کورده‌کانی ئێران لەگەڵ ئەوەی هه‌میشه لە لایەن دەسەلاتدارانی ئێرانەوە له‌بواری سیاسی‌و ئابوورییەوه لەمافەکانیانبێبهش کراون، لە بواری لەشساغیو تەندروستییشدا مافیان خوراوه‌و پارێزگا کوردییەکان بەبیانووی جۆراوجۆر وەک ناوچەیەکی پلە دوو چاویان لێکراوە.
ئێران چوارچێوەیەکی جوغرافیایییە کە چەند نەتەوەی جۆراوجۆر بە کەلتوورو زمانی جۆربه‌جۆری تێدا دەژین، کوردەکان لەم چوارچێوە جوغرافیایییەدا کەوتوونەتە بەشی رۆژئاوا‌و بەسەر چوار پارێزگادا دابەش بوون، ئەم دابەشکردنە لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە کراوەو خه‌ڵکی کوردستان پرسێکیان پێنه‌کراوه. پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان‌و ئیلام ئەم چوار پارێزگایەن کە زۆربەی زۆری دانیشتووانیان لە کوردەکان پێکهاتوە.
نابه‌رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا
كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا له دوای شۆڕشی مه‌شرووته‌وه ده‌ستی پێكرد، ئه‌و شۆڕشه دوو لایه‌نی گه‌وره ده‌گرێته‌وه، یه‌كه‌میان لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی و دووهه‌میان دێمۆكراتیکبوونی ئه‌و شۆڕشه. لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی به مانای ئێرانی‌بوون نه‌ك فارسبوون، چونكه ده‌وری ئازه‌ری و به‌ختیارییه‌كان و ئه‌رمه‌نییه‌كان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه‌دا ئینكار ناكرێ. به‌ڵام لایه‌نه توندڕه‌وه فارسه‌كان ئه‌و شۆڕشه‌یان به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی فارس داده‌نا و ئه‌وه‌ش وای كرد كه فارس و وڵاتانی گه‌وره‌ی دنیا هاوكاریی ئه‌و بیروڕایه بكه‌ن. بۆیه فارسه‌كان توانیان مۆره‌ی هه‌ڵبژێردراوی خۆیان واتا ره‌زا شای په‌هله‌وی بێننه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه به كوده‌تایه‌ك و به هاوكاریی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان توانی هێزی ده‌سه‌ڵاتی بسه‌پێنێ. لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ی شۆڕش كه دێموكراسی بوو، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تازه‌ی دابوو به شۆڕشه‌كه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه كه فشاری كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر حكوومه‌ت زیاتر بكا و به‌ندێكی تایبه‌ت به ئهنجومهنەکانی ویلایه‌تی و ئیاله‌تی له نێو قانوونی مه‌شرووته‌دا بنووسرێ، به‌ڵام ئه‌و خاڵه نه له سه‌رده‌می قاجار و نه له سه‌رده‌می ره‌زاشادا قه‌ت جێبه‌جێ نه‌كرا. له راستیدا ره‌زاشا لایه‌نی دێمۆكراتیكی ئه‌و شۆڕشه‌ی وه‌لاناو لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و شۆڕشه‌ی لەجیاتی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ناوی یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ته‌وه زه‌ق كرده‌وه.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وای كرد حكوومه‌تی ره‌زاشا به توندی له‌باری فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌وه نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران سه‌رکوت بكا و ئه‌مه‌ش ڕوانگەی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی فارس گۆڕی كه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست سه‌یر بكرێ. ره‌زا شا له جیاتی ئه‌وه‌ی كه پێشكه‌وتن له وڵاتانی رۆژئاوایی وه‌ربگرێ و لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌و پێشكه‌وتنه بێنێته ئێران و بۆ بووژاندنه‌وه‌ی وڵات كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێ، به مه‌به‌ستی پێشكه‌وتنی سه‌ربازی له بواری پیشه‌سازییەوە چه‌كی له وڵاتانی رۆژئاوا كڕی و بۆ سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران كه‌ڵكی لێ وه‌رگرت. له‌دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و گۆڕانی سیستمی سیاسی له ساڵی 1357ی هه‌تاوی دا ئه‌و نابه‌رانبه‌رییانه نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كران، به‌ڵكوو زیاتر په‌ره‌یان پێدرا هه‌تا وای لێهات نه‌ته‌وه زۆرلێکراوهكان له ئێران رووبه‌رووی ترسی له‌ده‌ستدانی پێناسه‌ی تایبه‌تیی خۆیان بوونه‌وه. سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كان بریتییه له هه‌ڵگرتنی چه‌ند شوعارێكی ره‌نگاوره‌نگ وه‌ك ئێران موڵكی هه‌موو ئێرانییه‌كانه، كه له ئه‌سڵ دا ئه‌وان فارس به‌نه‌ته‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی خاكی ئێران داده‌نێن و ریشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له زمان و كه‌لتووردا ده‌به‌نه‌وه سه‌ر فارس.
کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به غه‌یره فارسه‌كان نیشان نەدا، چه‌ند به‌ندێكی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه غه‌یره فارسه‌كانی له قانوونی ئه‌ساسیدا گونجاندوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات دا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌ندانه‌ش وه‌ك قانوونی مه‌شرووتیه‌ت هه‌رگیز جێبه‌جێ نه‌كران و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران به پێچه‌وانه‌ی ئهوبهندانهش كاریان كرد. ”قانوونی ئه‌ساسیی كۆماری ئیسلامی بهندەکانی ١٥، ١٩، ٤٨”
ــ نابه‌رابه‌ریی ئابووری
لە سەر ئه‌و بنه‌مایه، نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ئابووریی وڵاتی خستۆته خزمه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری خۆی ، ئه‌و كه‌ره‌سته‌ی خاوانه‌ی له مه‌ڵبه‌ندی ژیانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵكه‌وتوون له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له كانگاكانی ژێر زهویڕا بگره تا شوێنه‌كانی گه‌شت و گوزار، هه‌موو داهاتەکانیان ده‌چێته گیرفانی چینی حاكم له ئێران‌دا و ئه‌و چینه ئه‌وه‌نده‌ی چاوی بڕیوه‌ته قایمكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه‌وه‌نده بیری له چاره‌سه‌ری ده‌ردو ئازاره‌کانی خه‌ڵک و دانی مافی نه‌ته‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا نه‌كردۆته‌وه، ئه‌و سه‌رمایه و داهاته‌ی له ئێران ده‌ست ده‌كه‌وێ، ڕێژه‌یه‌كی زۆری بۆ هاوكاریی گرووپه چه‌كداره توندره‌وو تیرۆریسته ئیسلامییه‌كان ته‌رخان ده‌كرێ.
به پێی قسه‌ی هێندێ که‌س هۆی پاشکه‌وتوویی ناوچه كوردنشین و بلوچنشینهکان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وناوچانه به‌رهه‌می ژێر زه‌وی و شوێنی ده‌ست كه‌وتنی داهاتیان نیه، به‌ڵام ئه‌مه به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی کوردستانه‌وه ناڕاسته، چونکه ئه‌م ناوچه‌یه خاوه‌نی زۆر سه‌رچاوه‌ی سامانی ژێر زه‌وییه که هیچوه‌خت به‌قازانجی خه‌ڵکه‌که‌یان که‌لکی لێوهرناگیرێ و وته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆریشی له لایه‌ن هێندێ مۆره‌ی ده‌وڵه‌تییه‌وه به‌تاڵان ده‌برێ.
ــ نابەرامبەرایەکان لە بواری تەندروستی و لەش ساغییەوە.
بە پێی ئەو ئهژمارانە کە ناوەندی ئاماری ئێران لە خەرمانانی ١٣٨٩دا بڵاوی کردوونەوە ژمارەی دانیشتووانی ٤ پارێزگای ورمێ، کوردستان، کرماشان و ئیلام ٦٩٥٦٠١١ کەس بووه کە بە کەمکردنەوەی ئازەریزمانهکان لە پارێزگای ورمێ نزیک بە شەش میلیۆن و چوارسەد هەزار کەس کورد لەم پارێزگایانە دەژین. سەرچاوە: (بەراوردکردنی حەشیمەتی وڵات، ناوەندی ئاماری ئێران، خەرمانانی ١٣٨٩). ئەگەر ئەو ئامارانە ده‌گه‌ڵ ئاماری ساڵی ١٣٨٥ بەراورد بکەین دەبینین دەستکارییەکی زۆر روونیان تێداکراوە. بە وتەی ناوەندی ئاماری ئێران (هه‌ر بەپێی سەرچاوەی پێشوو)، حه‌شیمه‌تی ئێران ساڵانه ١،٣% زیاد ده‌بێ. ، بەڵام دەبینین کە ژمارەی دانیشتووانی پارێزگا کوردنشینەکان لە ساڵێ ١٣٨٥ دا شەش میلیۆن‌و حەوسەدو سی‌و هەشت هەزارو حەوسەدو هەشتاو حەوت (٦٧٣٨٧٨٧کەس) بووه، که‌چی ژمارەی دانیشتووان لە ساڵی ١٣٨٩دا بەو رێژەیە زیادی نەکردوە کە ئەو ناوەندە ئیشارەی پێدەکا. ئەگەر دانیشتووانی ئەو چوار پارێزگایە لە ساڵی ١٣٨٥ه‌وه تا١٣٨٩ ساڵانه ١،٣%ی زیاد کردبێ، ده‌بێ ساڵی ١٣٨٩گهیشتبێته ده‌وری حه‌وت میلیۆن‌و سه‌دهه‌زار ( ٧١٠٠٠٠٠) که‌س. بەڵام ناوەندی ئاماری ئێران دانیشتووانی ئەم ناوچانەی لە ساڵی ١٣٨٩دا شەش میلیۆن‌و پێنجسەدو شێست هەزارو یازدە کەس (٦٩٥٦٠١١ کەس) راگەیاندوە. که‌وایه هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانە دەردەکه‌وێ کە نزیک بە سه‌دو په‌نجا هه‌زار کەس لە ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و چوار پارێزگایه که‌م کراوه‌ته‌وه. وادەردەکەوێ که ناوەندی ئاماری ئێران هیچ کات رێژەی حه‌شیمه‌تی ئەو ناوچانەی کە کەمایهتییە نەتەوەیی‌یەکانیان لێ دەژین بەڕوونی ئاشکرا ناکاو ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکار. یەک لەوان ئەوەیه کە رێژەی ئەندام پەرلەمانانی هەر پارێزگایەک بە رێژەی ژمارەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە دیاری دەکرێ. ئەمە یەکێک لەو سەدان ناههقیو جیاوازییانه‌یه کە دەسەڵاتدارانی ئێران ده‌رهه‌ق به کەمایهتییە نەتەوەیییهکان به‌کاریان دێنن‌و هەمیشە بەهۆی ئەم جۆره دەستکارییانەوه لە داتاکاندا دەیانەوێ مافی نەتەوەکانی نێو ئێران پێشێل بکەن .
ئەگەر وردتر بچینە نێو ژیانی رۆژانەی خه‌ڵکی ناوچە کوردنشینەکان دەبینین که نزیک بە ٦٥%ی دانیشتووان لە شارەکان دەژین‌و ئەوانی دیکه واتە ٣٣% لە گوندەکان نیشتەجێنو هەروەها لە نزیک بە ٢% ی کۆچه‌رن کە لە پارێزگاکانی ئیلام‌و کرماشانن. ئەو ٤ پارێزگایە (ورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام) لە ٤٩ شار و١١١ فهرمانداریو ١١٧ شارۆچکەو ٣٢٢ بهخشو ٧٧٢٢ گوند پێک دێن، لەو ٤ پارێزگایە ٩ شار هەن کە رێژەی دانیشتووانیان لە ١٠٠ هەزار کەس زیاترەو گەورەترینیان شاری کرماشانە که نزیک بە ٨٠٠هەزار کەسی حەشیمەتە، بەڵام هیچ کات ئەو خزمەتگوزارییانە کە لەلایەن حکوومەتەوە بۆ ئەو ناوچانە دیاری کراون لەگەڵ ژمارەی دانیشتووان‌و شێوەی نێشتەجێبوونیان بەراورد ناکرێن.
پاریزگا کوردنشینه‌کان لەو ناوچانەن کە چڕیی دانیشتووانیان تێدا زۆرە، واتە لەو ناوچانەن کە لە یەک کیلۆمیتری چوار گۆشەدا ١٠٠ تا ١٤٩ کەس دەژین. سەرچاوە: (دابەش بوونی دیمۆگرافیی دانیشتووانی ئێران ساڵی ١٣٩١). ئه‌م رێژه‌یه هیچکات به‌رامبه‌ر نیه به ئیمکانات‌و پێداویستییه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین، واته به‌نیسبه‌تی پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران ئەو ئیمکانات‌و پێداویستییانە که بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری رۆژانه‌ی خه‌ڵک داده‌نرێن زۆر که‌مترن، ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له نێوان پارێزگا کوردییهکانو پارێزگاکانی ناوه‌ندی ئێران بکه‌ین نادادپه‌روه‌رییه‌کی زۆر ده‌بینین. بۆ نموونه له بواری تهندروستیو خزمه‌تگوزاریی پزیشکیدا هه‌میشه پشکێکی که‌م به‌ر ئه‌م پارێزگایانه که‌وتوه کە کوردیان تێدا نیشتەجێیەو پشکی زۆرتر بۆ پارێزگاکانی ناوه‌ند بووه. لێره‌دا به‌راوردێک له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه گشتییه‌کانی کە لەسەرووی ٢٠٠ تەختیان هەیە لەگەڵ رێژەی دانیشتووانی ئەو ٤ پارێزگایە دەکەین .
یەکەم: پارێزگای ورمێ. بەشی ئەم پارێزگایە لە نەخۆشخانەی ٢٠٠ تەختی تەنیا ٩ نه‌خۆشخانه‌یە، ئه‌مه له حالێکدایه که ئه‌م پارێزگایه لە ١٧ شار‌و ٤٠ فهرمانداریو ١١٣ بهخشو ٣٩ شارۆچکە پێک هاتوه‌و رێژەی دانیشتووانی لەسەرووی ٣ میلیۆن کەسەوەیە. کە ئەگەر رێژەی ئەم نەخۆشخانانە لەگەڵ رێژەی دانیشتووان بەراورد بکەین ، دەبینین کە بۆ هه‌ر ٣٣٠ هەزار که‌س یەک نه‌خۆشخانه‌ی ٢٠٠ تەختیی پێشکەوتوو دەبینرێ. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر هەموو تەختەکانی نەخۆشخانەکان حیساب بکەین دەبینین کە لە پارێزگای ورمێ ٢٩٤٤ تەختی نەخۆشخانە هەیە کە بۆ هەر ١٠١٩ کەس یەک تەخت تەرخان کراوە.
( سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ره‌سمیی نه‌خۆشخانه‌کانی ئێران‌و مه‌رکه‌زی ئاماری ئێران http://isohospital.com/Default.aspx )
دووەم: پارێزگای کوردستان. بەشی ئەم پارێزگایە لە نەخۆشخانەی ٢٠٠ تەختی تەنیا ٣ نه‌خۆشخانه‌یە، ئه‌مه له حالێکدایه که ئه‌م پارێزگایه ١٠ شار و ٢٧ فهرمانداریو ٨٤بهخشو ٢٥ شارۆچکەی هەیەو ژمارەی دانیشتوانی لەسەرووی ١،٥٠٠٠٠٠ (یەک میلیۆن‌و پێنج سەدههزار) کەسەوەیە. کە ئەگەر رێژەی ئەم نەخۆشخانانە لەگەڵ رێژەی دانیشتووان بەراورد بکەین دەبینین کە بۆ هه‌ر ٥٠٠ هەزار که‌س یه‌ک نه‌خۆشخانه‌ی ٢٠٠ تەختیی پێشکەوتوو هه‌یه. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر هەموو تەختی نەخۆشخانەکان حیساب بکەین دەبینین کە لە پارێزگای کوردستان ١٦٥٩ تەختی نەخۆشخانە هەیە کە بۆ هەر ٩٠٠ کەس یەک تەخت تەرخان کراوە. ( سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ره‌سمیی نه‌خۆشخانه‌کانی ئێران‌و مه‌رکه‌زی ئاماری ئێران)
ئەگەر بەکورتی لێکدانەوەیەک بۆ ئەم بابەتەی سەره‌وە بکەین دەبینین کە دەسەڵاتدارانی ئێران، هەمیشەو لەهەر بوارێکداو ئەوەندەی لە توانایاندا بووە هەوڵیان داوە کە مافه‌کانی کورد لە کوردستانی ئێران زەوت بکەن، هەمیشە بە دیدێکی ئەمنییەتییەوە سەیری کوردستانیان کردوەو وایان بیرکردۆتەوە کە کوردەکان لەسەر ئەم خاکە میوانن.
لە ژماره ٦٦٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه