• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئافەتی سەردەم

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/12/01
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ, سیاسی

لەم چەند حەوتووەی دوایی دا، دوو ڕووداو کە هەر دووکیان هەڵقووڵاوی یەک سەر چاوە بوون، سەرنجی میدیاکان‌و بیر‌و هەستی مرۆڤەکانیان بە خۆیانەوە خەریک کرد. یەکەمیان هێرشە تیرۆریستییەکانی شەوی ١٣ی نوڤامبری شاری پاریس بوو کە ١٩٠ کوژراو و سەدان برینداریان لێ کەوتەوە. ڕووداوی دووهەم، دۆزرانەوەی چەند گۆڕی بە کۆمەڵی کچان‌و ژنانی ئیزەدی بە دوای ئازادکردنی شەنگال بە هۆی هێزی پێشمەرگەوە بوو.
هێرشە تیرۆریستییەکانی پاریس‌و ئاسەوارەکانیان، کاردانەوەیەکی جیهانیان هەبوو. داعش وەک هێزێکی تیرۆریستی، توانیبووی بۆ دووهەم جار پێتەختی وڵاتێکی گرنگی ئورووپایی بکاتە ئامانج و گۆڕەپانی هێرشەکانی خۆی، هێرشێکی تیرۆریستیی بەربڵاوتر لە هێرشەکەی پێشوو، بە ئامانجی گەیاندنی زیانی گیانیی گەورە‌و خوڵقاندنی وەحشەتێکی بەرین! بەڵام بەردەنگ و بەرسەرنجی هەواڵی دۆزرانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کچان‌و ژنانی ئیزەدیی کوژراوی دەستی چەکدارەکانی داعش، تاکەکانی کوردستان‌و ژمارەیەک میدیا‌و ناوەندی بەرگری لە مافی مرۆڤ بوون. بە شوێن دۆزرانەوەی گۆڕەبە کۆمەڵەکاندا، بەشی فارسیی تەلەڤیزیۆنی دەنگی ئەمریکا، دۆکیۆمێنتارێکی لە سەر تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە ژنان‌و کچانی ئیزەدیی بەدیلگیراو بڵاو کردەوە. بە بێ گوێگرتن لەو بە سەرهاتانەی کچان‌و ژنانی ڕزگاربوولە جەهەننەمی داعش لە بارەی خۆیان‌و هاوچارەنووسەکانیان دەیگێڕنەوە، زەحمەتە بتوانین ئەو کارەساتانە وێنا بکەین کە لە جەهەننەمی داعش دا بە سەر ئەو ئینسانانە هاتوون.
هەر کام لەو دوو ڕووداوە، ڕەهەندێک لە دوژمنایەتیی داعش لە گەڵ “ئەوانی دی” دەردەخەن. دوژمنایەتییەک کەهەموو سنوورە نەتەوەیی، ئایینی و جۆگرافییەکانی بەزاندوە. ئەو دوژمنایەتییە هەر تەنیا ڕووی لەو کەمایەتی‌و نەتەوە‌و وڵاتانە نییە کە دەکەونە دەرەوەی ئایینی ئیسلام. ئەو نەتەوە‌و وڵاتانەی لە مێژیشە ئایینی ئیسلامیان قبووڵ کردوە، هەرخۆیان بەرەوڕووی دوژمنایەتیی داعش دیوەتەوە. داعش کە لە سەر زەمینەی ملبەملە‌و ناکۆکیی وڵاتان‌و دەوڵەتانی شیعە‌و سوننی سەری هەڵداوە‌و بە هێزێکی هەڵقووڵاوی دنیای سوننە دەناسرێ، بۆ خەڵکی سوننە مەزهەبیش، بێجگە لە داوای ملکەچی‌و پشتیوانی لە دەسەڵاتە ڕەش‌و تاریکەکەیان هیچی دیکەی پێ نییە. بەم پێیە ئەوە هەر ئیزەدی‌و مەسیحی‌و جوولەکەی نێو کۆمەڵگەیەکی موسوڵمانی ژێر دەسەڵاتی داعش نین کە مافی ژیانیان نییە، بەڵکووموسوڵمانانیش، ئەگەر شیعە بن یا تەنانەت ئەگەر سوننی بن‌و لە گەڵ بیروباوەڕی توندڕەوانە‌و دەسەڵاتی ڕەشی ئەو تاقمە دا نەبن، هەر مافی ژیانیان نیە. لە ڕوانگەیەکی دیکەشەوە بیرکردنەوە‌و کردەوەی ئەو تاقمە جێگای تێڕامانە، ئەویش مەیدان‌و پانتایی جووڵە‌و چالاکییەکانی داعشە. نەک هەرئەو کۆمەڵگە‌و خەڵک‌و وڵاتانەی داعش لە نێویان هەلقووڵاوە، بەڵکوو هەر ناوچە‌و ولاتێکی جیهان، دەتوانێ ببێتە گۆڕەپانێک بۆ دەستوەشاندنی داعش لە دوژمنانی. ئەمەش وای کردوە ئەم هێزە تیرۆریستییە ببێ بە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش لە هەموو جیهان.
نەتەوەی کورد لە دوو بەشی خۆرئاو‌او باشووری نیشتمانەکەی لە گەڵ داعش لە شەڕ دایە‌و لە سۆنگەی شەڕپێفرۆشتن‌و نیازی داگیرکەرانەی ئەو گرووپە تیرۆریستیە زیانی گەوەری گیانی‌و ئابووریی پێ گەیشتوە. ئەزموونی بەرەنگار بوونەوەی کورد لە گەڵ داعش لە هەرێمی کوردستان‌و لە کۆبانێی خۆراوای کوردستان، ڕاستییەکی سەلماندوە کە شایانی لێوردبوونەوە‌یە‌و جیی خۆیەتی هیزە ناوچەیی و جیهانییەکان دەرسی لێ وەربگرن‌و لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تاقمە تیرۆریستییە لە وڵاتانی دیکە دا، سوودی لێ وەربگرن. خەڵک‌و ئەندامانی کۆمەڵگەیەک کە لە ڕووی فکرییەوە، پێش کەوتوون‌و لە ڕووی سیاسییشەوە هەست دەکەن خاوەن ماف‌و ئیرادەی خۆیانن، دەسەڵاتی داعشیانە قبووڵ ناکەن‌و ئامادەن بە هەموو توانا بەرەنگاری لەشکرکێشی‌و داگیرکاری‌و هێرشەکانی ئەو تاقمە ببنەوە. بەڵام ئەو بەرەنگارییەی ئەوان کاتێک سەرکەوتوو دەبێ کەپشتیوانیی نێودەوڵەتیشی لە گەڵ دابێ.
سەرەڕای زۆر جیاوازی لە نیوان جێگە‌و پێگەی سیاسیی دوو نەتەوەی کوردو فەرانسی‌و جۆری ڕۆڵگێڕانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دا، شایەدی دووپاتبوونەوەی هەمان راستی بووین. فەرانسییەکان کە لە داهێنان‌و جێگیرکردنی زۆر لە بەها و بایەخە ئینسانی‌و مودێڕنەکانی ئەم سەردەمەدا، ڕۆڵی دیاریان هەیە‌و لە ئاستی جیهانییش دا، بەشێکن لە پڕۆسەی پەرەپێدانی ئازادی، دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ، نیشانیان دا ئامادەن نرخی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ئەم ئافەتەی سەردەم بدەن و تەسلیمی نەبن. ئەو یەکگرتووییەی بە دوای هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دوایانەی پاریس دا، خەڵکی ئەو وڵاتە لە خۆیان نیشانیان دا، ئەو ئیرادە و لێبڕاوییەی خەڵک‌و دەوڵەتی فەرانسە بۆ درێژەی بەرەنگاری‌‌و دژایەتی لە گەڵ داعش نواندیان، بۆ خەڵکی کوردستان کە لە گەڵ داعش لە شەڕ دان‌و بۆ هەموو تاکێکی دژ بە تیرۆر‌و تاریکی‌و جەهالەت لە هەر شوێنێکی جیهان، مایەی دڵگەرمی بوون. هاودەردی‌و هاوپێوەندییەکیش کە لە ئاستی جیهانی دا بەرەورووی دەوڵەت‌و خەڵکی فەرانسە بۆوە، دووپاتبوونەوە‌و پێداگری لە سەر ئەو پەیامە‌و ئەو راستییەیە کە هەر نەتەوە‌و خەڵكێک ببنە ئامانجی شەڕ‌و هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش، دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و خەڵکی جیهان بە دەنگیانەوە بچن‌و بە تەنیایان نەهێڵنەوە.
لە ژماره‌ ٦٦٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist