ڕه‌نگه نوێبوونه‌وه به مانای گۆڕینی “دۆخی هه‌نووكه‌یی”، به هۆی سروشتی مرۆڤه‌وه زۆر جاران خۆڕاگری له به‌رامبه‌ریدا بكرێ، واته مرۆڤ كه خووی به دۆخێك گرت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دنیابینییه‌كی نوێوه قه‌ناعه‌ت به گۆڕین نه‌هێنێ، زه‌حمه‌ته حه‌ول بۆ گۆڕینی دۆخه‌كه بدا. له هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌شدا ئه‌وه چینی ئێلیت و بژارده‌ن كه كارگێڕی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری پێك بێ، گۆڕانكارییه‌ك له سه‌ر پێناسه‌ی “پێویستییه‌كی مێژوویی” بۆ ئه‌وه‌ی دنیایه‌كی جیاوازتر و نوێتر سازده‌ن. ئه‌م پێویستییه مێژووییه‌ش ده‌بێ هه‌م بواری زه‌ینی هه‌م بواره عهینییهكهی له‌بار بكرێ.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ئه‌م گۆڕانه و ئه‌م پێویستییه مێژووییه له حیزبێكی سیاسی بڕوانین، ده‌بێ پرسیاره‌كه ئاوا بێنینه گۆڕێ چۆن حیزبێكی سیاسی ده‌توانێ نوێ بێته‌وه؟ ئایا پێویسته حیزب به هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی هه‌مه‌لایانه ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له خۆیدا ساز بكا؟ پێكهاته و نێوه‌رۆك له‌م گۆڕانه‌دا چی لێ دێ؟ به حوكمی ئه‌وه‌ی كه حیزب ڕێكخراوه‌یه‌كی “ئاكامخواز”ه ده‌بێ به‌رده‌وام وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی پێ بێ، ده‌سكه‌وت و ده‌ركه‌وته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگەكه‌ی خۆی چۆناوچۆن بووه؟ ڕاده‌ی شوێندانه‌ری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گشتی و ورده بزووتنه‌وه‌كان چه‌نده بووه؟ ئه‌وڕۆیی گوته‌نی outputه‌كانی چ بوون؟
با له سه‌ره‌تادا ته‌كلیفی خۆم له‌گه‌ڵ نێوئاخن و فۆڕم و داڕشت ڕوون كه‌مه‌وه، به باوه‌ڕی من بۆ قوتار بوون له دۆخێكی په‌سیڤ و چه‌قبه‌ستوو، حیزبێكی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی فۆڕم و پێكهاته‌ی هه‌بێ، ده‌بێ سه‌رنج بداته نێوه‌رۆك، چون له ڕاستیدا ئه‌وه نێوه‌رۆكه كه دواجار قالب و فۆڕمیش دیاری ده‌كا.
به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌م خاڵه‌ش بكه‌م كه مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ نوێبوونه‌وه‌ی هه‌موو حیزبێكی سیاسی، خهسارناسییهكی له سه‌تاسه‌ت ده‌روونییه بۆ نوێژه‌ن كردنه‌وه‌ی گوتار. گوتاری نوێ یان به واتایه‌كی وردتر پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر گوتاردا، هۆكاری زیندوویی و گه‌شه‌ونه‌شه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزبه بۆ سازكردنی كه‌شێكی داهێنه‌رانه، ڕه‌خنه‌گرانه و سازدانی دیالۆگێكی بنیاتنه‌ر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه، قۆناغی پاش نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی گوتاره كه دواتر ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌م.
(٢)
ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه بۆ نموونه‌یه‌كی مێژوویی له‌م نوێبوونه‌وه‌یه وه‌ك خاڵگۆڕانێك له سیاسه‌تی حیزبی‌دا، بڕیار و بوێریی شه‌هید دوكتور قاسملوو بێ بۆ ئه‌م گۆڕانه. شه‌هید دوكتور قاسملوو ده‌كرێ وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س سه‌یر بكرێ كه له دوو قۆناغدا توانی شێواز و مه‌یدان و به‌رده‌نگی خه‌بات بگۆڕێ. جاری یه‌كه‌م به هێنانه گۆڕی سۆسیالیزمی دێموكراتیك، واته تێپه‌ڕین له “سۆسیالیزمی مه‌وجوود” به‌ره‌و “سۆسیالیزمێكی خۆجێیی” گونجاو له‌گه‌ڵ ژیانی كۆمه‌ڵگەی كوردهواری، بۆ به‌رده‌نگی كورد و دواجار گه‌یشتن به “سۆسیال دێموكراسی” به مانا ئه‌مڕۆییه‌كه‌ی ڕوو به ئورووپا و ئه‌مریكا. دوكتور قاسملوو به نووسینی كورته‌باس له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی كه پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌م باسه، ده‌یویست حیزبی دێموكرات به‌ره‌و ده‌ڤه‌ر و ئاقارێكی تر به‌رێ و سیمایه‌كی نوێ له حیزبه‌كه‌ی نیشانی ڕۆژئاوا بدا بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانێ به گۆڕینی شێوازی خه‌بات له مه‌یدانێكی جیاوازتر مانۆڕ بدا له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگی بیانی!
قۆناغه‌كه‌ی دواتر ئه‌وه بوو كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران دیسان قاسملوو توانی سێ توخمی شێواز و مه‌یدان و به‌رده‌نگ بخاته ژێر هزری وردی خۆیه‌وه. خه‌باتی چه‌كداری بوو به شێوازی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه (ئه‌گه‌رچی داسه‌پێندراو)، گۆڕه‌پانی خه‌بات بوو به خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بهردهنگهكهشی كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵك. به‌ڵام هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا به حوكمی پتانسییه‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆی و داهێنانی سه‌باره‌ت به كورته باس، بواره‌كه‌ی ڕه‌خساندبوو كه ڕوو له ڕۆژاواش بكا و وه‌ك دیارترین سیمای سیاسیی كورد سه‌رنجیان بۆ لای خۆی ڕابكێشێ، واته خه‌بات له‌سه‌ر خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی پرسی كوردی ئه‌م پارچه له وڵاتانی ڕۆژئاوایی. ڕه‌نگه ڕێك هه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه بكرێ ڕاكێشانی سه‌رنجی ئورووپا بۆ كوردانی باشوور به هۆی قاسملووه تاوتوێ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر فاكتۆری كات له‌م گۆڕانانه‌دا له‌به‌ر چاو بگرین ڕه‌نگه به ده‌رئه‌نجامێكی باشتر بگه‌ین. قاسملوو، كه‌ی كورته‌باسی نووسی؟ قاسملوو، كه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی كرده شێوازی سه‌ره‌كی؟ قاسملوو، كه‌ی ده‌ستی وتووێژی بۆ لای كۆماری ئیسلامی درێژ كرد؟ له‌ڕاستیدا ئه‌م گۆڕانانه به‌رهه‌می چركه‌ساتێك نه‌بوون، به‌ڵكوو به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد بوون له دۆخی بزووتنه‌وه، له دۆخی نێوخۆ، له دۆخی ناوچه و ته‌نانه‌ت دۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی كه هه‌ندێ جار به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵ تێڕامان و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی خۆی بوون.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه له ته‌واوی ئه‌م ماوه‌یه‌دا كه قاسملوو خه‌ریكی چه‌سپاندنی چه‌مكه تیۆریكهكانه یان گۆڕینی شێواز و مه‌یدان و به‌رده‌نگه، حه‌ولی گۆڕینی پێكهاته نادا و ئه‌م ساختاره‌ی پێ گونجاوترین داڕشته بۆ حیزبه‌كه‌ی.
(٣)
قاسملوو بۆیه به‌شێك له مه‌یدانی خه‌باتی كردبوو به هه‌نده‌ران، چون ده‌یزانی یه‌كێ له بەهێزترین و كاریگەرترین میكانیزمەكان بۆ بە ئامانج گەیشتنی دۆزی كورد، بەجیهانیكردنی ئەم پرسەیە. قاسملوو ده‌یزانی كە كورد بۆ ئەوەی بگاتە مەبەست پێویستە بەردەوام پرسەكەی لەنێو میدیاكانی جیهاندا لە برەودا بێ تا بتوانێ بۆ دواڕۆژ پاڵپشت و پشتیوان بۆخۆی مسۆگەر بكا.
لە ماوەی سەركردایەتیی شەهید دوكتور قاسملوو وەك سكرتێری حیزبی دێموكرات، بەهۆی كەسایەتیی ناسراوی لە ئورووپا و هەروەها ناسیاوی لەگەڵ سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسانی جیهان، پرسی كورد لە ڕۆژهەڵات ببوو بە ڕۆژەڤ، بە جۆرێ كە میدیا هەرە بەناوبانگەكانی دنیا بەردەوام هەواڵەكانی كوردستانی ئێرانیان دەگواستەوە، وەك نموونە: گاردییەن (بریتانیا)، لۆمۆند (فەڕانسە)، دێیلی تێلیگراف (بریتانیا)، لوسوار (بەلژیك)، ئیكۆنۆمیست (بریتانیا)، هیراڵد تریبیۆن (ئەمریكا)، سەندەی تایمز (بریتانیا)، زوددۆیچە (ئاڵمان)، بی بی سی (بریتانیا)، نیووزویك (ئەمریكا)، فاینانشاڵ تایمز (بریتانیا)، فیگارۆ (فەڕانسە)، پرێس (توركیە)، فرانكفۆرتر ئاڵگماینێ (ئاڵمان) و… تەنانەت ساڵی ١٩٧٤ لە یەكێك لە ڕۆژنامە پڕتیراژەكانی ئەمریكادا بە قەڵەمی خۆی بابەتێك لەسەر كۆماری كوردستان بڵاو دەكاتەوە. با دوو نموونە باس بكەین:
ڕۆژنامەی فیگارۆ وەك پڕتیراژترین ڕۆژنامەی فەڕانسە لە كاتی لە لووتكەدا بوونی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەرواری ٢٠/٨/١٩٧٩ ئاوا دەنووسێ: ئەگەرچی كوردستان وەك وڵات لەسەر هیچ نەخشەیەک نییە، بەڵام ٥٠٠ هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە خاك و زیاتر لە ٢٠ میلیۆن حەشیمەتی هەیە و لە مێژووی هاوچەرخدا هەركات كوردستان ڕادەپەڕێ، پێنج وڵات دەلەرزێن… فیگارۆ لە درێژەدا دەنووسێ: نەتەوەی كورد بەسەر پێنج وڵاتی توركیە، ئێران، عێراق، سووریە و یەكیەتییی سۆڤییەت(ی پێشوو)دا دابەش كراوە كە بە درێژایی مێژوو بەردەوام لە شۆڕشدا بوون و هەمیشە وەك ئەرمەنییەكان سەركوت كراون. حیزبی دێموكراتی كوردستان لە سەنەدێكدا كە لە ٢٨ی مارس پێشكەشی خومەینی كردوە، خوازیاری مافی نەتەوەیی بۆ سەرجەم نەتەوەكانی ئێران بە شێوەی خودموختاری یان فیدراسیۆن لە چوارچێوەی ئێرانێكی ئازاد‌دا بووە و…
پڕتیراژترین ڕۆژنامەی ئاڵمان زوددۆیچە تسایتونگ لە ١/٩/١٩٧٩دا باس لەوە دەكا كە كومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا لە وڵاتانی ئەندامی Non-Aligned Movement لە هاڤانا داوای كردوە سیاسەتەكانی ئایەتوڵڵا خومەینی لەهەمبەر كوشتاری كوردی ئێران ئیدانە بكەن.
بێگومان قورسایی هەرەزۆری ئەركی بەجیهانی كردنی پرسی كورد لە دەیەی هەشتای زایینی‌دا تا ئەو كاتەی دوكتور قاسملوو مابوو، لەئەستۆی خۆی بوو. با ویژدان سەنگی محەك بێ، سەرەڕای نەبوونی ئیمكاناتی مێدیایی و سۆشیال مێدیایی لەو سەردەمەدا، توانی سەرنجی مێدیا بەناوبانگەكانی جیهانی بۆ لای خۆی و پرسی نەتەوەكەی ڕابكێشێ.
(٤)
هەنووكە بەپێی ئەم پتانسییەلە مێدیاییەوە و بوونی دەیان ڕێكخراوەی سیاسی نێونەتەوەیی (كە شارەزای دۆزی كوردن) و حزووری كەسانی ئاكادیمیسییەن و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، جێی خۆیەتی بە هەموو چەشنێ ئەم پەیوەندییانە بە شێوەیەكی تۆكمە و پلاندار سەرلەنوێ ساز درێتەوە و سەرنجی مێدیاكانی جیهان كە ئێستا وەك مێدیای نێونەتەوەیی دەور دەگێڕن و لەسەر سیاسەتی دەوڵەت و ڕای گشتی نەتەوەكانی خۆیان و تەنانەت دەوڵەتانی تریش شوێندانەرن، بۆ پرسی كورد لە ڕۆژهەڵات ڕابكێشن. هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌م پتانسییه‌له سه‌رده‌میانه، به حه‌شیمه‌تێكی نیزیك به چل میلیۆن كورد، ئێستاش پاش ساڵه‌های ساڵ بڵاڤۆكێكی ئاكادیمیكی دەوڵەمەند و بەهێزی (ISI) له نێو كورددا نییه كه بكرێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی زانستی له لایه‌ن پسپۆرانی نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه سه‌یر بكرێ و به‌های پێ بدرێ و ئه‌مه به‌ڕاستی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه ئێستا كە خەبات لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان وەستاوە و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات دەمێك ساڵە لە باشوور قەتیس ماوە و نه‌بوونی ئه‌م “حزووره“ له‌سه‌ر خاكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین خه‌سار، كەڵك وەرگرتن لە وزەی ئەم مێدیا جیهانیانە دەروازەیەكی نوێی خەباتمان بە ڕوودا دەكاتەوە… رێك وەك ئەوەی دوكتور قاسملوو كردی!
دیاره كه باس له گۆڕینی شێوازی خه‌بات، گۆڕینی گۆڕه‌پانی خه‌بات و گۆڕینی به‌رده‌نگ ده‌كه‌ین به‌م مانایه نییه كه ئه‌و چه‌مكه‌ی وه‌ك خه‌باتی فره‌ڕه‌هه‌نده نێودێرمان كردوه له‌بیر بكه‌ین، واته كه‌لك وه‌رگرتن له هه‌موو تواناكان، به‌ڵكوو جۆرێ خوێندنه‌وه‌ی واقعبینانه‌یه بۆ دۆخی حیزبه‌كان. به حوكمی دۆخی تایبه‌تی ئێستای حیزبه‌كان، گۆڕه‌پانی خه‌بات ده‌بێ بگوازرێته‌وه، چون له‌ڕاستیدا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا خه‌باتی چه‌كداری به‌م شێوه‌یه بووز ناخوا و ده‌بێ تێچوویه‌كی زۆریشی بۆ بدرێ، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و زه‌ینییه‌ته ڕه‌نگه نه‌توانی وڵامده‌ره‌وه بێ كه پێمان وابێ به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی ده‌كرێ له نێوخۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی یان نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه بچێ، چون ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌وه داخراوتره ئیزنی ئه‌وه بدا كورد وه‌ك حیزب و ئۆرگانیزاسیۆن خۆی كۆ كاته‌وه.
كه‌وا بوو ڕێك له‌م پنته‌ڕا ده‌بێ شێواز و گۆڕه‌پان و به‌رده‌نگی خه‌بات بگوازرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی وڵات واته ئورووپا و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌وه‌ی ده‌بێ سه‌ركردایه‌تیی كورد نیشانه‌ی بگرێ، سیستمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن. كۆی سیستمه‌كانی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئورووپا وه‌ك ناوه‌نده‌كانی: سۆشیال مێدیایی، تینك تانك، ئاكادێمیك، لێكۆڵینه‌وه‌یی، ڕاگه‌یاندن، مافی مرۆڤ، ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و…
گۆڕینی ئه‌م سێ توخمه له خه‌باتی سیاسی‌دا ده‌بێ هه‌م وه‌ك تاكتیك و هه‌م وه‌ك ستراتیژی سه‌یر بكرێ. لابی كوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێ خێوه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌و كۆشك و ته‌لاری ده‌وڵه‌تانی تر هه‌ڵ دا، بۆ گۆڕینی به‌رده‌نگ و گۆڕینی گۆڕه‌پان و دواجار گۆڕینی شێوازی خه‌بات. واته ده‌بێ دیپلۆماسی گشتی وه‌ك هێزی نه‌رمی بكه‌وێته گه‌ڕ، جگه له‌وه هیچ ده‌ره‌تانێكی تر نییه بۆ كورد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری كۆماری ئیسلامی بێته‌وه. ئه‌وه كه سه‌ركرادیه‌تی سیاسی كورد ئه‌مڕۆ، چه‌ندی پتانسییه‌لی ئه‌م كاره و توانایی پراكتیزه كردنی هه‌یه، وڵامه‌كه‌ی لای خۆیانه!