بۆ تێناگه‌ن له هه‌ناسه‌ی كوێره‌وه‌ریی و دهردهداریم
بۆ تێناگه‌ن له ڕوخسار و سه‌ر و سیمای تۆز لێنیشتووم
بۆ تێناگه‌ن له سه‌ربه‌رزیی دواپه‌یامی گه‌ل و هۆزم
خۆ من ئه‌مڕۆ
كه‌ڤری زل و هه‌وا و به‌فری بێ پسووله‌ی نیشتمانم
خۆ من ئه‌مڕۆ شوناسنامه‌ی گۆلی ورمێ و زرێبارم
خۆ من ئه‌مڕۆ شای سه‌ربه‌رزی
ههورامانێكی شه‌كه‌ت و ماندووم
خۆ من ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم
به ده‌ستێ ڕانك و چۆغه‌ی سووری ژاوه‌رۆوه
ئاقار.. ئاقار
چوومه‌ته نێو قوڵایی مێژووه‌وه و ئامبازی
خاك و خۆڵی نه‌مری و دووره وڵاتی بووم
خۆ من ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم به‌م ده‌سته ته‌زیوانه‌ی خۆم
بزماری تابووتی مه‌رگی خۆم تێك ده‌شكێنم
خۆ من ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم بهركۆژی خۆم
گرتۆته‌وه بۆ ڕه‌وه‌ز و بۆ هه‌وارێكی بێ‌ناونیشان
بۆ موناجاتی لاوانه‌وه و دوادیداری كۆسه‌ی هه‌جیج
خۆ من ئه‌مڕۆ باوه‌شی خۆم گرتۆته‌وه
بۆ كانیله ئاوێكی زه‌نوێر و ڕوونی ته‌زیو
بۆ «چوارچرا»ی كوردایه‌تی و هه‌ست و په‌یام
بۆ جێژووانی هه‌ژاران و لانهوازیی كوردی ته‌ریو
نیازم وابو چی مرۆڤی زه‌مین هه‌یه هه‌مووی بكه‌م
به ئه‌ولاد و جگه‌رگۆشه‌ی خاك و وڵاته لهتلهتهكهم
چونكه ئه‌مڕۆ من به په‌یامێكی ههڵوهداوه
بۆ هه‌توانی برینی كۆن و تازه‌ی ئه‌م گه‌له‌م
ڕێگایه‌كی هه‌زاربه‌هه‌زاری ڕك و سه‌ختم بڕی
به‌ڵام چ بكه‌م هێشتا به‌كره مه‌رگه وهڕهكان
له په‌رێزدا كانیله‌ی ئه‌ویندارییان لێڵ و شێڵوكردم
به‌ڵام ئه‌فسووس، قوربان ئه‌فسووس، ئه‌بێ چ بكه‌م
قه‌ده‌ری ئه‌م خاك و خۆڵ و ئاستانه‌ی دیداری من
وه‌كو سمكۆ و وه‌كو قازی و ئه‌وه‌ش هه‌رخۆم
به‌ڵام چ بكه‌م ئه‌فسووس گیانه ئه‌بێ چ بكه‌م؟!
چونكه ئه‌مڕۆ
مرۆڤێكم له پای له‌دایكبوونی وه‌رزی ئازادی و
چراوگی نیشتمانا شای سه‌ربه‌ستیم
شای سه‌رڕاستی و عه‌شقی به‌رزی ئه‌م هه‌واره‌م
چونكه ئه‌مڕۆ مرۆڤێكم
له تاریكی و له شه‌وه‌زه‌نگی نێو گۆڕیشدا
له‌سه‌ر داوا و چاره‌نووسی ئه‌م وڵات و خاك و خۆڵه‌م
وه‌ك ئه‌و خوێنه سووره‌ی ده‌ستی سته‌م و ناخی ناخم
ئه‌ی نیشتمانی پارچه‌پارچه و كڵۆڵی گرده‌نشین
هه‌ر سوورتر و هه‌ر سوورتر و سوورتر ده‌بم؟!
به‌غدا 29/8/1989