مینێکی ئێرانی بە تەنگەی عـێراقەوەیە، کە ناوی حەشدی شەعـبییە. نازانرێ کە ئایا شتێک لە لوبناندا دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی کە ئێران وێـرانی کرد.
تورکیە هەناسە بـڕکێیەتی بە دوای خەونی سەرۆکەکەیدا، کە پێی وایە داهاتووی ناوچەکە لە پاوانی ئیخوانەکـان دایە.
ئێران پێویستیی بەوە هەیە، کە بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتێکی ئاسایی. ئەوەی لەسەر ئێران جـێبەجێ بکرێ، پێویستە لەسەر تورکیەش جـبەجێ بکرێ.
خـیرالـلە خـیرالـلە_ میدل ایست اونلاین/ ٢٣/سێپتەمبەر/٢٠٢٠
ڕەزا شوان لە عەرەبیەوە کردوویەتی بە کوردی
***
دوو نەخۆش ناتوانن چارەسەری نەخۆشی سێیەم بکەن. لەوە زیاتریان پێ ناکرێ کە نەخۆشییەکانیان بۆی بگوازنەوە. ئێران نەخۆشە، بەر لە هەموو شتێک ڕەتی دەکاتەوە کە ببێ بە وڵاتێکی ئاسایی و دان بە نەخۆشییە هەمەجۆرەکانیدا بنێ کە تووشی بووە.
دەشێ داننانێکی لەم شێوەیە، ببێت، بە هەنگاوێکی باش یەکەم لە ڕێی چارەسەر کردنی ڕاستەوخۆدا، کە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی بە ملهـوڕی و کەلەڕەقی ڕەتی دەکاتەوە.
تورکیەش ڕێی ئێرانی گرتـۆتە بەر، لە میانەی ڕاکردنی بە دوای یوتوپیایەکدا، کە ئاوەزی کەسێکی وەک ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان دروستی دەکـا، کە پێی وایە ئایندەی ناوچەکە لە پاوانی بیری ئیخوانولموسلمیندایە.
ئۆردۆغان لەو بڕوایەدایە، ئایدۆلۆژیای ئیخوانولموسلمین ڕێخۆشکەرە بۆ گەڕانەوەی شکۆمەندیی دەوڵەتی عوسمانی. نازانی کە ئەم بیرۆکەیە، کورتتـرین ڕێگایە بۆ گۆڕینی تورکیە بۆ دەوڵەتێکی بەجێماوی داخـراو، لە جیاتی ئەوەی کە ببێت بە دەوڵەتێکی نموونەیی و هەموو ناوچـەکە چـاوی لێ بکەن.
ئەم دوو نەخۆشە، ئێران و تورکیە، ناتوانن هیچ چارەسەرێک پێشکەش بە نەخۆشی سێیەم بکەن، ئەوانیش لوبنان، سووریە و عـێڕاقـن، تەنیا ئوردن نەبێت، کە سەرەڕای ئەو هەموو کێشە ئابوورییانەی هەیەتی، لە دەرەوەی ئەو بازنەیەدایە.
دوای ئەوەی کە لە ساڵی (١٩٨٨)دا، لە ڕۆژانێکی هـاوشێوەی ئەمڕۆدا، ژیـرانە لەگەڵ ڕاستییە تازەکانی ناوچەکەدا مامەڵەی کرد، زوو شای ئوردن خۆی دوور خستەوە، شا حوسین بڕیارێکی دەرکرد، کە هیچ پەیوەندییەکی بە بەرەی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیە)ی فەلەستین، نامێنێ و لە ئوردن جیای کردەوە. کە ئیسرائیل لە ساڵی (١٩٦٧)دا داگیری کردبوو. ئەو نەیـویست ببێت بە دیلێکی ڕاستەوخۆی ململانێی نێوان فەلەستین و ئیسرائیـل، کە زانییان ئەم کێشەیە، بەم نـزیکانە چـارەسەر ناکـرێ.
ئێرانی نەخۆش چی لە عـێراق و سووریە و لوبنان کرد. کە هەموویان دەوڵەتی نەخۆشن؟ هەموو ئەوەی کە کردی و هـێشتاش لەعـێراقـدا لەسەری بەردەوامە. لەو کاتـەوە کە ئەمریکییەکان، لە سەردەمی جـۆرج بۆشی کوڕدا، لە ساڵی (٢٠٠٣) دا، لەسەر سینییەکی زیـوینـدا دایـان بە دەست ئێرانەوە، کە بریتییە لە ورووژانـدنی مەزهەبی. لەو بڕوایەدا بوو، کە ڕەمەکی مەزهئەم کارتە پێگەیەکی ئایینیی هەمیشەیی بۆ دابین دەکا لەم وڵاتـە سەرەکییەی ناوچەکەدا، و وەک قـووڵییەکی گرنگ بۆ دەوڵەتاـنی کەنـداو دەمێنـێتەوە.
ئێـران گـرەوی لەسەر ئەوە کرد، کە عـێراق بکا بە پاشکـۆی خـۆی، لە ڕێی میلیشیاکانەوە، کە لە (الحشد الشعـبي) ی پێک هاتووە، لە هـاوشێوەی (الحرس الثـوري: پاسدارانی شۆڕش)[ سپای پاسداران] لێی دەڕوانن. کە لە ئێراندا بە ڕاستی کۆنترۆڵی دەسەڵاتیان کردوە.
حەشدی شەعـبی، کۆمەڵێک میلیشیای ئایینیین، کە سەرکردەکانیان فەرمان لە ئێرانـەوە وەردەگرن و بەرژەوەنـدی و داخوازییەکانی جـێبەجێ دەکەن و دەیپارێـزن. ئێران لەو قەناعەتەشدایە، کە ئەمە بەس نییە بۆ دەستگـرتن بەسەر عـێراق و شیعەی عەرەبی عـێراقـدا، کە لە دژی ڕاپەڕین و خۆپێشاندانی ناڕەزایی ساز دەکەن، لە دژی پرۆژەکەشی کە هیچ ئاسۆیەکی دیاریکراوی نییە. بەڵەگەش (مستەفـا کازمی) کە لە پێگەی سەرۆک وەزیرانی عـێراقدایە. ئەگەرچی ئەم پیاوە بەربەرەکانی ئێران ناکا و بە هەنـدێ ڕێگا و کەناڵەوە، پەیوەنـدی لە گەڵیانـدا هـەیە. بە دڵنیاییەوە کە کارەکان بۆ پەرپرسانی ئێران بگەڕێنەوە و پێیان بکـرایە، مستەفـا کـازمی لەو پێگەیەی ئێستای نەدەبـوو.
عێـراقی نەخۆش دەیەوێ نەخۆشییەکەی چارەسەر بکا. بەر لە هەموو شتێک دەزانێ کە نەخۆشە، دەشزانێ کە یەکەمین هەنگاو، هەنگاو و بە هەنگاو گەڕانەوە بۆ بەدامەزراوە بوونەوەی عێراقـییەکانە. بێ ئەوەی پەنا بۆ توندوتیژی بەرێت لەگەڵ حەشدی شەعبی، کە لەوە زیـاتر نییە، کە میـنێکی ئـێرانییە بە تەنگـەی عـێراقـەوە.
عـێراق هەنـدێ ئومیدی هـەیە: بابـزانین ئایـا لەسەر زەویی ڕاستـیدا دێتەدی، ئەویش ئەرێنییەکانی دوای هەڵـبژاردنە دەستوورییەکانە، کە بڕیـار وایە لە مانگی (یـۆنیـۆ) ی (٢٠٢١) دا بکرێ. ئایا ئەو کـاتە دەکـرێ عـێراق بگەڕێتەوە و لەو نەخـۆشیـیانە ڕزگـاری ببێت، کە لە ئێرانـەوە بـۆی گوازراوەتەوە. کە هەریەکە لە بەڕێـوەبەڕێتی جۆرج بۆشی کوڕ و بـاراک ئۆبـامادا بەشدارییان لە بڵاوکردنەوەیـدا کرد.
لە عـێڕاقـدا، بیرۆکەی ڕزگاربوون لە چەکدارنی میلیشیایی و مەزهەبی، لە بەرژەوەندی چەکـداری دەوڵەتیدا، لە پەرەسەنـدندایـە.
سـووریە و لوبنـان نوقـمی نەخۆشییەکانیان بـوون، کە لە لایـەن ئێرانـەوە تێر خـۆراک دەکـرێن، لە میانـەی سیاسەتێک بـۆ لەنـێوبـردنی یەکجـاری ئەم دوو دەوڵـەتە. ئێران پشتگیری لە مانەوەی ڕێژێـمی کەمایەتیی مایەپـووچی سووریە دەکا، کە بە هیچ کلۆجێک داهـاتووی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە بە یەکجاری هەڵـبوەشێنرێتـەوە.
لە لوبناندا، دەوڵەتێک نییە کە لە ژیانـدا بوونی هەبێ. ئێران سوورە لەسەر ئەوەی، وەکو وەرقەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی ئێستای ئەمریکا بەکاری بهێنێ.
بارودۆخی لوبناـن لە ئاستێکی خـراپ دایـە. تا ئەو ڕادەیـەی کە لە سەرۆک کۆمـاری لوبنـان (میشال عـۆن) یان پرسی، وڵات بەرەو کوێ دەچـێت؟ وتی:”بێگومـان بەرەو دۆزەخ دەچـین” لە ڕاستـیدا دامەزراوەکانی دەوڵـەتی لوبنان لاواز و بێ دەسەڵاتـن.
نازانرێ ئایا لە لوبناندا شتێک دەمێنێ. دوای ئەوەی کە ئێران وێرانی کرد. ئێران لەو بڕوایەدایە بە دەستهـێنانی سەرکەوتن بەسەر لوبنانـدا، بەسەر ئەم وڵاتـە بچووکـەدا، دەیخاتە دۆخ و هەڵـوێستێکی باشترەوە، لە هەر گـفتوگـۆیەک لەگـەڵ ئەمریکـادا.
ئەی دەربـارەی نەخـۆشی ئێستای تورکیە؟ ئەم نەخـۆشە لەو بـڕوایە دایـە، کە ڕۆڵی داهـاتووی لە ناوچەکەدا دەبێ، دەـتوانێت سوود لە نەخۆشییەکانی دەوڵەتـانی تر وەربگرێ. کێشەی ئەم نەخۆشە، کە بوونی لە سووریەدا بە لاوە بنێین، نەیتوانیوە کە پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ هیچ لایەنێکی ناوچەییدا بنیات بنێ. نازانێ کە دەبێت لە چ سنوورێکـدا دەبێ بوەستێ. لەوانەیە کێشەی سەرەکیی ئەوە بێ، نـازانێ کە ئەزموونێکی سەرکەوتووی نییە، تا پێشکەشی دەوڵەتانی تری بکا. ئەردۆغان چوو بۆ لیبی، دەتـوانێ چی پێشکەش بکا؟ تورکیە چی ڕۆڵـێکی لە لیبیدا هـەیە؟ لەو ڕۆڵە زیاتر کە لیبییەکان و ناوچەکانی لیبیی لە یەکتری دابڕین و یارمەتی ڕێکخراوە چەکدارە تونـدڕەوە بەکرێگـیراوکان بـدا؟
تورکیە لە جیاتی ئەوەی کە ببێ بە هاوسێیەکی باشی یۆنـان و قوبـرس، کەچی گێچەڵ بەم دوو دەوڵتە بێوەی و ئارامە دەکا، کە بەرپرسەکانیان لە پێناوی داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکانیان، لە چوارچێوەی یەکیەتیی ئەورووپادا هەوڵـ دەدەن.
یەکیەتیی ئەوروپا، یارمەتی یۆنان و تورکیەی دا، بۆ ئەوەی کە کێشەی قووڵی ئابوورییان تێپەڕێنن. بەڵام تورکیە بێ ئەمەگ دەچوو، ڕەتی دەکاتەوە کە بە دروستی ڕەفـتار بکا. لە جیاتی ئەوەی کە لە زۆر بواری جیاوازدا، سوودیان لێ وەربگرێ. کەچی پەنای بۆ گێچەڵکردن و ئـاژاوەنانەوە و ورووژانـدن و سازش نەکردن بـردووە.
دەکـرێ (ئایـا سۆفـیا) بکرێتە مزگەوتێکی تری ئیستانبوڵ. کە (ئایـا سۆفـیا) کاتـەدرائی بوو دوایەش کرا بە مۆزەخانە. بەڵام لە دوای ئەمە چی تر؟ لە ورووژاندنی ئەم هەستە چ سوودێکی ئایینی وەردەگرێ لە لای هەندێ خەڵکی سادەی تورکیە نەبێ؟ لە هەموو ئەمانە گرنگـتر، تاکـەی ئەمە درێـژەی دەبێـت؟
ئایا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەو بـڕوایە دایە، کە ئەو هـەل و کاتـانە بۆ گەڕانەوەی متمانە بە پارەی تورکی (لیرە) دەقـۆزێتەوە. کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە دابەزین دایە.
دوو نەخـۆش ناتـوانن نەخـۆشی سێـیەم چارەسەر بکـەن. دەبێ هەر نەخـۆشێ یەکەم جار چارەسەری نەخـۆشییەکانی خۆی بکـا. ئێران پێویستی بەوە هەیە، کە بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتێکی ئاسایی. ئەوەی لەسەر ئێران پێویستە، هەر ئەوەش لەسەر تورکیە پێـویستە.
نەخـۆش نەخـۆشی پێ چارەسەر ناکـرێت. ئەوپـەری کە بتوانێـت بیکات، ئەوەیـە کە نەخۆشییەکان بگوازێتەوە. ئەمە ئەوەیە کە ئێران دەیکا.. ئەمە ئەوەیە کە تورکیە لە ناوچەکەدا دەیکا.