ئه‌گه‌رچی چه‌ند مانگێكی بۆ هه‌ڵبژاردنه پارلمانییهكهی ئێران ماوه ، به‌ڵام له ئیستاوه باس‌و خواسی هه‌ڵبژاردن له نێوان هاونیشتمانانی كورد و كاندیداتۆره‌كان له فه‌زای واقیعی‌و مه‌جازیدا گه‌رم بووه‌و دەگەڵ ئه‌مه‌ش پرس‌وڕای كاندیده‌كان بۆ ناونووسینو له لایهكیتر بۆ متمانه‌وه‌رگرتن له هاونیشتمانان ده‌ستی پێكردوه.
ئیستا كاندیدا له دۆخێكدایه كه ده‌بێ له دوو به‌ره (به‌ره‌ی هاونیشتمانان‌و به‌ره‌ی حكوومه‌ت)دا هه‌وڵی متمانهبهدهستهێنان بدا، ئه‌مه‌ش وای كردوه كه نه‌توانێ له هه‌ر دوو بواره‌كه‌دا جێی متمانه بێ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جێگه‌ی قبووڵی سیستمی سیاسی له تونێلی شۆڕای نیگابانه‌وه نهبیو ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به ڕێژه‌یه‌كی زۆر متمانه‌ی هاونیشتمانان له ده‌ست بدا.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵێوراوانی حكوومه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگا به چاوی گومانه‌وه سه‌یر دهكرێنو بێگومان پاڵێوراوانی هاونیشتمانانیش ئیمكانی رهتكرانهوهیان زیاتره تا قبووڵبوون، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كاری له سه‌ر دابه‌زینی ئاستی چاوهڕوانیو خواستی هاونیشتمانان‌و كاندیدا كردوه، به جۆریك كه خواستی كاندیده‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵه بۆ ده‌رچوون له تونێلی شۆڕای نیگابان، ئه‌وه‌نده لاكردنه‌وه له كێشه‌و خواسته ئهساسییهكانی هاونیشتمانان نیه.
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش نائۆمیدییهكی گه‌وره‌ی له نێو هاونیشتمانان پێك هێناوه، چونکه ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه که‌ئه‌وه‌ی له دواجاردا ده‌یباته‌وه نوێنه‌ری حكوومه‌ته نه‌ك نوێنه‌ری واقیعیی هاونیشتمانان و ئه‌مه‌ش وای كردوه زۆر له كه‌سایه‌تییه خه‌ڵكی‌و خوشناوهكان به‌شداریی ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌كه‌ن‌و خۆیان له کاندیدابوون نه‌ده‌ن.
له‌م نێوه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌س خۆیان ده‌كه‌ن به نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگا، كه پیش ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كۆمهڵگاو تریبوونی واقیعیی خواسته‌كانی بن، نه‌وه‌ی نوێی سیستمی حكوومهتینو هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه كه له هێڵه‌كی شۆرای نیگابان بمێننه‌وه‌و نه‌كه‌ونه خواره‌وه.
ئه‌م فۆڕمه له كاندیدابوون كه به‌ربه‌سته له هاتنه‌مه‌یدانی كاندیدای جیددی‌و خهڵكپهسند، به جۆریك ئاستی خواست‌و چاوه‌ڕوانیی هاونیشتمانانی دابه‌زاندوه. ئه‌م فۆڕمه، له هه‌ڵبژاردن وه‌ك ده‌رفه‌تێك سوود وه‌رده‌گرێ بۆ گه‌یشتن به خواسته شه‌خسییه‌كان كه دواجار كۆسپن له به‌رده‌م كانالیزه‌كردنی خواستی گشتی له رێگه‌ی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌وه.
ئه‌مه‌ش وای كردوه كه ئاستی باسوخواسهكانی هه‌ڵبژاردن‌و كرۆكیی خواست‌و داوای هاونیشتمانان ، بێته سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاریی شار و گه‌ڕه‌ك‌و، ته‌نیا ڕامانێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ی ئه‌و باسانه‌ی له نێوان پاڵێوراوانو به‌شێك له هاونیشتماناندا ده‌كرێته‌وه هیچ په‌یوه‌ندیی به حه‌وزه‌ی گشتییه‌وه نیه‌و، كۆی باسه‌كان دابه‌زیوه‌ته‌وه سه‌ر كۆمه‌ڵێك خواستی خزمه‌تگوزاریی تاكه‌كه‌سی‌و مه‌حفه‌لی كه شوێنێك بۆ خواستی حه‌وزه‌ی گشتی ناهێلێته‌وه.
له راستیدا له‌م جۆره سیستمه‌دا گرنگ ئه‌وه نیه ببی به ئه‌ندامی پارلمان، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌یه متمانه‌ی هاونیشتمانان له ده‌ست نه‌ده‌ی. ئه‌وانه‌ی ده‌بن به ئه‌ندامی پارلمان زۆری پێ ناچێ ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌خنه‌ی هاونیشتمانان ، چونکه ئه‌م فۆرمه له سیستمی سیاسی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵی ده‌ستچنی نوێنه‌رانی خۆی ده‌دات به قه‌د ئه‌وه‌ش بو دورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هاونیشتمانان هه‌وڵ ده‌دا.
له فه‌زایه‌كی وادا فشاری سیستم به ڕووی هاونیشتمانان جیگه‌ی فشاری هاونیشتمانان به‌ره‌وڕووی سیستم ده‌گرێته‌وه‌و، نوێنه‌ری هاونیشتمانانبوون جێگه‌ی خۆی ده‌دا به نوێنه‌ری سیستمبوون.
لێره‌دا گرنكه ئه‌وانه‌ی خۆیان كاندیدا ده‌كه‌ن، تێكه‌ڵ به خواستی گشتی بن، له‌م فه‌زایه‌دا زۆرجار نوێنهرنهبوون باشتره له نوێنه‌ر بوون، مه‌رج نیه ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن، بتوانن ده‌نگی خویان به سیستم بگه‌یه‌نن، به‌ڵكوو زۆرجار به هه‌ڵنه‌بژاردنی نوێنه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ی خۆیان به گوێی ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا ده‌ده‌ن.
له‌م نێوه‌دا بژارده‌و چالاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌وری باڵا ده‌گێڕن. ئه‌وان له به‌رده‌م دوو ئه‌رکی گرینگدان، له لایه‌ک هاونیشتمانان به ماف‌و داخوازییه‌كانیان ئاشنا بكهنو، له لایه‌كی تره‌وه كاندیداکان بێننه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که ئه‌وان نه نوێنه‌ری سیستم، به‌ڵكوو نوێنه‌ری هاونیشتمانانن. ئه‌وان لێره ده‌توانن ههڵگریهۆشیارییگشتیبن بۆئه‌وه‌ی هاونیشتمان به میكانیزمیپاراستنی مافه‌كانی ئاشنابێ
لە ژماره ٦٦٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه