دەبێ هه‌میشه و له هه‌ر شوێنێکدا، له کوردستانی سه‌ربه‌خۆدا، له کوردستانی فیدرالدا و له کوردستانی ئازاد‌دا دژ به گشت روخسارێکی تۆتالیتاریستانه‌بین. هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێکدا، له ناو خێزاندا، له ناو کۆمه‌ڵگادا، له ناو داموو ده‌زگاکانی حکوومەتدا دژ به هەموو هزرێکی دیکتاتۆرانەو تاک پەرستانەبین و هەروەها دژ به هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی نادێموکراتیانەبین.
چونکە خه‌باتی ئێمه ته‌نیا بۆ کوردستانێکی ئازاد نییه، به‌ڵکو بۆ کوردستانێکیشه که تیایادا رێز له که‌سایه‌تیەکان و تاکەکان بگیرێت، رێز له ئازادیی بگیرێت، رێز له دیموکراسی بگیرێت، رێز له مافی یەکسانی ژن و پیاو بگیرێت، رێز له ده‌سه‌ڵاتی یاسا بگیرێت، رێز له مافه‌کانی مرۆڤ بگیرێت.
خه‌باتی ئێمه بۆ تاکێکی کوردستانیی و کۆمه‌ڵگایه‌که که باوه‌ڕی به ئازادیی، پلورالیزم، نه‌مانی چه‌وساندنه‌وه، یەکسانی، دڵفراوانیی، دادپەروەری، هاوکاریی، و هۆشمه‌ندیی نه‌ته‌وه پارێزی هه‌بێت.
کۆمه‌ڵگای سه‌رکه‌وتوو، کۆمه‌ڵگای یاسایه دەبێ یاسا سەروەر بێ. کۆمه‌ڵگایه‌که که تیایادا یاسا و داموده‌زگای ده‌ستووریی بەتەواوی سەروەر و سەربەخۆبێ. بەڵێ سەر بەخۆ بە مانای وشە…
ده‌وڵه‌تی باش ئه‌و ده‌وڵه‌تی یاسایه‌یه، که زامنی دادپه‌روه‌ریی، و یه‌کسانیە بۆ گشت ئه‌ندامه‌کانی کۆمەڵگاکەی بە بی جیاوازی. ده‌وڵه‌تی چاک ده‌وڵه‌تی داموده‌زگای هه‌ڵبژێردراو و ده‌ستورییه، که لە به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان تیایادا له‌سه‌روی هەمووبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کی دیکە دایه کە
حوکمی باش، له هەموو به‌شه‌کانی بڕیاروه‌رگرتن و ئه‌نجامداندا، نه‌ک وه‌ک سێبه‌رێکی بی ره‌گ و روو بەڵکو وەک حاکمێکی دیموکرات و یاسا سەروەر بێ.
دیموکراتیەت فه‌رزده‌کات که هه‌میشه راپرسی به‌گەل بکرێت.
دیموکراتیه‌ت رێنادات که بڕیار له‌سه‌ره‌وه وه‌ک ئایه‌ت فەرز بکرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه بڕیاروه‌رگرتن و حوکم کردن هه‌میشه له خواره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت.
هیچ پێشکه‌وتنێکی ژیاریی دروست نایه‌ته دی بێ به‌شداری چالاکانه‌ی میلله‌ت له پرۆسه‌ی دروستکردندا به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه، واته، نه‌خشه‌کیشان، جێبه‌جێکردن، چاودێری و به‌رده‌وامیبوون.
سوودوه‌رگرتن له گۆڕانی مێژوویی پێویستی به بڕیاری مێژووییه. پێویستی به هه‌نگاوی مێژووییه
باری ئە‌مڕۆی کوردستان ماف به گەلی کوردستان و رۆشه‌نبیری کوردستانی ده‌دات که به‌خۆی ڕابگات و ریزه‌کانی رێک بخاته‌وه و له پێناوی سه‌ربەخۆیی گشت کوردستان، و مۆدێرنکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی کوردستان ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ پێشکه‌شکات و هه‌ڵبژێرێت.
.