• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

وەرسووڕانی سیاسەتی ئیسڕائیل بەرانبەر بە ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/08/22
جۆری بابەت: روانینی دەرەکی

وەرگێڕان: کەماڵ حەسەن پوور

دالیا داسا کای و شیرا ئەفرۆن

ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتێژیک:

نیگەرانییەکان لە بارەی بڵندخوازییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەیان ساڵە بڕیاردەرانی ئیسڕائیلی سەرقاڵی خۆی کردوە. نیگەرانییەکی مەزنی دیکەی ئیسڕائیل دەست‌ڕۆیشتوویی پەرەئەستێنی سیاسی و سەربازیی ئێران لە ناوچەیە، بە تایبەتی لە لوبنان، سووریە و عێراق. لە ڕوانگەی ئیسڕائیلەوە، ئێران بە کەلک‌وەرگرتن لە ناکۆکییە ناوچەییەکان و بۆشایی سیاسی، خەریکی دروست‌کردنی “پردێکی خاکی”ـیە کە بە شێوەی سەرەکی لە هێزی دۆستانەی شیعی لە تاران تا مەدیتەرانە پێک هاتوە. بێ لە بەرچاو گرتنی ئەوە کە ئێران تووشی بەربەستی جیددی لە توانایی بە کردەیی‌کردنی دەسەڵاتە ناوچەییەکەی بووە و بە هۆی چەندین ساڵ ئابلۆقە، بەڕێوەبەریی سەرکوتکەر و ناکارامەیی لە دەوڵەت‌دارییدا، لە نێوخۆ لە دۆخێکی لەرزۆک‌دایە. یا ئەوە کە ئیسڕائیل بەهێزترین و پۆشتە و پەرداخ‌ترین هێزی سەربازیی ناوچە دەمێنێتەوە کە هاوپەیمانە ستراتێژیکەکەی، وڵاتە یەکگرتووەکان، پشتیوانیی دەکا.

لە ڕوانگەی ئیسڕائیلەوە، تواناییە مووشەکییە پەرەئەستێنەکەی ئێران و ڕایەڵەی میلیشیا هاوبەشە ناحکوومییەکانی ئەو هەڕەشەیەکی مەزنن. پشتگیریی پێشووی ئێران لە هێرشی تێرۆریستی لە نێوخۆی ئیسڕائیل و دژی ئیسڕائیلییان لە دەرەوە، لەگەڵ لێدوانە فیتنەگەرانەکەی لە بارەی خولیای ‘سڕینەوەی ئیسڕائیل لە سەر نەخشە’، هەڕەشەی ئێران هێندەی دیکە لە ڕەوانی ئیسڕائیلییەکاندا بەرز دەکاتەوە. بەکورتی لە ئیسڕائیل، مشتومڕێکی کەم لە بارەی خولیا یا توانایی ئێران بۆ زەرەر گەیاندن هەیە.

بەڵام تا ئەم دواییانە، ڕوانگەکان لەبارەی شێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ ئالنگاریی ئەتۆمیی ئێران جیاوازییان هەبوو. لە ناتەبایی لەنێو دامەزراوە هەواڵگرییەکاندا لە بارەی کەلک‌وەرگرتن لە بژاردەی سەربازی و ژیریی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تا نیگەرانییەکانی ڕێبەرانی سیاسی لە بارەی دژایەتی‌کردنی سەرۆک کۆمارێکی ئەمریکا بەئاشکرا و هەڵوێستەکانی ئیسڕائیل لە بارەی سیاسەتی ئێران لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا زۆرتر لەوەی کە خەڵک تێی گەیشتوە ناکۆکییان لە سەر هەبووە. لە کاتێکدا کە هاوڕاییەک لە سەر پێویستیی بەرپەرچ‌دانەوەی ئێران لە سووریە، تەنانەت پێش ڕێککەوتنی بەرجام لە ٢٠١٥، سەری هەڵ دا، ڕوانگەکانی ئیسڕائیل لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هەر وا لە ژێر پرسیاردا بوون.

بەرچاوترین جیاوازییەکان لە نێوان سیاسەتوانانی ئیسڕائیل و کاربەدەستانی هەواڵگری هاتە ئاراوە، کە ئەوی دواتر ڕوانگەیەکی کەمتر هۆشداریی‌دەریان لە بارەی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە بەروارد لەگەڵ ڕێبەرانی سیاسیی ئیسڕائیل، بە تایبەت سەرۆک وەزیران بنیامین نەتانیاهوو، هەبوو. وەک کاربەدەستێکی پلەبەرزی پێشووی هەواڵگری باسی کرد؛ “کاربەدەستانی ئاسایشی ئیسڕائیل، ئێرانیان وەک هەڕەشەیەکی جیددی سەیر دەکرد کە دەبێ هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێ. بۆ نەتانیاهو، ترس لە ئێران وەک ئایینێک وایە.” ئەو درزانە تا یەکەم ساڵی بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ درێژەی هەبوو، کاتێک کە هێشتا ڕوون نەبوو ئاخۆ سەرۆک کۆمارێکی وڵاتە یەکگرتووەکان کە بە ئاشکرا دژی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بوو، سەرەڕای ئەوە لە ڕێککەوتنەکەدا دەمێنێتەوە؟ ژمارەیەک کاربەدەست و لێکۆڵەرەوەی بەناوبانگی ئاسایشی ئیسڕائیل، تەنانەت ئەوانەی کە لە سەرەتادا دژی بەرجام بوون، لایەنگری مانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنەکەدا بوون و پێیان وابوو ئەو دەبووە هۆی سنووردار کردنی ئالنگاریی ئەتۆمیی ئێران. بە وەدوا خستنی هەڕەشەی ئەتۆمی، بەرجام مەودای دەدا بە ئیسڕائیل تا سەرنجی خۆی بداتە یەخانگیریی ڕاستەوخۆ و باو کە ئەو وڵاتە لە لایەن ئێرانەوە بەرەو ڕووی دەبۆوە، واتە دەستڕۆیشتوویی پەرەئەستێنی ئەو وڵاتە لە سووریە.

کاتێک سەرۆک کۆمار ترامپ، لە ٢٠١٨، بڕیاری دا وڵاتە یەکگرتووەکان لە بەرجام بکشێنێتەوە، مشتومڕی نێوخۆیی لە ئیسڕائیل لە بارەی سیاسەتەکان بەرانبەر بە ئێران کۆتاییان هات. هاوڕاییەکی نوێ هاتە ئاراوە بۆ پشتیوانی لە سیاسەتی “ئەوپەڕی زەخت”ـی بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ، کە زۆر ئیسڕائیلی هیوادارن ببێتە هۆی داڕمانی کۆماری ئیسلامی. جەخت‌کردنی زیاتری ئیسڕائیل لە سەر جێ پێ قایم‌کردنی ئێران لە سووریە و بڕوای بە دەسەڵات گەیاندنی ئێران لە ناوچە بە هۆی بەرجام، سیاسەتوانان و کۆمەڵگەی هەواڵگریی لێک نزیک کردەوە و جیاوازیی ڕوانگەکانی لە مەڕ شێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ هەڕەشەی ئەتۆمی و پێوەندیی لەگەڵ واشینگتۆنی لە ژێر خۆیدا شاردەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە کەمینەیەک لە لێکۆڵەرەوانی ئیسڕائیلی کاریگەریی هەڵوێستی ئەوپەڕی زەختی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئامانجە دەست‌ نیشان‌کراوەکان دێننە ژێر پرسیار، گەشبینییەکی بەربڵاو هەیە کە پێی‌وایە ستراتێژییەکە ئێران و ڕایەڵە ناوچەییەکانی لاواز دەکا، بە تایبەتی دوای کوشتنی فەرماندەی سپای قودس، قاسم سولەیمانی، لە سەرەتای ژانوییە. تەنانەت ئەو لێکۆڵەرەوانەی کە سوودەکانی ئەوپەڕی زەخت دێننە ژێر پرسیار، ستراتێژییەکی جێگرەوە پێشنیار ناکەن.

ڕوانگەی لەرزۆک بوونی ئێران لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید – ١٩، کە بە تایبەتی ئێرانی بە هۆی ناکارامەیی لە بەرەو ڕوو بوونەوەی ڕێبەرانی دژی پەتایەکە بە سەختی گیرۆدە کردوە، پەرەی ئەستاندوە. ئیسڕائیلییەکان دڵنیان کە زەختی دووانەی پەتایەکە و قەیرانی ئابووری دەبنە هۆی ئەوە کە ئێران هێزەکانی لە سووریە بکشێنێتەوە. دوای هەوڵێکی هێرشی سایبێریی ئێران بۆ سەر ژێرخانی ئاوی ئیسڕائیل لە بەهاری ٢٠٢٠، هێندێک لێکۆڵەرەوەی ئیسڕائیلی پێیان‌وابوو کە هێرشی سایبێری کە بەتۆڵەی ئەوەی ئێران بەڕێوە چوو و بووە هۆی بەستنی بەندەرێکی ئێران، بەڵگەیەکی دیکەیە بۆ لەرزۆک بوونی ئێران. ئەو ئاکام‌گیرییانە پشتیوانیی بۆ درێژەدانی زەخت لە لایەن ئیسڕائیلەوە بەهێزتر دەکا، سەرەڕای داوای شل کردنی ئابلۆقەکان لە کاتی پەتای کۆرۆنادا.

هەروەها جێگای ئاماژەیە کە لەو ساڵانەی کە بوونە هۆی ڕێککەوتنی بەرجام، بەرهەڵستکارە سەرەکییەکانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، سەرۆکانی دامودەزگای ئاسایشی ئیسڕائیل بوون. لە نێویاندا فەرماندەی گشتیی پێشووی هێزەکانی بەرگریی ئیسڕائیل، گادی ئایزەنکۆت، گابی ئەشکەنازی و بێنی گانتز و هەروەها ڕێبەرانی هەواڵگری، وەک سەرۆکانی پێشووی مووساد، مەیر داگان (کە لە ساڵی ٢٠١٦ مرد) و تامیر پاردۆ و سەرۆکی پێشووی شین بێت، یوڤال دیسکین. ئەوان زۆرتر لەوە دەترسان کە هێرشێک بەبێ ‌ڕەزامەندی و هاوئاهەنگیی ئەمریکا نابێتە هۆی دەستەبەر بوونی ئاکامی دڵخواز. ئەمڕۆ، تاکی هاوڕا کە بە تەواوی پشتیوانی لە ڕوانگەکانی نەتانیاهو دەکەن، دەسەڵاتی دامودەزگا بەرگرییەکانیان بە دەستەوەیە. بۆ نموونە، سەرۆکی مووساد یوسی کۆهەنە، جێگەی متمانەی نەتانیاهو و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشوو. سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێستا، مەیر بین شابات، بە هەمان شێوە هاوپەیمانێکی نزیکی سەرۆک وەزیرانە. ئەو کە لە شین بێتەوە هاتوە، خاوەنی ئەزموونی پێویست لە بارەی ئێران و هەڵسوکەوت لەگەڵ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی نییە. بەڵام لە کاتێکدا کە زۆر لە کاربەدەستانی بەرگریی ئیسڕائیل پێیان‌وایە کە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران باشترین بژاردەیە، ئەوان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەنووکەیی کە ئێستا لەگەڵ نەتانیاهو بەتەواوی هاوتەریبن، لە پێشنیار کردنی ڕوانگەی جێگرەوە دڵسارد دەکرێنەوە. لە کاتێکدا کە وەزیری بەرگریی تازە دیاریکراو، گانتز، لەوانەیە ئەو دیسکۆرسە بگۆڕێ، هێشتا ئاڵوگۆڕێکی ئەوتۆ ڕوون و ئاشکرا نییە.

ئاکامەکە ئەوەیە کە سیاسەتەکانی ئیسڕائیل بەرانبەر بە ئێران ئێستا بە شێوەیەکی دەگمەن یەکگرتوون، بێ‌هیچ ڕوانگەیەکی جیاواز لە بارەی ژیریی سیاسەتێک کە بە دڵی نەتانیاهویە. بە بەڕێوەبەرایەتییەکی وڵاتە یەکگرتووەکان کە بە تەواوی لایەنگری هاتوهاواری دوژمنانە بەرانبەر ئێران و پشتیوانی بەردەوامیی زەختی ئابووری و سەربازی لەسەر ئەو وڵاتەیە، کاربەدەستانی سیاسی و ئاسایشی ئیسڕائیل شتێکی کەمیان بۆ مشتومڕ هەیە. ئیسڕائیلییەکان تا ڕادەیەکی زۆر هاوڕان کە باش‌ترین هەڵوێست ئەوەیە ئیسڕائیل درێژە بە لاواز کردنی تواناییەکانی ئێران لە سووریە بدا و هاوکات پشتیوانی لە هەڵمەتی ئەوپەڕی زەختی وڵاتە یەکگرتووەکان دژی ئێران لە ڕێگای ئابلۆقەی ئابووری، هێرشی سەربازی لە عێراق و سووریە و بەردەوامیی شەڕی سایبێری بدا. زۆر کەس لە ئیسڕائیل پێیان‌وایە ستراتێژیی کۆتایی نەتانیاهو ئەوەیە کە وڵاتە یەکگرتووەکان هان بدا ئاستی گرژییەکانی لەگەڵ ئێران بەرز بکاتەوە کە ببێتە هۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، کە هێندێک ئیسڕائیلی پێیان وایە زۆر کاریگەرتر لە هەر هێرشێکی ئیسڕائیل دەبێ کە بتوانێ بۆ خۆی بەڕێوەی ببا. بژاردەی سەربازی، لە ٢٠١٣ بەم لاوە وەلا نرابوو، جارێکی دیکە بۆتە بابەتی گفتوگۆی نەتەوەیی.

 

ئاڵوگۆڕی سیاسەتی ئیسڕائیل لە ماوەی بەڕێوەبەرایەتیی ترامپ

گومانێکی کەم لەو بارەوە هەیە کە ڕوانگەی دوژمنانەی ترامپ بەرانبەر بە ئێران و ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەواڵێکی دڵخۆش‌کەر بوو بۆ نەتانیاهو. بە گوێرەی گفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستان و لێکۆڵەرەوانی ئیسڕائیل و، هەروەها هەواڵەکانی ئەو ماوەیە، وێ‌دەچێ نەتانیاهو چالاکانە لۆبیی بۆ کشانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە بەرجام دەکرد، ئەگەرچی ناوبراو ئەو کارەی بە ساکاری نەدەکرد. نەتانیاهو و ڕان دەرمەر، باڵوێزی ئیسڕائیل لە وڵاتە یەکگرتووەکان، هەڵبژێرانی دۆناڵد ترامپیان وەک دەرفەتێکی چاوەڕوان‌نەکراو بۆ لە بار بردنی ڕێککەوتنەکە و ڕاست‌کردنەوەی سیاسەتەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بەرانبەر بە ئێران سەیر دەکرد. بە گوتەی کاربەدەستێکی پێشووی هەواڵگریی ئیسڕائیل، هەڵکشانی ترامپ بەرەو کۆشکی سپی، بووە هۆی “ئاڵوگۆڕێکی بەرچاو”،  بە شێوەیەک کە سیستمی سیاسیی ئیسڕائیل، هەڵبەت جگە لە توێژی پسپۆڕان، چالاکانە دەستیان کرد بە کار کردن دژی ڕێککەوتنەکە.

کاری ئەوان وەک ئەوە دەچوو کە بیانهەوێ حاجییەک موسوڵمان بکەن. وەک کاربەدەستێکی پێشووی بەرگریی ئیسڕائیل گوتی: “یا نەتانیاهو بە ترامپی دەگوت ڕاست دەکەی یا ئەوەی کە هەر دووکیان وەک یەک بیریان دەکردەوە.” کاربەدەستێکی پێشووی دیکە سەرنجی دابوو لە کاتێکدا کە نەتانیاهو هۆشیار بوو، دیتی کە ڕێبەرانی عەرەبی خەلیج  کاتێک ترامپ هاتە سەر کار، داوای هەڵوێستێکی شەڕەنگێزانەتری دژبە ئێرانیان دەکرد. ئەو چیی‌تر هۆیەکی نەدەهاتە بەرچاو کە خۆی سنووردار بکا، کاتێک دەیدیت ترامپ و ڕاوێژکارەکانی لە پێوەندی لەگەڵ ڕوانگەکانی بەرانبەر بە ئێران “بە تەواوی هاوڕان”. کاربەدەستێکی پێشووی هەواڵگری بە هەمان شێوە دیتبووی کە لە کاتێکدا کە نەتانیاهو دەیهەویست ترامپ لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە، ترامپ بۆ خۆی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵێنی دا کە بکشێتەوە و بەو مەبەستەوە دەستی بە کار کرد. بۆیە، هەر دوو ڕێبەر لە پێشدا “هاوڕا بوون”.

ئاشکرا کردنی ئارشیڤی ناوکی لە لایەن ئیسڕائیل کە لە ئێران دەستیان کەوتبوو و پێشکەشکاریی دراماتیکی نەتانیاهو لە بەهاری ٢٠١٨، تەنیا چەند ڕۆژ پێش بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنەکە، وێدەچوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی وڵاتە یەکگرتووەکان هاواهەنگ کرابێ. لەو کاتیدا، ئیسڕائیل چاوەڕوانی ئەوە بوو کە وڵاتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، کاربەدەستانی ئیسڕائیل دیتنەوەی ئارشیڤەکە و ڕاگەیاندنی گشتیی ئەو ڕووداوە بۆ دروست‌کردنی بیروڕا لە ئورووپا و جیهان بە شتێکی گرینگ دەزانی. بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو. لە کاتێکدا کە ئارشیڤەکە ئیددیعای درۆی ئێرانی لە بارەی بەرنامەی ناوکیی خۆی لە ڕابردوودا بەهێز کرد، نەیتوانی بەڵگەی نوێ پێشکەش بکا کە ئێران بەرجامی پێشێل کردوە. ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بە هەمان شێوە چەند ڕاپۆرتی پێشکەش کردن کە تێیاندا ملکەچ بوونی ئێرانی پشت‌ڕاست دەکردەوە، تەنانەت کاتێک کە وڵاتە یەکگرتووەکان هەڕەشەی کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکە دەکرد.

لە بۆیە و سەرەڕای هەڵوێستی دژە بەرجامی نەتانیاهو و ڕاوێژکارە نزیکەکانی، هێندێک دەنگی گرینگ لە ئیسڕائیل هێشتا لایەنگری مانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە نێو بەرجامدا بوون و بەرپەرچی هەوڵەکانی ڕاوێژکارانی نەتانیاهوویان بۆ دەست هەڵگرتن لە ڕێککەوتنەکە دەدایەوە. کاربەدەستێکی پێشووی بەرگری-هەواڵگری باسی کرد کە پسپۆڕانی ئاسایشی ئیسڕائیل بەرجامیان وەک باشترین ڕێگاچارە بۆ گیروگرفتێکی ئاڵۆز سەیر دەکرد، بە تایبەتی کە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران پڕ مەترسی بوو. بە پێچەوانەی نەتانیاهوو، زۆر لە پسپۆڕانی ئاسایشی ئیسڕائیل، ئێرانیان وەک ئەکتەرێکی ئەقڵانی سەیر دەکرد کە دەکرا سنووردار بکرێ و، بەرجامیان وەک مێکانیزمێکی بەکەلک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە سەیر دەکرد. تەنانەت ڕێبەرانی پێشوو وەک سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پێشووی هێزەکانی بەرگریی ئیسڕائیل، ئێهود باراک، کە سەردەمێک لایەنگری بژاردەی سەربازی بوو، گرینگیی کشانەوەی یەک‌لایەنەی وڵاتە یەکگرتووەکانی نەدەدی. بە گوتەی ئەو، “تەنانەت ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدا لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە، هیچ لایەنی دیکە وەدوای ناکەوێ، نە چین، نە ڕووسیە و نە تەنانەت ئوروپاییەکان.” ئەوە بە قازانجی ئێرانییەکان تەواو دەبێ. بە هەمان شێوە، سەرۆکی پێشووی شین بێت، کارمی گیلۆن دەیگوت “کشانەوە لە ڕێککەوتنەکە بژاردەیەک نییە. ئەوە تەنیا هێندێک شت لەو کەم دەکاتەوە کە بوونیان هەیە، هێندێک دەستکەوت و شتی دیکە کە بەرچاون و لە جیاتان جێی ئەوان بە هیچ پڕ دەکرێتەوە.”

بەڵام کاتێک ترامپ لە مەیی ٢٠١٨ بە فەرمی وڵاتە یەکگرتووەکانی لە بەرجام کشاندەوە، مشتومڕ لە نێوخۆی ئیسڕائیل کۆتایی هات. تەنانەت ئەو کاربەدەستانەی کە پێیان وا بوو بەرجام لە بژاردەکانی دیکە باش‌ترە دەستیان بە بیرکردنەوە لە لایەنە گیروگرفت خولقێنەکانی کرد. ئەوانی کە هێشتا پێیان وایە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ باش‌ترین بژاردەیە لە دەربڕینی بۆچوونەکانیان دڵسارد دەکرێنەوە.

بابەتی هاوشێوە

روانینی دەرەکی

حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ

ڕێکەوتی 2021-07-27
ئەدەب

بۆ دوكتور قاسملووی شه‌هید

ڕێکەوتی 2021-07-14
روانینی دەرەکی

خەباتی نوێی چەکداری

ڕێکەوتی 2021-03-18

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist