• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە یادی ۲۸ ساڵەی شەهید بوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/09/15
جۆری بابەت: سیاسی

شاهۆ مەتین

لەنێو بزووتنەوەکاندا دژایەتی و بەربەرەکانێ لەدژی ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان دەکەن، ڕێبەرانی بزووتنەوەکە بەرپرسیارێتی گرنگ و مەزنیان لەسەر شانە، چون ویستی ئەسڵی بزووتنەوە و داهاتوو بۆ خەڵک ڕوون دەکەنەوە و ئەندێشەی پێویست بۆ درێژەدان بە بزووتنەوە و یەکگرتوویی هێزەکان وێنا دەکەن و شوعاری پێویست بۆ یەک گوتاری و یەکڕیزیی کۆمەڵگە گەڵاڵە دەکەن و ئاسۆی سیستمی داهاتوو نیشان دەدەن.

دوکتور سەعید شەرەفکەندیش هەر لە سەرەتای ژیانییەوە بە هۆی کۆچی دوایی باوکی و پەروەردە بوونی لەسەر ئەرک و دەستی نیشتمانپەروەر و شاعیرێکی وەک مامۆستا هەژار، وەک بڵێی بۆ قۆناغ و ئەرکی گەورەو و نەتەوەیی ئامادە بکرێ، کەسایەتییەکی مەزن و کاریزماتیک بۆ هەموو قۆناغی ژیان پەروەردە ببوو. ئەو کەسایەتییەکی دێموکراتیک بوو، و لە ڕەوشت، ئاکار و تێڕوانییندا دێموکراتێکی بەپرەنسیپ بوو.

کراوەبوون و کۆمەڵایەتی بوونی لە ئاکامی پێوەندی لەگەل خەڵکانی‌تردا بۆ هەر مرۆڤێکی باوەڕمەند شیاوی لێ فێربوون بوو و لە هەڵسوکەوت کردنی چ  لە نێو کۆمەڵگە و چ لە نێو حیزبی دێموکراتی کوردستاندا پێناسەی مرۆڤێکی خاکی و خەڵکی بۆ دەرکردبوو و لە ڕاستیدا گرنگیدانی بە بایەخە ئینسانی و کۆمەڵایەتییەکانی گەلەکەی ببووە ڕەمزێک لە گەورەیی کاک دوکتور سەعید، کە بە سەرنج‌دان بە پێویستییەکانی گەلەکەی ئەرک و بەرپرسیارییەتی بەدیهێنانی ڕزگاری و ئازادیی خستە سەرشانی خۆی.

هەموو مرۆڤەکان بەبێ جیاوازی ڕەگەزی، ئیتنیکی، زمانی و نەتەوەیی خۆش دەویست کە نیشاندانی ئەم ڕاستییەیە کە دوکتور سادق کەسایەتییەکی دێموکراتی واقعی بوو و ئەو خۆشەویستییە هەڵقووڵاو لە بڕوا دێموکراتیکەکانی سەرچاوەی دەگرت.

لە کاتێکدا لە سەدەی ژیانی دوکتور سەعید لە ڕووی ئیدئۆلۆژییەوە بە سەر دوو بەرەی سەرمایەداری-سۆسیالیستی و سێکۆلار- دینیدا دابەش ببوو، دوکتور سەعید بە ڕوانگەیەکی نەتەوەیی و کوردستان مێحوەرانە خاوەنی باوەڕ و هزری جێگر و چەسپاوی کوردی بوو، لە ڕوانگەی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ ئیدئۆلۆژییەکانی سەردەمی دەروانی و بە لێزانینی خۆی لە هەمبەر دۆخی نەتەوەکەی دەیکورداندن.

هیچ کات ئاڵاهەڵگری بیر و ئەندێشەیەک نەبوو کە ناتەبا لەگەل پێویستی و بایەخەکانی نەتەوەکەی بێت و کورد و کوردستانی بوون بۆ دوکتور سادق، مێحوەر و ماکەی هەر بڕیار و هەڵوێستێکی بوو و لەسەر ئەم جیهان‌بینییە، حیزبی دێموکراتی کوردستان چۆن هەم وەک بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانیانە بۆ پرسی کورد بەربەرەکانێ دژی ڕژیمی ئاخووندی پێناسە و ماهییەتی وجوودی بوو، دەکاتە سەنگەری تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی بایەخە دێموکراتیکەکانی و ئەرک و بەرپرسیارییەتی لە ناو حیزبی دێموکرات وەردەگرێ و هاوکات چۆن مرۆڤێکی دێموکرات بوو و باوەڕی  بە پلۆرالیزم لە جەمسەربەندی فکر و هزردا هەبوو، وەک ئەندازیارێکی لێوەشاوە، ڕێکخراو و ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد و بزووتنەوەی سەرانسەری ئێران ڕۆل‌گێڕی مەیدانی وەئەستۆ گرت و هەر لەو پێناوەدا بۆ یەک‌گوتار کردنی دەنگی ئازادیخوازی ئۆپۆزیسیۆنی کورد و ئێرانی ڕۆژی ۲٦ی خەرمانان بە دەستی تیرۆریزمی کۆماری ئیسڵامی ئێران لەسەر مێزی دانووستاندن لە برلینی وڵاتی ئاڵمانیا شەهید دەکرێ.

دوکتور سەعید وەک کەسایەتییەکی شیاو و شایستە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسیارییەتی حیزبی-نەتەوەیی و بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ڕەساڵەتە بە شێوەیەکی دروست و وڵامدەر وەک کەسایەتییەکی مودیر جێگای متمانەی هاوسەنگەرانی بوو و وەک ڕێبەرێکی باوەڕمەند بە دێموکراتیک بوون  سەرەڕای ڕێنوێنی ئەندامانی بەڕێوەبەری حیزب، خۆشی وەک تاکێکی ئەم سیستمە دەزانی و دەبینی و لە دانیشتنی هاوڕێیانەدا بە شێوەیەکی جیددی و مێهرەبان ئاراستەی سیاسەتی هەمەلایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی دەکرد.

لە حاڵێکدا ئەو ڕێبەرانەی ئیدئۆلۆگن و دەتوانن کۆکەرەوەی دەنگ و ڕەنگی جیاواز بۆ بە ئاکام گەیاندنی ڕەساڵەتی شۆڕشگێڕییان و لە قۆناغی  پێش ڕووخانی ڕژیمە دیکتاتۆرەکان ڕۆل و شوێندانەریان هەبێ، بەڵام ئەوە ڕێبەرانی ڕێڤەبەر  و مودیڕن کە لە قۆناغی دوای ڕووخانی سیستمی پێشوو ڕۆل و کاریگەری بەرچاویان هەیە.

بەڵام دوکتۆر سادق شەرەفکەندی وەک کەسایەتییەکی دێموکراتیک و تەیار بە هزر و جیهان‌بینی نەتەوەیی و نیشتیمانی وەک مودیرێکی لێزان لەنێو مالی کورد و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کۆکەرەوەو یەک دەنگ کردنی هەموو جیاوازییەکانی بوو، دەتوانین بلێین مامۆستا و ڕێبەرێکی هەموو قۆناغەکانی سیاسی و دەوڵەتداری بوو، لە ئەمڕۆدا دەژیا و سیاسەتی دەکرد و داهاتووشی بە ئەندێشە دێموکراتیکەکانی بناغەڕێژ دەکرد.

چۆن تەنیا ڕێبەرێکی سیاسی و مودیرێکی وەک دوکتۆر سەعید دەیتوانی بە ژیرمەندبوونی ڕێککەوتن، هاوپەیمانی و شێوەی ڕێبەری کردن لە جیاتی دامەزراندنی سیستمێکی دیکتاتۆر و پاوانخواز، بۆ سیستمێکی دێموکراسی بگۆڕێ.

تاگی بابەت: شەرەفکەندی، تێرۆر، مێکونووس، کۆماری ئیسلامی

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist