• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئابووری ئێران لە ژێر چەکمەی سپای پاسداراندا!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/10/11
جۆری بابەت: بیروڕای ئازاد

رۆلی هێزە نیزامییەکان لە ئابووری ئێران‌دا، لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی!

کەباس لە ئابووری ئێران دەکرێ یەکەم نێو و یەکەم بابەت کە دێتە سەر زمان سپای پاسدارنی شۆرشی ئیسلامییە، سپایەک کە لە هیچی کەم دانەناوە بۆ بوون بە حاکمی بێ ئەملاو ئەولای ئێران و ناوچەکە.
سپای پاسداران لە راستیدا یەک شیرکەتی گەورەیە کە چەکوچۆلیشی لەبەر دەست دایە، بەمانای وشە مافیایەکی چەکدارە، سپای پاسداران لەراستیدا حکومەتی سێبەری ئێرانە کە کۆمەلێک ئەفسەری نیزامی دیکتاتۆریەتێکی گەورەی ئابووری و نیزامیان بۆخۆیان دروستکردوە بە هاوکاری دین و رێبەرە دینیەکان.
سپای پاسداران و بازاری بۆرس..
بەگوێرەی زانیاریەکان لە بۆرسی شاری تاران دا نزیک بە ٧ میلیۆن کۆدی بەش( سەهام) تۆمار کراوە، ٤ میلیۆن بەشدار بوو( سەهام‌دار) دەتوان کرین و فرۆشتن بەو بەشانەوە بکەن، بەڵام بە پێی وتەی بەرپرسانی ئەو ناوەندی بۆرسی تاران تەنها ٢٠ هەزار بەشدار بوو لە بازاری بورسی تاراندا چالاکن. زانیاریەکان ئەوەمان بۆ روون دەکەنەوە کە ساڵی پار ٥٤،٢ هەزار میلیار تمەن لە هاتوو چۆدا بووە لە نیوان “کریار و فرۆشیارەکانی” بازاری بۆرسی تاراندا.
بە پێی راپۆرتی ساڵانەی بازاری بۆرسی تاران زیاتر لە ٢٠ لەسەدی ئەو کڕین و فرۆشتانە تەنها ٢ ناوەندی ئابووری گەوەری سەر بەدەوڵەت و بەتایبەتی سپای پاسداران ئەنجام دراون ئەویش (کارگزاری صبا تامین) کە پەیوەندی دارە بە سندوقی سەرمایەیی رێکخراوی تامینی کۆمەلایەتی (سازمان تامین اجتماعی) کە بە بەشی (سەهمی) ١١،٢ لەسەدی و هەروەها بانکی میللی بە ١٠،٣ لەسەد بەشداری کرین و فرۆشتنی( سهم) بوون لە بازاری بورسی تاراندا، کە یەکەمیان سەر بە سپای پاسداران و ئەویتریان سەر بە حکومەتە.
بەپێی ئەو راپۆراتانەی کە بڵاوبوونەوە نزیک ٢٧ میلیارد تمەن لەو ٥٤ میلیارد تمەنەیی کە لە هاتووچۆی نێوان بەشدار بووانی بورس دا بووە، پوڵی ئەو ناوەندانە بووە کە سەر بە حکومەت و سپای پاسدارن بووە، کەمتر لە ٥٠% ئەو پوڵە لە ژێر دەستی بازرگانەکانی تر دا بووە. لە ١٥٧ شیرکەتی کە لە بورسی تاراندا تۆمار کراون تەنها ١٠١ شیرکەت بە شێوەی بەردەوام کاریان کردوە کە لەو ١٠٧ شیرکەتە ١٠ دانەیان کە راستەوخۆ لەگەل سپایی پاسداران پەیوەندیان هەیە و بەشێکن لە لق و پۆپەکانی قەرارگایی خاتم ئەنبیا.. (پتروشیمی خلیجی فارس، گسترش نفت و گاز پارسیان، سەرمایه‌گذار غدیر، سرمایه‌گذار نفت وگاز و پتروشیمی تامین، فولاد مبارکه‌، نفتی بندر عباس، شرکت ارتباطات سیار، شرکت مخابرات ایران، بانک ملت و ایران خودرو) .
ئەو ١٠ شیرکەتە راستەوخۆ پەیوەندیان بە سپای پاسدارن و ناوەندەکانی دەسەڵاتی حکومەتی کۆماری ئێسلامی ئیرانەوە هەیە، لە هەموو جیهان بۆرسە جێگای شەفاف سازی ئابووری ئەو وڵاتەیە، بەڵام لە ئێراندا بۆرس بۆتە جێگایی ململانێی حکومەت( باڵە جیایەکانی ناو حکومەت) و هێزە سەربازیەکان ( سپای پاسدارن و بەسیج)، بۆیە بۆرسی تاران نەک هەر جێگای شەفاف سازیی بۆ ئابووری نیە لە ئێراندا بەڵکو بە پێچەوانەشەوە بوونی نیزامیەکان لە ناو ئابووری ئیراندا وایکردوە کە ئابوری ئەو وڵاتە مایە پوچە بێت!
سپای پاسداران و ئابووری ئێران..
بە وتەی دیپلۆماتە رۆژئاواییەکان سپای پاسداران گەورەترین داهاتی بەدەست هێناوە لە گەمارۆکانی سەر ئێران، بە پێچەوانەوە خەڵک گەورەترین زەرەمەند بوون لە گەمارۆکان. دیپلۆماتەکان رایانگەیاندووە کە ئەگەر گەمارۆکانیش لەسەر ئێران لابچێت ئەوا دیسان سپای پاسداران سودمەنترین لایەن دەبێت لە ئیراندا، چونکە هەموو جومگەکانی ئابوری ئێران لە دەست سپا دایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتێرز؛ رێژەی فرۆشی ساڵانەی ئیمپراتۆریەتی سپای پاسداران لە نێوان ١٠ تا ١٢ میلیارد دۆلارە کە ئەو رێژەیە یەک لە سەر شەشی (١/٦) داهاتی حکومەتی ئێرانە. هەروەها رۆیتێر دەلێت: کە ئەو پوڵەی سپای پاسداران لە بەشەکانی گەشت و گوزار، وزە و گواستەنە و گەیاندن، ئاوەدانکردنەوە و مخابرات و ئینترنێت سەرمایەگوزاری کراوە، بۆیە دەلێن لەگەڵ لابردنی گەمارۆکان سپاس رێژەی ٣٠% داهاتی زیاد دەکات.
بەپێی وتەی ئابووری ناسانی جیهان رێژەی پاره‌ی بلۆکە کراوی ئیران لە سەردەمی گەمارۆکاندا نزیک بە ١٥٠ میلیارد دۆلارە کە ئەو رێژەیە ٣٠% لەکاتی ئازاد کردنی دا دەبێتە داهات بۆ سپای پاسدارن، واتە ٤٥ میلیارد دۆلار. لە راستیدا ئەو خاڵە بۆتە جێگایی ناکۆکی نێوان کۆماریەکان و دێمۆکراتەکانی ئەمریکا، کۆماریەکان دەلێن: کە ئەو رێژە پۆڵە بەبێ هیچ بەربەستێک دەگاتە دەست سپای پاسدارن ، سپای پاسدارانیش دابەشی دەکا بەسەر لق و پۆپەکانی لە عێراق و لوبنان و سوریە، کە ئەوە دەبێتە هەرەشە بۆسەر ئەمریکا.
شیرکەتی “خاتەم ئەنبیا” کە نوێنەرایەتی سپای پاسداران دەکات لە پرۆژە ئابووریەکاندا، لە کاتی ئێستادا به‌ڵێنده‌ری سەرەکی ناوچەی گازی پارسی جنوبە، هەرەوەها بەڵیندەری هێلی میترۆی تارانە کە نرخی ١.٢ میلیارد دۆلارە و هێڵی لوولەی گازی پاکستان بە نرخی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن دۆلارە ، هەموو ئەو پرۆژانە بە بێ رکابەر راستەوخۆ دراون بە قەرارگای خاتەم ئەنبیا.
سپای پاسداران کۆنترۆڵی تەواویی ترمیناڵەکانی فرۆکەخانە و بەندەرە و خاڵە سنووریەکانی لەژێر دەست دایە و زۆر بەئاسانی بێ دانی هیچ گومرگێک کالاکانی شیرکەتەکانی خۆی هاورده‌ی ئیران دەکات، ئەمە وتەی بازرگانێکی ئیرانیە کە بۆ سپای پاسدارن کار دەکات و ئەو زانیاریانەی بۆ ئاژانسی رۆیتێرز ئاشکرا کردووه‌.
سپای پاسداران کارو بارەکانی خۆی لە رێگای ناوەندە جیاوازەکان و بە ناوی جۆراوجۆر گەشە پێداوە، لەوانە بونیادیی “مستضعفان”، ستادی ئیجرای فه‌رمانی ئیمام زۆر ناوەندی تر.. هەرچەندە پێشوتریش باسمان کرد کە قەرارگای خاتم ئەنبیا بەهێزترین لقی سپای پاسدارانه‌ کە لەبواری بیناسازی و ئاوەدان کردنەوەدا کار دەکات، بەپێی زانیاریەکان سپای پاسداران ٨١٢ شیرکەتی لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران دا تۆمار کراون کە هەموویان لە ژێر دەسەلاتی ئەو ئیمپراتۆریەتە سەربازیەدایه‌، کە هەر کەس لە دەرەوەی ئێرانەوە بێت و بیهەوێ سەرمایەگوزاری بکات دەبێ لەگەڵ یەکێک لەو ٨١٢ شیرکەتە ببێتە شەریکە بەش. لە کاتی ئێستادا سپای پاسداران ١٧٠٠ گرێبەستی حکومەتی هەیە، کە بەو گرێبەستانە سپای پاسدارانی کردووتە گەورەترین هێزی ئابوری ئێران و ناوچەکە.

لە راستیدا رۆلی سپا دوای هاتنە سەر کاری ئەحمەدی نژاد لە ساڵی ١٣٨٤ زیاتر بوو و لە کابینەی ئەودا ٥ وەزیر سپایی هەبووه‌،و هەر لەو سەردەمەشدا بوو کە مەیدانەکانی گاز و نەوت درا بە سپای پاسدارن، دوای رووداوەکانی هەڵبژاردنی ساڵی ١٣٨٨ ی ئێراندا سپای پاسدارن توانی لە کێ بەرکێیەکی نابەرامبەر شرکەتی مخابراتی ئێران بکرێت، لەدوای ساڵی ٨٨ ئیتر سپای پاسداران بێ هیچ بەربەستێک و لە ژێر فەرمانی عەلی خامنەیی دا دەستی کرد بە پەل و پۆهاویشتن لە هەموو بوارەکانی ژیانی ئێرانیەکاندا.
قەراگای ئاوەدان کردنەوەی خاتەم ئەنبیا
قەرارگای خاتەم ئەنبیا لە کۆمەلێک موهەندیسی تایبەت بە رێگا و بان و بیناسازی لەسەردەمی ٨ ساڵەی شەری ئێران و عێراق کاریان کردوە،پێک هاتوه‌. دوای شەڕ بەهاوکاری سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران و بە پشت بەستن بە ئەسلی ١٤٨ قانونی ئەساسی کە دەلێ :هێزە نیزامیەکان لەکاتی ئارامی و ئاشتی دا دەتوانن بەشدار بن کە ئاوەدان کردنەوە و بنیات نانەوە، قەرارگای خاتم ئەنبیای سپای پاسدارن بە پشت بەستن بەو ئەسلە واریدی ئەو کارە بووه‌.
ئەڵبتە بەشدار بوونی سپای پاسداران لە ئابووری ئێراندا، مشت و مڕێکی زۆری لەسەر ساز کرا و کە نابێ سپا پێگە بە کەرتی تایبەت تەنگ بکات، بەڵام بە پشتیوانی ئەوکاتی رێبەری ئێران و سەرۆک کۆماری ئەوکات گوێ نەدار بەو نارەزایەتیانە و سپا بەشێوی رەسمی و قانوونی بەشداری کرد لە ئابووری ئیران.
سەرەتا سپا بەدروست کردنی قەراگای ئاوەدان کردنەوەی خاتەم ئەنبیا و دوو لقی تر لەو قەرارگایە ٢ شیرکەتی” رزمندگان و رزمجو “هاتە نێو کایە ئابووریەکانەوە، بەهانەی هاتنە نێو ئەو کارەش ئەوە بوو کە لەدوای شەری ئیران و عێراق ژمارەیەکی زۆر دەزگا و کەل و پەلی رێگا دروست کردن و بینا ساز کردن لە بەرەکانی شەر بەجێ مابوو. بە پێ وتەی یەکێک لە فەرماندەکانی سپا لە ساڵی ١٣٦٨ تا ساڵی ١٣٨٥ سپای پاسداران توانیویەتی کە زیاتر لە ٢٠٠٠ پرۆژەی پیشەسازی و کانگایی لە ئێراندا جێ بەجێ بکات. ناوەندی (کوثران) کە یەکێکی تر لە ناوەندەکانی تری سپایە و لەسەردەمی سەرۆک کۆماری خاتەمی دا توانی پرۆژەی گەیاندی ئاو بۆ ٨٨٠٠ هێکتار لە پارێزگای خوزستان و ناوچەی “ئومیدیە” وەربگرێت کە تێکرایی پرۆژەکە نزیک بە ١ میلیارد دۆلار بوو.
تا پێش ساڵی ١٣٩٠ بەپێ ئەسلێک سپا ئیجازەی نەبوو کە ئەو پرۆژانە وەربگرێت کە لە ١٠٠ میلیارد تمەن کەمترن بەڵام دوای گۆرانکاریەکانی نێو ئیران و دەست بڵاوی سپای پاسدارن ئێدی سپای پاسدارن دەستی گرت بە سەر پرۆژە بچووکەکانیش دا.
قەراگایی خاتەم ئەنبیا لەکاتی ئێستادا ٥٠٠٠ هەزار شیرکەتی گەورە و بچووک کار بۆ ئەو قەرارگایە دەکەن، بە پیی گوتەی بەرپرسی قەرارگای خاتەم ئەنبیا ١٣٥ هەزار کەس کاری تێدا دەکات کە ئەو ژمارەیە بەشێوەی رەسمی و وەک پاسدار وەزیفە بەشداری کارە ئابووریەکانی ئەو قەرارگا سەربازیەن، لەو ١٣٥ هەزارە، ٢ هەزار و ٥٠٠ کەسی ئەوانە راستەوخۆ لە فەرماندەرانی سپایی پاسداران. جگە لەو ژمارە کەسانەی سەرەوە ٥٠٠ هەزار کەسی تر بەشێوەی قەراردادی کار لەگەڵ ئەو قەرارگایە دەکەن.
بەشێک لەو شیرکەت و ناوەندانەی کە سەر بە سپای پاسدارن ( قەرارگای خاتم ئەنبیا)ن
سەر بەچ لایەنێکە ئەرزش بە دۆلار ناوی شیرکەت یان ناوەند
لەلایەن سپای پاسدارنەوە کڕدراوە ٢.١ میلیارد پالایشگایی ئیسفەهان
لە ١٩ میلیارد دۆلار سپای پاسدارن ١،٧ میلیارد دۆلاری بەش هەیە بانکی پارسیان
٦٠% سپا ئیدارەی دەکات ٨٠٠ هەزار دۆلار سەنایعی پیرۆشیمی ئێران
٤٠% سپا ئیدارەی دەکات ٧٠٠ هەزار دۆلار پیترۆشیمی پارس
١٩% سپا ئیدارەی دەکات ٦٠٠ هەزار دۆلار پیترۆشیمی مارون
لەلایەن سپاوە کڕدراوە، تەنها زەویەکانی ئەو کارخانەیە ئەرزشی ٣٠٠ میلیۆن دۆلاری هەیە ٤٠٠ میلیۆن دۆلار سەنایعی ئالمنیۆمی ئێران
بە قیمەتی ١.٨ میلیارد دۆلار لەلایەن سپاوە كردراوە. ٢ میلیارد دۆلار مەعدەنی ئاسن لە ئەنگوران
١٠ تا ١٥ % سپای پاسدارن بەشی هەیە لەو بانکە گەورانەی ئیراندا بانکەکانی سادرات، میللەت، تیجارەت
نرخی واقعی یەک میلیارد دۆلارە کە لەیەن سپاوە كردراوە. ١٥٠ میلیۆن دۆلار سەنایعی دەریایی سەدرا
لەلایەن سپای پاسدارانەوە كڕدراوە ١٥٠ میلیۆن دۆلار شیرکەتی پیشەسازی ئیران
سپای پاسدارن بە ١٧٠ میلیۆن کڕیویەتی. ١٨٠ میلیۆن دۆلار قیمەتی لەسەر دانراوە کە قیمەتی ئەسلێ ٤٠٠ میلیۆن بووە کارخانەی تراکتۆری تەورێژ

ئەوانەی سەرەوە بەشێکی زۆر بچووکن لە سەرمایەکانی سپای پاسدارنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران، لەراستیدا سپای پاسدارن حکومەتی سێبەری کۆماری ئێسلامی ئێرانە و هەربۆیەشە ئەوەی سپای پاسداران دەیهەوێ لە ئێراندا دەتوانێ زۆر بە ئاسانی و بێ کێشە بەدەستی بهێنێت.

سەرچاوەکان:
1. رادیو زمانە، http://www.radiozamaneh.com/234610
2. ماڵپەری ئەلعەربیە، http://farsi.alarabiya.net
3. ماڵپەری اخبار روز
4. ماڵپەری www.dw.com
5. رادیو فەرانسە.
6. ماڵپەری کەلیمە
7. ماڵپەری سپای پاسدارن
8. ماڵپەری فارس نیوز
لە ژماره‌ ٦٦٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌

بابەتی هاوشێوە

بیروڕای ئازاد

ئەو وانانەی قەت فێریان نابین

ڕێکەوتی 2022-03-28
بیروڕای ئازاد

پێشمەرگەی وێژمانساز

ڕێکەوتی 2021-07-06
بیروڕای ئازاد

کۆمای ئیسلامی؛ قەیران یان فورسەتی بایکۆت

ڕێکەوتی 2021-06-16

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist