خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران یه‌ک‌و دوو نین، هه‌ر جاره‌و دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێته قه‌یران، هه‌مووش گرێدراوی یه‌کتری‌و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ر کام له‌وان کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌وانی دی هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی ئامارێکی ورد‌و باوه‌ڕپێکراو له‌لایه‌ن ناوه‌ندێکی به‌رپرسیارەوە له‌سه‌ر خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو نابێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگدانه‌ی زۆری له میدیاکان‌داو، وه‌ده‌نگ‌هاتنی به‌رده‌وامی کارناسان‌و چاوه‌دێرانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و، هه‌روه‌ها به‌رهه‌ست‌بوونی هه‌موو ئه‌و خه‌سارو زیانه کۆمه‌ڵایه‌تییانه ئیدی ڕێگای حاشا لێکردنی له کاربه‌ده‌ستان‌و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان گرتوه. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که جیا له داننان به قووڵایی کاره‌ساته‌که، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت‌و دام‌و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه چی کراوه‌و، به‌رنامه‌و ستڕاتژییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان کامانه‌ن‌و له کوێن‌و؛ هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت‌ڕا ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت چییه‌و به گشتییش کێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و واقیعه تاڵه‌دا به‌رپرسیاره؟
ئه‌و واقیعه تاڵه چیه‌و گرینگ‌ترین خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێستای کۆمه‌ڵگای ئێران چین؟
هه‌ژاری، بێ‌کاری، خۆکوژی، ئێعتیاد به مادده سڕکه‌ره‌کان، ته‌ڵاق، دزی، کوشتن‌و تاوان‌و، دیارده‌کانی ژنانی سه‌رشه‌قام، ژنانی سه‌رپه‌رستی خێزان، منداڵانی کار‌و هه‌ڵاواردنی رەگەزی ته‌نیا به‌شێک له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێستای کۆمه‌ڵگای ئێرانن. خاڵی جێی سه‌رنج ئه‌وه‌یه که له باری زه‌مه‌نی‌یه‌وه چه‌ندی بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ده‌بینین که رێژه‌ی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌متر بووه‌و ئه‌و خه‌سارو زیانه کۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌رده‌وام هه‌ر هاتوون‌و زیادیان کردوه، ئه‌وه‌ش ده‌ری‌ده‌خا سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ کۆنتڕۆڵ، چاره‌سه‌رو مودیرییه‌تی ئه‌و خه‌سارانه کارامه‌و وه‌ڵامده‌ر نه‌بووه.
پرسیار ئه‌وه‌یه چۆنه له کۆمه‌ڵگایه‌ک‌دا که باس له شارستانییه‌تی هه‌زاران ساڵه‌ی ده‌کرێ‌و له حکوومه‌تێک‌دا که خۆی به نموونه‌ی داد‌و سه‌رتۆپی هه‌موو حکوومه‌ته‌کانی دنیا داده‌نێ، ئه‌و هه‌مووه خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن‌و په‌ره ده‌ستێنن؟
حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی به دوای هاتنه‌سه‌رکاری‌دا به دروشمی ئاڕمانخوازانه زۆر شتی تێک‌داو زۆر بڕیاری نوێی به سه‌رکۆمه‌ڵگادا سه‌پاند، به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی چی بوو؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و کات له هه‌موو شاری تاران له ته‌نیا گه‌ڕه‌کێک له‌شفرۆشی هه‌بوو، ئێستا له‌شفرۆشی به ڕۆژی ڕووناک هه‌موو شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌کانی داگرتوه. ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت مه‌ی‌و مه‌ی‌خواردنه‌وه‌ی حه‌رام کردوه‌و باڕه‌کانی کۆ کردوونه‌وه، ئێستا ئاماره ڕه‌سمییه‌کانی خودی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن که له هیچ وڵاتێکی دنیا به قه‌ت ئێران مه‌ی ناخورێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێش هاتنه‌سه‌رکاری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران موعتاده‌کانی شارێک به قامکه‌کانی ده‌ست ده‌ژمێردران‌و ” تریاکی”یه‌کانی ئه‌و کات به‌شه ڕۆژانه‌ی مه‌واددی خالیسی خۆیان له ناونده ده‌رمانی‌یه‌کان وه‌رده‌گرت، ئێستا به میلیۆن که‌س له خه‌ڵکی ئێران گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رن، ئه‌ویش له جۆری شیمیایی‌و سه‌نعه‌تییه‌که‌ی. ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت‌و کۆمه‌ڵگا ئیسلامین‌و له ئیسلام‌دا ته‌ڵاق تا حه‌ددی وه‌له‌رزه‌هاتنی باره‌گای حه‌ق‌ته‌عالا به خراپه باسی کراوه، له ساڵدا زیاتر له سێ میلیۆن په‌روه‌نده‌ی ته‌ڵاق له ئێران‌دا له دادگاکان که‌ڵه‌که ده‌بن، ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت وه‌ک ئیدیعا ده‌کا ئیسلامی‌و نموونه‌ی داد له دنیادایه، چۆنه که زیاتر له نێوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له ژێر هێڵی هه‌ژاری‌دا ده‌ژین؟ چۆنه ناشادترین‌و خه‌مۆک‌ترین‌و بێ‌هیواترین خه‌ڵکی دنیا به داهاتوو هه‌ر ده‌بێ خه‌ڵکی ئێران بن؟
بوونی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سروشتی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیین، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا ئازاد‌و کراوه‌کان‌دا له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر دیارده‌یه‌ک‌دا بێ‌ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ به ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی‌و نیزامی‌یه‌وه بۆی بڕوانن، له بنچ‌و بنا‌وانی ده‌کۆڵنه‌وه‌و بۆ چارەسەرکردن یان هه‌رنه‌بێ کەم کردنەوەی، پلان داده‌رێژن. به‌ڵام له ئێران‌دا دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک واقیعێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یر ناکرێن‌و هه‌نگاوی جیددی‌و بنه‌ڕه‌تییش بۆ چاره‌سه‌ریان هه‌ڵناگیرێ.
بۆ نموونه زۆربه‌ی نیزیک به ته‌واوی کۆمه‌ڵناسان‌و خه‌سارناسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ڵێن بێکاری‌و ئێعتیاد به مادده هۆشبه‌ره‌کان سه‌رچاوه‌و بنه‌مای هه‌ر هه‌موو خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ئێرانن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و دوو قه‌یرانه له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنن‌و ئه‌وه‌ی خه‌ڵک‌و چاوه‌دێرانی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یبینن، ده‌سته‌وه‌ستانیی ده‌وڵه‌ت‌و دام‌و ده‌زگا حکومه‌تییه پێوه‌ندیداره‌کانه. ده‌سته‌وه‌ستانییش نه‌ک به‌و مانایه‌ی نه‌توانن به گژ ئه‌و قه‌یران‌و کێشانه‌دا بچنه‌وه، به‌ڵکوو به‌و مانایه کە کۆمه‌ڵگاو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی نه‌ک ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌که‌م‌و دووهه‌میان نیه، بگره بۆشیان گرینگ نیه‌و ئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌بێ خه‌می لێ بخورێ ته‌نیاو ته‌نیا چۆنیه‌تیی پاراستن‌و راگرتنی رێژیمه‌که‌یانەو بەس، هه‌ر بۆیه‌یه که تا ئێستاش له سیاسه‌تی ” کلان”ی وڵات‌دا کۆمه‌ڵگاو بیاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌مترین سه‌رنجیان دراوه‌تێ. بۆ کۆنتڕۆڵ‌و مودیرییه‌تی کۆمه‌ڵگاش ڕوانگه‌و سیاسه‌تی ئه‌منیه‌تی گیراوه‌ته به‌رو، چه‌کی سه‌رکوت ده‌کار کراوه‌و ده‌کرێ.
به گشتی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان شتێک نین کۆنتڕۆڵ نه‌بن، یان چاره‌سه‌ریان نه‌بێ‌و بنه‌بڕ نه‌کرێن. له کۆمه‌ڵگا مۆدێڕن‌و کراوه‌کان‌دا ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا له سیاسه‌ت زیاتره‌و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی سیستمی په‌روه‌ردەوە ده‌خزێته هه‌ناوی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات که‌مترین ده‌ستتێوه‌ڕدانی له‌و بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کان‌و یه‌ک له‌وان ئێران‌دا ئه‌وه سیاسه‌ت‌و هێزی ده‌سه‌ڵاته که هه‌موو قانوونه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنێ‌و به ماهییه‌تی ئیدئۆلۆژیکیی خۆی پێناسه‌ی دیارده‌کان‌و ئه‌وله‌وییه‌ته‌کان ده‌کا.
به‌و پێیه له کۆمه‌ڵگا کراوه‌کان‌دا خه‌ساره کۆمه‌لایه‌تییه‌کان زۆر زوو کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن، چونکی ئه‌وه خه‌ڵک‌و رێکخراوه مه‌ده‌نی‌و ناده‌وڵه‌تییه‌کانن که رێگاچاره‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن‌و به گژیان‌دا ده‌چنه‌وه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کان‌دا ئه‌وه نیزامی سیاسیی زاڵ به‌سه‌ر وڵاتدایه که نە تەنیا هەوڵێک بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا نادا، بەڵکووخۆی خه‌سارخوڵقێنه‌و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک چه‌کێک له پێناو مانه‌وه‌ی خۆی‌دا به‌کار دێنێ.
لە ژماره ٦٦٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه