• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە بەهاری پراگەوە تا سەهۆڵبەندانی خۆرهەڵات

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/07/12
جۆری بابەت: سیاسی

پێشەوا عەلیپوور

(کاریگەریی کەسایەتی دوکتور قاسملوو لەسەر ڕێبازی حیزبی دێموکرات)

ڕوون و ئاشکرایە کە کەسایەتیی دوکتور قاسملوو لە میژووی جووڵانەوەی نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکراتدا، شوێندانەرییەکی تایبەتی هەبووە و ئێستاش ئەو کاریگەرییانە لە ڕەفتاری سیاسیی حیزبی دێموکرات و کادرەکانی ئەم حیزبەدا ڕەنگ‌دانەوەی هەیە، بێ‌گومان ڕێبەری کردنی قەیران و مودیریەتی سیاسی و فکریی ئەو حیزبە، لە جەنگەی تۆفانی ئایدۆلۆژیا چەق‌بەستوو و داخراوەکان لە دەورانە جۆراوجۆرەکانی مێژوودا و، تێئۆریزە کردنی بزووتنەوەی ڕزگاری‌خوازی کورد و خەباتی حیزبی دێموکرات، لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی دوکتور قاسملوو بوون کە بە خوێندنەوەی دەقیق و ورد لە سەردەمی خۆی تێ‌کۆشا لە بازنەی ئایدیای داخراوی زاڵی ئەو سەردەمدا قەتیس نەبێ و بە تێگەیشتنی دەقیق لە دۆخی کورد و خەباتی حیزبی دێموکرات، فۆرموولی نوێ بهێنێتە گۆڕێ و هەروەها سەربەخۆیی بڕیار، سەربەخۆیی تاک، ڕێزگرتن لە دێموکراسی و ئازادی لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی دوکتور قاسملوو بوون کە پێ‌داگر بووە بۆ نەهادینە کردن و بە کولتوور کردنیان لە سیستمی حیزبی و لە نێو بزووتنەوەدا.

دوکتور قاسملوو لە سەردەمێکدا کە بۆ خوێندنی ئاکادێمی دەچێتە فەڕانسە، بیری ئازادی‌خوازی و پاراستنی کەرامەتی ئینسانی و دێموکراسی دەکاتە سەرلەوحەی تێکۆشانی خۆی و بە وتارێکی ئاگرین لە ئاکسیۆنی ئێعترازیی لاوان و خوێندکارانی ئێرانی لە پاریس –لە سەر دیفاع لە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی ڕادەربڕین، دژی ڕێژیمی شا کە بە بیانووی هەوڵی تێرۆری شا بەرتەسک کرابوونەوە- قۆناغێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشانی خۆی دەست پێ دەکا. ئەم هەڵوێستەی دوکتور قاسملوو دەبێتە هۆکاری ئەوەی لە لایەن سەفیری ئێران لە فەڕانسە داوای دەرکردنی بکرێ لەو وڵاتە و هەر بۆیە ساڵی ١٣٢٨ـی هەتاوی (١٩٥٠ی زایینی) بە ناچار فەڕانسە بەجێ دەهێڵێ و بە کەلکوەرگرتن لە بوورسی “یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران” دەچێتە چێکۆسلۆڤاکی و لە پراگ خوێندنی ئاکادێمی درێژە دەدا و دەبێتە مامۆستای زانکۆ.

ئەو قۆناغەی ژیانی دوکتور قاسملوو لە پراگ وەک وێستگەیەکی تایبەتیی تێکۆشانی دێتە ئەژمار، لە لایەک پلەی دوکتورا لە خوێندن بەدەست دەهێنێ و دەبێتە شارەزای بواری ئابووریی سۆسیالیستی و ئابووریی سەرمایەداری و، لە لایەکیش بیر لە جێ‌خستنی ئازادی و دێموکراسی لە سیستمی سۆسیالیستییدا دەکاتەوە، لەوێیە کە وردە وردە خوێندنەوەی نوێ بۆ سۆسیالیزم دادەڕێژێ و یەکەمین چەخماخەی ئەو داڕشتنەوەی، بە مەحکووم کردنی هێرشی ئەرتەشی شۆڕەوی بۆ سەر پراگ لێ دەدا.

لە سەردەمێکدا کە دۆخی سیاسی لە چێکۆسلۆڤاکی ئاڵوگۆڕێکی نوێی بە خۆیەوە دەدی و کرانەوەی سیاسی و بزووتنەوەیەکی ئازادی‌خوازانە بە دەست‌پێش‌خەریی ئەلێکساندێر دۆبچێک، کۆمەڵگەی ئەو وڵاتەی گرتەوە و لە ئاکامدا دەستی حیزبی کۆمۆنیستی لە کۆنترۆڵی کۆمەڵگە کورت کرد، ترسێک هەناوی شۆڕەوی و وڵاتانی دیکەی سۆسیالیستیی داگرت کە لە ئیدارەی کۆمەڵگەکانیاندا ماهیەتی تۆتالیتێریان هەبوو. ترس لە تەشەنە سەندنی ئەو ئازادییانەی چێکۆسلۆڤاکی بۆ نێو وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی بیری سۆسیالیستیی شۆڕەوی بە واتای کۆتایی حاکمیەتی سۆسیالیزمی مەوجود و بەڕێوەبەرانی ئەم بیرە بوو، هەر بۆیە تەحەمولیان نەکرد و هێرشیان کردە سەر ئەو وڵاتە و ئەوەی لە ساڵی ١٩٦٨ پێی دەگوترا “بەهاری پراگ”، کەوتە ژێر زنجیری تانکەکانی سۆسیالیستە کەونەکان و ئەمەش دوکتور قاسملووی دێموکراتی هان دا کە بە جورئەتەوە ئەم حەرەکەتەی شۆڕەوی مەحکووم بکا، دیارە ئەم هەڵوێستەی دوکتور قاسملوو بە پێچەوانەی ئەو ڕەوتە ڕۆشنبیرییە سۆسیالیستییە زاڵەی کۆمەڵگەی کوردی بوو. ئەم بوێرییەی دوکتور قاسملوو لە هەڵوێست و سەربەخۆیی لە بڕیار دانی، جارێکی تر دوکتور قاسملوو تووشی کێشە دەکا و لە سەر داوای حیزبی توودە لە چێکۆسلۆڤاکیی ژێر دەسەڵاتی شۆڕەوی دەر دەکرێ.

چاودێری و لێکۆڵینەوەی وردی دوکتور قاسملوو لە سەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دەورانی شەڕی سارد لە وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕەوی بە ئیدارەی سۆسیالیستیی داخراو، ئەو ڕێبەرە هان دەدا کە بیر لە ڕێفۆرمێکی جددی بکاتەوە لە سیستمی سۆسیالیزمدا، بە جۆرێک کە شیاوی کۆمەڵی کوردەواری و کۆمەڵگەی کوردستان بێ و ئازادی و دێموکراسیی تێدا جێگیر بکرێ، بەڵام بە داخەوە دواکەوتوویی کۆمەڵگەی کوردی و لەوان سەیرتر چەق‌بەستوویی ڕۆشنبیران و سیاسییەکانی ئەو سەردەم و نەبوونی خوێندنەوەی دروستی ئەو چینە لە ڕووداوەکان و ئاگادار نەبوونیان لە زاتی سۆسیالیزمی مەوجوود، بوون بە لەمپەر بۆ ئەوەی ئەو بابەتە فکرییە بە ئاسانی نەگاتە نێو کورد و نەتوانێ چەکەرە بکا. دوای شۆڕشی گەلانی ئێرانیش بە ئاشکرا بوونی خەباتی ڕەوتی دیکەی غەیری حیزبی دێموکرات و باندۆری گوتاری سۆسیالیستیی ئەو سەردەم لەسەر ڕێبەران و پێشەنگەکانی ئەو ڕەوتە نوێیە و هەروەها نەبوونی دەرکی دروستیان لە واقعیات و نێوەرۆکی ئەو سۆسیالیزمە تۆتالیتێرەی شۆڕەوی، وای کرد کە ڕەوتی نوێش بکەونە بەرەی دژی دوکتور قاسملوو و حیزبی دێموکرات و ئەو حیزبەیان بە کۆنەپارێز ناو دێنا و سیاسەتی ئەو حیزبەیان پێ کلاسیک بوو. هەمووی ئەمانە لە کاتێک‌دایە کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئورووپا لە جەریانی شەڕی سارددا تەجروبەی تاڵیان هەبوو لە تەراتێنی پۆتینی سۆسیالیستیی شۆڕەوی بەسەر ئازادییەکانیاندا و، هەر بۆیەش زوو وەخۆ کەوتن و ئەو چەشنە لە سۆسیالیزمیان قەبووڵ نەکرد و لە هەناوی سۆسیالیزمدا بە دوای ئازادی و دێموکراسییدا دەگەڕان، کە بێ‌گومان ئەمە خەونی دوکتور قاسملووش بوو کە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ئەو وڵاتانەی کردبوو.

بەهەموو ئەو کێشە و لەمپەرانەشەوە دوکتور قاسملوو لە سەختترین قۆناغەکانی جیهانی و ناوچەیی و کوردستانی، هەم حیزبی دێموکراتی ڕێبەرایەتی کرد و هەمیش وەک کەشتیوانێکی لێزان، بزوتنەوەی کوردی لە تۆفانی ململانێی هزری و سیاسیی سەردەم بە باشی ڕێبەرایەتی کرد.

لە ئاکامدا دوکتور قاسملوو لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی (١٩٨٤ی زایینی) و لە جەریانی کۆنگرەی شەشی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی گەڵاڵەی باشووری کوردستان، خوێندنەوەی نوێی لە سۆسیالیزمی سەردەمی جیهانی دوو جەمسەری، لەژێر ناوی “کورتە باس” دەهێنێتە گۆڕێ کە تێیدا پێداچوونەوەی بە سۆسیالیزمی مەوجوددا کرد و لە بیری ستالینی دای‌ماڵی و هەروەها لە خوێندنەوەی چەپی کلاسیک جیای کردەوە. لەو خوێندنەوەیەدا بۆ سۆسیالیزم هەر چەشنە دیکتاتۆرییەتێک ڕەد دەکرێتەوە و جێگە و پێگەی ئازادی و دێموکراسی بەرز دەنرخێندرێ. ئەمە لە کاتێک‌دایە کە سۆسیالیزمی سۆڤیەت هەناسەی ئازادیی لە ڕۆژهەڵاتی ئورووپا بڕیوە و سیستمی تۆتالیتێری بەسەر ئەو کۆمەڵگەیانەی ژێردەستی خۆیدا سەپاندوە، بەهەموو ئەوانەشەوە لە کوردستان بەشێک هەر سوور بوون و هێشتاش سوورن لەسەر بە بنەماگرتنی سۆسیالیزمی ساردی شۆڕەوی.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist