• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئێران سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە کوردستان، ناوچەی جیرانی ئازەربایجان، ئاشکرا دەکا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/09/19
جۆری بابەت: روانینی دەرەکی

و لە ئینگلیزییەوە: کەماڵ حەسەن‌پوور

ئورشەلیم پۆست – سێت جەی فرانتزمەن

لە کاتێکدا کە تاران بە شێوەی گشتی ئۆپەراسیۆنی دژی بەرهەڵستکارانی کورد لەو ناوچەیە بەڕێوە بردوون، ئاشکرا کردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ نیشاندانی فەرماندە ناوچەییەکان جێگای سەرنجە.

ئێران وتووێژێکی دەگمەنی لەگەڵ کاربەدەستێکی پلەبەرزی بەرگریی ئاسمانیی بڵاو کردۆتەوە کە بەرپرسی پارێزگاریی لە ئاسمانی پێنج پارێزگای هاوسنووری هەرێمی کوردستان و هەروەها ئازەربایجانە. ناوەندی بەڕیوەبەریی ئەو بنکەیە لە پارێزگای ئەردەبیلە، ئەوە وەک “دەروازە” ی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەیر دەکرێ و ناوچەیەکی هەستیارە چونکە دانیشتووەکانی سەر بە کەمینە نەتەوەکانن، شوێنی سەرهەڵدانی بەردەوامە و سەرهێشەی ئاسایشییە.

ئێران دژی بەرهەڵستکارانی کورد لەو ناوچەیە ئۆپەراسیۆنی بەڕێوە بردوون، لەو دواییانەدا بە لەخۆباییەوە ڕایگەیاندووە کە لە دەساڵی ڕابردوودا دژی چەکدارانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سەرکەوتوو بووە. جەخت کردن لەسەر بەرگریی ئاسمانیی ئێران سەرنجڕاکێشە چونکە ئەوە فەرماندە ناوچەییەکانی بەرەیەکی تاقانە ئاشکرا دەکا. بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێریی تەسنیم‌، فەرماندەی ئەو ناوچەیە کەسێکە بە نێوی سەرتیپ عەبباس عەزیمی و دەڵێن لە بەرێوەبردنی ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بووە.

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەی باکووری خۆرئاوا باسی کەڵکوەرگرتن لە ڕاداری تایبەتی ئاشکراکەری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەو ناوچەیەی کردووە. ئێران لەو دواییانەدا بە خۆڕانانەوە باسی کەڵکوەرگرتن لە جۆری نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تەیارکراو بە تەقەمەنی هەنگێو و خاوەن مەودای ڕاداریی بەرینتری کردووە. لە زمان فەرماندەکەوە باسکراوە، “ئێمە هەڕەشەمان لەوبەری سنوورەوە ئاشکرا کردووە، بەڵام ئەوان نەیانوێرا بێنە ناو سنوورەوە.” ئەو هەڕەشانە چی بوون؟ ناوبراو باسی وردەکارییەکانی نەکردووە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، تورکیە هێرشی بەربڵاوی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دژی چەکدارانی پەکەکە لە باکووری عێراق بەڕێوە بردوون. ئانکاڕا داوای لە تاران کردووە تا بۆ شەڕ دژی ئەو گرووپانەی پێوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، وەک پژاک، یارمەتی ئەو وڵاتە بکات. لە ٢٠١٨، ئێران کەڵکی لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەرگرت تا چاودێریی هێرشی مووشەکی بالیستیک بۆ سەر حیزبێکی کوردی لە کۆیە بکا. هەروەها لەو دواییانەدا لە عێراق، هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر پژاک بەڕێوە چووە.

ئەوە بەو مانایەیە کە ئێران دەیهەوێ  لە ناوچەکە دڵنیا بێ. کاربەدەستی پارێزگاریی ئاسمانی ناوچەکە نایدرکێنێ  ئەگەری هێرش لە لایەن کام وڵاتانەوە بۆ سەر ئێران هەیە. بەڵام، ساڵی ڕابردوو گرووپەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق کە سەر بە حەشدی شەعبی بوون ئیسڕائیلیان بە هێرش بۆ سەر بنکەی چەک و تەقەمەنی خۆیان تاوانبار کرد و بە تایبەتی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە هێرشەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەڕێوە چووە.

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی باکووری خۆرئاوای وڵات گوتی ئەو وڵاتە بەروپێشچوونی بەرچاوی لەو بوارەدا مسۆگەر کردووە و ٪٩٠ سیستەمەکان لە ناوخۆی وڵات دروست دەکرێن. ئێران ماوەیەکی دوورودرێژە بە هۆی ئابلۆقەکان پشت ئەستوور بە زانستی ناوخۆیە. ئەو گەشەی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی خۆی داوە، وەک سیستەمی ٣ی خورداد، کە لە مانگی جونی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی بە نێوی گلۆبال هاکی خستە خوارەوە. ئێران  ساڵی ٢١٠٨هەوڵی دا ئەو سیستەمە بنێرێتە پێگەی ئاسمانیی T-4 لە عێراق، بەڵام بو گوێرەی ڕاپۆرتێک بارەکە لە ڕێگادا کەوتە بەر هێرشی ئاسمانیی و تێک شکا.

لە مانگی ئاگوست، ئێران پەردەی لەسەر باوەڕ ٣٧٣ لادا، و گوتی ئەو سیستەمە لەناوخۆ بەرهەم هاتووە و لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا گەشەی پێدراوە. باوەڕ ٣٧٣ کەڵک لە مووشەکێک وەردەگرێ کە لەوانەیە مەودای ٢٠٠ کیلۆمیتر ببڕێ. لە ڕاستیدا سەرچاوەی ئەو مووشەکە دەگەڕێتەوە بۆ مووشەکێکی ئەمریکایی کە ڕێژیمی شا پێش ساڵی ١٩٧٩ کەڵکی لێ وەردەگرت. بە پێچەوانە، سیستەمی خورداد کەڵک لە مووشەکێک وەردەگەرێ کە وێدەچێ مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی ڕوسی BUK بێ. بە گشتی سیستەمەکان نوێنگەی دەستکەوتەکانن لە کەڵکەوەرگرتن لە ڕاداریphased-array  [تەکنیکی نوێی ڕادار کە بە کورتی بەو شێوە کار دەکا کە ڕیزێک ئانتێنی بچووک بە کەمێک جیاوازیی گۆشە شەپۆلی ڕادیۆیی بەڕێ دەکەن. و.]، بە هەر دوو شەپۆلیS  و X بۆ ئاشکرا کردن و ڕێنمایی.

لە نەودەکانی زایینی ئێران کەڵکوەرگرتن لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-200 ی ڕوسی ڕاگەیاند و بەتەما بوو کە سیستەمی S-300 یش بکڕێ. کۆماری ئیسلامیی بە هەمان شێوە کەڵک لە مووشەکی زەوی-بۆ-ئاسمان ــی SA-15 و Tor-M1 وەردەگرێ، کە لە سەرەتاکانی ٢٠٠٠ کڕیونی و لە مانگی ژانوییەی ڕابردوو بە هەڵە فڕۆکەیەکی ئوکرائینی پێ خستە خوارەوە.

تاران تەکنەلۆجیایەکی بەرینی مووشەکیی هەیە کە سەرچاوەکەی چین، ڕوسیە، کۆرەی باکوور وشوێنی دیکەیە، و یا کڕیونی یا لە دوای چەند ساڵ ئەندازیاریی بەراوەژووی کردوون و تاقیکاریی پەرەپێدانی مەودا بە یارمەتی سووتەمەنی ڕەق و شلەمەنی لە سەر کردوون.

عەزیمی لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکا کە ناوبراو نزیکەی ٢٠ سیستەمی بۆ ئاشکرا کردنی فڕۆکە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەبەر دەستدان.  ئەو گوتی ئەوان تێکەڵێکی باو لە فێرێکانسی جیاواز، تیشک و ئامێری هەستکارن تا ئاسمانی باکووری خۆرئاوا داپۆشن. ئەو بە هەمان شێوە مووشەکی دوورمەودای باوەڕ ٣٧٣ ی لەبەر دەستدان، کە پێشکەوتووترن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “فەرماندەی بەرگریی لە هەرێمی ئاسمانی باکووری خۆرئاوا، دیزاین و دروست کردنی سیستەمی بەرێوبەریی و  کۆنتڕۆڵی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی ڕاگەیاند.” ئەو بە هەمان شێوە ڕایگەیاند کە ئێران لە بواری جەنگی ئێلێکترۆنیک خەریکی بەرەوپێشچوونە و پسپۆڕانی لاو داهێنەرن و ئاسایشی ئێران پەرە پێدەدەن.

ئەوەی کە بە تایبەتی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ناوبراو باسی گرینگی دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەی خۆیدا کرد. ئەو گوتی، “هەنووکە، ئێران دەتوانێ بەرهەمەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەناردە بکا.”

تاران لەو دواییانەدا باسی هەناردە کردنی چەکوچۆڵی کردووە، چونکە گەمارۆی چەکوچۆڵ قەرارە لە مانگی ئۆکتۆبر هەڵگیرێت. ئێران دەڵێ بێ پسانەوە چاودێریی دەکا و کەڵک لە هەواڵگریی وەردەگرێ تا پێش بە هێرش بۆ سەر خۆی بگرێ. فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرگریی ئاسمانیی هەوڵێکی نوێی سوپایی نیە بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ کاتی شەڕی یەکەمی جیهانیی.

ئاشکرا نیە کە ئاخۆ بۆچی تەسنیم لەو کاتەدا ئەو وتووێژەی بڵاو کردۆتەوە. ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە باسی دژواریی دابین کردنی زەوی بۆ بنکەی سەرەکیی یەکەکەی و پێویستیی یاسادانان بۆ هێلی کۆپتەران دەکا. ئەو وردەکارییە بچووکانە ڕەنگبێ بۆ بەکارهێنانی دەوڵەتی لە ناوخۆ بێ. ئێران هەوڵی داوە تواناییەکانی لە بواری بەرگریی ئاسمانیی هەناردە بکا، کە وێدەچێ ئەو وتووێژە بۆ نیشاندانی لێهاتوویەکەی بێ تا بتوانێ ئەو بەرهەمانە هەناردە بکا.

بە گشتی، پەیامەکە لەوانەیە بۆ تورکیە، عێراق، گرووپە بەرهەڵستکارەکان و ئەوانی دیکە بێ کە باکووری خۆرئاوای ئێران، کە ناوچەیەکی چیاییە و بەرگریی لێکردنی دژوارە، ئاسمانەکەی بێ بەرگریی نیە، بەڵکو بەرگریی پێشکەوتووی هەیە.

تاگی بابەت: سیستمی مووشەکیی ئێران، کوردستان، ئۆپۆزیسیۆن، نەزمی جیهانی

بابەتی هاوشێوە

روانینی دەرەکی

حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ

ڕێکەوتی 2021-07-27
ئەدەب

بۆ دوكتور قاسملووی شه‌هید

ڕێکەوتی 2021-07-14
روانینی دەرەکی

خەباتی نوێی چەکداری

ڕێکەوتی 2021-03-18

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist