(له پهراوێزی حهزفی ئاڵای کوردستان له بهرنامهیهکی بی بی سی دا)
چهند ساڵێکه که له تۆڕی میدیایی بریتانیا ناسراو به تەلەڤیزیۆنی “بی بی سی”، بهشێکی تەلەڤیزیۆنی به ناوی بی بی سی فارسی کردۆته وه به مەبەستی ڕوماڵ کردنی هه واڵ و لێکدانهوه بۆ وڵاتانی فارس زمان، لهوانیش به تایبهتی وڵاتی ئێران. کوردانی ڕۆژههڵاتی کوردستان وهک بهشێک له جهماوهری ئێران ڕهنگبێ چاوهڕوانی تایبهتی خۆیان ههبێ له بهڕێوهبهرانی بی بی سی فارسی بۆ گرینگی پێدان به ههواڵ و ڕوداوه کانی کوردستان به گشتی و به تایبه تی له ئێران.
بهڵام ئایا په رتوکی مێژووی کورتی “بی بی سی”ی فارسی نیشانده ری ئه و ئه رکه میدیاییه یه، یان پێچه وانه که ی ڕاسته؟ به له به ر چاو گرتنی زاڵبوونی سیاسه تێکی گشتی بی بی سی، چاوه ڕوانی ئه وه ده کرێ که بی بی سی فارسی په یڕه وی یاسا و سیاسه تی گشتی ئه و میدیا زه به لاحه بکات، به ڵام هێندیک جارهه وڵی داوه ڕوداو و هه واڵه کانی کوردستان له ڕوانگه یه کی خۆبینانه ی پان ئێرانیستی بڵاو بکاته وه، ته نانه ت ئه گه ر پێچه وانه ی ڕێنماییه کانی بی بی سی بێت. ئه و دیارده یه، که به حه ق بۆته مایه ی سه رهه ڵدانی ناڕه زایه تی کۆمه ڵگای کوردستان، له ڤیدیۆیه کی بی بی سی فارسی دا که وه ر گێڕدراوی ده قی پڕۆگرامێکی بی بی سی ئینگلزیه، خۆی نیشان ده دات به سانسۆڕ کردنی ئاڵای کوردستان له لایه ن به ڕێوه به رانی بی بی سی فارسی.
له ڕؤژی ١٢ ئۆکتۆبری ئه وساڵ، بی بی سی فارسی له سه ر لاپەڕه ی فه یسبوکی خۆی کورته ڤیدیۆیه کی ٩٠ خولکی (لینکی ژماره ٢ له خواره وه ببینه) سه باره ت به هاوکێشه ئاڵۆزه کانی سوریا بڵاو کرده وه. دیاره ئه و جۆره ڤیدیۆ کورتانه له به شی بی بی سی ئینگلزی وه به له به رچاوگرتنی سیاسه تی ئه و میدیایه به رهه م دەهێندرێن و پاشان ده درێن به لقه کانی تر وه کوو بی بی سی فارسی، که به زمانه کانی دیکه بڵاو ببنه وه.
ئه وه ی جێێ سه ر سۆڕمانه له و ڤیدیۆیه دا، ئه وه یه که کارمەندانی به شی بی بی سی فارسی له وه رگێڕانی ئه و ڤیدیۆیه (لینکی ژماره ١ له خواره وه ببینه) بۆ سه ر زمانی فارسی، ئاڵای کوردستان، که له ڤیدئۆ ئینگلیزیه که دا وه ك خۆی هاتوه، سانسۆڕ ده که ن و به جێگای ئاڵای کوردستان ڕه نگی سه وز به کار دێنن وه ك سیمبوڵی کورده کان له شه ڕی ناوخۆی سوریا دا.
خوێندنه وه ی زۆربه ی بینه رانی کورد بۆ ئه و هه ڵوێسته ناڕه وایه ی کارمه ندانی بی بی سی فارسی، خوێندنه وه کی ڕخنه گرانه یه هه م له بواری بێ ڕێزی به نه ته وه ی کورد و سیمبوله نیشتیمانیه کانی که ئاڵای کوردستان به دڵنیایی یه کێکیانه، هەمیش لادانێکی نایاساییه که به دور له چاوی به ڕێوه به رانی بی بی سی ئینگلیزی ده کرێت که خاوه نی هه مو ئه و ده ستگا میدیاییه ن. بی بی سی فارسی به و کاره ی نیشانی دا که ڕوانگه ی کورتبینانه ی ڕه گه زپه ره ستی به سه ریاندا زاڵه، ده نا چ پاساوێک هه یه بۆ ڕه ش کردنه وه ی ئاڵای کوردستان و گه ڵێکی ٤٠ ملیۆنی، کاتێک که بی بی سی خۆی ئاڵای کورده کان وه ك خۆی به کار دێنێت؟
دیارده ی له و شێوه، ئه گه ر ده نگی ناڕه زایه تی و ڕخنه ی توندی لێ به رز نه کرێت، خۆیان دوباره ده که نه وه. هه ر بۆیه ش کۆمه ڵگای کورد، به تایبه تی حیزب و ڕێکخراوه مه ده نیه کان، ده بێ به په رۆشه وه به دواداچون بکات بۆ ئه و بێ ڕێزیه ئاشکرایه به سیمبولی نه ته وایه تی خۆی، تا ئه و ساته ی به ڕێوه به رانی بی بی سی فارسی ئه و ڤیدیۆیه وه ك کۆپی سه رچاوه سه ره کییه که ی جارێکی دی بڵاو ده که نه وه و به ڕه سمی داوای لێبوردن له گه لی کورد ده که ن.
https://www.facebook.com/bbcnews/videos/vb.228735667216/10153140583362217/?type=2&theater
https://www.facebook.com/bbcpersian/videos/10153443632977713/?fref=nf&pnref=story