لۆمپێن دهستهواژهیهكیئاڵمانیهبهكهسێكیبێكارو دهرهوهیبازنهیپرۆسهیكۆمهلایهتیدهگوتری، له‌مانا ههرهگشتییهكهیبهتوێژیك له‌كۆمه‌لگا ده‌گوترێن كهبێبهش ده‌كرێن لهمافیسیاسیو كۆمه‌لایه‌تی‌و هاولاتیبوونو هیچ ریگایهكییاسایینابینهوهبۆ ته‌عبیر لهخو كردن‌و زۆرجار لهریگهیباجگیریو رێگری‌و له‌پیناو وهدهستخستنیپارهههموو كارێك ده‌كه‌ن.
ئه‌م تویژهههوڵدهدهن لهریگایتوندوتیژینانهوه، باجگیریو، نانهوهیپشێویكۆمهلایهتیو سیاسی،سهرنجیكۆمهلگا بۆ لایخۆیان راكێشینو له‌و ریگایهوهكاریگهریبهسودیخویان دروست بكه‌ن كهلهكۆمهلگایئێستایكوردستان به‌م تویژهدهگوترێ لاتولوتو، حكومه‌ت له‌ئێران ناوی”اراذلو اوباش”ی له‌م توێژهناوه.
بهكارهێنانیسیاسیئهم دهستهواژهیهلهروویسیاسیهوهبۆ یه‌كه‌مجار دهگهریتهوهبۆ كارل ماركس‌و فرێدریش ئه‌نگلس لهكتێبههاوبهشهكهیان( ئیدئۆلۆژیئاڵمانی) بهناویلۆمپێنیپرۆلتاریا. ئه‌وان له‌م كتیبهدائهم ده‌سته‌واژه‌یان به‌كارهینا بۆ ته‌عبیركردن لهتوێژیكیكۆمهڵگا كه‌هیچ رۆلێكیان له‌به‌رهه‌مهێنان نیه‌و لهریگاكانیدزی، كلاولهسهرنانو رێگری‌و باجگیریدریژهبهمانهوهیخۆیان ده‌ده‌ن. ماركس ئه‌م توێژهیتومهتبار كرد بهوهیكهداردهستیبۆرژوازینو هه‌ر بۆیهتومهتیدژهشۆرشیخستهپاڵیان.
رهنگهئهم پێناسهیماركس بۆ لۆمپێن تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ل دۆخیلۆمپینیزم له‌كوردستان بێتهوهبهسهرنجدان بهوهیكاتیلۆمپێنیك ده‌كوژرێ، هه‌ر زوو تۆمهتباردهكریبهوهیسهر به‌حكومه‌ت بووه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كوشتنیئهم كهسانهخۆشحالییهك له‌نیو كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كات. ته‌نانه‌ت لهجهرهیانیكوشتنیعهبدولڵا ئاروه‌ند، كه‌منه‌بوون ئه‌و ئه‌ندام حیزبیانهیبهخوشحالییهوهئهوهیان خسته‌روو كه‌ده‌ستیان ههبووهلهكوشتنیو، وه‌ك ههنگاوێكیشۆرشگیرانهپهسندیان كرد.
لۆمپێنیزم بهرههمیدۆخیكۆمهلایهتیو سیاسیكۆمهڵگایهو له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌فۆرمێك خۆیپێناسهدهكات، زیاتر له‌و كۆمهڵگایانهسهرههڵدهدا كهپرۆسهیبهرهوپێشچوون تیادا ناكۆكیچینایهتیدروستدهكات، كهخویلهناعهدالهتیكۆمهلایهتی، بێكاری‌و نائۆمیدیبهباشبوونیگوزهرانو ههڵوهشانهوهیبنهما كه‌لتوری‌و ئهخلاقییهكانیكۆمهلگاو نهبوونیفۆرمیكیهاوبهشهبۆ پێكهوهییبوونو پێكه‌وه‌ژیان.
له‌دواجاردا نائۆمیدیو توره‌و ته‌وسن بوونیئهم تویژهلهژیان وا ده‌كات، ئه‌م تویژهوهك ئاڵهتیدهستیحكومهت له‌زۆر قۆناغ سودیان لێوهردهگیریو میژوویسیاسیئێرانیش چه‌ندین نمونهیتیدایهكهچۆن ئه‌م توێژهتهنانهت توانیوانهكاریگهریسیاسیدروست بكه‌ن لهریگایتیرۆرو كوشتنیكهسهناسراوهكانهوه، ته‌نانه‌ت سودیان لێوهرگیراوهبۆ سهركوتینارهزاییخهلكی.
له‌كوردستان میژوویهكینوسراومان له‌سه‌ر لۆمپێنیزمو ده‌ركه‌وته‌و كاریگهرییهسیاسیهكانینیه، به‌لام ئه‌م توێژهپێش قۆناغیشارنشینیوهك چه‌ته‌و رێگر لهئهدهبیاتیكوردیناویهاتووه، زۆرجاریش ئه‌م ناوهلهلایهن حكومهتهوهبۆ سهركردهیراپهڕینهكانیكورد به‌كار هێنراوه، به‌لام ئه‌م فۆرمهیئێستا دیاردهیهكیتهواو شارنشینیهو، بۆ نمونهههر گه‌ره‌كێك باندو دهستهیلۆمپێنیزمیخۆیههیهو، هه‌موو كه‌س ناتوانیبیئیزنیئهمانهبچنهئهو گه‌ره‌كانه.
له‌نێو ئه‌و توێژهچهندین تاقم‌و كهسو لایه‌ن هه‌ن كهههمیشهلهلایهن دهسهلاتهوهبهكارهێنراون بۆ بڵاوكردنهوهیمادهیهۆشبهر، تێكدانیچالاكییهمهدهنیو سیاسییه‌كان، هێرشكردنه‌سه‌ر نارازیانیحكومهتیو تێكدانیكۆرو كوبونهوهیهاولاتیو تێكدانیئارامیشارو دزی‌و راورووتو دهستدریژیبۆ سه‌ر ژنان‌و پاكانهحیسابیحكومهتیلهسهر حیسابیهاوڵاتی.
ئه‌م توێژهبهپێچهوانهیلۆمپێنیزم له‌ئێران ئهگهرچینهیتوانیوهكاریگهریلهسهر رووداوهسیاسییهكانیكوردستان دروست بكات‌و دیاردهیهكینۆییهلهكوردستان، به‌ڵام له‌زۆرێك لهشارهكانیكوردستان، ئاسایشیخهڵكیان تێكداوه.
ئه‌م باندانهلهلایهن خه‌ڵك‌و چالاكانیكۆمهڵگایمهدهنیتومهتبار ده‌كرێن بهتێكدانیتۆرمیسروشتیكۆمهلگاو پرۆسهیسیاسی، به‌جۆرێك كهبهشیزۆریئهم باندانهرۆڵیان ههیهلهبڵاوكردنهوهیمادهیهۆشبهر بههاوكاریدهزگا ئهمنیو سیاسییهكانیحكومهت كهئهمهدهتوانیئاسایشینهتهوهییلهكوردستان بخاتهمهترسییهوه.
ئه‌مه‌ش پێویستیبهرووبهرووبونهوهینیشتمانیو پێدانیهۆشیاریگشتیههیهبههاوڵاتیان كهخهسارهكانیئهم دیاردهیهتا ئاستیبنهبركردنیانو گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نیو رهوتیئاساییكۆمهڵگا كه‌م بكاته‌وه.
لە ژماره ٦٦٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه