• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تەنگاوی و بیری ژەنگاویی ڕێژیم لە پرسی پەروەردەدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/09/22
جۆری بابەت: کۆمەڵایەتی

جەمیل سەرمەستی

هەر لە سەرەتای ژیانی مرۆڤەوە، داگیرکاری و پاوانخوازی لە لایەک و ژێردەستی و کۆیلایەتی لە لایەکی دیکەوە بە پێی قۆناغ و کات و هەلومەرج و، لە ئاست و شێوازی جیادا گۆڕانکاریی ئەرێنی و نەرێنییان بەسەردا هاتوە یان بەسەریاندا سەپاوە. هەر لە قۆناغی بەردینەوە تا پێش مودێڕن کەس نە مافی پرسیاری لە بواری کۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگیدا هەبووە و، نە وەڵامێکی ژیرانەش بۆ پرسیارەکان بووە. ئەوەی کۆیلە بوو دەبوایە کۆیلە بمێنێتەوە و مافی ئەوەی نەبوو تەنانەت بیر لەوە بکاتەوە کە دەکرێ کۆیلە نەبێ؛ هەربۆیە نە هەوڵی بۆ پێشکەوتن دەدا و، نە دەبوایە بیری لێ بکاتەوە، یاسایە و بڕایەوە.

بەڵام لەگەڵ دەورانی وگزار وردە وردە شێوەی ژیان دەگۆڕدرێ و پرسیار بۆ خەڵک درووست دەبێ و تا دەگاتە ئەمڕۆ کە مرۆڤ سەرەڕای سەرکوت و هەوڵی چڕوپڕی داپلۆسینی گەلانی ژێردەست لەلایەن داگیرکەران و گیرسانەوەی مرۆڤ لەنێو تێکنۆلۆژی و زانستدا، بە دوای خۆناسینێکی قووڵ و بنەڕەتیدا دەگەڕێ کە سەرەتای ئەم خۆناسینە یان دەسپێکی هەنگاوەکان کە پەروەردە و بارهێنانە، پرسیار بۆ مرۆڤ دەخوڵقێنێ و دەلاقەی ڕوانینی کەسەکانە بە بنەڕەتی خۆیاندا.

سیاسەتی یەک زمانی و هەڵاواردنی ڕەگەزی و ئایینی و نەتەوەیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وەک توخمێکی سەرەکیی دەسەڵات بوونەتە هەرێزی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان. هاوکات بیرکردنەوەی خەڵکیش سەرەڕای هەموو سەرکوت و گوشاری نیزامی سیاسی گۆڕاوە و لەگەڵ شوناس و فەرهەنگ و خواستی نەتەوەیی بێژەرانی لێک ئاڵاون. پێوەندییە تایبەتەکانی ئەوڕۆ کە دنیای پێکەوە گرێداوە ناشاردرێنەوە و سەردەمی خەڵەتاندن و دەسبەسەر کردنی بیری مرۆڤەکان خەریکە کۆتایی دێ و ئەمانەش بۆ دەسەڵاتخوازە توتالیتێرەکان، شووینیستەکان و ڕەگەزپەرەستەکان بڤەیە، یان دەبێ دنیای پێشکەوتوو لە ئامێز گرن، یان بەگژیدا بچنەوە کە هەرکامیان تێچووی خۆی هەیە.

بە سەرنجدان بە یاسای بنەڕەتی و هەڵسوکەوت و ئامانجەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەوەدا لە پانتایی دونیای پێشکەوتوودا جێی خۆش کردوە و قازانجەکانیشی لێ هەڵدەکڕێنێ، بەڵام هەرلە سەرەتاوە بە بیر و هزرێکی کۆن و پرتووکاوەوە بە گژیشیدا دەچێتەوە و زۆر جاران قامک بە چاوی زانست و ڕاستییەکاندا دەچەقێنێ.

سیستمی حکوومەتیی ئێران لەسەر بناغەیەک داندراوە کە نە کەسی زانستی و پسپۆڕ لەخۆ دەگرێ و نە جێگاشی دەبێتەوە، هەر بۆیە چاوەڕوانییەکانیش دەبێ لە ئاستی قەبارەی ئەو سیستمەدا بێ .

باسەکەی ئێمە زیاتر لەسەر پەروەردە و بواری خوێندن و ئەو هەلومەرجەیە کە بەرپرسە نابەرپرسەکانی ڕێژیم هەرساڵ قەیرانێک بە قەیران و کێشەکانی کۆمەڵگە بە تایبەت لە بواری خوێندن و پەروەردەوە زیاد دەکەن. ئێستا چەند ڕۆژێکە سەرەڕای مەترسیی کۆرۆنا و ئەوکێشەگەلەی کە بە هۆی کەمتەرخەمتی ڕێژیم و ئەو پەتایەوە بەرۆکی خەڵکی ئێرانی گرتوە و سەرەڕای هۆشداریی کەوتنەوەی کارەساتێکی مرۆیی لە ئەگەری کرانەوەی قوتابخانەکاندا، لە بەر چەند هۆکارێکی قازانجدار بۆ بەرپرسانی حکوومەتی و پڕوپاگەندەی تایبەت بە خۆیان و بە بێ گوێدان بە ئەو مەترسییانەی لە سەر ژیانی قوتابیان و خەڵک دروست دەبێ؛ دەرگای قوتابخانەکان کراوەتەوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە و لە ڕاستیدا مەترسیی لێ دەبارێ ئەوەیە کە ئەمساڵ زۆرترلە ساڵانی پێشوو بارودۆخی خوێندن لە وڵاتی ژێر دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامیدا ئاڵۆزترە و بێجگە لە کەڵەکە بوونی کێشەکانی پێشوو وەکوو هەڵاواردنی زمانی، ئایینی و ڕەگەزی و مەترسی کۆرۆناش هەڵاواردنێکی بەرچاو و سووکایەتی و بێڕێزییەکی دیکەی بەرپرسانی نەزان و دواکەوتووی ئەو ڕێژیمەیە کە بەردەوام هەنگاوەکانیان بەرەو دوایە و چاویان لە ڕابردوویە.

داهێنانە نوێیەکەی وەزیری پەروەردەی ڕێژیم لابردنی وێنەی کچان بوو لەسەر کتێبی بیرکاریی پۆلی سێهەمی سەرەتایی لە سەدەی بیست و یەکدا کە بەئاشکرا بێڕێزی بە ئاوەز و بیری خەڵکی ئێران و جیهانیشە و هەتا دێ ئەم گۆمە لێڵتر دەبێ و شەپۆلەکانی نەزانی و دواکەوتوویی زیاتر هزرەکان نوقم دەکا و وەکوو ئەوەیە کە دەڵێن نانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی لە بچووککردنەوەی بازنەی بیرکردنەوەی خەڵک‌دایە؛ بەڵام پێموایە مشتەرییەکانی ئەو بیرۆکەیە لە کزییان داوە و ئەو کۆمارە لێل و تاریکە چیدیکە ناتوانێ وەکوو جاران بیرەکان بە لاڕێدا بەرێ و سەردەمی کۆت و بەندکردنی هزر و بیرەکان بەسەر چووە. کۆماری ئیسلامییش وای لێ هاتووە کە دەبێ پێی بڵێین چاکی مەکە با خراپتر نەبێ.

هەرچەند تەنیا ڕێگا چارە بۆ نەمانی ئەو جۆرە هەڵاواردن و سووکایەتییانە نەمانی کۆماری ئیسلامییە، بەڵام لێرەدا وەکوو هەمیشە ڕۆڵی دایک و باوکان و بە تایبەت مامۆستایانی قوتابخانەکان دەبێ بەرچاوتر و ڕوونتر بێ. ئەوان نابێ ئیزن بدەن هەر بیرۆکەیەکی چڵکن و دواکەوتوو دەرخواردی منداڵەکانیان بدڕێ و دەبێ ئەوەیان لە بەرچاو بێ کە تەنانەت یەک وێنە، یەک وشە، یەک ڕشتە، ڕەنگی کتێب، ژووری خوێندن، جلوبەرگی منداڵ و مامۆستا و ژینگە و فەرهەنگ و شێوەی وانەوتنەوەی مامۆستا و بە گشتی سیستمیی پەروەردە دەتوانێ داهاتووی منداڵەکانیان دیاری بکا. هەربۆیە دەبێ خۆیان بە بەرپرس بزانن لە ئاست هەر گۆڕانکارییەکی پەروەردەییدا و بێ‌هەڵوێست نەبن.

تاگی بابەت: تەنگاوی و بیری ژەنگاویی ڕێژیم لە پرسی پەروەردەداجەمیل سەرمەستی

بابەتی هاوشێوە

کۆمەڵایەتی

بەزایەچوونی ڕەنجی ١٢ ساڵە (خەسارەکانی سیستمی خوێندن لە ئێران)

ڕێکەوتی 2022-08-10
کۆمەڵایەتی

فێمینیزم و خەباتی نەتەوەیی هاوشان و هاوتەریب

ڕێکەوتی 2022-08-07
کۆمەڵایەتی

قەیرانی سەرەکیترین خواستەکان لە کۆمەڵگەی ئێران و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2022-08-07

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist