هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
خوشک و برایانی ئازیز!
هه‌روه‌ها ئازیزانی بنەماڵەی هاوڕێیانی شه‌هیدمان که ئه‌مڕۆ لێره‌ن! هاوڕێیانی شه‌هید، شه‌هیدانی 17ی خه‌رمانان!
ڕێک دوو ساڵ پێش ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کە ئێمە و ئێوەی لە دەوری یەک میز کۆ کردبۆوە، کردە ئامانجی مووشه‌ک. له‌و مووشهکبارانهدا ئێوە پۆلێک له هاوڕێیانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ کادره‌کانی سکرتاریا و جه‌معێک له پێشمه‌رگه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه شه‌هید بوون، پۆلیکیش که ئێستا لێره له خزمه‌ت ئازیزانی ئێوه‌دا له‌سه‌ر گڵکۆی ئێوه‌ن بریندار بوون، ئه‌ومڕۆ ئێمه لێره‌ین یه‌که‌م یادی ئێوه ده‌که‌ینه‌وه و لەو یادکردنەوەیەدا به ئێوه هاوڕێیانی شه‌هید، به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و به ئازیزانی ئه‌و هاوڕێیانه که گڵکۆکه‌یان لێره‌یه ده‌ڵێین ئێوە بە یاد و باوەڕ زیندوون و ئێمەش په‌یمان له‌گه‌ڵ ئێوه و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک و، له‌گه‌ڵ ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدان نوێ ده‌که‌ینه‌وه کە دەرێژەدەری خەبات بۆ وەدیهێنانین ئامانجەکانتان بین و ئه‌و ڕێبازه‌ی که ئێوه له‌سه‌ری شه‌هید بوون به‌رده‌وام ده‌چێته پێشێ.
بەڕێزان!
ئه‌و مووشهکبارانهش ڕاسته پۆلێک له تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی له ئێمه ئه‌ستاند، به‌ڵام ئیراده‌ی حیزبی دێموکرات که ئیراده‌ی هه‌موو لایه‌کمانه پێکه‌وه، ئه‌و ئیراده‌یه به‌چۆکدا نه‌هات. یه‌که‌م ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له نێوخۆی وڵات، لێرە و له هه‌نده‌ران شانیان وه‌به‌ر کار و تێکۆشان دا. ڕاسته جێگای شەهیدانمان بەتاڵە، به‌ڵام کار و کارنامەی شەهیدانمان له ڕابردوودا ئه‌وه‌نده پڕ ئاکام بووه و لەسۆنگەی فیداکارییەکانی ئێوە حیزبی دێموکرات ڕێبه‌ر و کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و خه‌ڵکی هه‌یه، چۆنکی حیزبی دێموکرات حیزبی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
ئەمڕۆ هاوکات یادی ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌مان، دوکتور سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندی ده‌که‌ینه‌وه که له 26ی خه‌رمانان له بێرلین پێته‌ختی ئاڵمان له لایه‌ن تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیه‌وه تێرۆرکرا.
ڕاستە مانگی خه‌رمانان بۆ ئێمه نه‌هامه‌تی و تراژیدیی زۆر تێدایه، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه ئه‌رکی ئێمه قورس‌تر ده‌کا و بۆ ئێمەش په‌یمان نوێ کردنه‌وه‌یه. لێره له حزووری شەهیدانمان ڕه‌نگه زۆر په‌یاممان هه‌بێ، به‌ڵام دوو په‌یام لێره له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه باشه یادیان بکه‌ینه‌وه و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه؛ په‌یامی یه‌که‌ممان بۆ خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. خه‌ڵکی کوردستانی ئێران به‌گشتی چوار ڕۆژ دوای ئه‌و ڕووداوه ناخۆشه به مانه‌وه‌یان له ماڵه‌کانیان به یه‌کگرتوویی خۆیان به کۆماری ئیسلامیان گوت ڕاسته ئێوه ڕێبه‌رانی ئێمەتان کردە ئامانج و پۆلێک ڕێبەر و کادر و پێشمه‌رگه‌کان لێ شه‌هید کردین، به‌ڵام ئه‌وان له‌وێ ته‌نیا نین و به میلیۆنها خه‌ڵک له کوردستانی ئێران به‌درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵیاندا بوون و ئه‌وڕۆش ئێمه له‌گه‌ڵیانداین. ئه‌و په‌یامه له ڕاستیدا له لایه‌ن خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه له‌دژی کۆماری ئیسلامی و هاوده‌ردی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی خۆیان، ڕووداوێکی مێژووییه، بەڵگەیەکی گه‌وره‌یه، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر لێره‌وه له گڵکۆی شه‌هیدانی دێموکراتەوە، جارێکی دی سپاس و پێزانینی خۆمان بۆ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین که ته‌نیایان نه‌هێشتینه‌وه. دڵنیاین هه‌تا ئێوه هه‌بن، هه‌تا ئێمه هه‌بین و هه‌تا حیزبی دێموکرات هه‌بێ؛ به‌رده‌وام ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانه ده‌چێته پێشه.
هه‌روه‌ها په‌یامێکمان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانه، بۆ نه‌یارانی مافه‌کانی خۆمان چ ئهوانەی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدان و چ ئه‌وانەش کە لە دەرەوەی بازنەی دەسەڵاتن. له نێوان شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانیدا سمایل ئاغای سمکۆ که جووڵانه‌وه نەتەوەییەکی له ده‌وری ورمێ تەنگی بە دەسەڵات هەڵچنیبوو، به بیانووی وتووێژ بانگیان کردە شاری شنۆ و، شه‌هیدیان کرد، دوایی ڕووخانی کۆماری کوردستان، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د که که‌سایه‌تییەکی جێگای ڕێز و ئێحترامی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بوو، ته‌نانه‌ت له ئاستی ئێران و کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیدا خاوەن پێگە بوو، له جیات ئه‌وه‌ی بە پرەنسیپ و شارستانییانە لەگەڵی ڕەفتار بکەن، لەگەڵ چەند ڕێبەرییەکی دیکەی کۆمار لەدار دران. به‌ڵام حیزبی دێموکرات نه‌که‌وت، دوایی ئینقلابی ئێرانیش ده‌یان و سه‌دان که‌س له کادر و ڕێبه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان تێرۆر و شه‌هید کران، یه‌کێک له‌وانه گه‌وره پیاوی ئه‌و مه‌یدانه دوکتور قاسملوو بوو که له ڤییه‌ن، پایته‌ختی ئۆتریش تێرۆر کرا، دواتریش دوکتور سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندی، هه‌مووی ئه‌وانە پێمان دەڵێن هه‌موو سیاسه‌ت و کرده‌وه و تێڕوانینی ده‌سه‌ڵاتداران له تاران چ له ڕابردوو و چ له ئێستادا که سیاسه‌تی کوشتار و ئێعدام و تێرۆریان هه‌ڵبژاردوه، هه‌رگیز نه‌تیجه نادا. لەگەڵ هەموو ئه‌وانه‌دا کۆڕی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆرتر و زۆرتر بووه، هەروەها بازنەی جوغرافیایی تێکۆشانی شوناس‌خوازیی ئێمە و شعوری نه‌ته‌وایەتیی خەڵکی ئێمه ڕۆژ له گەڵ ڕۆژ له حاڵی په‌ره‌ستاندن دایه. خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڕیاریان داوه تا گه‌یشتن به مافه‌کانیان خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام ببەنە پێشهێ و هه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌وانیش ئه‌رکی له‌سه‌ر حیزبی دێموکراتی کوردستان دروست کردوه.
هیوادارم لایه‌نه ئێرانیه‌کان باش ئه‌و پهیامانەیان وەرگرتبێ. ئەمن هیوادارم هه‌موو لایەنەکان و ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی‌یش جووڵانه‌وه‌ی کورد و مافه‌کانی ئێمه به‌و جۆره‌ی که هه‌یه ببینن؛ و بەدڵنیاییەوە کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان له خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان بەردەوام دەبن و؛ لەپێناو یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگیی پتردا لە هیچ کۆتایی ناکه‌ن.
هاوڕێیانی شه‌هید!
جارێکی دیکه‌ش، ڕێگاتان به‌رده‌وامه. ڕوحتان شادبێ. خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزین کە ئازیزان و بنەماڵەی شەهیدانمان له‌و ماوه‌یه‌دا بەرگەی ئه‌و ئازاره‌یان گرت و هەروا پشتیوانێکی گه‌وره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانن.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستان و،
سه‌رکه‌وتووبێ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایەتیی ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێناو مافه‌کانماندا.