راپۆرته‌كانی كۆچكردنی ئێرانییه‌كان زیاتر قسه‌كردن بووه له سه‌ر كۆچی نوخبه‌و بژارده‌ی ئێرانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات به جۆریك كه بانكی نێوده‌وله‌تی جیهانی له تازه‌ترین راپۆرت دا دەڵێت: ئێران له نێوان (٩١) وڵاتی جیهان كه تێیاندا كۆچ بووه‌ته دیارده، پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه. به پێی ئاماره‌كان سالانه (١٥٠) هه‌زار ده‌رچووی زانكۆكان ئێران به جێ ده‌هێڵن.
ئه‌مه ته‌نیا ئاماری ناره‌سمی كۆچی نوخبه‌و بژارده‌ی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ ئۆروپا‌و ئا‌مریكا كه بیگۆمان ئه‌م كۆچه له سه‌ر ئاستی هاوڵاتی، ریژه‌یه‌كی به‌رچاوتر تۆمار ده‌كات. دۆخی شپرزه‌ی ئابووری، بیكاری، قه‌یرانی سیاسی‌و له كوردستانیش دا جگه له هوكاره هاوبه‌شه‌كانی كۆچ له ئێران، هه‌ڵاواردنی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ڵاواردنی ئایینی‌و ئابووری‌و روانگه‌ی ئه‌منییه‌تی بۆ كوردستان، پرسی كۆچی كردوه به پرس‌و خواسێكی هه‌میشه‌یی.
ئه‌گه‌رچی ئامارێكی ره‌سمی له سه‌ر كۆچ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌ر ده‌ستدا نیه، بەڵام كۆچی سیاسی له رۆژهه‌لاتی كوردستان میژووی خوی هه‌یه‌و به تایبه‌ت له دوای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی‌و چركردنه‌وه‌ی سه‌ركوت‌و قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی سیاسی‌و حیزبی، به سه‌دان چالاكی سیاسی ئه‌م ولاته‌یان جێ هیشت یا كۆچیان پێكرا.
هیچ گۆمانی تێدا نیه كه دۆخی سیاسی‌و ئابوری‌و سیستمی سیاسی ئێران، به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر دۆخی رۆژهه‌لات‌و كۆچی هاولاتیانی هه‌یه، بەڵام كۆچی ئه‌م دواییه، ته‌نیا كۆچ نیه له ژێر سایه‌ی كۆماری ئیسلامی، ئه‌وه‌ندی كۆچیی مرۆڤی رۆژهەڵاتیشه له ژیر ئیداره‌ی حكومه‌ت‌و حیزبی كوردی به جۆرێك كه حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیشی گرتوته‌وه.
له پال ئه‌و كۆچه‌ی كه رۆژانه له رۆژهەڵاته‌وه دریژه‌ی هه‌یه، رۆژانه‌ش هه‌مان ئه‌و رۆژهه‌ڵاتیانه‌ی كه روویان له باشور‌و حیزبه‌كانی رۆژهەڵات كردوه، ره‌وێكی نوێیان له كۆچ ده‌ستپیكردوه كه جێگه‌ی لێوردبونه‌وه‌یه.
ئه‌م كۆچه بۆ قسه‌كردنی زیاتر ده‌بی بۆ چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌و بۆ گه‌رانه‌وه‌ی كۆچبه‌ر بۆ شوێنی خۆی، چون ئه‌وانه‌ی لێره كۆچ ده‌كه‌ن چی تر كۆچبه‌رێكی ئاسایی نین، بەڵکوو كۆچبه‌رێكی گۆڕانخوازن‌و كۆچی ئه‌وان كۆچ نه‌بووه له سه‌ر ئاستی شه‌خسی، بەڵکوو كۆچ بووه بۆ گۆڕانی كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسی گه‌وره له وڵات.
دیاره ئه‌مه‌ش ناكری تا قسه له سه‌ر شوێنی كۆچ، گۆڕانی جیهانبینی‌و ئه‌رزشه‌كان‌و میكانیزم‌و ئه‌و ساختار‌و دۆخه‌ی نه‌كه‌ین كه كۆچبه‌ری گۆرانخواز تێی كه‌وتووه. دۆخێك كه ئوتوماتیك، تاكی گۆڕانخواز ده‌كات به تاكێكی بی كاریگه‌ر‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی گۆڕانخوازی ناتوانێ، هه‌لگری گۆڕان بی له حه‌وزه‌ی گشتی كه بوی تێده‌كوشی.
له راستی دا ناكرێت قسه له سه‌ر كۆچ له‌م بازنه‌یه بكه‌ین بەڵام قسه له سه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌كه‌ین كه تاكی گۆڕانخوازی كردووه به میوانێكی بی به‌رهه‌م‌و هه‌موو ئامرازه‌كانی گۆڕانخوازی روو به رۆژهه‌لات لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و به ده‌سكه‌وته‌كانی خوی ناژی بەڵکوو به‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌ژی كه پیش ئه‌و، گۆڕانخوازان ده‌سته‌به‌ریان كردوه.
ئه‌وه‌ی مرۆڤی گۆڕانخواز‌و پێشمه‌رگه‌و سیاسی و حیزبی رۆژهه‌ڵاتی تێی كه‌وتووه، رازی بوونه به قه‌ده‌ر، قه‌ده‌رێك كه پیش ئه‌وه‌ی گۆڕانخواز بیگۆڕێ، خۆی دەکەوێتە ژیر ته‌وژمی قه‌ده‌ر.
بەڵام ره‌خنه‌گرتن له دۆخی ئیستا، ده‌كرێت بی كاریگه‌ری بێ، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین ئه‌م دۆخه بگۆرین، واته هه‌وڵی گۆڕانخوازان پیش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گۆڕانی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی له حه‌وزه‌ی گشتی بێ، ده‌بێ هه‌وڵی گۆڕان له‌و فه‌زا‌و پانتاییه بێ كه تێی كه‌وتوون.
كۆچ ده‌كریت له سه‌ر ئاستی شه‌خسی ژیانی مرۆڤه‌كان بگۆرێ، بەڵام ئه‌م كۆچه ناتوانێ خه‌ونی گشتی ئه‌وان بۆ دونیایه‌كی باشتر به حه‌وزه‌ی گشتی تر بگۆڕی‌و پیچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی كۆچیش ده‌بی هاوكات بی له گه‌ڵ گۆڕانی ئه‌و پانتاییه كه شۆڕش‌و شۆڕشگیرانی تێكه‌وتووه.
كه‌واته ده‌كرێت لێره‌وه هه‌موو گۆڕان‌و هه‌موو كۆچێك، گۆڕان له جیهانبینی ئێمه بۆ شۆڕش‌و گۆڕانكاری‌و گۆڕینی مكانیزمه‌كانی خه‌بات‌و به‌رەنگاربوونه‌وه به‌ره‌و رۆژهەڵات بی.
لە ژماره ٦٦٦ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه