوردی و فێرگه و فێرکاریی بە زاراوەکانی زمانی کوردی سازکرا. ئەو بارودۆخ و ڕەوشەی دەرفەتی گەشەسەندنی به کورد وەکوو گرووپێکی ئەتنیکی لە ساڵە سەرەتاییەکانی حکوومەتی سۆڤییەت‌دا بوو، لە ساڵانی دەیەی ١٩٣٠دا گۆڕا. کاربەدەستانی کۆمارەکان دەستیان بە سیاسەتی تواندنەوەی ئیجباریی گەلە کەمینەکان کرد. لە کۆماری ئازەربایجانی یەکیەتیی سۆڤییەتی سۆسیالیستی‌دا ڕێبازی بە تورک کردنی کوردان دەستی پێ کرد. لەو کاتە بەدواوە کۆتایی ناوی بنەماڵەتی خێزانێکی زۆری کورد پاشگری” ئوغلی”، “ئیڤ”، “ئۆڤ”، “یان”، ” شویلی”، “دزی” و لەم چەشنە‌ی بەخۆیەوە گرت. هەر بە هەمان شێوە، مانەوەی هەرێمی کوردستانیش ئیتر زۆری نەخایاند و بە پێی بڕیاری شەشەمین کۆنگرەی سەراسەری شوڕاکانی ئازەربایجان لە ٨ ئاوریلی ١٩٢٩ ئەم هەرێمه هەڵوەشێندرا. وێرای ئەوەش کوردستانی خودموختار لە یەکیەتیی کۆمارەکانی سۆڤییەتی سۆسیالیستی لە ساڵانی ١٩٢٩-١٩٢٣ چووە نێو مێژووی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و بڕگەیەکی گرینگی یادەوەری مێژوویی کوردی پێک هێنا.

کوردستانی سوور

لە ساڵانی ٤٠-١٩٣٠ کوردەکانی سۆڤییەت هاوچارەنووسی زۆربەی گەلە سەرکوتکراوەکانی تر بوون. بەشێکی زۆریان که بە گشتی موسلمان بوون لە شوێنی ژیانی هەمیشەییان بۆ ناوچەگەلێک له کازاخستان، ئوزبەکستان و قرقیزیا دوور خرانەوە کە بۆ ژین شوێنێکی گونجاو نەبوون. تەنیا دانیشتووانی کوردی ئیزیدی لە ئەرمەنستان و گورجستان، هەروەها کۆمەڵگەی کوردەکانی تورکەمەنستان لە شوێنی خۆیان مانەوە.

کاربەدەستانی سۆڤییەت ئەگەری هەڵوێستی لایەنگری کردن لە تورکیە و ئێرانیان لە کاتی سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ یان تێکهەڵچوونی چەکداری لە لای باشووری[سۆڤییەت] یان وەکو بیانوو بۆ دوورخستنەوەی کوردان بۆ قەفقاز دەهێناوە. ستالینیستەکان مێژوویان باش نەدەزانی، کاتی شەڕی ڕووس و تورکەکان، تابوورەکانی کورد لە ژێر ڕێبەرایەتیی ژنراڵی کورد عەلی ئەشرەف ئاغای شەمسەدین و پاڵەوانییەکی بێ‌وێنەیان لە خەبات لەگەڵ تورکەکان پیشان دابوو. کوردە گیانبەدەربردووەکان وێرای دوورکردنەوەی بە زۆر و سەرکوت کرانیان لە سەردەمی یەکیەتیی کۆمارەکانی سۆڤییەتی سۆسیالیستی، ئازایانه دژ بە داگیرکەرانی هیتلێریی لە ساڵانی شەڕی گەورەی نیشتمانی بەشدارییان کرد و، سێ لەوان عینوانی  بەرزی قارەمانی یەکیەتی سۆڤییەتیان پێ بەخشراو و هەزاران کەس لەوان بە پێدانی پلە و مێدالیا خەڵات کران.

باوەڕیی پێدانەوە بەو کوردە ئازار پێ‌گەیشتوو و بێ‌تاوانانه‌ی کە پاش مردنی ستالین لە ساڵەکانی دەیەی ٥٠ی سەدەی ڕابردوو دەستی پێ کرد، بەداخەوە نەبوو بە هۆی بووژاندنەوەی دادگەرییەکی مێژوویی. کاربەدەستانی کۆماری سۆڤییەتی ئیزنی گەڕانەوە بۆ ماڵ و زێدیان بە زۆرینەی کوردەکان نەدا. هەتا ئێستاش کۆمەڵگەی کوردە دوورخراوەکان لە کازاخستان، ئوزبەکستان و قرقیزیستان دەژین و، تەنیا کوردە ئیزیدییەکان توانیویانە لە ئەرمەنستان و گورجستان بمێننەوە. پتر لە سەد هەزار کوردی باوەڕپێدراوە هاتنە ڕووسیە و بوون بە شارومەندی تەواو مافی فدراسیۆنی ڕووسیە.

کاربەدەستەکانی ئازەربایجانی سۆڤییەتی بە چەشنی جۆراوجۆر دژایەتییان لەگەڵ گەڕانەوەی کوردەکان بۆ لاچین و ناوچەکانی نزیک بە ناگۆرنی قەرباغ کرد و، پاش هەڵوەشانی یەکیەتی کۆمارەکانی سۆڤییەتی سۆسیالیستی، ناسیۆنالیزم بوو بە بەشێک له سیاسەتی حکوومەتیی دەوڵەتی نوێی ئازەربایجان. کوردەکانی ئازەربایجان لەو سەردەمەدا ئیتر بەڕاستی‌‌ ئاسیمیلە ببوون و باکو ڕێی نەدا کوردە دەرکراوەکانی پێشووی کوردستانی سوور بگەڕێنەوە بۆ ناگۆرنی قەرباغ.

کاربەدەستانی کۆماری خؤ بە ناگۆرنی قەرەباغ (ئارساخ) ناسێنراو و حکوومەتی ئەرمەنستانیش سەبارەت بە کوردە باوەڕپێدراوەکانی لاچین هەتا رادەیەکی زۆر هەر ئەو هەڵوێستەیان هەبوو. ئەوان پێیان وایە، کوردەکان بە هۆی باوەڕی ئیسلامییان لە کێشەکانی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان ئەگەری ئەوەیان هەیە ببن بە ستوونی پێنجەم.

هەوڵی تازەی حکوومەتی ئازەربایجان بۆ گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی خۆی لە ناگۆرنی قەرەباغ هیچ هیوایەک بۆ کوردە میراتبەرەکانی کوردستانی سوور ناهێڵێ بۆ گەڕانەوەیان بۆ لای گۆڕی پێشینیان و زێدی خۆیان. لە بارودۆخی خراپتربوونی ڕەوشی ناوچە و خۆتێوەردانی تورکیە لەم کێشەیەدا شانسی کوردەکانی لاچین بۆ بووژاندنەوەی دادگەرییەکی مێژوویی دەگاته سیفر.

 

سەرچاوە:

 Иванов Станислав Михайлович، Война за Нагорный Карабах не оставляет шансов курдам восстановить историческую справедливость

https://riataza.com/

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist