ئه‌م باسه له‌بنه‌ڕه‌تڕا بۆ پڕۆژه‌یه‌كی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی یووبیلی ئه‌ڵماسی ئه‌و حیزبه نووسراوه و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی دیکه، که یه‌ک له‌وان دوا نووسینی ژیانی سه‌روه‌ری خۆشه‌ویست کاک جه‌لیل گادانییه، له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه چاپ و بڵاوبۆته‌وه. به‌ستنی نوسخه‌ی کۆتایی ئه‌م نامیلکه‌یه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کۆچی دوایی ئه‌و خه‌باتگێڕه مه‌زنه که خه‌مخۆرێكی گه‌یاندنی ده‌نگی حیزبی دێموکڕات و کوردی رۆژهه‌ڵات به دنیای ده‌ره‌وه‌ش بوو. بۆ تۆمارکردنی حه‌سره‌تی ڕۆیشتنی له دنیای که‌م ده‌رووی کوردان، و به نیشانه‌ی ئه‌مه‌گناسی و هه‌رگیز له‌بیرنه‌کردنی، ئه‌م باسه پێشکه‌شه به ڕووحی نه‌سره‌وتووی کاک جه‌لیل گادانی که ئه‌وه‌نده سه‌وداسه‌ری ئازادیی گه‌له‌که‌ی و جیهانێکی باشتر بوو.+
بۆ دانلۆدی فایلی پی دی ئێفی پاڕا-دیپڵۆماسیی کورد لێرە کلیک بکە