• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دادپەروەری و قازانجەکانی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/21
جۆری بابەت: سیاسی

شاڕۆخ حەسەن‌زادە

لە ڕاستیدا دەتوانین بیرۆکەی دادپەروەری و قازانجەکانی بە لێکدراوی دوو بنەواشە بزانین: یەکەمیان خودی قازانجەکە و خێرلێکردنی و ئەوەی تر شێوازی دابەشکردنی بەرانبەر و دادپەروەرانەی خێر و قازانج، بەیارمەتیی ئەم دوو بنەواشەیە دەتوانین ڕێسا و ئەرکە ئاکارییەکانی خۆمان خۆیا بکەین.

بنەواشەی قازانج

ڕێسا، ڕەوشتێکی ئاکارییە کە لە ژیانی مرۆڤەکاندا کاریگەرییەکی ئەرێنی هەیە. هەر یاسا و ڕێسایەک کە بچووکترین پێوەندیی بۆ ژیانی ئینسان نەبێ و لە وەدەستهێنانی خێروبیر و دژایەتی دەگەڵ شەڕوفەڕ ڕۆڵ نەگێڕێ، بایەخی ئاکاریی نییە، چوونکە ئەوە ئاکارە کە بۆ مرۆڤ دەبێ نەک مرۆڤ بۆ ئاکار، کەوابوو ناتوانین بنچینەی قازانج وەک لایەنی باش و خراپ، ڕاست و ناڕاست و ئەرکە ئاکارییەکان بە گشتی لەبەرچاو نەگرین و وەک بنەواشەیەک هیچ نەخشێکی بۆ بەڕەوا نەزانین. بەڵام خودی قازانج بنەواشە و بنچینەیی نییە بەڵکوو لە ڕاستیدا بنەمای سەرەتاییتر کە چاکەکارییە بەشێوەیەکی فەڕزکراو و واجب دێتە گۆڕ، چوونکە ڕاکێشانی خێر و دەڵەک کردنی (رفع) زەرەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەبێ کاری چاکە بکەین و خۆمان لە زەرەر گەیاندن بەدوور بگرین.

 

بنەواشەی دادپەروەری

هەروەک لە بەشەکانی پێشوو باسمان کرد، قازانج بە تەنیا ناتوانێ پێوانەی ئاکاری بوون بێ و، دادپەروەری و چۆنیەتی دابەشکردنی خێریش بەهەمان شیوە. چاکە و خاسە لە بنچینەییەکانی ڕێسای سەرەکییە و بەبێ ئەمانە ناتوانین ئەرکە ئاکارییەکانمان دیاری بکەین، بنەواشەی دادپەروەری، ڕێنوێنی چۆنیەتیی دابەشکاری ئەو قازانج و خێرەیە کە بە هۆکاری شوێنکەوتوویی ئەو ڕێسایانە و ئەنجامدانی ئاکاری تایبەت دەگوورێ.

بەڵام ئەوەیکە چۆن بە یارمەتیی ئەم دوو ڕێسایە دەتوانین مافەکانی مرۆڤ بە ڕوانینی ئاکاری، سەلمێنراو و بەبەڵگە بکەین؟ لەسەر چۆنیەتیی دابەشکاری خێر و قازانج کامە پێناسەمان لا ڕاست و پەسندە؟ دەبێ بزانین سێ جۆر پێناسە لە دادپەروەری هەیە:

١) دابەشکردنی بەپێی ڕەوایی و شیاوبوون/ بەپێی ئەم پێناسەیە، ڕەنگبێ شیاوبوون بە هۆکاری زانایی و تایبەتمەندییەکای باشی ئەخلاقی، خوێن، ڕەگەز، چینی کۆمەڵایەتی و هەبوونی ئۆلی تایبەت پێناسە بکرێ، ئەگە شیاوبوون ئاوا پێناسە بکرێ بنەمایەک بۆ مافەکانی مرۆڤ دابین ناکا. چوونکە دانی ئیمتیاز لەسەر بنەمای خوێن، ڕەگەز، چینی کۆمەڵایەتی و سامان، هەڵاواردن و نابەرانبەری بەدوادا دێ و بەئاشکرا بەپێچەوانەی ڕێساکانی مافی مرۆڤە، دانی هەڤیازی بەم شێوازە بێ‌ئاکاری بەرهەم دێنی بەڵام دابەشکاری بە مۆدێلی شیاوبوون دەبێتە پێوانەیەکی گشتی بەبێ هەڵاواردن و هەموو ئەو خاڵە نەرێنیاینەی باسمان کرد.

٢) دادپەروەری بریتییە لە هەڵسوکەوت دەگەڵ خەڵک وەک تاکێکی بەرانبەر. خاڵی سەرەکی لەم پێناسەیەدا بەرانبەری و یەکسانی تاکەکانی کۆمەڵگەیە. هەرکەسێک دەگەڵ کەسێکی تر بەبێ لەبەرچاو گرتنی ڕەگەز، خوێن، جۆری باوەڕە ئۆلییەکانی و چینی کۆمەڵایەتی وەک یەک و بەرانبەر دەزانرێ و هەوڵ دەدرێ بۆ دەست وێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکان، وەک شیاوبوون بەشێوەیەکی یەکسان بخرێتە دەستیان و ئەگە نەکەوتە دەستیشیان دابەشکاریی قازانج و زەرەر بەپێی شیاوبوونی نادادپەروەرانە دەژمێردرێ. بەم جۆرە سیاسەتی قەرەبووکردنەوە (واتە دانی ئیمتیازی تایبەت بەو گروپانەی کە لە ڕابردوودا دەستیان بەو دەرفەتانەی وەک خوێندن، کار، پێگەی کۆمەڵایەتی و… کە کاریگەری لەسەر ژیانێکی پڕلە ئاسوودەیی هەیە، نەڕەخساوە یان نەیانبووە)، ئەم دیاردەیە بە دادپەروەریی قەرەبووکراو یان هاڵاواردنی ئەرێنیش ناو دەبرێ. لەم شێوازەدا سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگە تەنانەت ئەوانەی لە ڕووی جەستەییەوەش کەم ئەندامن یان توانای جەستەییان لاوازە، کاتێک لەو دەرفەتانە بەشێوەی بەرانبەر کەڵک وەرگیرێ، کە شوینگەی بەرانبەر دەگەڵ ئەوەی تر و ژیانیێکی باش یارمەتیی بکا بەپێویست دەژمێردرێ.

٣) دادپەروەری بریتییە لە، هەڵسووکەوت دەگەڵ خەڵک بەپێی توانایی و پێداویستییەکانی تاک. بەرچاوترین پێناسە لە دادپەروەری لەم شێوە بۆچوونە، بیرۆکەی مارکسیستییە کە هەرکەس بە قەرا تواناییەکانی کار بکا و بەپێی پێویستییەکانی بیدرێتێ. هەڵبەت ئەوەیکە لە هەڵسووکەت دەگەڵ ئەوانەی تر توانایی و پێداویستییەکانی لەبەرچاو بگیرێ لە پێویستییەکانی بنەواشەی چاکەکارییە، چونکە ئەم بنەواشەیە دەخوازێ کە ئێمە باوەڕ بە خۆشبەختی خەڵکانی تر بکەین و ئەمەش بۆ ئەو دەرفەتانە دەگەڕێتەوە کە پێداویستییەکانی ئەو خەڵکانە دابین بکرێ. بەڵام ئایا ئەمە لە بنەواشەکانی دادپەروەرییە؟ لە وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانە هەمووکات دەبێ ئەو بنەمایەمان لەبەرچاو بێ کە پێویستیی هەڵسوکەوت دەگەڵ خەڵک وەک تاکی بەرانبەر چییە؟ بەو شێوەیە دەتوانین بڵێین گرنگیدان بە خەڵکی کەم ئەندام دەبێتە هۆی ئەوەیکە ئەوانیش وەک خەڵکی تر ببنە خاوەن هەل و دەرفەتی وەک یەک بۆ ژیانێکی ئاسوودە. ئەگە یارمەتی‌کردن بەڕادەی پێویستییەکانیان و هاوکاری بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسوودە پێویست بێ، یارمەتی پێ نەکردنیان ئەمرێکی نادادپەروەرانەیە.

کەوابوو دادپەروەری بە مانای هەڵسووکەوت دەگەڵ مرۆڤ وەک خەڵکی بەرانبەر پێوانەی سەرەکی لە دابەشکاریی خێر و قازانجە و بنەمای دادپەروەری و بەرانبەری لە هەڵسووکەوت و ئاکاردایە. هەر بەم جۆرەیە کە بەرانبەری تاکەکان لە ئاست یاسا و لەسەر بەرانبەریی تاکەکان لەبۆ دەست وێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکان و یارمەتیدانی کەم ئەندامان وەک بنەمای سەرەکی چەمکی دادپەروەری دەژمێردرێ. بەو شرۆڤەیە کە لە عیداڵەت هەمانبوو، دەگەینە ئەو باوەڕە کە دادپەروەری راستەقینە و ڕاستێتیی مافی مرۆڤ، بەرانبەری و یەکسانی مرۆڤەکانی بەبێ هیچ جیاوازییەک لا گرنگە نەک هیچ شتێکی تر.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist