مانگی خه‌رمانان بۆ گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ حیزبی دیمۆكراتی كوردستان پڕه له كاره‌ساتی دڵته‌زێن، كه له دیارترین ئه‌و كاره‌ساتانه تاوانی مووشه‌كبارانی قه‌ڵای دێموكرات له 17ی خه‌رمانانی 1397 و تاوانی میكۆنووس له 26ی خه‌رمانانی 1373ن. كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركارییه‌وه پێشێلكاریی گه‌وره‌ی مافی مرۆڤی كردوه به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و به‌شێكی زۆر له‌و كرده‌وانه ده‌چنه ژێر ئه‌و پێناسه‌ی بۆ تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. تا ئێستا نه ته‌نیا بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه له نێوخۆی ئێران‌دا سزا نه‌دراون، كه هه‌ڵبه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا دوور لە چاوه‌ڕوانییه، له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییشدا كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه تا له‌رێگه‌ی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواداچوونیان بۆ بكرێ. له ڕاستیدا کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به پرسی مافی مرۆڤ تا كۆتایی جه‌نگی سارد زۆر بێ هه‌ڵوێست بووه. ئه‌وه‌ش لە سۆنگەی هه‌ندێ بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك پاراستنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری نێوخۆیی ده‌وڵه‌تان بووە. به شێوه‌یه‌ك كه مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخویی ده‌وڵه‌ت سه‌یر ده‌كرا. پاش جه‌نگی سارد هه‌لوێستی کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی تا ڕاده‌یه‌ك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك سه‌یر كراوه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی جیهانی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی پێشێلكارییه‌كان گه‌یشتبنه ئاستێكی مه‌ترسیدار و یه‌ك له تاوانه‌كانی ژینۆساید، دژەمرۆیی یان جه‌نگیان لێ كه‌وتبێته‌وه، کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی (له هیندێك كه‌یسدا وه‌ك كه‌یسی دارفۆری سوودان)، له ڕێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانی مرۆیی و دادگایی كردنی تاوانباراندا هه‌ڵویستی بووە.
لێره‌وه‌یه كه پێویستیی به‌ڵگه‌مه‌ند كردن و به دۆكیومێنت كردنی تاوانه‌كانی ژینۆساید و دژه‌مرۆیی و جه‌نگ دێته كایه‌وه، كه به تاوانی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێن و ده‌كرێ پاڵنه‌ر بن تا کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ده‌نگ بێ و ئیمكانی ڕه‌وانه كردنی ئه‌و كه‌یسانه بۆ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فه‌راهه‌م ببێ.
لەبارەی كه‌یسی 17ی خه‌رمانان، له دادگای نێوخۆیی وڵاتی ئێران‌دا ناتوانرێ تاوانباران به‌ره‌وڕووی دادگا بكرێنه‌وه و كۆماری ئیسلامی خۆی ده‌بوێری له سزادانی بكه‌رانی و ده‌یانپارێزێ، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه خودی ده‌وڵه‌ت به هه‌موو داموده‌زگاكانیه‌وه‌یه بكه‌ر و فه‌رمانده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و جینایه‌ته‌یه. ده‌بێ ئه‌وه بزانین دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی جێگره‌وه‌ی دادگای تاوانی نیشتمانی نییه و به‌ڵكوو ته‌واوكه‌ریه‌تی، و كار به تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و دادگایه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر سیسته‌می قه‌زایی له وڵات تووشی گرفت بێ، یان ده‌وڵه‌ت ڕه‌دی بكاته‌وه تۆمه‌تباران ده‌سبه‌سه‌ر بكا و سزایان بدا، و ئێمه‌ش هه‌موومان شاهیدن كه كۆماری ئیسلامی نه‌ك ئه‌وە ناكا به‌ڵكوو تۆمه‌تباران له سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا پارێزراون. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌و تاوانانه‌یه كه دوای سالی 2002 ئه‌نجام دراون، واته له‌و كاته‌ی كه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌كار بووه. چونكه به‌پێی مادده‌ی (11)ی نیزامی دادگا، سه‌یری ئه‌و تاوانانه ده‌كا كه له دوای ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌نجام دراون. ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه سه‌رانی كۆماری ئیسلامی ڕزگاریان بێ له‌و تاوانانه‌ی كه پێش ساڵی 2002ـش ئه‌نجامیان داوه، وه‌ك نموونه ژینۆسایدی قارنێ. بۆ ئه‌و كه‌یسانه‌ش ده‌كرێ دادگا پێك بهێنری هاوشێوه‌ی عێراق كه دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس دادگای تاوانی تایبه‌ت له سالی 2003 پێك هێنرا بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئه‌نجامیان دابوون، وه‌ك تاوانی ژینۆساید و دژه مرۆیی و تاوانی جه‌نگ.
تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، مووشه‌كبارانی قه‌ڵای دێموكرات وه‌ك نموونه
تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتییه له كرده‌وه‌یه‌ك كه پێشێلكاری بێت بۆ بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و، ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
مه‌به‌ست له تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و چوار تاوانه‌یه كه له نیزامی بنچینه‌یی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له مادده‌ی (5) به‌و شێوه‌ی خواره‌وه ڕیزبه‌ندی كراون:
ا) ژینۆساید، ٢) تاوانی دژه‌مرۆیی، ٣) تاوانی جه‌نگ و ٤) تاوانی ده‌ستدرێژی‌كاری
هه‌ر بۆیه پێویسته بۆ به‌رچاوڕوونیی زیاتر، به‌ر له باس كردنی مووشه‌ك بارانی قه‌ڵا وه‌ك تاوانێكی جه‌نگی، به‌كورتی ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارەتیی خۆیدا هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام داوه كه له چوارچێوه‌ی نیزامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوون.
ژینۆساید
به‌پێی مادده‌ی (6) له نیزامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیدا، ژینۆساید بریتییه له ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵیك كرده‌وه به مه‌به‌ستی له‌نێو بردنى كۆمه‌ڵه‌یه‌كی قه‌ومی یان ئیتنیكی یان عیرقی یان ئایینی، چ له نێوبردنی ته‌واوه‌تی یان به‌شێكی بێ.
فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی و كوشتاری گه‌لی كورد وه‌ك ده‌ره‌نجامی ئه‌و فه‌توایه، وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ژینۆسایدی گه‌لی كورد بوو.
تاوانی دژه مرۆیی
به پیی مادده‌ی (7) له نیزامی بنچینه‌یی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیدا، هێرشی فراوان و ڕێكخراو دژی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ناسەربازی و له ڕاستای به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئه‌نجام دانی قه‌تڵ و له نێوبردن و ئازار و ئه‌زیه‌ت دان به هۆكاری سیاسی و یان نه‌ته‌وه‌یی یان ئایینی و ڕووناک‌بیری و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافه ئینسانییه‌كان و ئازادییه بنچینه‌ییه‌كان وهه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ی تر، تاوانی دژه‌مرۆییه.
ئیعدامه‌كانی ساڵی ١٣٦٧ كۆمه‌ڵێك ئیعدامی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی قانون و دادگا بوون کە له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی مه‌رگ ئه‌نجام دران، كه ئه‌و لێژنه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای فتوای خومه‌ینی دامه‌زرا و ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌روكایه‌تیی ئه‌و لێژنه‌یەی ده‌كرد كه ئیستا سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییی ئیرانه. ئه‌وه ویست و پشتیوانیی كۆماری ئیسلامی ده‌رده‌خا بۆ ئه‌و كرده‌وه‌یه، كه‌واته سه‌راپای نیزام به‌رپرسیاره له‌و تاوانانه. چونكه هاوبه‌شی له تاوان دێته كایه‌وه به ڕاسپاردن بۆ ئه‌نجام دانی تاوان و یان بێده‌نگ بوون له ئاست كرده‌وه‌كه، کە هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه شەریك له تاواندا. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به تاوانی ئێعدامی به كۆمه‌ڵی ساڵی 67ی هه‌تاوی ده‌ڵێ: دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م گه‌وره‌ترین تاوانی دژه مرۆییه كه بێ سزا ماوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری كه ساڵی ١٣٩٥ بڵاو کرایەوە، ئه‌و ئێعدامانه به ترسناكترین تاوان له مێژووی كۆماری ئیسلامی ناو دەبا و ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی کردتان له لاپه‌ره‌كانی مێژوودا ده‌نوسرێته‌وه.
تاوانی جه‌نگ
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی كورد له ئێران‌دا نه ته‌نیا پابه‌ند نه‌بووه به یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌كانی مرۆڤ، له‌هه‌مان كاتدا پێشیلكاری گه‌وره‌ی كردوه بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی، كه تایبه‌ته به پاراستنی مافی مرۆڤ له كاتی شەڕدا و ئێرانیش بۆته ئه‌ندامیان و پێویسته پێیان پابه‌ند بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌ندامیش نه‌با له‌و كۆنوانسێونانه‌دا، ده‌بوایه پابه‌ند بێ پێیان، چونكه به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕێسایانه بوونه‌ته عورفی نێوده‌وڵه‌تی و سیفه‌تی ئیلزامییان وه‌رگرتوه بۆ وڵاتان.
مووشه‌ك بارانی قه‌لا پێشێلی كۆنوانسیۆنی چواره‌می ژنێفه كه تایبه‌ته به پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها پێشێل کردنی پرۆتۆكۆله‌كانی ساڵی 1977ه كه ئاماژه به پاراستنی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن له كاتی شەڕدا.
مادده‌ی (50)ی پرۆتۆكۆلی یه‌كه‌می 1977دا پێناسه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كا و ده‌ڵێ: “خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌ندامی هێزه چه‌كداره‌كان نین، یان له یه‌كه خۆبه‌خشه‌كان و میلیشیاكان یان ئه‌و گرووپانه نین كه چه‌كیان هه‌ڵگرتوه”. به پێی هه‌مان مادده له حاڵه‌تی بوونی گومان له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا خه‌ڵكی مه‌ده‌نین یان نامه‌ده‌نی، ئه‌و گومانه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ته‌فسیر ده‌كرێ. ئه‌وه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه له نێو قه‌ڵادا بووه، نابێته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی مه‌ده‌نی له‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نییه دابماڵرێ و هێرشێكی ناڕه‌وای ئه‌وتۆی بكرێته سه‌ر.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی (4) مادده‌ی (51) هه‌موو جۆره هێرشێكی كوێركوێرانه قه‌ده‌غه كراوه. هێرشێك كه ئاسه‌واره‌كه‌ی ته‌نیا شوێنی نیزامی نه‌گرێته‌وه و نه‌توانرێ جیاوازیی نێوان شوێنی مه‌ده‌نی و نیزامی بكا و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی پێکەوە بكاته ئامانج. ده‌بینین له مووشه‌كبارانی قه‌ڵادا مه‌ترسییه‌كه ڕووی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوو، چ له نێو قه‌ڵا و چ له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵا كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیانی باشووری كوردستانه.
ئه‌و تاوانه جگه له تاوانی جه‌نگ ده‌چێته ژێر پێناسه‌ی تاوانی دژه مرۆییش، بۆ نموونه له مادده‌ی (7) له ئه‌ساسنامه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی هێرش بۆ سه‌ر گرووپێكی ناسه‌ربازی یان مه‌ده‌نی به مه‌به‌ستی كوشتن یان له‌نێو بردنیان به شێوه‌ی فراوان و ڕێكخراو ده‌چێته خانه‌ی تاوانی دژه‌مرۆییه‌وه.
مووشه‌كبارانی قه‌ڵای دێمۆكڕات جگه له‌وه‌ی تاوانی جه‌نگه، ده‌بێته مایه‌ی پێشێلی كۆمه‌ڵێك پڕەنسیپی نێوده‌وڵه‌تی و له‌وانه‌ش پێشێلی بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش له‌گه‌ڵ عێراق، پێشێلی سه‌ره‌وه‌ریی وڵاتی عێراق و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆیی ئه‌و وڵاته .
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌و كه‌یسه‌دا گرینگن بۆ به‌ڵگه‌مه‌ند كردنی مووشه‌كبارانی قه‌ڵا، بریتین له:
یه‌كه‌م: دانپیانانی ڕه‌سمیی كۆماری ئیسلامی به هێرشه‌كه
دووه‌م: شاهیدیی كۆمه‌ڵێك كه‌س وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی ڕووداوه‌كه ئاماده‌بوون، ئه‌ندامانی خێزانی قوربانییان… هتد
سییه‌م: به‌ڵگه‌ی په‌سه‌ند كراوی لایه‌نی ڕه‌سمی وه‌ك به‌ڵگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری، به‌ڵگه‌ی لایه‌نی ئه‌منی و سه‌ربازی كه ڕووداوه‌كه پشتڕاست بكاته‌وه.
كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، تیرۆری میكۆنووس وه‌ك نموونه
كۆك نه‌بوونی کۆمەڵگەی جیهانیی له‌سه‌ر پێناسه‌یه‌كی گشتگیر و یه‌كگرتوو بۆ تیرۆر كه بتوانێ ئه‌و كرده‌وه‌ی پێ ده‌ستنیشان بكرێ كه به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی داده‌نرێ، یه‌كێكه له گرفته هه‌ره گه‌وره‌كانی ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی تیرۆر. چونكه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك و لایه‌نێك به پێی به‌رژوه‌ندیی خۆی پێناسه‌ی ده‌كا. له لایه‌كی تریشه‌وه تا ئێستا ئه‌وه‌ی كه له دونیادا كاری له‌سه‌ر كراوه ده‌رخستنی ڕووی هاوكاری و سپۆنسه‌ریی ده‌وڵه‌تانه بۆ كرده تیرۆریستیه‌كان نه‌ك به تێرۆریست ناسینی ده‌وڵه‌تێك، واته به تێرۆریست ناسینی سیسته‌می سیاسیی ده‌وڵه‌تێك. هه‌ر بۆیه كه باس له تیرۆر ده‌كرێ یه‌كسه‌ر بیر بۆ لای گروپ و تاقمێك ده‌چێ، ئه‌وه‌ش ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه كه ئێران به‌ئاسانی ڕزگاری بێ له به‌رپرسیاریه‌تیی كرده تیرۆرستییه‌كانی .
هه‌ر بۆیه دۆزینه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌ك كه بتوانین هه‌ردوو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ڤییه‌ن و میكۆنووسی تێدا هه‌ڵسه‌نگێنین كارێكی دژواره. یه‌كیك له‌و پێناسانه‌ی بۆ تیرۆر كراوه و ده‌توانین پشتی پێ ببه‌ستین ده‌ڵێ: “تیرۆر بریتیه له‌و كرده‌وه توندوتیژ و كرداره سه‌ركوتكارانه‌ی تر كه ئه‌نجام ده‌درێن له لایه‌ن سیسته‌مه داگیركاری و فاشییه‌كانه‌وه دژی ئه‌و گه‌لانه‌ی به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئازادی و ده‌سكه‌وتنی مافی ڕه‌وای خۆیان له دیاری كردنی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆییان و مافیان له گه‌یشتن به مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنچیینه‌ییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی كوشتنی ڕوحی به‌رهه‌ڵستی تێیاندا و بێده‌نگ كردنیان”.
ده‌توانین ئه‌و دوو كرده‌وه تیرۆریستییه له كۆنتێكستی ئه‌و پێناسه‌یه‌دا شی بكه‌ینه‌وه. به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه ده‌بینین ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و دوو كرده‌وه تیرۆریستییه وه‌دیهێنانی مه‌به‌ستی سیاسیی دیاریكراو بوو. وه‌ك كوشتنی ڕوحی به‌رهه‌ڵستی له‌نێو كوردا دژ به كۆماری ئیسلامی، نه‌ك ده‌سكه‌وتی ماددی و كه‌سی. كه ئه‌وه له بریاری دادگای میكۆنووس دا به‌روونی ئاماژه‌ی پێدراوه.
له بریاری دادگای بالای تاوانی ئه‌ڵماندا هاتووه تێرۆری میكۆنووس ده‌سه‌ڵاتی باڵا و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی به‌رپرسن لێی و پلان‌دارێژه‌ر و پاڵنه‌ر بوون بۆ جێبه‌جێكردنی و، ئه‌و گریمانه‌یه‌ی ڕه‌د كرده‌وه كه ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه له لایه‌ن كه‌سیك یان چه‌ند كه‌سانێك بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی وه‌ك ده‌سكه‌وتی كه‌سی یان ماددی تایبه‌ت به خۆیان کرابێ. ئه‌و حوكمه به‌ڕوونی سه‌لماندی كه ده‌وڵه‌تی ئێران ته‌نیا پشتیوانیی تیرۆر ناكا به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ خۆی دەیکا به‌مه‌به‌ستی له‌نێو بردنی ناڕازییه سیاسییه‌كانی.
كه‌واته ئه‌نجامی گرنگی بریاری دادگای میكونووس له به تاوانبار ناسینی كۆماری ئیسلامی وه‌ك بكه‌ری ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژیمه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئو‌رووپایی ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی وه‌ك ده‌وڵه‌تێك به هه‌ڕه‌شه داده‌نرێ بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی جیهانی و پێشێلكاره بۆ ڕێساكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی. بڕیاری دادگای میكۆنووس بە ده‌سكه‌وتێكی گرینگ له ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌وی تێرۆریزمی كۆماری ئیسلامی دادەنرێ و بەڵگەیەکی گرینگی مه‌حكوومیه‌تی كۆماری ئیسلامییه له تیرۆری نه‌یارانی خۆی و ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه له‌و جووڵانه‌ی ئێستا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بینرێ له مەحکووم‌کردنی ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئه‌نجامده‌ر و سپۆنسه‌ری تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی.
ده‌توانین بڵێین دادگای میكۆنووس حوكمی ده‌زگای قه‌زایی وڵاتێكی ئازاد و دێمۆكڕاتیك له به تاوانبار ناسینی ڕێبه‌رانی پله‌به‌رزی كۆماری ئیسلامی، حوكمێكی بێوێنه و مێژوویی بوو كه هه‌م په‌روه‌نده‌ی پێشێلكاریی مافی مرۆڤی ڕێژیمی قورس‌تر كرد و هه‌م حه‌قانیه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و به تایبه‌ت حیزبی دێمۆكراتی زیاتر له پێشوو به کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ناساند.
ڕێكاره‌كانی پێشكه‌ش كردنی كه‌یسی تاوانی مووشه‌كبارانی قه‌ڵا به دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌كرێ ئه‌و داوایه بدرێته هه‌ریه‌ك له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها دادگای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به پێی یاسای نێوخۆی وڵاته‌كه‌یان سیسته‌می قه‌زاییان خاوه‌نی سه‌لاحییه‌تی جیهانیه. هه‌رچه‌نده ئێران ئه‌ندام نییه له نیزامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، _ئیمزای كردوه به‌ڵام به په‌سه‌ندی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتوه_ تا ئیلتزامی بۆ دروست بكا و تایبه‌تمه‌ندی دادگای له‌سه‌ر جێبه‌جێ بێت؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگه‌ی تر هه‌یه. به پێی مادده‌ی سێزده‌یه‌م له نیزامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كری داواكه ئاراسته بكری له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی تر كه ئه‌ندامه له نیزامی دادگا بۆ داواكاری گشتی تا لێكۆلینه‌وه‌ی لەسەر بكا. یان له ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به پێی فه‌سڵی حه‌وته‌م له میساقی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دیاره ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی شووڕای ئەمنییەت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته. كه سه‌ره‌ڕای دژوارییه‌كانی، ئه‌گه‌ری هاتنه‌دیی هه‌یه وه‌ك حاڵه‌تی عومەر حەسەن ئەلبەشیر كه ڕۆڵی ڕێكخراوه ناحكو٢میه‌كان به‌رچاو بوو له‌و باره‌وه. یان داواكاری گشتی خۆی ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ لێكۆلینه‌وه بكا ئه‌گه‌ر هه‌ستی كرد تاوان ڕووی داوه و ده‌توانێ زانیاری له ڕێگه‌ی جۆراوجۆر كۆبكاته‌وه، له‌وانه‌ش ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه حكومی و ناحكومیه‌كانی تر و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانیش. یان له ڕێگه‌ی په‌نا بردن بۆ دادگای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به پێی یاسای نێوخۆی وڵاته‌كه‌یان سیسته‌می قه‌زاییان خاوه‌نی سه‌لاحیه‌تی جیهانیه بۆ تاوانی دژه مرۆیی و تاوانی جه‌نگ. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا كردی له قه‌زیه‌ی پینوشه‌دا، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌مه بكرێ له هه‌ر وڵاتێك كه ئیراده‌یه‌كی سیاسی و قه‌زایی سه‌ربه‌خۆی تیادابێ و ڕێز له دێموكراسی و مافی مرۆڤ بگری. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی حمید نوری له 9 نوامبری 2019 له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سوئێده‌وه به تۆمه‌تی تاوانی دژه مرۆیی كاركردن بوو به سه‌ڵاحییه‌تی جیهانی.
كۆماری ئیسلامی ده‌وڵه‌تێكه كه مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه له تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و پێشێل کردن و پابه‌ند نه‌بوون بۆ بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهـ هه‌رچی له ده‌ستی هاتوه له تاوان و كرده‌ی نائینسانیانه کردوویەتی، چ له‌نێو چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی خۆی و چی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی به‌رامبه‌ر به نارازیانی و ئومێد ده‌كرێ ڕێكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێژیمه وەڵامدەری تاوانەکانیان بن.