• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

یادی تێرۆری د. قاسملوو لە سەروبەندی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/07/07
جۆری بابەت: سیاسی

قادر وریا

٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩، ٣١ ساڵەی تێرۆری د. قاسملووی ڕێبەر خەریکە لێمان نزیک دەبێتەوە. ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی خەساری گەورەی لەدەست دانی د. قاسملوو دەکەینەوە کە بەرەو ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەچین.

لێک‌نزیک بوونی ئەو دوو بیرەوەرییە، وامان لێ دەکا کە لە یادکردنەوەی هەر کامێکیاندا، گۆشەنیگایەکمان لە سەر ڕووداو یا بیرەوەرییەکەی دیکە بێ.

دوای قازی محەممەد، پێشەوا و دامەزرێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، هیچ ناوێکی دیکە بە ڕادەی ناوی د. قاسملوو، سێبەر و تیشک و نفووزی نەخستوەتە سەر ئەم حیزبە. هیچ ناوێکی دیکە ئەوەندە ئادرەس و ناسێنەری حیزبی دێموکرات نەبوون. هیچ کەسایەتییەکی دیکەش ئەوەندە لە بنیات‌نانەوە و زیندووکردنەوەی ئەم حیزبە و شوناس پێ‌دان و ڕەنگ‌ڕێژکردنی ڕێباز و سیاسەتەکانیدا، ڕۆڵ و کاریگەرییان نەبووە. ئەم ڕاستییانە وامان لێ دەکەن ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین، د. قاسملووی ڕێبەر، چیی لە دوای خۆی بۆ حیزبەکەی و لە ڕێگای خەبات و تێکۆشانی حیزبەکەی، بۆ نەتەوەکەی بەجێ هێشتوە و، حیزبی دێموکرات چەند توانیویەتی و چۆن دەتوانێ، هەڵگر و پارێزەری میرات و سامانێک بێ کە لەو ڕێبەرەوە بۆی ماوەتەوە؟

قسەی تێدا نییە لە یادکردنەوەی تێرۆری د. قاسملوو و هاوڕێ عەبدوڵڵا قادری ئازە‌ردا، یەکەم شت دوای ٣١ ساڵ کە هەر وا مایەی داخ و بە ئازارە، داخراویی ئەو پەروەندەیە، سەرپۆش دانانی دەوڵەتی ئوتریش لەسەر ڕاستییەکانی ئەو تاوانە تێرۆریستییە و، بەڕێوە نەچوونی حوکمی عەداڵەت لە بارەی بەڕێوەبەرانی ئەو تاوانە گەورەیەیە. بێ‌گومان هەتا ئەو پێشێل‌کردنەی حەق و دادپەروەری درێژەی هەبێ، حیزبی دێموکرات، نەتەوەی کورد و هەموو خوازیارانی عەداڵەت لە سەریانە نەحەسێنەوە و وەبیر خۆیانی بێننەوە کە پێویستە بە دوای ڕێگا و ئامرازی کاریگەر بە مەبەستی کرانەوەی ئەو پەروەندەیەدا بگەڕین. ئەو پرسیارە لە جێی خۆی‌دایە کە خاوەنانی ئەو کەیسە، حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادی‌خوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئایا بەڕاستی هەموو دەرگایەک و هەموو ڕێگایەکیان لەسەر داخراوە و هەمووانیان تاقی کردوەتەوە؟ دوای ئەو هەمووە ساڵە و ئەو هەمووە گۆڕانە کە لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا ڕوویان داوە، هێشتا هەلومەرجێکی باشتر لە سوودی ئەو کەیسە و قوربانییەکانی ئەم تێرۆرە و ڕاستی و حەق و عەداڵەت نەهاتوەتە کایەوە؟!

دووهەم خاڵ لە پێوەندی لەگەڵ تێرۆری د. قاسملوو‌دا، هەمیشە و هەموو کات جێگای سەرنج بووە، ئەوەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە لە نێو بردنی د. قاسملووی ڕێبەر چ زەبرێکی قورسی لە حیزبەکەی و لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە و ئازادی‌خوازانەی کوردستان دا و، ئەو حیزبە و ئەم بزووتنەوەیە، چەندە توانیویانە شوێنەوارە گەورە و قووڵەکانی ئەم خەسارە کەم بکەنەوە؟

ئەوە کە چەندین ساڵ دوای نەمانی ئەو ڕێبەرە، حیزبی دێموکرات سەرەڕای هاتنە کایەی زۆر فاکتەر و هەلومەرج لە بەرژەوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ئاستی ناوچەدا و، لە زیانی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، توانیویە وەک هێزێکی سەرەکی لە مەیدانی خەبات و بەربەرەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بمێنێتەوە و، کوردستان هەر وا یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی دژایەتی لەگەڵ دەسەڵاتی جەهەننەمی و دژەگەلیی ئەو ڕێژیمە بێ، دەتوانین وەک خاڵێکی جێگای شانازی بۆ درێژە دەرانی ڕێگا و ئامانجەکانی ئەو ڕێبەرە بیبینین. جگە لەمەش قاسملوو وەک ڕێبەرێک و وەک سەرچاوە و داهێنەری زۆر پرەنسیپ و باوەڕ و سیاسەت، جگە لەوەی لە نێو حیزبەکەی و درێژە دەرانی ڕێگاکەیدا کاڵ نەبووەتەوە، لە نێو نەتەوەکەشیدا زۆر زیاتر لە سەردەمی ژیانی بووە بە هێمای خەبات لە پێناوی ڕزگاریی نەتەوەیی، بووە بە ڕەمزێکی خۆشەویست لە پانتایی کوردستاندا کە چین و توێژی جۆراوجۆر شانازی بە ئامانجەکان و ڕێگا و ڕێبازەکەیەوە دەکەن و لێی کۆ دەبنەوە. زێدەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێین ئەو ڕێبەرە شەهیدە هاوکات هەم وەک هێمای سەرکردەیەکی سەرکەوتوو و لێ‌هاتووی فکری، سیاسی، دیپلۆماسی و مەیدانیی خەباتی ڕزگاری‌خوازانەی نەتەوەکەی لە سەردەمی ژیانیدا چاوی لێ دەکرێ، هەم وەک ڕەمزی مەزڵوومییەت و غەدر لێ‌کراویی نەتەوەیەک کە تەنانەت ئەو کاتەش کە ڕێگای دانوستان و ئاشتی بۆ چارەسەری پرسە نەتەوەییە ڕەواکەی هەڵ‌دەبژێرێ، بە تێرۆر و کوشتن بەرەو ڕووی دەبنەوە.

بەڵام حیزبێک کە قاسملوو چەندین ساڵ بەو پەڕی لێ‌وەشاوەییەوە، ڕێبەریی کرد و توانی لە ئاستی کوردستان، ئێران و لە گۆڕەپان و لە کۆڕ و کۆمەڵی نێودەوڵەتییدا، جێگە و پێگەیەکی بێ‌ڕکەبەر و دیاری بۆ دابین بکا، ٣١ ساڵ دوای شەهید بوونی ئەو ڕێبەرە، نەی‌توانیوە جێگای بەتاڵی ئەو لە ڕێبەریی خۆیدا پڕ بکاتەوە. جگە لەمەش لە ئەنجامی ناکۆکییە نێوخۆییەکانیدا، ئەوە بۆ ١٥ ساڵ دەچێ بووە بە دوو لەت. ڕێڕەوانی ئەو ڕێبەرە شەهیدە لە کاتێکدا بەرەو ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەیان دەچن کە هێشتا نەیان‌توانیوە ئەم دۆخە چارەسەر بکەن و حیزبی دێموکرات بکەنەوە بە یەک. ناکرێ خۆ لە داننان بەم ڕاستییەدا ببوێرین کە دوو کەرت‌ بوونی حیزبی دێموکرات، کاریگەریی نەرێنیی حاشا لێ‌نەکراوی لەسەر هیوای خەڵکی کوردستان بەو حیزبە هەبووە. هیچ کەس گومانی لەوەدا نییە کە بەبێ یەک‌بوونەوەی حیزبی دێموکرات و لە ئەگەری درێژەکێشانی ئەم دۆخەی ئێستا، میراتی قاسملوو و بەرهەمی ٧٥ ساڵ خەبات و قوربانی دانی هەزاران تێکۆشەری ئەم ڕێگا پڕ سەروەرییە، پتر بەرەو ڕووی لاواز بوون و مەترسی و هەڕەشەی جۆراوجۆر دەبێتەوە.

ئەم ڕاستییانە بەم ئاکامەمان دەگەیەنن کە باشترین وەفاداری لە ئاست ڕێبەری شەهید د. قاسملوو لە ٣١ ساڵەی شەهید بوونیدا، هەروەها باشترین خاوەنداریەتی لە بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی پڕ لە قوربانی دانی سەرجەم شەهیدان و نەمرانی ئەم مێژووە ٧٥ ساڵەیە، هەر لە پێشەوا قازی محەممەدی دامەزرێنەری حیزبی دێموکراتەوە تا دەگاتە نوێترین شەهیدانی ئەم قوتابخانەیە، بریتییە لە زاڵ‌بوون و سەرکەوتن بەسەر لێک‌دابڕان و پەرتەوازەیی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات. بریتییە لە ئامادەکردنی حیزبی دێموکراتی خاوەن مێژوویەکی پڕشنگدار بۆ جێ‌بەجێ‌کردنی ئەرکە گەورە و گرانەکانی لە قۆناغەکانی لێرە بەدواوەی خەباتدا، بریتییە لە گەڕاندنەوە و ژیاندنەوەی هیوا بۆ خەڵکی کوردستان و شەرمەزار نەبوون و سەربەرزبوون لە ئاست ڕابردوو و داهاتوو.

 

***

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist