هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌جلیس رۆڵێکی وای له پرۆسه‌ی دانوستانه ناوکییه‌کاندا نه‌بوو. دوای نیهایی کرانی به‌رجام له لایه‌ن ئێران و وڵاتانی 5+1ه‌وه، باسگه‌لێکی زۆر سه‌باره‌ت به رۆڵ و پێگه‌ی مه‌جلیس له په‌سندکرانی به‌رجام دا هاته‌ئاراوه. سه‌ره‌ڕای داخوازی و پێداگریی راستی توندئاژۆ و به‌ره‌ی پایداری له مه‌جلیس دا، ده‌وڵه‌ت ئاماده نه‌بوو که به‌رجام له دووتوێی پرۆژه‌یاسایه‌ک پێشکه‌شی مه‌جلیس بکا. سه‌ره‌نجام دوای قسه‌کانی خامنه‌یی سه‌باره‌ت به تاووتوێ کردنی به‌رجام له شوێنه یاساییه‌کاندا، کۆمیسیۆنێکی تایبه‌تی بۆ تاووتوێ کردنی به‌رجام له لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه پێکهات که زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له ئوسوولگه‌را توندئاژۆکان پێک ده‌هات. شێوه‌ی کاری ئه‌و کۆمیسیۆنه و بانگهێشت کردنی شاره‌زایانی پێوه‌ندیدار و به‌رپرسانی پێشوو و ئێستای که‌یسی ناو‌کی، چۆنیه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی باسه‌کانی ئه‌و کۆمیسیۆنه له لایه‌ن ده‌نگ و ره‌نگه‌وه و، چۆنیه‌تی ئاماده کردنی راپۆرتی ئه‌و کۆمیسیۆنه مقۆمقۆ و موناقشه‌ی زۆری لێ که‌وته‌وه. سه‌ره‌ڕای زیاتر له ٤٠ رۆژ کاری به‌رده‌وام، راپۆرتی کۆمیسیۆنی تایبه‌تی به‌رجام نه‌بوو به بنه‌مای بڕیاردانی مه‌جلیس. سه‌ره‌نجام گه‌ڵاڵه‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام که له لایه‌ن کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیس ئاماده کرابوو به په‌سندی مه‌جلیس گه‌یشت و دوای ته‌ییدی شۆرای نیگابانیش به ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌نرا و به‌م شێویه دوای 2-3 مانگ کیشمه‌کێشی لایه‌نگران و دژبه‌رانی به‌رجام، به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئیجازه‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام به ده‌وڵه‌ت درا. له‌م باره‌وه پێویسته بگوترێ که:
1ــ قبووڵ کردنی به‌رجام له لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌و واتایه بوو که پێشتر به په‌سه‌ندی بنیاته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کۆماری ئیسلامی گه‌یشتووه و ئه‌وه‌ی دواتر له چوارچێوه‌ی کۆمیسیۆنی تایبه‌تی به‌رجام له مه‌جلیس دا دیتمان، زیاتر رواله‌ت سازی و شانۆسازییهک بوو بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا له تاووتوێ کردنی به‌رجام دا و هه‌وڵێک بوو بۆ رازی کردنی دژبه‌رانی به‌رجام به تایبه‌ت له مه‌جلیس دا.
2ــ دوای نیهایی کرانی به‌رجام له مانگی پووشپه‌ڕ دا، خامنه‌یی وریایی دا که به‌رجام نه‌بێته هۆی دروست بوونی دووبه‌ره‌کی و دووده‌سته‌یی له سیستم دا. خامنه‌یی و به‌رپرسانی پله‌به‌رزی کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که ئامانجی ئه‌مریکا له قۆناغی دوای به‌رجام ئه‌وه‌یه که له نێو سیستم دا دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن و له رێگه‌گه‌لی جۆراوجۆره له ده‌زگا بڕیارساز و بڕیارده‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی دا نفووز بکه‌ن. ئامانجی ده‌زگای رێبه‌ریی ئه‌وه بوو که له چوارچێوه‌یه‌کی مودیرییه‌ت کراودا به‌رجام له مه‌جلیس دا تاووتوێ بکرێ و به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی 3 مانگه بۆ راگه‌یاندن و په‌سندی به‌رجام، مه‌جلیس له دووتوێی په‌سندکراوێک دا به شێوه‌یه‌کی یاسایی ئیجازه‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام ده‌ربکا. له راستیدا کاری مه‌جلیس ره‌هه‌ندێکی رواڵه‌تی هه‌بوو. به‌و پێیه مه‌جلیس نه‌ده‌بوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بجووڵێته‌وه و به درێژکردنه‌وه‌ی ره‌وتی تاووتوێ کردنی به‌رجام، هه‌ڵوێستێکی پێچه‌وانه‌ی سه‌رووی سیستم بگرێ و به‌رجام ره‌د بکاته‌وه.
یه‌که‌م: ئه‌وه‌ی که کۆمیسیۆنی تایبه‌تی به‌رجام ئاماده کردن و پێشکه‌ش کردنی راپۆرته‌که‌ی وهدوادهخست. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ی عه‌لی لاریجانی به‌ره‌وڕوو ده‌بێ و وه‌ک ده‌گوترێ دوای چه‌ندین جار وریاکردنه‌وه‌ی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیس، سه‌ره‌نجام کۆمیسیۆنی تایبه‌تی به‌رجام راپۆرته‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کا که وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا ته‌نیا وه‌ک به‌یاننامه‌یه‌کی لێهات و نه‌بوو به بنه‌مای کاری مه‌جلیس.
دووه‌م: دوای په‌سندکرانی «کلیات»ی گه‌ڵاڵه‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام، توندئاژۆکان ده‌یانویست به خستنه رووی پێشنیارگه‌لی زۆر، که خۆی له ٢٠٠ پێشنیار ده‌دا، ره‌وتی په‌سندکرانی ورده‌کارییه‌کانی درێژ بکه‌نه‌وه و له راستیدا رێ له په‌سند کرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه لانیکه‌م له واده‌ی خۆیدا بگرن. ئه‌وان ده‌یانویست به لاسایی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا و به ره‌چاوکردنی «فیلی باستێر» له چه‌شنی ئێرانییه‌که‌ی! ده‌نگدان له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌که په‌ک بخه‌ن که به گه‌یشتنی په‌یامێک له لایه‌ن نووسینگه‌ی رێبه‌رییه‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ده‌بێ گه‌ڵاڵه‌که به گۆڕانکارییه‌کی زۆر که‌م په‌سند بکرێ، ئه‌و تاکتیکه‌ی دژبه‌رانی به‌رجام پووچه‌ڵ کرایه‌وه. ئه‌وه بوو ورده‌کارییه‌کانی گه‌ڵاڵه‌که له ماوه‌ی که‌متر له ٢٠ خوله‌ک دا! به په‌سندی مه‌جلیس گه‌یشت و رۆژی دواییش زۆر به خێرایی له لایه‌ن شۆرای نیگابانه‌وه ته‌یید کرا. «کلیات»ی گه‌ڵاڵه‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام به ١٣٩ ده‌نگی موافیق و ١٠٠ ده‌نگی دژبه‌ر به په‌سه‌ند گه‌یشت، له حاڵێکدا ورده‌کارییه‌کانی به ١٦١ ده‌نگی موافیق و ٥٩ ده‌نگی دژبه‌ر په‌سند ده‌کرێ. که‌م بوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ده‌نگی دژبه‌ران و زوو تهییدکرانی گه‌ڵاڵه‌که له لایه‌ن شۆرای نیگابانه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه که سیستم نه‌یده‌ویست له‌مه زیاتر ره‌وتی تاووتوێ و په‌سند کردنی گه‌ڵاڵه‌ی جێبه‌جێ کردنی به‌رجام درێژ بێته‌وه و له‌وه زیاتر دووبه‌ره‌کی لایه‌نگران و دژبه‌رانی به‌رجام قووڵ بێته‌وه و درێژه بکیشێ. قسه‌کانی ئه‌حمه‌دی جه‌ننه‌تی له وتاردانی نوێژی هه‌ینی تاران دا که ده‌ڵێ به‌رجام ته‌واو بوو و نابێ له کۆبوونه‌وه گشتییه‌کاندا باسی لێ بکرێ، په‌یامێکه بۆ تهندئاژۆکان که کۆتایی به دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ به‌رجام بێنن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که به‌رجام به پێی بڕیاری سیستم قبووڵ کراوه و جێبه‌جێش ده‌کرێ. هه‌روه‌ها سه‌لمێنه‌ری ئه‌و حوکمه حکومهتییهیه که به شێوه‌یه‌کی ناڕوون به مه‌جلیس راگه‌یه‌ندرا که ده‌بێ پرسی به‌رجام کۆبکرێته‌وه.
شانۆکه له‌وه‌دایه که له جێ‌دا نه‌ده‌بوو مه‌جلیس به ده‌رکردنی یاسایه‌ک رێ له جێبه‌جێ بوونی به‌رجام بگرێ و زێده له‌وه‌ش به حوکمێکی حکومه‌تی که له راگه‌یاندنی ئاشکرای،خۆیان بوراد، له ماوه‌ی که‌متر له ٢٠ خوله‌ک دا رۆڵی رواڵه‌تی و له‌پێشدا دیاریکراوی مه‌جلیس کۆتایی هات.
لە ژماره ٦٦٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه