ناسیۆنالیزمی ئێرانی، شۆڕشی مه‌شڕووته و سەرهەڵدانی گوتاری ڕەگەزپەرەستانە فارسی – شیعی
(بەشی دووهەم و کۆتایی)
لە بەشی یەکەمی ئەم دیمانەیە (ژمارەی پێشوو)دا لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەدپوور باسمان لەوە کرد کە ئه‌و به‌ستێنه فكرییانه چین كه ناسیۆنالیزمی ئێرانی له سه‌ر بنیات نراون؟ تیۆریزه كردنی ناسیۆنالیزمی ئێرانی چۆن و بە چ شێوەیەک بووە؟ مۆدێڕنیزم چۆن گەیشتە ئێران و گوتاری ڕەگەزپەرستانەی فارسی_شیعی چۆن سەری هەڵدا و هەتا ئێستا چ ڕەوتێکی پێوایەوە؟
دوكتور محه‌ممه‌د پوور دوكتورای سۆسیۆلۆژی و هه‌روه‌ها دوكتورای ئه‌نترۆپۆلۆژیی هه‌یه و میتۆدناس و توێژه‌ره له بواری مێژووی هاوچه‌رخی ئێران و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا و ئێستا مامۆستایه له زانكۆی “ماساچۆسێت”ی ئه‌مریكا.
لێرەدا بەشی دووهەم و کۆتایی ئەم دیمانەیە دەخوێنینەوە:
پێم خۆشه زیاتر باس له بازنه‌ی بێرلین بكه‌ین، باس له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه بكه‌ین كه ڕووناکبیرانی بێرلین پشتیان پێ به‌ستبوو بۆ دروستكردنی ناسیۆنالیزمی ئێرانی، ئه‌و بنه‌مایانه چی بوون؟
یه‌كه‌م بنه‌مای بازنه‌ی بێرلین ئه‌وه بوو وه‌كوو ئه‌وه‌ی ته‌قیزاده ڕسته‌یه‌كی مه‌شهووری هه‌یه ده‌ڵێ: “ئێمه ده‌بێ ڕۆژئاوایی بین له تۆقی سه‌رڕا تا نووكی پێ.” عه‌ینه‌ن ئه‌و ڕسته‌یه به‌كار دێنێ. ده‌ڵێ ئێمه هه‌موو ئیمكاناتێكی ئورووپایی بوونمان هه‌یه به‌ڵام به‌جێ ماوین، ئێستا ده‌بێ چاو له‌وان بكه‌ین بزانین به‌چی مۆدێڕن بوون، ئێمه‌ش ئه‌و كاره‌ی بكه‌ین. ته‌قیزاده له‌و به‌ینه‌دا به‌دوای هۆوییەتی میللی‌دا ده‌گه‌ڕێ و ئه‌و هۆوییهته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆخۆی ئازه‌ری زمانیشه، له‌سه‌ر زمانی فارسی، فیرده‌وسی و مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی ئێران داده‌نێ. له ده‌وره‌ی دووه‌می گۆڤاری “كاوه”ڕا واته له 1919 تا تەواوبوونی لە ١٩٢٢ زیاتر باسی ئه‌وه ده‌كرێ. یه‌كه‌م مه‌قاله‌ی گۆڤاری كاوه له‌و ده‌وره‌یه‌دا ئه‌و پرسیاره ده‌ورووژێنێ كه بۆچی ئێمه ده‌بێ به‌خڕی ببینه ئورووپایی؟
له گۆڤاری كاوه‌دا كه ده‌سته‌یه‌كی نووسه‌رانی 14_15 كه‌سی هه‌یه و دوایه‌ش هه‌ر ئه‌وانه‌ن له ژوورنالهكانی دیكه‌دا دووباره ده‌بنه‌وه، هه‌موویان بێ قهیدومهرج ته‌سلیمی فه‌رهه‌نگی ئورووپایین له دروستكردنی هۆوییەتی واحید له‌سه‌ر بنه‌مای زمان و مێژووی ئێرانی باستان و ته‌قدیسكردنی ده‌ورانی پێش له ئیسلام. ئه‌وه خاڵی سه‌ره‌كیی بازنه‌ی بێرلینه و له گۆڤاری كاوه‌دا و له هیچ جێگایه‌كی دیكه‌دا ئاماژه به جۆراوجۆری و جیاوازیی كولتوورییه‌كان له ئێران‌دا ناكرێ. ئێران وه‌ك وڵاتی پاوانی فارس ده‌بینرێ. هیندێك له‌و بیرمه‌ندانه وه‌ك خودی ته‌قیزاده كه بۆخۆی ئازه‌رییه و بۆیه ئه‌وه دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وانه ئازه‌رین، چونكه ئه‌وانه كه باسی فه‌رهه‌نگی ئێرانی له‌سه‌ر بنه‌مای زمان ده‌كه‌ن له نابوودیی زمانی دایكیی خۆشیان ده‌ست ناپارێزن، ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرینگه كه زمانی دایكیی خۆشیان وه‌ك زمانێكی سه‌قه‌ت، زمانێكی ناته‌واو، زمانێكی گه‌شه‌نه‌سه‌ندوو و له باشترین حاڵه‌تدا زاراوەیەکە له زمانی فارسی كه پێش نه‌كه‌وتوه، ده‌بینن.
له‌بیرم چوو ئه‌وه‌ی بڵێم له ده‌وره‌ی دووه‌می گۆڤاری كاوهدایه كه باسی نیشتەجێکردنی عه‌شایر و یه‌كسانسازیی زمانی ده‌كرێ، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه دواتر ڕه‌زاشا له‌به‌ر چاویان ده‌گرێ. ئه‌و بابه‌تانه له‌پێشدا وه‌كوو پڕۆپۆزال له هه‌ر ژماره‌یه‌كی كاوه‌دا به‌شێوه‌ی وتار ئاماژه‌یان پێكراوه كه وه‌كوو خاڵ و پڕۆپۆزال بۆ داهاتووی ئێران پێشنیار كراوه. بۆیه كه ڕه‌زاشا دێته سه‌ركار له ساڵی ١٣٠٤، هه‌موو شتێك ئاماده‌یه. دواتر كه “ایرانشهر” ده‌رده‌چێ _وه‌ك كاوه ئیستعاره‌ی ایرانشهریش ئیستعارهیهكی ئێرانی و میللی گه‌رایانه‌یه_ حوسه‌ین كازمزاده كه بۆخۆی له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كاوه‌دا بوو، ایرانشهر ده‌رده‌كا و باس له‌وه ده‌كا كه بۆچی ئێمه ده‌بێ ته‌سلیمی ئورووپا نه‌بین؟ یانی ڕێك پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاوه. ئه‌و پێیوایه به‌جێی ئه‌وه‌ی ته‌ئكید بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوایی بین، ته‌ئكید له‌سه‌ر ڕوحی ئێرانییه‌تی خۆمان بكه‌ین.
ڕوحی ئێرانییەت یانی چی؟ ئه‌و ڕوحی ئێرانییهته چییه؟
كازمزاده نه میراتی پێش ئیسلام ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، نه زمانی فارسی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵكوو ته‌ئكید له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ هۆوییەتی ئێرانی ده‌كا كه له‌وێدا ئه‌و هۆوییهته دیسان هۆویه‌تێكی فارسی شیعیه. به‌تایبه‌ت كازمزاده چه‌مكی “تشیع” وه‌ك توخمێك دێنێتە نێو گوتاری نوێی ناشنالیزمی ئێرانی و له چه‌ندین مه‌قاله‌دا باس له‌وه ده‌كا و ده‌ڵێ ئیمامانی شیعی هه‌مووی پاشخانی سه‌ڵته‌نه‌تیان هه‌یه. بۆ؟ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیمام حوسێن له‌گه‌ڵ “شهربانو” كچی “یزدگرد”ی سێهه‌م زه‌ماوه‌ند ده‌كا كه ئه‌وه ئوتوماتیك بۆخۆی پێكهاته‌یه‌كی ڕوحی نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌كا كه تەشەییوع و ئێرانییه‌ت یه‌كتر ده‌بیننه‌وه. چه‌مكی تەشەییوع به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می كازمزادهدا ده‌بێته ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كیی گوتاری ناشنالیزمی ئێرانی، و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شه كه دواتر ڕووناکبیرانی وه‌ك جلال ئالیئهحمهد، عه‌لی شه‌ریعه‌تی (شەریعەتی بۆ نموونە دەڵێت تەشەیووع لەگەڵ ڕۆحی ئاریایی_ ئێرانییەوە یەکتریان دیتۆتەوە و لەیەک گرێدراون)، موتته‌هه‌ری و داریوشی شایگان و سه‌ید جه‌واد ته‌باته‌بایی درێژه‌ده‌ر و ڕێڕه‌وی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی كازمزادهن كه پێیوایه ڕۆژئاوا كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی هه‌یه ده‌بێ فڕێیان بده‌ین و كۆمه‌ڵێك خاڵی باشی هه‌یه وه‌ك تێكنۆلۆژی و زمان، ده‌بێ وه‌ریانگرین.
له ١٣٠٤ به‌ولاوه كه گۆڤاری “ایرانشهر” كۆتایی پێدێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ١٣٠٠_١٣٠٤ ورده ورده ڕه‌زاشا هاتۆته سه‌ر كار، هیندێك له‌و كه‌سانه‌ی كاریان ده‌كرد بۆ گۆڤاری كاوه و گۆڤاری ایرانشهر وه‌ك حه‌سه‌نی ته‌قیزاده ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران و ده‌بنه كاربه‌ده‌ست. بۆ نموونه ته‌قیزاده ده‌بێته وه‌زیری کاروباری ماڵی، محه‌ممه‌دعه‌لی فرووغی کە پێی دەڵێن “ذكاء الملك” دەبێتە سەرۆک وەزیران و ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی بۆخۆیان له‌و پلاتفۆڕمانه‌دا باسیان كردبوو، به دامه‌زراوه‌ی ده‌كه‌ن. مه‌سه‌له‌ن محه‌ممه‌دعه‌لی فرووغی به ده‌ستووری ڕه‌زاشا ئاكادیمی زمانی فارسی دروست ده‌كا.
دوای گۆڤاری ایرانشهر، گۆڤاری “نامه فرنگستان” له ١٣٠٣ بۆ ١٣٠٤ ده‌رده‌چێ. ئه‌وه سه‌رده‌مێكه ڕه‌زاشا هاتوه ده‌وڵه‌ت ساز ده‌كا، ئاتاتورك له توركیه خه‌ریكی قه‌تڵوعام و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت_ نه‌ته‌وه‌ی توركه. له گۆڤاری “نامه فرنگستان”دا كه ئه‌ویش له بێرلین بڵاو ده‌بێته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێمه ده‌توانین مۆدێلی ئاتاتورك بۆ ئێران وه‌رگرین، ده‌ڵێن شۆڕشی مه‌شڕووته مردوه، ئێران دێمۆكڕاتیك نابێ، كۆمه‌ڵگەی ئێران هه‌رگیز به زمانی خۆش موته‌مه‌دین نابێ، هه‌ربۆیه ئێمه ناچارین له مۆدێڕنیته‌ی (Top-Down) سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، یان ئامرانه و به زه‌بری زۆر كه‌ڵك وه‌رگرین و مۆدێلی ئاتاتورك ده‌بێته نموونه بۆ ئه‌وه‌ی له ئێران جێبه‌جێ بكرێ.
له ١٣٠٤ گۆڤارێكی دیكه بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ناوی “ئایندە” یان “داهاتوو” كه مه‌حموودی ئه‌فشار بڵاوی ده‌كاته‌وه. له‌بیرمان بێ كه گۆڤاری ئایندە و فرنگستان له سه‌رده‌مێكدا بڵاو ده‌بنه‌وه كه ڕه‌زاشا خه‌ریكه به یارمه‌تیی ئینگلیزه‌كان ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران و دواتر پادشای ئێران و كۆتایی به سه‌ڵته‌نه‌تی قاجاره‌كان دێنێ. له‌و سه‌رده‌مه‌دایه ئه‌و دوو گۆڤاره خه‌ریكن باسی ده‌وڵه‌تسازی ده‌كه‌ن، چیدیكه باسی گوتاری ناشنالیزم ناكه‌ن، باسی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن له‌ڕووی سیاسی و سیاسه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌تگوزاریی فه‌رهه‌نگییه‌وه چۆن ئه‌و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه بچه‌سپێنن. بۆیه مه‌حموود ئه‌فشار له گۆڤاری ئاینده‌دا پڕۆپۆزاڵێك پێشنیار ده‌كا كه كۆمه‌ڵێك به‌ندی هه‌یه و یه‌كێك له‌و به‌ندانه ئه‌وه‌یه كه چۆن هیندێك له هۆز و عەشیرەکانی كورد و به‌لووچ و عه‌ڕه‌ب هه‌ڵقه‌نن و بیانهێننه نێوقه‌دی ئێران و له‌وێ نیشته‌جێیان بكه‌ن تا ببنه فارس و هیندێك فارسان به‌رنه ناوچه سنوورییەکان تا فارس له‌وێ زۆر بن، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران به قه‌ولی خۆی هێمۆجینایز بكا. زۆربه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ڕه‌زاشا جێبه‌جێیان ده‌كا له گۆڤاری ئاینده‌دا به خاڵ باس كراون.
ئارگۆمێنتی سه‌ره‌كیی من له‌و باسه‌یدا ئه‌وه بوو كه بڵێم له ١٢٨٤ تا ١٣٠٤ گوتاری ناشنالیزمی ئێرانی تهركیبێكه له گوتاری زاڵی نازیستیی ئاڵمانی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌ی ده‌یكه‌ن و هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاوێك له چاولێكه‌ریی له عوسمانییه‌كان و ڕووسه‌كان، بۆیه پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی به خودی ئورووپاوه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیرمه‌ندانی فارس پێیان خۆشه یه‌كسه‌ر بیبه‌ستنه‌وه به مۆدێڕنیته‌ی ئورووپایی. كه‌واته كاتێك له ١٣٠٤ ڕه‌زاشا ده‌بێته پادشا، هه‌موو شتێك ئاماده‌یه و حه‌سه‌ن ته‌قیزاده و محه‌ممه‌دی موسوددیق، ڕه‌زاشا ناودێر ده‌كه‌ن به “مستبد منورالفكر”. هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه له ده‌ورانی په‌هله‌ویدا کردەنی دەکرێن، ڕیشه‌یان له‌و پلاتفۆرمه گوتارییه‌دا هه‌یه كه له‌و گۆڤارانه‌دا بڵاو ده‌كرانه‌وه، كه دواتر زۆریان ده‌بنه كاربه‌ده‌ست. عه‌لی ئه‌كبه‌ر داوه‌ر، عه‌لی ئه‌كبه‌ر سیاسی، محه‌ممه‌دعه‌لی فرووغی، حه‌سه‌ن پیرنیا، ئیقباڵ ئاشتیانی هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه ده‌وڵه‌تمه‌داری ده‌ورانی ڕه‌زاشا كه پێشتر له‌و گۆڤارانه‌دا كاریان كردبوو.
كه‌واته ئه‌و ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه له ئێران دروست كرا و ڕه‌زاشا به دامه‌زرێنه‌ری داده‌نرێ و وه‌ك جه‌نابیشت ئاماژه‌ت كرد ده‌گوترێ جۆرێك چاولێكه‌ری له ئاتاتوركیزمه له توركیه، بنه‌مای تیۆری و مه‌عریفیی هه‌یه و پێشتر كاری له‌سه‌ر كراوه، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی مۆدێڕنیته به هه‌موو لق و پۆپه‌كانیه‌وه ئاوا به سه‌قه‌تی هاته ئێران، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزمیش ڕووی دا؟
دیاره وه‌ختێك باسی ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه له ئێران ده‌كه‌ین، به‌هه‌ر حاڵ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ره‌تای تێكچوونی ئیمپڕاتۆریی عوسمانییه، ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه زۆر دروست ده‌بن له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. كه ئیمپڕاتۆریی عوسمانی ده‌ڕووخێ عێڕاق دروست ده‌بێ، سووریه دروست ده‌بێ، لوبنان دروست ده‌بێ، توركیه دروست ده‌بێ، و هه‌روه‌ها له ئه‌فغانستان ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه دروست ده‌بێ. ئه‌و كێشه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به گشتی هه‌یه. به‌ڵام بۆچی ئێران به‌وشێوه‌یه تووشی مۆدێڕنیته ده‌بێ؟ هیندێك له ڕووناکبیرانی فارس كه ئاره‌زووی بوونی كۆمه‌ڵگەیه‌كی دێمۆكڕاتیكیان ده‌بێ و به‌هه‌ر حاڵ ڕه‌خنه‌یان له نهشنالیزمی ئێرانی هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت ڕه‌خنه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده توند نییه به‌و جۆره‌ی ئێمه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام دیسان ده‌نگ و گوتارێكی جیاوازیان هه‌یه. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه مه‌شڕووته به قه‌ولی خۆیان دزراوه و لاڕێ براوه، له دڵی مهشڕووتهوه ده‌كرا جۆرێك حكوومه‌تی دێمۆكڕاتیك یان بڵێین گوتارێكی جیاواز هاتبایه ده‌رێ، به‌تایبه‌ت كه له قانوونی ئه‌ساسیی مه‌شڕووته‌دا باسی ئێرانییه‌ت نییه، باسی زمانی ڕه‌سمی نییه و زۆر ده‌سه‌ڵات دراوه به ئه‌یالات و ویلایات. مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر چاو له موكاتباتی سه‌رده‌می مه‌شڕووته بكه‌ی باس له حاكمی كوردستان و ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی كوردستان ده‌كرێ. ئه‌وده‌می ئه‌و كێشانه به‌و شێوه‌یه وجوودی نه‌بووه. ئه‌وان پێیانوایه مۆدێڕنیته‌ی ئێرانی مۆدێڕنیتهیهكه به‌لاڕێدا چووه. ئه‌و ڕووناکبیرانەی كه له ڕۆژئاوا بوون و كارتێكه‌رییان له گوتاری نازیسم و گوتاری فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمانی وه‌رگرتوه، ئه‌وانه مۆدێڕنیته به شێوه‌یه‌كی وه‌ها سه‌قه‌ت واریدی ئێران ده‌كه‌ن كه تازه چاكبوونه‌وه‌ی ناكرێ و ئیمكانی ئه‌وه نییه ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دوایه و بمانه‌وێ له‌سه‌رڕا چاكی بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتاری ناشنالیزمێك كه له “كاوه” یان له “ایرانشهر”دایه چ له لایه‌ن سێكۆلاره‌كان وه‌ك ته‌قیزاده و چ له لایه‌ن نهیتیویست و بوومیگهراكان وه‌ك ئالیئهحمهد و شه‌ریعه‌تی، هیچ جێگایه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه غه‌یری فارسن یان غه‌یری شیعه‌ن. ئه‌وانه له باشترین حاڵه‌تدا یان ده‌بێ ئاسیمیله بكرێن یان ده‌بی له‌به‌ین بچن. بۆ نموونه زۆربه‌ی ئه‌و بیرمه‌ندانه ئازه‌ری بوون و زۆرترین كێشه‌یان له‌گه‌ڵ زمانی ئازه‌ری هه‌بووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌حموودی ئه‌فشار كه خۆی ئازه‌رییه ده‌ڵێ من ته‌نانه‌ت بۆ ته‌دریسی زمانی توركی بۆ 5 ده‌قیقه موخالیفم! یان كه‌سێكی وه‌ك كه‌سره‌وی ئه‌وه‌نده نه‌فره‌تی له زمانه غه‌یره فارسه‌كانه، ده‌ڵێ جگە لە خێر و سه‌ڵاحی ئێرانییەکان هیچ شتێكی دیكه‌م ناوێ، ته‌نیا شتێك كه ئاره‌زوومه ئه‌وه‌یه ڕۆژێك ببینم كه زمانه غه‌یره فارسه‌كان له‌نێو بچن، یانی هیچ شتێكی ناوێ غه‌یری مه‌رگی تۆ له واقعدا. له ێ‌و ئه‌و ده‌نگانه‌ی ده‌توانین بڵێین تۆزێك جیاوازن له نێو بیرمه‌ندانی ئێرانی له‌و سه‌رده‌مدا، (ئه‌ویش نه‌ك له سه‌ره‌تاكانی هاتنه سه‌ر كاری ڕه‌زاشا، به‌ڵكوو له ١٣٢٠ و ١٣٢٤ به‌ولاوه) ته‌نیا ده‌نگی جه‌لالی ئالیئهحمهده كه له كتێبی “در خدمت و خیانت روشنفكران”دا به‌رگرییه‌ك له زمانی ئازه‌ری ده‌كا و هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌كوو كه‌سره‌وی كه دژی زمانی دایکیی خۆیانن. وای لێدێ كابرایه‌كی فارس دیفاع له زمانی ئازه‌ری ده‌كا، ئه‌وه ئایرۆنێكی زۆر سەرسووهێنەرە! دیاره ئه‌ویش ته‌نیا باس له زمانی ئازه‌ری ده‌كا و ده‌ڵێ زمانی ئازه‌ری گرینگه وه‌كوو زمان له په‌نا زمانی فارسی بێ. بۆ؟ چونكه ئازه‌ری هه‌میشه كولتوور و مه‌رزی فه‌رهه‌نگیی ئێرانیان پاراستوه به درێژایی مێژوو. واتە دیسان دێته‌وه خزمه‌ت (تمامیت ارضی)هكه كه له زه‌ینی خۆیدایه نه‌ك وه‌كوو جۆراوجۆریی فه‌رهه‌نگی. بۆیه مۆدێڕنیته له ئێران‌دا وه‌ك بۆخۆت باست كرد سه‌قه‌ته، مۆدێڕنیتهیهكه له سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زپه‌رستی دامه‌زراوه، هیچ جێگایه‌كی ته‌رخان نه‌كراوه بۆ ئه‌وی تر مه‌گه‌ر سه‌ركوت و سرینه‌وه و له‌نێوچوون.
دیسان با بێمه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه تێیدا ناسیۆنالیزمی ئێرانی به مێحوهرییەتی فارسی_شیعیی تێدا له‌دایك بووه و جێبه‌جێ كراوه ده‌كرا ناسیۆنالیزمی توركی_شیعی بێ، بۆ نا؟ زۆربه‌ی ڕووناکبیرانی ئه‌و ناسیۆنالیزمه ئازه‌رین، بۆچی ئه‌وه ڕووی نه‌دا؟
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسی ئه‌وه‌مان كرد كه مه‌زهه‌بی شیعه كه له لایه‌ن سەفەوییهكانهوه داندرا (به ڕه‌سمی) پێوه‌ندییه‌كی قووڵی چه‌ندسه‌د ساڵیی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی ئازه‌ری هه‌یه، ئێمه باسی 5 سه‌ده ده‌كه‌ین كه ئه‌و مه‌زهه‌به چه‌سپا له ئێران‌دا و له‌گه‌ڵ كولتووری فارس و تورك تێكه‌ڵ بوو، پاشان ئێمه ئیمپڕاتۆریی عوسمانیمان له‌وبه‌ری هه‌یه كه وه‌كوو ئیمپڕاتۆرییهكی سوننی مه‌زهه‌ب داندراوه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵی بیرمه‌ندانی ئێرانی ئه‌وه‌یه كه تا ده‌توانن مه‌رزێكی جیاواز له نێوان ئیمپڕاتۆریی عوسمانی و سەفەویی ئه‌وكات و دواتر قاجار و عوسمانی و پاشان له‌گه‌ڵ توركیه‌ی نوێ دابنێن. به‌هه‌رحاڵ ناشنالیزم له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازییه، هه‌رچی جیاوازییه‌كان گه‌وره‌تر بن ئه‌و باوه‌ڕه هه‌یه كه ئه‌و ناشنالیزمه به‌هێزتره و شتی زیاتری بۆ عهرزهكردن هه‌یه و پێویست ناكا خۆی تێكه‌ڵاو بكا له‌گه‌ڵ ناشنالیزمی ده‌وروبه‌ر. هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌بێ له كۆنتێكستێكی چه‌ندسه‌د ساڵه‌وه بڕوانین. كۆمه‌ڵێك له بیرمه‌ندانی ئازه‌ری زمان بۆخۆیان ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌بوو و ئێستاش هه‌یانه. بۆ نموونه تۆ سەیری سه‌ید جه‌واد ته‌باته‌بایی بكه، بۆخۆی به‌ئاشكرا ده‌ڵێ و له وتاریشدا نووسیویه‌تی كه پێیوایه زمانی ئازه‌ری موتڵه‌قه‌ن زه‌رفییه‌تی كامڵبوون و فه‌رهه‌نگ و مه‌عره‌فه‌تی نییه و، به‌و زمانه عیلم به‌رهه‌م نایه. هه‌روه‌ها كه‌سره‌وی زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌وه‌یه كه بیسه‌لمێنێ زمانی ئازه‌ری له‌گه‌ڵ توركی جیاوازیی هه‌یه، ئازه‌ری زمانێكه ئوسووله‌ن ڕیشه‌ی له زمانە ئێرانییەکاندا هه‌یه و هه‌میشه هه‌بووه و دوایه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه و ئێمه ده‌بێ چاكی بكه‌ین. بۆیه زۆربه‌ی ئازه‌رییه‌كان پێیانوابوو زمانی ئازه‌ری توانای ئه‌وه‌ی نییه له به‌رانبه‌ر ئیمپڕاتۆریی عوسمانی‌دا ڕاوه‌ستێ، مه‌سه‌له‌ی مه‌زهه‌بیش تێیدا به‌رجه‌سته ده‌بۆوه كه نه‌یده‌هێشت ئه‌وان داكۆكی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان خۆش نه‌بوو له‌گه‌ڵ عوسمانی یان توركیه‌ی سوننی مه‌زهه‌ب (توركیه وه‌كوو سیاسه‌ت نا وه‌كوو فه‌رهه‌نگ) تێكه‌ڵ بن و پێیانوابوو ئه‌و زمانه زه‌رفییه‌ت و توانایی عیلمی و كولتووری نییه تا له‌گه‌ڵ زمانی فارسی ڕیقابهت بكا. له په‌نا ئه‌وه‌ش هه‌زاران بەرهەمی زمانی فارسی له‌به‌ر چاو بگره كه به فارسی نووسراون له‌سه‌ر شێعر و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ. فارسی له‌مێژ بوو ڕیشه‌ی هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه بۆ نموونه زمان‌ناسان و شاعیرانی ئاڵمان مه‌سه‌له‌ن كه‌سێكی وه‌ك “گوته” به‌ته‌واوی گیرۆده‌ی “حافظ” بوو، یان “شوپنهاور” گیرۆده‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئێرانی و هیندی بوو. فەلسەفەی هایدگر هەر بەم شێوه‌یە، به‌شێكی زۆری خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئاڵمانی له بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و به تایبه‌ت بیركردنه‌وه‌ی ئێرانی و هیندی و بووداییدا خۆی ده‌دیته‌وه. ئه‌وانه هه‌موو ده‌بێ له‌و كۆنتێكسته گه‌وره‌یه‌دا ببینی بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕوون بێته‌وه بۆچی ئازه‌رییه‌كان تەرجیحیان دا هه‌م زمانه‌كه‌ی خۆیان به له‌نێوچوون بده‌ن و هه‌م له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی خۆیان نه‌دوێن.
به‌ڵام لانیكه‌م 100 ساڵ به‌سه‌ر ده‌سپێكی پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێ، یانی 100 ساڵه هه‌وڵ دراوه هه‌موو جیاوازییه‌كانی نێوخۆی ئێران بسڕنه‌وه و میلله‌تێكی واحید و ئێرانێكی هێمۆژێن دروست بكه‌ن كه خۆی له‌و گوتاره ناسیۆنالیستیه ئێرانیه‌دا ببینێته‌وه. ده‌بینین تا ئێستاش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر له ئێران‌دا هه‌ن و خاوه‌نی هۆوییەتی خۆیانن و بزووتنه‌وه‌ی شوناسخوازیمان هه‌یه، به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد و ته‌نانه‌ت توركه‌كانیش، تائێستا بیرمه‌ندانی ئێرانی چ له نێوخۆ و چ له ده‌ره‌وه له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه ده‌ڕۆن و هه‌مان ئه‌و بنه‌ما فكرییانه به‌جۆرێك به‌رده‌وامن. بۆچی ئه‌و ڕه‌وته به‌رده‌وامه سه‌ره‌ڕای سه‌رنه‌كه‌وتنی؟
له كۆتاییه‌كانی ده‌وره‌ی قاجار و به‌تایبه‌تی له ده‌وره‌ی په‌هله‌وی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و میلله‌ته جۆراوجۆرانه‌ی كه له ئێران‌دا بۆ هه‌زاران ساڵه هه‌ن و هه‌بوون، ئه‌وانه‌یان به‌راورد ده‌كرد له‌گه‌ڵ (پێم خۆش نییه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كار بێنم) كۆمه‌ڵگە پێشنهكهوتووهكان له ئه‌فریقا و وڵاتانی دیكه، كه ده‌بێ به‌زۆر ئه‌وانه ئاسیمیله بكه‌ن و موتهمهدینیان بكه‌ن، یانی وه‌كوو شه‌رمێكی فه‌رهه‌نگی ده‌یاندیتن. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌ده‌زانی كه ئه‌و میلله‌تانه كۆمه‌ڵێك قه‌بیله و تیره و عه‌شیره نین، به‌ڵكوو ئیجتماعاتێكی مێژووییان هه‌یه، خاکیان هه‌یه، داب و نەریتیان هه‌یه، زمانیان هه‌یه. نموونه له كوردان ناهێنمه‌وه با نه‌ڵێن باسی كوردان ده‌كا. تۆ ته‌ماشای لوڕەکان بكه، ئهتابهكانی لوڕستان بۆ ماوه‌ی 400 ساڵ حكوومه‌تیان هه‌بووه، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ختێك ڕه‌زاشا هاته سه‌ر كار، یه‌كه‌م كار كردی ئه‌وه بوو ئهتابهكانی لوڕستان كۆ بكاته‌وه‌و لوڕه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌ختیارییه‌كان ژێنۆساید بكا، هێزی نارد و چی له لوڕه‌كان و هەروەها قهشقاییهكان و عه‌ڕه‌به‌كان كرد كه له نه‌وعی خۆیدا به‌قه‌ولی خودی فارسه‌كان ژینۆساید بوو؛ کوشت و کوشتاری سەپەهبۆد ئەمیر ئەحمەدی لەو ناوچەیە بەناوبانگە کە بە هۆی دڵڕەقی و جینایەتەوە بە “ئایشمەنی ئێران” ناودێر کراوە!
ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن له ئێران كه له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌زف و سڕینه‌وه و ئینكار دامه‌زراوه هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌تایبه‌ت له ١٣٠٤ كاتێك ڕه‌زاشا دێننه سه‌ركار و له سه‌ربازێكی ساده‌وه (بەناو ڕەزا پاڵانی قەزاق) ده‌یكه‌نه پادشای ئێرانساز _ کە به باوه‌ڕی من پادشای وێرانسازه_، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین زیاتر له 35 له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئێران فارسن یان به فارسی قسه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی دیكه هه‌مووی زمانه‌كه‌ی غه‌یری فارسییه. تا ئیستاش نیوه‌ی حەشیمهتی ئێران غه‌یری فارسن و له نیوه‌ی كه‌متر سوننی مه‌زهه‌بن. مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت_نه‌ته‌وه له ئێران هه‌رگیز سەر ناگرێ. ئێران هه‌رگیز ده‌وڵه‌تێكی مۆدێڕن نه‌بووه و هه‌رگیزیش نابێ. ئێران ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوویه كه 100 ساڵه خه‌ونی دروستكردنی هۆویه‌تێكی واحید به ناوی هۆوییەتی فارسی_شیعیی هه‌یه، خه‌ونێك كه هه‌رگیز وه‌دی نایه. ئه‌و سیسته‌مه خۆی ناگرێ ته‌نیا مه‌گه‌ر هۆوییەتی ئێرانی (ئه‌گه‌ر ناوی ئێرانیشمان باوه‌ڕ پێ بێ) وه‌كوو هۆویه‌تێكی ئێرانی بناسرێ. به‌ڵام هۆوییهتێك كه ئێستا به ناوی ئێران ده‌ناسێنرێ هۆوییهتێكی فارسی_شیعیه. بۆچی؟ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هیچ ڕه‌گه‌زێكی غه‌یره فارسی و غه‌یره شیعی له‌و هۆوییهتهدا نییه. كاتێك ده‌ڵێی هۆوییەتی ئێرانی له‌سه‌ر زمانی فارسی و مه‌زهه‌بی شیعی ده‌بڕێته‌وه، یان له‌سه‌ر خوێندتهوهیهكی هه‌ڵبژێردراو له ئاساری ده‌وره‌ی پێش ئیسلام ده‌بڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت شارستانییەتەکانی پێش ئیسلامیش نابینرێن ئه‌وانه‌ی شارستانییەتی ئیسلامیشیان ساز كردوه، جا بگره شارستانییەتی دوای ئیسلام كه ئه‌وه جێگای خۆی هه‌یه. كاتێك ئه‌وانه نابینرێن له‌واقعدا ئێمه خه‌ریكین نیوه‌ی مێژوو و كولتووری ئه‌و كۆمه‌ڵگەیه نابینین. هه‌ربۆیه ئه‌من پێموایه گوتاری پان فارسیزم (ئه‌من قه‌ت پێم خۆش نییه بڵێم گوتاری ئێرانی) به قه‌ولی فارسان ده‌ڵێن هه‌رگیز ڕووی خۆش نابینێ و ناتوانێ سه‌قامگیر بێ. هه‌رگیز ئێران وەکوو دەوڵەت_ نەتەوە دروست نابێ ئه‌گه‌ر ده‌یان حكوومه‌تی وه‌ك په‌هله‌وی و كۆماری ئیسلامی بگۆڕدرێ. ئه‌وانه هه‌میشه له ترسی تێكچوونی ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی، له‌ترسی تێكچوونی زمان و فه‌رهه‌نگ خه‌ویان لێ ناكه‌وێ. ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌ساسیه و ڕووناکبیرانی فارس هیچ چاره‌یه‌كیان نییه ده‌بێ دان به‌و واقعه‌دا بنێن و بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆی زانستی و سیاسی، كه ئه‌ویش له‌وه ناچێ بێنه سه‌ر ئه‌و مێزه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وه ده‌چێ كه ڕووناکبیران و مێژوونووسانی فارس به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له دیاسپۆڕان خه‌ریكن دیسان ئه‌و نوسخه‌ی كه له زه‌مانی “كاوه” و “ایرانشهر”دا نووسراون هه‌ر ئه‌وه له‌سه‌رڕا دێنن و ده‌به‌ن. ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێ ئه‌وجار ئه‌و سنووره زمانه‌وانی و كولتووری فارسییه له ئاناتۆلی ڕا تا چین و مه‌نچووری ڕایكێشن و پێی بڵێن (Persianate World) جیهانی فارسی زمان، كه له چین ڕا ده‌ست پێده‌كا تا ئوراسیا، ئه‌وه‌ش موسیبهتێكه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌وه‌نده‌ش ڕازی نین و پێیانوایه ئه‌و ئیمپڕاتۆرییه كه سه‌رده‌مانێك هه‌ر به‌وه‌نده قانع بوون كه له زه‌مانی ههخامهنشیاندا بووه، ئێستا ئه‌وه‌یان واوه‌تریش بردوه تاكوو هیچ ئومێدێك به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره‌ی نامێنێ.
كه‌واته به‌ربه‌سته‌كانی تهوسعهی سیاسی و ئابووری له ئێران ته‌نیا له دیسانتڕالیزه كردنی ئێران‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. هیچ شانسێك هه‌یه له ئێرانێكی سانتڕاڵدا چاوه‌ڕوانی تهوسعهی سیاسی و ئابووری بین؟
هیچ ڕێگایه‌ك نییه له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی سانتڕاڵدا. چونكه كاتێك ده‌ڵێین ئێران، له‌سه‌ر بنه‌مای زمان و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بڕێته‌وه. كه‌واته هیچ ئیمكانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان وابێ ئاڵوگۆڕ و گەشەیەک ڕوو دەدا له ئێرانی سانتڕاڵدا. به‌داخه‌وه هیچ دووره‌دیمه‌نێك و به‌رچاوڕوونییه‌ك بۆ ئێرانێكی دیسانتڕاڵدا نابینرێ. نه‌تیجه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ میلله‌ته غه‌یره فارس و غه‌یره شیعه‌كان به‌و ئاگامه‌ندییه بگه‌ن لانیكه‌م له‌ڕووی سۆبجێكتیوهوه و له‌ڕووی ئاگامه‌ندییه‌وه حیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره یه‌كلا بكه‌نه‌وه. باوه‌ڕێكی زۆر هه‌ڵه‌یه كه پێمانوابێ ئه‌و گوتاره ئاماده‌یه پێداچوونه‌وه به‌خۆدا بكا و دیسانتڕاڵ بێ. ئه‌من ئه‌و گوتاره وه‌كوو گوتارێكی ئیمپریال و كۆلۆنیال ده‌بینم و هیچ ئومێدێك بۆ ده‌ربازبوون له‌و گوتاره نابینم مه‌گه‌ر به موقاومه‌ت و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره جا چ به‌شێوه‌ی سیاسی بێ، چ به شێوه‌ی فه‌رهه‌نگی و مهعڕهفهتی.
زۆر سپاس دوكتور محه‌ممه‌دپوور بۆ به‌شداریتان لەم باسەدا
ئێوەش ماندوو نەبن.