• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

خواستی دادپەروەری لەهەمبەر مافی مرۆڤ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/07/24
جۆری بابەت: سیاسی

شاڕۆخ حەسەنزادە

دادپەروەریی دابەشکارانە

گریمانە ئەوەیە کە تاکی ئاوەزمەند دەخوازێ بە ئامانجەکانی خۆی شاد بێ و بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە کەڵک لە باشترین کەرەسە وەربگرێ. بە لایەکەی تردا ڕەوشی زاڵ بەسەر ئەم دۆخە جۆرێکە کە تاکەکان هیچ ڕێگە چارەیەکیان جگە لە پاراستی ئینساف نییە، چوونکە لە پشت پەردەی نەزانینەوەن و ئاگایان لە دواڕۆژ و بەرژەوەندی خۆیانەوە نییە.

بەپێێ ڕەوشی یەکەم کە بنەمایەکی تێدا دەستنیشان دەکرێ، دەتوانین ڕزامەندی و نەبوونی ڕزامەندیی خۆت ڕێک دەگەڵ مەرجی وەرگرتنی ڕەوشی یەکەم ڕابگەیەنین. ئەم کەسانە ئاکارین، واتە بە ئینسافن و تەماح دە یەکتر ناکەن و باشترین کەرەسە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەکار دێنن. ئەو ڕێککەوتنەی لەم ڕەوشەدا وەدەست دێ، دادپەروەرانەیە. لەم دۆخەدا، تاکی ئاوەزمەند ڕێگەچارەیەکی تر جگە لە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای دادپەروەری کە پێشتر شرۆڤەمان کردوە، نییە. چونکە لە ڕێگەی ڕێککەوتن لەسەر ئەم دوو بنەمایەیە کە لە دژوارترین دۆخدا، بەرگری دەکا.

 

خواستی دادپەروەری لەهەمبەر مافی مرۆڤ:

مرۆڤی ژیر و ئاگا لە ڕەوشی یەکەمین، لە سنووری مافمەندی سیاسی-سڤیل لەسەر دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و ئازادیی تاکەکەسی لە بەستێنی مافی ئابووری-کۆمەڵایەتی، بۆ دابینکردنی ژیانی مرۆڤ بۆ هەموولایەک ڕێک دەکەوێ. لە ڕاستیدا بابەتی سەرەکیی یەکەم و دووهەمی دادپەروەری بێجگە لە پاراستنی ئەم دوو مافە نییە. بەڵام لە پێوەندی دەگەڵ پێوەندیی ئەم دوو مافە لەتەک مافی مرۆڤ دەتوانین بڵێین کە مافی دیاریکردنی چارەنووس و ئازادیی تاکەکەسی دەتوانێ سەرجەم مافی مەدەنی-سیاسیی باسکراو لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لەخۆ بگرێ.

لە ڕەوشی یەکەمین لە پشت پەردەی نەزانی بە پێویستی ڕێککەوتنێکی گریمانەیی سنووردار کردنی لە ڕادەبەدەری ئازادییەکانە. کەوابوو سیستەمی دادپەروەرانە ئەو شێوازەیە کە لانیکەمی ئیمکانی ئازادییەکان و مافی سەرەکیی مەدەنی-سیاسی دەدرێتە شارۆمەندان. ماف و ئازادیگەلی وەک ئازادیی بەیان، ڕادەبڕین، بیرکردنەوە، ئازادیی ئایین، ئازادیی گردبوونەوە و ئازادییە کەسییەکانی تر. دابینکردنی ژیانی ئینسان، لەبەرچاوگرتن و بەڕێوەبەریی ئازادی لە بازاری کار، سامان و بەرهەمهێنان و دابەشکردنی داهات کە کاکڵەی بنەمای دووهەمی دادپەروەرییە. مافی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری و مافی هەبوونی تەندروستی کە هەموو کەسێک دەبێ ئەمانەی هەبن، لەخۆ دەگرێ و لە بەستێنی مافی بەکۆمەڵی ئاشتی، ژینگەی پاک و ژیانی مرۆڤی گەشەکردوو لە کەرەسەی ژیانی کۆمەڵایەتیی سالم دێتە ناسین کە هەموو نەتەوەیەک دەبێ هەیبێ. کەوابوو ئەم مافانە جگە لەوەیکە لە بنەمای دووهەمی دادپەروەری ئاکامگیری دەکرێ، وەک ئەو دەستە لەو خاڵانەی دەتوانین بژمێردرێن کە، مرۆڤەکان ئەگە خۆیان لە ڕەوشی یەکەم دابنێن ڕێکەوتنی لەسەر دەکەن. چونکە لەم ڕەوشەدا خەڵک و گەلانی جیهان ئاگاداری جێگە و پێگەی خۆیان نین. هەربۆیە، هەوڵ دەدەن لەسەر هیندێک بنەما دەگەڵ یەکتر ڕێک بکەون کە بەرژەوەندییەکانیان لە خراپترین حاڵەتیشدا دەپارێزێ. کەوابوو هەرتاکێک و نەتەوەیەک شیمانەی ئەوە دەکا کە ئەگە لە خراپترین دۆخ لە بواری ڕادەی گەشە، ئاسایش و ئاشتی هەڵکەوێ، ڕێککەوتن لەسەر ئەم بنەمایانەی کە باقی خەڵک و گەلانی تری دنیا ئەرکدار دەکا بە بەرهەمهێنانی ئاشتی، گەشەی ئابووری و ژینگەیی بۆ هەموولایەک، زۆر ژیرانە و مەعقوڵ دەبێ. بە ئاوایەکی تر لە بەستێنی مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی و لە پانتایی مافگەلی وەک مافی ئاشتی و شتی لەم چەشنەیە، پێویستیی ڕێککەوتنی گریمانەیی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ساغ و مرۆیی بۆ هەموو ئینسانەکان بێت کە تێیدا ویستی گشت بنیامەکان لە ڕووی خواردن، دەرمان و ساخلەمی. خوێندن، سەرپەنا، ژینگەی خاوێن و بەتاڵ لەم چەشنەیە دابین بکرێن. بەپێێ ئەم بنەمایە ئازادییە تاکی و داهات و ئابووری کێبرکێی و ئازاد کە سەرجەم نێوەڕۆکی بنەمای یەکەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەوڵەتەکان و یاسای بابەتییانە بە مەبەستی دابینکردنی ئامانجی باسکراو، مافی خۆتێوەردان و نەزمی بازاری کار، سامان و بەرهەم‌هێنانیان هەبێ و لە ڕێگەی ماڵیات بە جۆرێک لە دابەشکاریی سەروەت و سامان بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی و بەرابەریی ژیانی مرۆڤ دەستێوەردان بکا، ئەمە ئەو شتەیە کە دەکرێ ناوی دادپەروەریی دابەشکارانەی لەسەر دابنێین.

بە کورت و بە پوختی ئەوەی لەم بەشانەدا باسمان کردوە، تیۆریی دادپەروەری وەک ئینساف لە ڕاستیدا تیۆرییەکە لە بەستێنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دادپەروەری دابەشکارانە. دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەم تیۆرییەدا پێداگرە لەسەر بەرابەری و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ کە لە چوارچێوەی بناخەی یەکەمی دادپەروەری دەکرێ بەیانی بکەی، دادپەروەریی دابەشکارانە جەخت دەکاتەوە بۆ دابینکردنی ژیانێکی لەبار و ڕێکوپێک بۆ سەرجەم بەشەرییەت کە نێوەڕۆک و مژاری سەرەکیی بنەمای دووهەمی دادپەروەری بوو.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist