• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

خەباتی نوێی چەکداری

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/03/18
جۆری بابەت: روانینی دەرەکی

فەریاد عیزەت‌پەنا

خەباتی گەلان بۆ ڕزگار بوون لە زوڵم و زۆری دیاردەیەکی کۆنە و لە زۆربەی وڵاتان بە تایبەت لە بەرامبەر وڵاتانی دیکتاتۆر کەڵکی لێوەرگیراوە. باوەڕهێنانی مرۆڤەکان بە ئەستاندنی مافەبنەڕەتییەکان ژێرخانێکی مێژوویی هەیە خەباتی ڕزگاریخوازی بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی بەتایبەت لە بواری ناسیونالیستییەوە جۆرێک لە خەباتی خەڵکییە کە نوێنەرایەتی نەتەوەیەک دەکات واتە تێکۆشانێکە کە بەناوی خەڵک و لەگەڵ خەڵک و بە ڕەزامەندی بەشێکی کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت هەربۆیە بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکان بەبێ پشتیوانی تۆکمەی خەڵکەکەی هەرەس دێنیت.

لە جۆری بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان ئێمە دەتوانین ئاماژە بە شێوازی خەباتی “ئاشتییانە” و “توندووتیژ” بکەین، لە مۆدێلی یەکەم‌دا، کە بە نافەرمانی مەدەنی، بەرگری مەدەنی یان شۆرشی ئارامیش ناسراوە، کۆمەڵگەی ناڕازی دەیهەوێ بە شێوازێکی ئاشتییانە وەک مان‌گرتن، ڕێپێوان، ڕۆژووی سیاسی و… لە بەرامبەر دەستەڵات بۆ ویست‌وداخوازییەکانی تێبکۆشێت. بەڵام لە شێوازی دووهەم دا کە ئەویش بەسەر دوو لک دابەش دەکرێ(خەڵک بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ بێنە سەر شەقام و بەدژی دەستەڵات شۆڕش بکەن) یان (لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکی سیاسیی، حیزبی بخوازن بە شێوەی خەباتی چەکدارانە بە ویست و داواکارییەکانیان بگەن کە بە پێی پەسەندکراوی بریارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ژمارە ٢٢٢ و ٢٣٥ ساڵەکانی ١٩٦٦ و ١٩٧٨، دانی بەڕەوایی خەباتی چەکداری داناوە بۆ گێشتن بە مافی چارەنووسی گەلان لە بەرامبەر ئەو وڵاتانەی ئامادەی گوتوبێژ نین).لەم شێوازەدا ڕێکخراوەکان بۆ بەرگری‌کردن لە نیشتمان و نەتەوەکەیان و گەیشتن بە داخوازییە ڕەواکانیان لە بەرامبەر دەستەڵاتێکی دیکتاتۆر و هێرشی چەکداری و توندووتیژی دامودەزگاکانی ناوەند دەست بۆ چەک دەبەن.

دەیەی شێستی زایینی بە دەیەی بەرخودانی گەلان دێتە ناسین، لەم قۆناخە مێژووییەدا بەشێک لە گەلانی جیهان بە ئاوات و ئامانجەکانی خۆیان گەیشتن کە لە مۆدێلی خەباتی چەکداری کەڵکیان وەرگرتبوو(کووبا)، ئەم شێوازە لە کوردستان و ئێرانیش تاقی کرایەوە کە ئاکامەکەی بزووتنەوەی چەکداری ٤٦-٤٧ بە سەرکردایەتی کۆمیتەی شۆڕشگێری حیزبی دێموکرات بوو. ئەگەرچی ئەم بزووتنەوەیە نەیتوانی بەئاکام بگات بەڵام توانی “جەزیرەی ئارامی”ئێران بشڵەژێنێ و جارێکی دیکە شۆڕش و بزووتنەوەی کورد وەگەڕ بخاتەوە.

خەباتی چەکداری دەگەڵ ئەوەیکە هیچکات بە ویست‌ودڵخوازی نەتەوەی کورد نەبووە و بەسەریدا سەپاوە بەڵام وەک یەکێک لە شێوازەکانی بەرەنگاری لە بەرامبەر داگیرکەران کەڵکی لێوەرگیراوە بەجۆرێک کە، چ لە ئێستا و چ لە ڕابردوودا ڕۆڵی بەرچاوی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە هەموو بە شەکانی کوردستاندا هەبووە. گوتەیەک هەیە کە دەڵێ: دیپڵۆماسی بەبێ هێزی چەکدار ئاکامی نابێ. بۆیە دەکرێ بڵێین کە ئەم شێوازانە دەتوانن هاوتەریب دەگەڵ یەکتر ببنە ڕێچکە و ڕێبازێک بۆ خەبات و تێکۆشانێکی فرەڕەهەند. شەهیدی نەمر کاک دوکتور قاسملوو دەفەرموێ: ئێمە بۆیە شەڕ دەکەین هەتا بە ئاشتی بگەین، کەوابوو خەباتی چەکداری لە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە شێوازێکی ڕەوا و بەرحەق لە خەبات و تێکۆشان پێناسە دەکرێ و خەباتی چەکداری لە مێژووی سیاسیی و نیزامی خۆیدا بە لاپەرەیەکی زێرین و درەوشاوە دەزانێت، هەرچەند حیزبی دێموکرات لە شار دامەزرا و توانی لە ماوەیەکی کورت‌دا یەکەم حکومەتی کوردی لە ساڵی ١٣٢٤ دابمەزرێنی و بە ڕوانگەیەکی مەدەنییانە دەوڵەتداری بکا تەنانەت دواتر لە سەردەمی بە دەستەڵات گەیشتنی خومەینی، ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات پەیامی ئاشتی و دانووستانی بۆ دەستەڵاتداران نارد بەڵام هەموو ئەو داواکارییە بەرحەقانەیان بە شەڕ و هێرش وەڵام دایەوە، کەوابوو هەڵبژاردنی خەباتی چەکداری ناچارەکی بووە و وەک پەرچەکردارێکی ڕەوا بە دژی ڕێژیمەکانی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی کەڵکی لێوەرگیراوە. ئەگەرچی لە دەیەکانی شێست و سەرەتای دەیەی حەفتای هەتاوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانی چ لە شەڕی جبهەیی و چ دواتر لە شەڕی پارتیزانی چۆک بە دوژمن دابدات و بە دەیان زەربەی قورس لە دوژمنی داگیرکەر بدا و ئەفسانە و حیماسە تۆمار بکا، بەڵام دوای ئەم قۆناخە و هەلومەرجی بەسەرداسەپاو و نیشتەجێ بوونی بزووتنەوەی کوردی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان قۆناخێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشان هاتە ئاراوە. بوونی هێزی پیشمەرگە و خەباتی چەکداری بۆ وەدەست هێنانی ئازادی و مافی نەتەوەیی کورد خاڵێکی گرنگ و پێویستە بەڵام درێژەدان بە خەباتی چەکداری بە فۆڕم و شێوازی کلاسیکی ساڵانی ڕابردوو وڵامدەر نییە، لەم پێوەندییەدا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەزموونی دەیان ساڵ شەڕ دەگەڵ وڵاتی عێراق و هێزە شۆرشگێڕەکانی هەیە و هەنووکە خۆی بە پێشکەوتووترین ئامرازەکانی شەڕ، تێکنۆلۆژی ئەمڕۆیی و هەموو جۆرە چەکوچۆڵێک تەیار و پۆشتە کردووە و بە هاسانی دەتوانێ جووڵەی پێشمەرگانە کە هەر لە ناوەڕاستەکانی دەیەی حەفتا بەجێماوە بخاتە ژێر چاودێری و زەربەی لێبدات. ئاڵووگۆڕ پێکهێنان لە جۆر و شێوازەکانی چەک، کەرەسەی پێوەندی گرتن و خۆڕێکخستنەوەی بەڕۆژی هێزی پیشمەرگە بەتایبەتی لە سەر سنوورەکان و مانۆڕ دانی نیزامی و لێدوانی فەرماندەرەکان (دیپلۆماسی شەڕ)، تاکتیکی نوێ و گونجاو و… بەتایبەتی گواستنەوە مەیدانی تێکۆشان بۆ ناو جەرگەی شارەکانی کوردستان دەتوانێ وەک شێوازێکی سەرکەوتوو بۆ خەباتی هێزە کوردییەکان بشکێتەوە.

تاگی بابەت: حیزبی دێموکراتی کوردستانخەباتی چەکداریکوردستان

بابەتی هاوشێوە

روانینی دەرەکی

حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ

ڕێکەوتی 2021-07-27
ئەدەب

بۆ دوكتور قاسملووی شه‌هید

ڕێکەوتی 2021-07-14
روانینی دەرەکی

بایدن و ترامپ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چەندیان خەرج کردوە؟

ڕێکەوتی 2020-11-05

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist