هەورازو نشێوی ئەم خەباتە دوورودرێژەو رێگای زۆر سەخت و دژوار دەپێوێت تا بە ئامانج دەگات.
گە لی کورد و حیزبی دێموکرات زۆر لە مێژە لە مەیدانی مافخوازی‌دا درێژە بەو خەباتە دەدات و لە پێناویدا بە هەزاران شەهیدی داوە کە سەر قافلەی شە هیدەکانی بە رێبەرانی ئەو حیزبە دەستی پێ کردوە. هەر لە قازی و قاسملوو‌و شەرفکەندی یه‌وه بگرە تا هەزاران کادرو پێشمەرگەی لە و رێبازەدا شەهید و بە خاکی پاکی کوردستانی سپاردوون .
بۆیە دەبێ دوژمنانی کورد باش بزانن کە حیزبێک کە دەریایەک خوێنی له‌به‌ر رۆیشتبێ لە دڵی نەتەوەیدا جێی هەیە و لە ناو کۆمەلانی ئەم خه‌ڵک و وڵاته‌دا هەمیشە بە سەربەرزی دەمێنێتەوە.
حزووری پێشمه‌رگانه‌ی ئەمساڵ دەریخست کە رۆڵەکانی ئەو حیزبە چەنده بەرامبەر بە حیزبەکەیان وەفادارن و ئامادەن بۆ وەدەستهینانی هەر ئامانجێک بۆ یەک چرکە رانەوەستن. رەنگە لە هەر حیزب و ریکخراوێکی سیاسی‌دا هێندێک کەموکوڕی رۆژانە بەدی بکرێن بەڵام ئەوه بەو مانایە نیە کە ئێمە بو ساتێکیش لە خه‌بات شل بکاتەوە. بویە زیاتر هانمان دەدات خۆمان ماندووتر بکەین. ئیستا کە لە ناخۆشترین وەرزەکانی سەرماوسۆڵ نزیک دهبینەوەو دەبێ زیاتر فیداکاری لە خۆمان نیشان بدەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بە دوژمنانی کورد بسەلمێنین کە ئیمە لە هەر سەختیەک دا ئامادەین لە پیناو گەلەکەماندا به بەهاترین سەرمایەمان کە گیانمانە فیدای ئەو نیشتمانە بکەین. سەبارەت بە خەباتی چەکداری حیزبی دێموکراتی کوردستانیش ده‌بێ بڵێین که ئه‌م حیزبه قەت ئاشقی شەڕو چەک نەبووە هەمیشە زمانی دیالۆگی بە کار هیناوە. بۆیە لە رووی ناچاریەوە دە ستی بو چەک بردوە. هەمیشەش بو دیفاع لە خاک وڵاتی خۆی ئامادە بووه گیان و ماڵ و خۆیشی فیدای خه‌ڵک و خاکەکه‌ی بکات.
پێشمەرگە بێ بەرامبەر ئامادیە لە دژی ئەو دووژمنە گەورە بوەستێ کە لە هەموو بواره‌کانی نیزامی‌دا پۆشتە و پەرداخە. ئەوه‌تا هێزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له چه‌ند مانگی رابردوودا لە نێو جەرگەی دوژمن‌دا سەردانی خەڵکی کوردستان دەکەن و لە باوشی گەرمی ئه‌واند ا دروشمی “قاسملوو، قاسملوو رێگات درێژەی هەیە” دەڵێن.
هەر لە سەره‌تای به‌هاری ئەم ساڵەوە تاکو ئێستاش هەر لە ناوچه‌کانی خوارووی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا ناوچه‌کانی باشووری کوردستان حیزبی دێموکرات حزووری پێشمەرگانەی بۆ جارێکی دیکە دووپات کردەوە.
له‌و ماوه‌یه‌دا له لایه‌ک رۆڵه‌کانی دێموکرات نیشانیان دا که ئیراده‌ی مافخوازانه هه‌ر وه‌ک هه‌میشه له سه‌ر پێیه‌و له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه خه‌ڵکی کوردستان به جۆرێک پێشوازییان له کوڕانی پێشمه‌رگه‌ی دێموکرات کرد کە ده‌ریانخست وه‌ک هه‌میشه پشت و په‌نای راسته‌قینه‌ی حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆیانن.
خه‌ڵکی کوردستان دەبێ شانازی بە پیشمەرگەوە بکات کە هەمیشە لە خزمەت خاک و ولاتی خۆی دایە و له هه‌مانکات دا هێزی پێشمه‌رگه‌یش ده‌بێ سه‌ربه‌رزانه شانازیی به خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بکات که ئاماده‌ن له ژێر سایه‌ی دڕنده‌ترین رێژیمی سه‌رده‌م دا پشتیوانیان لێ بکه‌ن.
سەرکەوێت خەباتی گەلی کورد لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان