لە وتووێژی نوێنەری حیزب لەو رێکخراوەدا لەگەڵ ماڵپەڕی باس‌نیوز
له ماوه‌ی رابردوودا حزبی دیموكراتی كوردستان كه یه‌كێكه له حزبه دیاره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، كه ئه‌ندامی چاودێریی رێكخراوی ئەنتەرناسیۆناڵی سۆسیالیستی جیهانی بوو، بووه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی. تا بزانرێ گۆڕانی پله‌ی ئه‌ندامیه‌تی له‌و رێكخراوه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی چی ده‌بێت، مه‌ولوود سواره، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی حزبی دیموكراتی كوردستان و نوێنه‌ری حزب له رێكخراوی ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌داته‌وه.
(باس) وه‌رگرتنتان له ئه‌ندامیه‌تیی رێكخراوی سۆسیالیست ئەنتەرناسیۆناڵ چۆن بوو؟
مه‌ولوود سواره: ساڵی 1985، رێبه‌ری كورد دكتۆر قاسملۆ له كۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆسیالیست، له لیمای پایته‌ختی پێرۆ وه‌كو میوان به‌شداریی كرد، له‌و كاته‌وه حزبی ئێمه له هه‌موو كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌كانی تری ئه‌و رێكخراوه‌دا به‌شدار بووه. له ساڵی 1996، واته له بیسته‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆسیالیست، كه له نیۆیۆرك به‌سترا، حزبمان وه‌كو ئه‌ندامی چاو‌دێر وه‌رگیرا. له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی شوورای ئه‌و رێكخراوه‌شدا، كه له لواندای پایته‌ختی ئانگۆلا به‌ڕێوه چوو، وه‌كو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی وه‌رگیراین. ئه‌وه‌ش هه‌ر درێژه‌ی كاری رێبه‌رانی شه‌هیدی حزب، به‌تایبه‌تی دكتۆر قاسملۆیه، كه ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ی بۆ نێو كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا كرده‌وه.
(باس) ئێوه ئەنتەرناسیۆناڵی سۆسیالیست چۆن پێناسه ده‌كه‌ن؟
مه‌ولوود سواره: ئەنتەرناسیۆناڵی سۆسیالیست گه‌وره‌ترین فۆرۆمی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رێكخراوه سیاسییه‌كانی دونیا. ئه‌م رێكخراوه به میراتگریی ئه‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه كرێكارییانه داده‌نرێ، كاتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕی رێبه‌رانی ماركسیزم دامه‌زرابوون. ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست هه‌مان ئه‌و رێكخراوه‌یه كه ساڵی 1951 له كۆنگره‌ی فرانكفۆرت دامه‌زراوه. به‌كورتی ده‌توانین بڵێین ئێستا رێكخراوه‌كانی سۆسیالیست و سۆسیال دیموكرات و كرێكارییه‌كانی دونیا ده‌گرێته خۆی. له سه‌ره‌تاكانی ده‌وره‌ی نوێیدا زۆرتر پارته چه‌په ئه‌ورووپاییه‌كانی ده‌گرته خۆی، دواتر مه‌یدانی چالاكیی ئه‌و رێكخراوه‌یه گه‌یشته ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات. ئێستا له دونیادا بۆ دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ تێ ده‌كۆشێ.
(باس) مه‌رجه‌كانی وه‌رگیران له و رێكخراوه چین؟
مه‌ولوود سواره: بۆ ئه‌وه‌ی حزبێك به ئه‌ندام وه‌ربگیرێ، پێویسته هه‌ڵگری پرۆگرامێك بێ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئه‌و رێكخراوه یه‌ك بگرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له بواری یه‌كسانیی و پێوه‌ره ئینسانی و دیموكراتییه‌كانی تر، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نییه، پێشینه‌ی ئه‌و حزبه‌ی ده‌بێته ئه‌ندام به‌وردی ده‌درێته به‌ر سه‌رنج و لێكۆڵینه‌وه.
(باس) له‌مه‌ودوا به‌رپرسیاریه‌تیی ئێوه له‌و رێكخراوه‌دا چی ده‌بێت؟
مه‌ولوود سواره: ئێمه له ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست‌دا بۆ بردنه پێشی مه‌سه‌له‌ی كورد به‌گشتی و مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران به‌تایبه‌تی كه‌ڵك وه‌رده‌گرین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ببینه پردی پێوه‌ندی له‌نێوان رێكخراوه‌كه و لایه‌نه دۆسته‌كانی دیكه‌مان، به‌تایبه‌تی له كوردستان. جیا له‌وه‌ش پله‌ی هه‌میشه‌یی ئهندامیهتیمان مافی به‌شداریی زیاترمان له ئۆرگان و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه پێ ده‌به‌خشێ. ئه‌مڕۆ كێشه‌ی كورد زۆر گه‌وره بووه و دونیای ده‌ره‌وه زیاتر له جاران له‌گه‌ڵی ئاشنا بووه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی شه‌ڕی داعش و به‌رگریی پێشمه‌رگه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لۆوانداش به رێز و ته‌قدیری زۆره‌وه ئاماژه‌ی پێ كرا.
پێش به ئه‌ندام وهرگیرانیشمان له‌و رێكخراوه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی خاوه‌ن نفووز و له‌گه‌ڵ بنیاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆڕێكی پێوه‌ندییمان دروست كردبوو، بێگومان به‌ئه‌ندامبوونی حزبی دیموكراتی كوردستان گوڕوتینێكی دیكه ده‌داته په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانمان، ئه‌مجاره ده‌توانین كه‌ڵك له ده‌رفه‌ته لۆبیگهرییهكانی تایبه‌ت به‌و رێكخراوه وه‌ربگرین.
(باس) ئێوه پارتێكی ئۆپۆزسیۆنن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن، له‌مه‌ودوا ئه‌دای سیاسیتان له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چۆن ده‌بێت و تاچه‌ند له خه‌باتی چه‌كداری به‌رده‌وام ده‌بن؟
مه‌ولوود سواره: كورد له هه‌موو ژیانی سیاسیی خۆیدا هه‌میشه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی بۆ چه‌ك بردبێ بۆ دیفاع له‌خۆكردن بووه. حزبی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نه‌یویستووه خه‌باتی چه‌كدارانه وه‌كو له ساڵانی پێشوودا باو بوو به‌ڕێوه به‌رێ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌یدانی كار و چالاكیی شۆڕشگێڕانه‌ی له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتدا بوژاندووه‌ته‌وه. ئێمه پێش هه‌موو شتێك حزبێكی سیاسیین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ره‌تانی چالاكیی سیاسی و به‌شداریی دیموكراتیكمان پێ نادرێ، ناچارین چه‌ك هه‌ڵگرین. له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئێمه مه‌سه‌له‌ی خۆمان له رێگای ئاشتی و سیاسییه‌وه ده‌به‌ینه پێش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێ به چه‌ك دیفاع له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌یكه‌ین.
(باس) تا چه‌ند ده‌كرێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران دابنیشن و بگه‌ن به رێككه‌وتن؟
مه‌ولوود سواره: ئێمه له‌به‌ر خه‌سڵه‌تی دیموكراتیكمان له‌و رێكخراوه‌دا به ئه‌ندام وه‌رگیراوین، نه دیموكراتیكبوونی ئێمه و نه ئهندامهتیشمان له ئێس ئایدا پێش له‌وه ناگرێ كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان مانۆڕی سیاسییش بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به وتووێژیش، حزب پێش ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌شدا ئه‌ندام بێت، هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووه كێشه‌ی كورد پێویسته به وتووێژ چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌وپێناوه‌شدا به‌های زۆر گه‌وره‌مان داوه، سكرتێری حیزبمان دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ له‌سه‌ر مێزی وتووێژ شه‌هید كرا. سه‌رباری ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ش، ئێمه وه‌ك پره‌نسیپ ناتوانین وتووێژ وه‌ك یه‌كێك له رێگاكانی خه‌بات ره‌ت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا باوه‌ڕ ناكه‌م كۆماری ئیسلامی له‌و پرسه‌دا جیددی بێ.
(باس) ئه‌ی ئێستا ئه‌و رێكخراوه‌یه چه‌ند ئه‌ندامی هه‌یه و چه‌ند حزب له كوردستان تیایدا ئه‌ندامن؟
مه‌ولوود سواره: ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیست 205 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی هه‌یه و حزبی ئێمه یه‌كێكه له‌وان، 21 ئه‌ندامی راوێژكار و 17 ئه‌ندامی چاو‌دێر و سێ رێكخراوی تایبه‌ت به ژنان و لاوان و په‌روه‌رده‌شی هه‌یه. له‌نێو پارته كوردییه‌كاندا حزبمان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین، حدكا و هه‌ده‌په و په‌یه‌ده ئه‌ندامی راوێژكارن، كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیش ئه‌ندامی چاودێرن.
(باس) سووده‌كانی ئەنتەرناسیۆناڵی سۆسیالیست بۆ كورد چین؟
مه‌ولوود سواره: ئەوە رێكخراوه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌زگایه‌كی جێبه‌جێكار نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فۆڕۆمێكی زۆر به‌رفراوانه و لانیكه‌م یه‌ك له سێی ئه‌حزابی ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌دا ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، یا له حكوومه‌تدا به‌شدارن، ده‌توانین بڵێین هه‌م له‌ڕووی سهمبولیكهوهو هه‌م له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه، شوێنێكی گرینگه بۆ گفتوگۆی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و تریبوونێكی باشه بۆ ناساندنی كێشه‌كانی گه‌لانی بێده‌وڵه‌تی وه‌كو گه‌لی كورد.