تاوان کرده‌وه‌یه‌که به هۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا رووده‌دا و وه‌ک نه‌خۆشییەک وایه که هه‌ر کاتێک رووده‌دا زیان به کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یێنێ و له به‌رامبه‌ردا کۆمه‌ڵگاش ئه‌و مافه به خۆی ده‌دا که تاوانبار ده‌سبه‌سه‌ر بکا و سزای بدا. به‌ڵام له دنیای ئێستادا ناتوانی هه‌ر له‌گه‌ڵ روودانی تاوان، تاوانبار کراو سزا بده‌ی، چونکه ده‌رکه‌وتنی هۆکار و بکه‌ری تاوان پێویست به لێکۆلینه‌وه و وه‌دواکه‌وتنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌یه. واته بۆ ئه‌وه پێشگیری له تاوان و تاوانکاری بکرێ پێویسته کۆمه‌ڵێک رێکاری تایبه‌تی ڕه‌چاو بکرێ که کۆی ئه‌و رێکارانه پێیان ده‌گوترێ «رێبازی دادپرسی سزادان». ئامانج له به‌رێوه‌بردنی ئه‌و رێکارانه بۆ ئه‌وه‌یه که پێشگیری بکرێ له‌وه‌ی که که‌سانی بێ‌تاوان تووشی لێکۆڵینه‌وه‌و سزادان بن و له هه‌مان کات‌دا زه‌مانه‌تی به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران ده‌کا. گرینگی «رێبازی دادرسی سزادان» به‌و ڕاده‌یه‌یە پێوانه‌یه‌که بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاده‌ی رێزدانان بۆ پاراستنی ماف و ئازادی‌یه تاکه‌که‌سییه‌کان له هه‌روڵاتێک‌دا.
دوای رووخانی رژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی یه‌کێک له‌و مافانه‌ی که سرنجی پێ نه‌درا و بێ بایه‌خ کرا مافی دادپرسییه‌کی دادپه‌روه‌رانه بوو، چونکه ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ترس و تۆقاندن، خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا بسه‌پێنن ده‌بوایه له رێکاره‌کانی دادپرسی سزادان خۆ ده‌رباز بکه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دادگاکانی شۆڕ‌شیان دامه‌زراند.
ساختار و پێکهاته‌ی ئه‌و دادگایانه له‌سه‌ر پایه و ئه‌ساسی نیزامی قه‌زایی ئیسلامی دامه‌زرابوو که له چه‌ند ئه‌سڵێکی بنه‌ڕه‌تی پێڕه‌ویان ده‌کرد وه‌ک «وحدت قاضی» واته پێکهاته‌ی دادگا له یه‌ک قازی ده‌بێ و»یه‌ک قۆناغی دادگا « واته هه‌ر له‌و دادگایه دا حوکمی ده‌رچوو له‌لایەن قازی‌یه‌وه ده‌ره‌جه‌ی ئیجرایی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ. به‌و جۆره حوکمی دادگای شۆڕش کە به هۆی حاکمی شه‌رعه‌وه ده‌رده‌چوو، به هیچ جۆر پێویستی به پێداچونه‌وه‌ی دووباره به حوکم و چاوه‌دێری دیوانی به‌رزی وڵات تێیدا بوونی نه‌بوو. به‌و شێوه‌یه نیزامی دادپرسی کۆماری ئیسلامی هه‌تا ئیستا درێژەی به حه‌یاتی خۆی داوه. که‌وابوو به تێروانینێکی ساکار بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که مه‌ودایه‌کی زۆر له نێوان «رێبازی دادپرسی سزادان» له ئێران له‌گه‌ڵ پێوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دادپرسی هه‌یه و ده‌توانین به ڕاشکاوی بڵێن رێبازی دادپرسی کۆماری ئیسلامی به‌ستێنی زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی پێشێل کرانی مافی مرۆڤە. ئه‌گه‌ر له روانگەیەکی دیکه‌شه‌وه بۆی بڕوانین ده‌بینین له‌گه‌ڵ به‌شی سێهه‌م له یاساکانی بنه‌ڕه‌تی ئێران که باسی مافی گه‌ل ده‌کا و به روونی له‌گه‌ڵ ئه‌سله‌کانی 22 و 23 و 36 که باس له شێوه‌ی هەلس وکەوت لەگەل مافی تاک ده‌کا له ناته‌بایی دایه.
به پێی هه‌موو رێوشوێنه یاساییه‌کان هه‌ر که‌س ده‌سبه‌سه‌رده‌کرێ ده‌بێ به زووترین کات بزانێ بۆ ده‌سبه‌سه‌رکراوه ولە هەمان کات‌دا ئازاد بێ په‌یوه‌ندی به پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه بکا و بنه‌ماڵه‌که‌ی له ده‌سبه‌سه‌رکرانی خۆی ئاگادار بکاته‌وه. چونکه ئه‌و رێکارانه وه‌ک زه‌مانه‌ت وایه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک بێ سه‌رشوێن نه‌کرێ و رێگری بکرێ له کردارێک که له سه‌ره‌وه‌ی قانوون بێت، به‌ڵام به پیچه‌وانه‌وه له کۆماری ئیسلامی و له ماوه‌ی ئه‌و 37 ساڵه زۆرن ئه‌وانه‌ی که دەسبه‌سه‌رکراون به‌ڵام نازانن بۆ گیراون، یا بێ سه‌روشوێن کراون و بنه‌ماڵه‌که‌یان به شوێن و مه‌کانیان نازانن.
له روانگه‌ی په‌یماننامه نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێوه‌ندیدار به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه بێجگه له‌وه که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد پێویسته که‌سێک که ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ، له دادگایه‌کی ئاشکرا و سه‌ربه‌خۆدا دادگایی بکرێ، به پێی ماده‌ی 14ی په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی هه‌ر تاکێک مافی خۆیه‌تی په‌روه‌نده‌که‌ی له دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ر ئاشکرا و سه‌ربه‌خۆ و بێ لایەن‌دا پێڕاگه‌یشتنی بۆ بکرێ، به‌ڵام دادگاکانی ئێران به تایبه‌تی له تاوانه ئه‌منیه‌تییه‌کاندا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه که ئێران خۆشی ئیمزای کردوه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. به پێی ماده‌ی 9ی یاسای مه‌ده‌نی ئێران ته‌واوی ئه‌و په‌یماننامه و رێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که ئێران ئیمزای کردون له نێوخۆی ئێران‌دا حوکمی قانون وه‌رده‌گرن و کۆماری ئیسلامی ده‌بێ پێیان پابه‌ند بێ، به‌ڵام ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی نه‌ک به‌و یاسایانه پابه‌ند نین، به‌ڵکوو رۆژ به رۆژ زیاتر یاسا ”نه‌نووسراوه”کانی خۆیان له سه‌ر گیراو و ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کاندا پیاده ده‌که‌ن. که‌سانێک له چینی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵگا وه‌ک روناکبیر و شاعیر و نه‌قاش و هونه‌رمه‌ند و… به تاوانی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن و ته‌نانه‌ت به بیانۆی شه‌رعی و ئه‌منیه‌تی ده‌چنه نێو ژیانی شه‌خسی که‌سه‌کان و زۆر جاران قازی و لێکۆله‌ره‌وه‌کان له سه‌ر مافی شه‌خسی که‌سه‌کان بڕیار ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه رازی بێ یا سکالای له سه‌ر که‌س هه‌بێ، بۆ نموونه: نوێترین شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌یه کە خانمه هونه‌رمه‌ندێکی کاریکاتۆریست بەتاوانی بێ حوڕمه‌تی به کاربه‌ده‌ستانی به‌رزی کۆماری ئیسلامی ده‌گیرێ و له ڕه‌وتی دادگادا په‌روه‌نده‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ ساز ده‌که‌ن که گۆیا پێوه‌ندی نامه‌شروعی له گه‌ڵ پارێزه‌ره‌که‌ی‌دا هه‌یه بەو بەڵگەیە کە دەستی لەناو دەستی پارێزه‌رەکەی ناوە، حاکم بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێ که هیچ پێوه‌ندییه‌کی ناشه‌رعێ ئه‌نجام نه‌داوه، حوکمی کردوه له رێگای دوکتوری تایبه‌ته‌وه له کچێنی ئه‌و خانمه خاترجه‌م بن، له‌حاله‌تێکدا به پێی هه‌موو یاسا نووسراوه‌کانی سه‌رزه‌وی لێکۆلینه‌وه و سکالا ده‌ربرێن له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا مافی ئه‌و خانمه و بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی نه‌ک که‌س یان کەسانی دیکه.
بە پێی قانون داواکاری گشتی یا حاکم کاتێک ده‌توانێ سکالا له سه‌ر که‌س یان که‌سانێک تۆمار بکا که زیانیان به مافی گشتی گه‌یاندبێ، ئه‌وه له حالێک‌دایه که داواکاری گشتی ده‌زگای قه‌زایی ئێران له سه‌ر زۆر په‌روه‌نده که زیانیان به کۆمه‌ڵگای ئێران گه‌یاندووه خۆی گێل کردووه و به سه‌ریان‌دا تێپه‌ر بووه. بۆ نموونه: قازی مورته‌زه‌وی که ئاخرین پۆستی جێگری دادستانی ده‌زگای قه‌زایی ئێران بوو، تاوانباره به چه‌ندین تاوانی کوشتن و له نێوبردن و گه‌نده‌ڵی ماڵی، به‌ڵام دادگا به سه‌ری‌دا تێپه‌ر ده‌بێ و به زیندانێکی که‌م ماوه و جه‌ریمه‌یه‌کی که‌می ماڵی مه‌حکووم ده‌کرێ. کە چی هەر لەو دادگایانەدا رۆژانە لاوانی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان ته‌نیا به تاوانی ئه‌وه که داواکارن وه‌ک مرۆڤ بژین، بێ بەزەیانە به ئێعدام مه‌حکوم ده‌کرێن.
بۆیە لە ئاکامدا بۆمان دەر دەکەوی که دادگاکانی ئێران له سه‌ر پێویستی ئه‌منیه‌تی و پارێزگاری له کۆماری ئیسلامی دامه‌زراون، نه‌ک بۆ پارێزگاری له ماف و که‌ڕامه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران، چونکه له‌و دادگایانه‌دا به هیچ جۆر مافی تاوانبارکراو ناپارێزرێ و ئه‌ساسی ئه‌و دادگایانه له سه‌ر تاوانبارکردنی ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کانه‌وه دامه‌زراوه، له حالێک‌دا به پێی پێوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دابین‌کردن و ڕه‌چاوکردنی مافی تاوانباران له کاتی دادگایی کردن‌دا پایه‌و ئه‌ساسی مه‌شروعییه‌ت دانه به هه‌ر حوکم و بڕیارێکی قه‌زایی که له لایه‌ن قازی دادگاوه ده‌رده‌چێ.
له کۆتایی‌دا ده‌توانین به ڕاشکاوی بلێین که پێکهاتنی دادگاکانی شۆرش به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێساکانی باو له ئێران‌دایەو، له هیچ جێگایه‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامیش‌دا باس لە پێکهاتەو، ئەرکی دادگاکانی شۆرش نه‌کراوه که ئه‌وه خۆی ئیراده و نوقسانێکی قانوونییه له ڕه‌وتی دادپرسی و دادوه‌ری لە نیزامی قانونی ئێران‌دا..
لە ژماره ٦٦٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه