چوارچێوه‌ی فکریی به‌هاداری حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕابردووی پڕ له شانازی و که‌سایه‌تییه خه‌باتکاره مه‌زنه‌کانی, هانی دام به‌پێی توانای خۆم ئاوڕ له هۆکاره مێژوویی و تایبه‌تمه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقییه‌کانی کورد بده‌مه‌وه که سه‌ره‌ڕای به‌های به‌رزی مرۆییان، هه‌ندێ جار هۆکاری نێگه‌تیڤ بوون له گوته‌زای سیاسی و یه‌کگرتوویی کورده‌کان.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بپه‌ڕژێمه سه‌ری، ئه‌و واقعییه‌ته مێژوییانهن که پشتگوێ خستنیان ده‌بێته هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کورده‌کان له ئامانجه‌کانیان و ڕێگره له‌وه‌ی به داخوازه‌کانیان بگه‌ن.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌م کۆمه‌ڵه مرۆییه‌کان، هاوکاری و ته‌بایی له پێویستییه سه‌ره‌کیه‌کان بووه و ته‌نیا له سێبه‌ری ئه‌و هاوکارییه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵدا بووه که نه‌زم و ئه‌منیه‌ت و دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ مسۆگه‌ر بووه.
هه‌ر له کۆمه‌ڵه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ئامانجی به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌و گه‌یشتن به داخوازه‌کان، پێویستیی پێناسه‌ی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ده‌رخستوه و سه‌ره‌نجام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێکهاتوه‌و پاشان ڕێکخراوی سیاسی و ده‌وڵه‌ت دروست بووه، تا ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆکه مرۆڤه‌کان ده‌وڵه‌تی مۆدێڕنیان له سه‌ر بنه‌مای دێمۆکڕاسی و ئیراده‌ی کۆیی بنیات ناوه.
له‌وانه‌یه زۆربه‌ی کورده‌کان ئاگاداری ئه‌وه نه‌بن یه‌که‌م کۆمه‌ڵی مرۆیی له ناوچه‌ی کوردستان و له پێشینیانییانهوه سه‌ری هه‌ڵداوه. تا چه‌ند ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه هه‌بوو که یه‌که‌م ئاخێزگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مرۆیی له باکووری مێزۆپۆتامیا و باشووری ئاناتۆلی و نزیک 8000 تا 8500 ساڵ به‌رله ئێستا بووه. (به‌و واتایه‌ی که هاتنه‌ده‌ری مرۆڤ له ئه‌شکه‌وته‌کان و پێکهاتنی گونده‌کان و شارستانییه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کان که ئه‌زموونی نوێبوون له ژیانی مرۆیی و هه‌نگاوی یه‌که‌می بیچم گرتنی شارستانیه‌ته‌کان بوون).
ههڵکهندنهکانی (گورین ته‌په) له کرماشان (باشووری ڕۆژهه‌ڵات) ده‌ریانخست که یه‌که‌م کۆمه‌ڵی شارستانی 8500 تا 9000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌و ناوچه‌یه سه‌ری هه‌ڵداوه.
هه‌روه‌ها ههڵکهندنهکانی تر له پارێزگای کرماشان و له (ته‌په‌ی گه‌نج ده‌ڕه)ی هه‌رسین ده‌ریان خست که شارستانیه‌تی مرۆیی 10500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌که‌م جار له‌و ناوچه‌یه ده‌رکه‌وتوه و زۆرێک له ده‌سکه‌وته‌کانی شارستانییه‌ت وه‌ک چاندن و خۆماڵی کردنی ئاژه‌ڵه‌کان له‌و کاته‌دا دروست بووه. سه‌ره‌نجام پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌په‌ی گوندی (شێخ ئاوای دینور) له پارێزگای کرماشان بوو که ڕابردووی کۆمه‌ڵه مرۆییه‌کان و شارستانیه‌ت بۆ 11800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕێنرایه‌وه. واته له ناوچه کوردییه‌کان 3500 ساڵ به‌ر له یه‌که‌م شارستانییه‌تی پێشتر ناسراو به تایبه‌ت له ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک، شارستانیه‌تی مرۆیی هه‌بووه. له لایه‌کی دیکه‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێ که له (ته‌په‌ی چغارگاوانه)ی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا چاندنی دانه‌وێڵه بۆ 12000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گرفت له‌وه‌دایه خه‌ڵکانێک که میراتگری یه‌که‌م کۆمه‌ڵه مرۆییه‌کان و سه‌رقافڵه‌ی شارستانیه‌ت بوون، ئه‌مڕۆکه نه ته‌نیا یه‌کگرتوو و ته‌با نین ته‌نانه‌ت له نێوخۆیاندا زۆر په‌رته‌وازه‌ن و به‌شێکی به‌رچاو له هێز و وزه‌ی خۆیان له دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تیی خۆیان به‌کار دێنن.
پێویسته ئه‌وه بزانین یه‌که‌م ئیمپڕاتۆری واته یه‌که‌م ڕێکخستنی سیاسی فره‌نه‌ته‌وه‌ی جیهان، ئیمپڕاتۆری ماده‌کان بووه که کورده‌کان دامه‌زرێنه‌ری بوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و واقعیه‌ته مێژوییانه، ئێستاکه کورده‌کان گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانن که خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و جوغڕافیای سیاسی نین و به‌داخه‌وه له نێوان چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش کراون.
دیاره دۆخی ئێستا به‌رهه‌می سیاسه‌تی کۆلۆنیالیستی و مامه‌ڵه‌ی پشتی په‌رده‌ی زلهێزه‌کانه له‌دوای جه‌نگی جیهانی. به‌ڵام پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که ڕۆڵی کورده‌کان چی بووه؟ کورده‌کان پێش و دوای ئه‌و سه‌رده‌مه چ بوون و چی‌یان کردوه؟ ئایا دوای جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه گه‌وره‌یه دژی کورد، گشت ڕێگاکان داخراون و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر نه‌یتوانیوه سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌ده‌ست بێنێ؟ ته‌نانه‌ت ئۆتۆنۆمی یان فیدڕاڵی؟ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیوه هۆکاری چی بووه؟ بۆچی کورده‌کان به‌و مێژووه دێرینه‌وه نه‌یانتوانیوه وڵات و ده‌وڵه‌تی خۆیان بنیات بنێن؟ بۆچی دوای ماده‌کان ته‌نیا هیندێک حکوومه‌تی ناوچه‌یی له هیندێک له به‌شه‌کانی کوردستان دورست بووه؟
بۆ دۆزینه‌وه‌ی وڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌فتاری و کولتوورییه‌کانی کورده‌کان و، پشتگوێخستنى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه، ئاماژه‌یه بۆ نه‌بوونی زانیاریی پێویست له مێژووی ئه‌و گه‌له‌دا. ئه‌و تایبهتمهنمدییانه نه‌ته‌نیا خراپ نین به‌ڵکوو ئاماژه‌ن بۆ ئه‌خلاقی به‌رز و ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئه‌و گه‌له. تایبه‌تمه‌ندیی وه‌ک ڕۆحی سه‌ربه‌خۆخوازی و چاولێنهبوون له خاکی بێگانه که هه‌رچه‌ند له ڕاستیدا ڕۆڵێکی گرینگی بینیوه له دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی و یه‌کگرتوو، له هه‌مان کاتدا ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئه‌و گه‌له ده‌رده‌خا.
ده‌گوترێ هه‌رکه‌س بڕوانێته داب و نه‌ریتی کوردان له سه‌ده‌کانی ڕابردوودا، وێنه‌یه‌ک له ژیان و داب و ئه‌خلاق و باوه‌ڕه‌کانی زۆر کۆنتری ئه‌و گه‌له‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێ، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆحه سه‌ربه‌خۆخوازی و ژیانه سه‌ربه‌خۆیه‌ی کورده‌کان. تایبه‌تمه‌ندییه‌ک که ئاوێته بووه له‌گه‌ڵ دوو تایبه‌تمه‌ندیی تاکه‌که‌سی و ئه‌خلاقیی گرینگ واته که‌ڕامه‌ت و جوامێری، و وایکردوه ئه‌و گه‌له ڕوو له کوێستان بکا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له ده‌ستدرێژیی بێگانه پارێزراو بێ و هه‌میش ئه‌و که‌ڕامه‌ت و جوامێرییه‌که‌ی بپارێزرێ. هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه له ژیان وایکردوه که کورده‌کان هه‌رگیز هه‌وڵی ئه‌وه‌یان نه‌دابێ هه‌ڵکوتنه سه‌ر گه‌لانی دیکه.
گه‌لی کورد سهرزهوییهکهی له ئاناتۆلییهوه تا باشووریترین ناوچه‌ی زاگرۆس بۆخۆی پێناسه کرد که به‌زۆری به شاخ و به‌رزایی داپۆشراوه و به‌رده‌وام له‌و ناوچانه له گه‌ڕاندا بووه. جگه له هێرشی تورکان که کورده‌کانیان له هه‌مه‌دان و زه‌نجان و ته‌ورێز به‌ره‌و عێڕاق و سووریه پاڵ پێوه‌ناوه، یان کۆچی زۆره‌ملێیان له لایه‌ن حکوومه‌تانه‌وه به‌ره‌و خوراسان و به‌لووچستان و کرمان و دیلمان، ئه‌و ناوچانه ته‌نیا ئیراده‌ی کوردیان به سه‌ردا زاڵ بووه.
ڕۆحی سه‌ربه‌خۆی کوردان که له ناخیاندا جێگیر بووه، ته‌نانه‌ت له ژیان عهشیرهییشدا بووه‌ته هۆی گۆشه‌نشینیی ئه‌و گه‌له. کورده‌کان سه‌ره‌ڕای دهمارگرژییان بۆ ئه‌ندامانی عێل و عه‌شیره‌ت، وه‌ک پیاوى ماڵه‌وه ده‌رده‌که‌وتن و ژیانی به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان (یان له‌وپه‌ڕی خۆیدا له‌گه‌ڵ عێله‌که‌یان) له هه‌موو شتێک بۆ گرینگتر بووه. دیاره ژیانی عه‌شیره‌یی یارمه‌تیده‌ری جێکه‌وتنی ئه‌و ڕوحه ته‌نیا و سهبهخۆیهی بووه.
یه‌کێک له لێکۆڵه‌ران باسی سێ تایبه‌تمه‌ندیی کوردان ده‌کا که بریتین له:
1- پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی و شوناس،
2- ژیانی جیا‌و سه‌ربه‌خۆ له یه‌کتر به شێوه‌یه‌ک که هه‌رگیز نه‌چوونه ژێر ئاڵایه‌کی یه‌کگرتوو،
3- کۆبوونه‌وه له‌ده‌وری سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و ده‌مارگرژی به عێلی خۆیان.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بوونه‌ته مایه‌ی دووریی کورده‌کان له یه‌کتر و دروستبوونی چه‌ندایه‌تی و جیاوازییه زاراوه‌یی و هه‌ندێ جاریش به‌ریه‌ککه‌وتنی دژوار له نێوانیاندا، که زۆر جاریش له‌لایه‌ن گه‌لانی تره‌وه که‌ڵکی خراپیان لێوه‌رگیراوه.
عوسمانییه‌کان ناسناوی پاشایان به سه‌رۆک عێلهکاندا و سه‌فه‌وییه‌کان ناسناوی سوڵتان، له‌وبه‌ریشه‌وه جافی مرادی و جافی جوانڕۆیی دژی یه‌کتر ده‌جه‌نگان. ئینگلیز پاش گرتنه‌خۆی(قیمومیت) عێڕاق، بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی سنوور و شاڕێی به‌غدا_ کرماشان _تاران، عێلی که‌لهوڕی دژی سه‌نجاوی هان دا و جه‌نگی له نێوانیاندا وه‌ڕێ خست. که سهنجاوییهکانی لاواز بینی، زهنگهنهکانی دژیان هانداو …. ئه‌و دۆخه تا ئێستاش له چوارپارچه‌ی کوردستان به‌رده‌وامه و حکوومه‌تانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا، به سانایی دژی یه‌کتر به‌کاریان دێنن.
دووبه‌ره‌کیی ئایینی و زاراوه‌یی له به‌شه‌کانی کوردستان یان ئه‌و پلانانه‌ی ئه‌مدواییانه له سۆشیال میدیا له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی لوڕ و له‌ک له کورد و ته‌نانه‌ت هاندانیان دژی ناوی کورد، درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی ڕابردوویه.
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه ڕێژیم سه‌ربازانی کورد به شێوازێک به‌سه‌ر ناوچه‌کاندا دابه‌ش ده‌کا که هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له کورده‌کان خۆیان و به‌تایبه‌ت له خه‌ڵکی کرماشان و لوڕستان و ئیلام بن و زۆرجار بینراوه و قوربانیان هه‌ر دوو لایه‌ن له کورده‌کانن.
کورده‌کان خه‌ڵکانێکی به‌سۆز و وه‌فادار به به‌ڵێنه‌کانیانن تا ئه‌و جێگایه‌ی که ته‌نانه‌ت دوژمنه‌کانیان له کاتی ته‌نگانه‌دا هانایان بۆ ده‌به‌ن. پلان‌داڕێژی ئه‌نفال و قاتڵی کوردان، کاتێک کچه‌که‌ی لێی ده‌پرسێ دوای تۆ چی بکه‌ین؟ وڵامی ده‌داته‌وه که په‌نا بۆ کوردان به‌رن که زۆر جوامێرن! ئه‌و دهفهتانهی بۆ کورد پێکهاتوون, ئه‌گه‌ر بۆ غه‌یره کورد پێش هاتبان، له‌وانه بوو به باشی که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتبا و بووبانه خاوه‌نی حکوومه‌ت. بۆ وێنه 20 هه‌زار ئه‌فغانی له سه‌رده‌می سوڵتان حوسێن سه‌فه‌وی به بیانووی سکاڵا و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین وه‌ڕێ که‌وتن و شا فه‌رمانی کرد پێشیان پێ مه‌گرن تا خۆی گوێ له قسه‌کانیان بگرێ، له کاتێکدا له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ ئیسفه‌هان سه‌ری شایان بڕی و حکوومه‌تی ئه‌فغانیان له ئیسفه‌هان ڕاگه‌یاند. به‌ڵام 600 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له سه‌رده‌می سه‌لجووقیه‌کان، بێوه‌ی مه‌لیکشای سه‌لجووقی بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی کوڕه شیره‌خۆره‌که‌ی چوو بۆلای کوردانی کرماشان و کهلهوڕو داوای یارمه‌تی لێکردن. کورده‌کان به سپایه‌کی 15 هه‌زار نه‌فه‌ری به هانایه‌وه چوون و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئیسفه‌هاندا گرت که پێته‌ختی سهلجووقیهکانیش بوو، به‌ڵام به‌جێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته، به پێی به‌ڵێنه‌که‌یان مه‌حموودی شیره‌خۆره‌یان به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یاند و خۆیان گه‌ڕانه‌وه. جگه له ژماره‌یه‌کی که‌میان که له ئیسفه‌هان مانه‌وه و نه‌وه‌کانیان ئێستاش له داوێنی کوێستانه‌کانی ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان نیشته‌جێن.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایا ناتوانرێ وێڕای پاراستنی جوامێری و كه‌ڕامه‌ت، ئیراده‌و ویستیش وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌خلاقیی پۆزه‌تیڤ له لایه‌ن كوردانه‌وه به گرینگ دانرابایه تاكو كۆتایی به دۆخی كاره‌ساتباری ئارایی كوردان هێنرابا؟ ئایا ناكرێ هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی، ئیراده‌مان وه‌گه‌ڕ خه‌ین و له‌و گۆشه‌گیری و پاسیڤ بوونه سه‌باره‌ت به سته‌می تورك و فارس و عه‌ڕه‌ب ڕزگاریمان بێ؟ وێده‌چێ ئاوێته كردنی بوێری و جوامێری و خه‌سڵه‌ته به‌رزه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ئیراده‌و غورووری كوردانه، به ئامانجی گه‌یشتن به لانیكهمی مافه‌كانی گه‌ل له جیهانی ئه‌مڕۆدا و بۆ به‌رگرتن له كوشتنی ڕۆڵه‌كانمان و هه‌روه‌ها ناوزه‌د كردنمان وه‌ك هاووڵاتیی پله دوو كارێكی دژوار نه‌بێ و ته‌نیا پێویستیی به ئیراده‌ی پته‌و و هاوكاری و ته‌بایی بێ له په‌نا دووركه‌وتنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سی و گرووپیهكان بێ.
كورده‌كان ناسراون به سه‌ربه‌خۆیی خوازی، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی خوازیی تاكه‌كه‌سی جیاوازه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی خوازی كۆیی و نه‌ته‌وه‌یی. ته‌نیا ده‌بێ ئه‌وه‌مان له یاد بێ، ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین و یه‌كگرتووییمان ته‌نیا و ته‌نیا به سه‌ریه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌دی دێ. ئه‌ركی هه‌موومان وشیاركردنه‌وه و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه. به خۆشیه‌وه بیر و زه‌ینی نه‌وه‌ی نوێ وشیار و ئاماده‌یه. ئه‌ركێك كه حیزبی دێمۆكڕات وه‌ك خاوه‌ن مێژووترین و سه‌ركه‌وتووترین ڕێكخستنی كوردی ده‌توانێ ئه‌و ئه‌ركه وه‌ئه‌ستۆ گرێ، تا كۆتایی به‌و بانگه‌شه‌یه بێنێ كه كورده‌كان هه‌رگیز ناتوانن له ده‌وری ئاڵایه‌ك كۆ ببنه‌وه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌رهه‌می سیسته‌می عه‌شیره‌یی بووه‌و زۆربه‌ی گه‌لان له‌و قۆناغه‌دا بوون، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی خێراتر و یه‌كده‌نگی و به یه‌كخستنی تواناكانیان به ئامانج گه‌یشتوون و ئێمه‌ش پێویسته به ته‌بایی و یه‌كڕیزیی ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین و به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو بنێین.
هه‌روه‌ك باسمان كرد كورده‌كان به‌ناوبانگ بوون به پێڕه‌وی له سه‌رۆكی عه‌شیره و ئه‌وڕۆكه ته‌نیا یه‌ك عه‌شیره له ناو كورداندا بوونی هه‌یه و پێویسته هه‌موومان پێڕه‌وی لێ بكه‌ین. ئه‌و عه‌شیره‌یه ناوی “كورد”ه و سهرزهوییهكهی ناوی “كوردستان”ه، كه ناوی قازی محه‌ممه‌د و دوكتور قاسملوو و دوكتور شه‌ڕه‌فكه‌ندی و ڕێبه‌رانی دوای ئه‌وان سه‌رۆكانی ئه‌و عهشیرهیهن و ئاڵای سێ ڕه‌نگ و خۆرنیشانی كوردستان هه‌موومان لێك كۆ ده‌كاته‌وه. سه‌رۆكانی ئه‌و عه‌شیره‌یه ناوی به‌رزی پێشمه‌رگه شههیدهكانن و هه‌موومان ده‌بێ به‌ته‌واوی پێڕه‌ویان لێبكه‌ین و وه‌كوو نه‌ریتێكی ڕاسته‌قینه ئاماده‌ی گیافیدایی له ڕێگایاندا بین.
له كۆتاییدا ده‌بێ ئاماژه به‌و ڕاستیه بكه‌م كه له پێناسه‌و پۆلێنبه‌ندیی سیاسی‌دا، گه‌لان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوو حاڵه‌تدا و حاڵه‌تی سێهه‌ممان نییه. به‌و واتایه كه گه‌لان یان فه‌رمانڕه‌وان یان ژێرده‌سته. هه‌ر بۆیه ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان له‌و نێوانه‌دا یه‌كیان هه‌ڵبژێرێ كه ئایا ده‌یه‌وێ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری خۆی بێ یان ده‌یهه‌وێ له ژێر سه‌روه‌ریی بێگانه‌دا بێ، ده‌یه‌وێ به‌دواداچوون بۆ مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆی بكا یان ده‌یه‌وێ میراتی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی كوردان له‌ناو به‌رن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومان له‌وه‌دا نیه دوژمنانمان له بۆسه‌ی له‌ناوبردنمان دان.