• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

“پاراستنی چیا، تەنیا دۆستی کوردەکان”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/30
جۆری بابەت: سیاسی

مووسا باباخانی

وتەیەکی ئاشنا بۆ تاکی کورد هێندە ئاشنا کە لە مێژووی کورددا بووە بە کولتوور، واتە “تەنیا چیاکان دۆستی کوردەکانن”

ئەم وتەیە کە ئێستا بووە بە کولتوور و لە ئەدەبیاتی سیاسی و شۆڕشگێڕانەی بزاڤی کوردستان، هۆکار و بەگراوەندی مێژوویی تایبەت بەخۆی هەیە.

لەو کاتەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت کە وڵاتانی داگیرکەر لەنێو بردنی کوردیان کردوە بە سیاسەتی فەرمیی خۆیان، ئەوە چیا و دارستانەکانی کوردستانن کە مان و مەوجوودیەتی کوردیان پاراستوە.

ئەگەر داگیرکەران بەشێکی بەرچاو لە داهاتی وڵاتیان بۆ سڕینەوەی بزووتنەوەی کورد خەرجی هێزی سەربازیی پۆشتە کردوە، ئەوە چیا و دارستانەکانی کوردستانیش هێزی پێشمەرگە و نیشتمان‌پەروەرییان پەروەردە کردوە.

ئێستاش و لەم قوناغە لە سیاسەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر نیشتمانی کورد هەر سیاسەتەکەی جارانە، واتە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لە نێوبردنی چەمکی کوردایەتی دەدەن.

لەنێوبردنی چەمکی کوردایەتی لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە تەنیا بە شەڕ لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵات سنووردار نەکراوە، بەڵکوو هەر تاکێکی کورد کە دڵسۆزی بۆ خەڵک و خاکی کوردستان بکا لە ڕوانگەی ڕێژیمەوە تاوانبارە و تەنیا کاتی سزادانی جیاوازە!

کاتێک کورد لە ئێران وەها دوژمنێکی هەیە بێ‌گومان پێویست دەکا چالاکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەی خۆڕسک و خۆبەڕێوەبەر لەگەڵ قەیرانەکان بەرەوڕوو ببنەوە.

ئەو خۆبەڕێوەبەرییە چۆن و بۆچی پێک‌ هاتوە؟

لە دنیای ئازاد و دێموکراتیک، گرینگترین ئەرکی وڵاتان و حکوومەتەکان گرینگی دان بە ژیانی خەڵك و پاراستنیی نیشتمانەکەیانە، چونکە ڕێز لە خەڵک و خاک لای ئەو حکوومەتانە وەک بەها و مۆراڵ وایە.

بەڵام لە ڕێژیمێکی ستەمکاری وەک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێچەوانەی عورف و عادەتی دنیای ئازادە.

لەو وتارە هەوڵ دەدرێ ئاماژە بەچەند ڕووداوی سروشتی بکرێ، وەک بوومەلەرزەی کرماشان، هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی ژینگەی کوردستان، هەرچەند ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان بەردەوام گومانی ئەوەی لەسەر بووە کە دەستی سپای پاسدارانی تێدا بێت.

بوومەلەرزەی چەند ساڵ لەمەو پێشی کرماشان و ئامادە نەبوونی  حکوومەت لەو ناوچەیە بۆ یارمەتی دانی خەڵکی لێقەوماو کە زەرەر و زیانی گیانییان بەرکەوتبوو، نیشانەی نابەرپرسایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

لە وەها حاڵەتێکدا سروشتییە ئەو ناوچەیەی تووشی بەڵای سروشتی بووە بڕیار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بدا یان بە واتایەکی دیکە دوو هزر لە بەرامبەر یەک ڕاوەستن.

١- کۆماری ئیسلامی و هەڵوێستی نابەرپرسانە

٢- بەرپرسایەتیی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات بە تایبەت چالاکانی مەدەنی

خامنەیی لە سەردانی بۆ ناوچەی بوومەلەرزە لێدراوی سەرپێڵی زەهاو زۆر بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە خەڵک نابێ چاوەڕوانی یارمەتی  و هاوکاری دەوڵەت بن کەچی هەر خامنەیی و بەرپرسانی دیکەی ڕێژیم بەشانازییەوە باسی خزمەتگوزاریی کۆماری ئیسلامی بۆ سووریە و لوبنان دەکەن.

ئەوە تەنیا وەک وتەیەکی ئاسایی و ڕۆژانەی خامنەیی نابێ ڕاڤە بکرێ، بەڵکوو سیاسەتی فەرمیی ڕێژیمە و لە لایەن کەسی یەکەمی ئەو حکوومەتە ئەو وتە نابەرپرسانە کوتراوە، واتە هەڵوێستی فەرمیی ڕێژیم.

 

بەرپرسایەتیی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ” پارێزەرانی نیشتمان”

کاتێک دەکوترێ خەبات و مافویستی بووە بە بەشێک لە کەسایەتیی تاکی کورد، ئەو تایبەتمەندییە زیاتر و باشتر لەکاتی نائاسایی تا ئێستاشی لەگەڵ  بێت خۆی نواندوە.

خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو بە گشتی لە هاوکاری و یارمەتیی ڕێژیم بێ‌هیوا بوون، بەڵام لەو قۆناغە هەستیان بە تەنیایی نەکرد چونکە لەهەموو شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکانی مەدەنی یان “پارێزەرانی نیشتمان” بە هەوڵ و ماندوونەبوونی خۆیان بەردەوام هاوکاری و یارمەتیی خەڵکی لێ‌قەوماویان داوە.

نموونەی دیکە دەکرێ ئاماژە بە هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین کە چالاکانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چ ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە ئاگاهی دان بە خەڵک لەسەر ئەو ڤایرۆسە و هەروەها پاراستنی هاووڵاتییان لە تووش نەبوون بەو ڤایرۆسە.

پارێزەرانی نیشتمان و بەربەرەکانی لەگەڵ ئاگر

بۆ ماوەی چەند ساڵ دەبێ کە دارستان و کوێستانەکانی کوردستان تووشی سووتان دەبن و تا ئێستا وەک خەساری ژینگە چەندین شوێنی سەر سەوزی نیشتمان خەساریان لێ‌کەوتوە، هەرچەند ئەویش بەردەوام وەک گومانێک لەسەر پیلانەکانی دیکەی سپای پاسداران لە کوردستان لە قەڵەم دەدرێ.

لە کاتی ئاگر کەوتنەوە یان ئاگردانی ژینگەی کوردستان، نە تەنیا کۆماری ئیسلامی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی نەداوە بەڵکوو کەرەستەی پێویستیشی بە خەڵک و چالاکانی مەدەنی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەداوە.

لەوانەش گرینگتر، دام و دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم کێشە و ئاستەنگیشیان بۆ چالاکانی مەدەنی کە بە  تێچووی خۆیان ویستوویانە پێش بە خەساری زیاتری ژینگەی کوردستان بگرن، دروست کردوە و وەک پرسێکی ئەمنییەتی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەو چالاکانە کردوە. تەنانەت ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش دەستی لە تێداچوونی چەند چالاکی ژینگەپارێزدا بووە.

لە وەها حاڵەتێک کە ڕێژیم و ئۆرگانە پێوەندیدارەکانی، گۆڕەپانی خزمەت کردن بە جێ دەهێڵن، چالاکانی مەدەنی یان پارێزەرانی نیشتمان ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقی خۆیان بەجێ دەگەیەنن، هەر بۆیە ڕەوایە کە بڵێین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبەرییەکی ڕانەگەیەندراو هەیە.

ڕۆژی ٨ی پووشپەڕی ئەم مانگە، پارێزەرانی نیشتمان واتە چەند ژینگە پارێزێکی ئەنجومەنی “ژیوا”ی پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “بووزین” و “مەرەخێڵ” بۆ پێش گرتن لە سووتانی زیاتری دارستانەکان بە ئاگری ئەو جارەی ژینگەی کوردستان جەستەی خۆیشیان لە ئاگردا سووتا.

تا کاتی نووسینی ئەم وتارە، جۆری مردنی ئەو سێ ژینگەپارێزەش گومانی لەسەرە کە دەستی سپای پاسدارانی تێدا بێت.

ئەگەر پێشمەرگە لە چیا و دارستانەکان بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤی کورد گیانی خۆی فیدا دەکا و خەڵکیش خاوەنداریەتی لێ‌دەکەن، ئەوە خەڵكی کوردپەروەری پاوە بە کوتنی ” شەهید نامرێ” ڕێزیان لە شەهیدانی ڕێگەی پاراستنی ژینگەی کوردستان، گرت.

پێشمەرگە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان، چیا و دارستانەکان دەکاتە سەنگەر، پارێزەرانی نیشتمانیش بۆ پاراستنی پێشمەرگەی کوردستان، گیانی خۆیان فیدای پاراستنی ژینگەی نیشتمان دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist