• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دادپەروەری (٥)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/05
جۆری بابەت: ئەندیشە

شارۆخ حەسەن‌زادە

خەڵکی نیشتەجێی سەر ئەم زەوییە پان و پۆڕە لە بواری باوەڕمەندیی ئۆلی یەکدەست و یەک ڕەنگ نین، واتە تاکە دینێک دەسەڵاتی نییە و لەلایەکی تریشەوە، خەڵکی جیهان هەر هەمووی باوەڕی بە ئۆل و ئایینەوە نییە، کەوابوو بۆچوونی ئۆلی مافەکانی مرۆڤ لە باشترین فۆڕمی خۆی کە لە خۆگری سەرجەم ئایینەکانی سەرگۆی ئەم زەوییە بێ ناتوانێ خۆی وەک تاکە ئۆلی جیهانداگر بناسێنێ. هەروەها لەلایەکی دیکەوە هەر دین و ئۆلێک کۆمەڵێک دەقی پیرۆز لەخۆ دەگرن کە ڕاڤە و شیکردنەوەی ئەو دەقانە بۆتە هۆی جیاوازیی بیروبۆچوون لە نێوان لایەنگرانی. بە واتایەکی دی دەست وێڕاگێشتن بە تاکە سەرچاوەیەکی سەقامگیر گەلێک چەتوونە، هەڵبەت دەکرێ ئەو بانگەشەیە بکەین کە لە بنەمای سەرەکیی مافی ئینسانی، هاوبۆچوونی جێگیرە، بەڵام ئەو بنەما سەرەکییانە لە هێنانە ئارای کۆمەڵێک باس و پرسی سیستماتیک و پوخت لە هەمبەر مافەکانی مرۆڤ کە ڕۆژ دوای ڕۆژ بەربڵاوی و تێکچندراوی زیاتر خۆیا دەبێ، دەکرێ وەک شاکلیلی کێشەکان سەیری بکەین. ئەمە جگە لەوەیە کە هەر لە خودی ئەو بۆچوونانەشدا لەنێوان خاوەن‌ڕایان (باوەڕمەندان بە ئۆل)دا جیاوازی هەیە.

بۆ میناک، بنەمای بەرابەری کە ئاکامی پێویست و سەرەکیی خولقاندنی هاوبەشی مرۆڤ لەلایەن خوایە_کە بنەمای سەرەکیی باوەڕە دینییەکان پێک دەهێنێ_ بەو تەوفیرەی کە لە نێوان کۆمەڵگەی ئۆلی و کافرەکان، ژنان و پیاوان بووە و هەیە و ئەو کەموکوڕییانەی لەمەڕ کۆیلەکان هەبووە، لاواز دەبێتەوە.

مەگەر ئەوەی بە هەوڵ و تێکۆشینی باوەڕمەندانی ئەو هەمووە ئۆلە زیندووانەی ئەمڕۆ، بنەما و مافی هاوبەش وەک بنەمای مافەکانی مرۆڤ وێنا بکەین، ئەم شێوازە لە ماف چێژبەخشییەکی تایبەتی دەبێ لەهەمان کاتدا لایەنی خوایی و ئۆلی لە دەوری خول دەخوا و ئەو مرۆڤانەی باوەڕمەندن بە هەستێکی قەلبی و واجبێکی دینی ئەو ڕاسپاردانە بۆ گەشە و پاراستنیان جێبەجێ دەکا.

 

دادپەروەری

یەکێک لە بنەماکانی مافی مرۆڤ کە بەڵگەمەندە و پشتی پێ دەبەسترێ، دادپەروەرییە. لێرەدا ئەو پرسیارە لە ئارادایە هەتا چەندە دەتوانین مافەکانی مرۆڤ بە پێوانەی دادپەروەری هەڵسەنگێنین و باسی بکەین. دەبێ ئەوندەش بڵێین کە هیچ لێکدانەوەیەکی یەکدەست لەسەر دادپەروەری نییە. لە ڕاستیدا چەمکی دادپەروەری لایەنی ئەخلاقی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەرهەم دێنێ.

 

دادپەروەری وەک ئەرکێک

“ئێمانۆیێڵ کانت” هەوڵ دەدا ئەو بنەمایە کە دەگەڵ هەموو مرۆڤەکان وەک ئەوپەڕی زات (جەوهەر و هەقیقەتی شتێک) نەک ئامراز و بە شێوەی بەرانبەر هەڵسووکەوت بکا و ئەمە وەک بنەمایەکی ئەخلاقی وەک ئەرکێک دەبێ ملکەچی بین، شرۆڤە دەکا. بە گوتەی کانت ئەمە ئەمرێکی ئاکارییە کە لە هەمان کاتدا دەتوانێ ببێتە بناخە و یاسایەکی گشتگیر. بۆ میناک ئەگە ئێوە داوای کارێکتان لە ئەوەیتر هەبێ، کە ڕێک لەو ڕەوشەدا و لەهەمان کات کە ئەو کەسە تێیدا هەڵکەوتوە، ئەگە ئەو داواکارییە بۆ تۆ بێنێتە پێش، ئەویش بتوانێ داوات لێبکا، ئەمە داوا و کردەیەکی ئەخلاقییە، بۆ وێنە ئەگەر من خەریکە لە ئاوێکدا نوقم بم دەتوانم هانا بۆ کەسێک بەرم کە مەلە دەزانێت، ئەمە کارێکی ئەخلاقییە چونکە ئەو مایەیەی تێدایە کە ببێتە بنەمایەکی گشتگیر و بەبێ جیاوازی دەکرێ وەک فەرمانێکی گشتی لێ بکەین و هەموومان پێبەندی بین. بە باوەڕی کانت هەر ئەمرێک ئەگە بەبێ جیاوازی گشتگیر بێ و بۆ هەموولایەک وەک یەک بێ ئەوە دەستوورێکی ئاکارییە. (بۆ میناک فەرمان گەلی هەڵاواردن‌خواز لەم دەستەیەن)، ئەگە کەسێک بڵێت ئەو کەسە چونکە ساماندار نییە ناتوانێ ببێتە سەرۆک کۆمار، ناکرێ ئەمە بکەینە یاسایەکی هەموو لایەک‌خواز، چونکە ئەگەر بۆخۆی لەم ڕەوشەدا هەڵکەوێ و پوول و پارەی نەبێ، ناتوانێ ببێتە سەرۆک. هیچ کەسێک ئامادە نییە خۆیشی ئەو یاسا ناڕێکانە بیانگرێتەوە، بەجۆرێکی تر تاکەکان یاسای هەڵاواردن‌خوازیان بۆخۆیان ناوێ. هەربۆیە کانت بەو ئامۆژگارییە سەرەکییە دەست پێدەکا: “بەپێی ئەو فەرمانە بجووڵێ‌وە کە حەز دەکەی ببێتە یاسایەکی هەموو لایەک‌خواز و گشتگیر.”

یاسا و ڕێسا گشتگیرەکان جگە لە وەرگێڕانی ئاوەزمەندانەی مرۆڤ لە بنەما و نۆڕم و بەها جێ‌پەسەند و دڵخوازەکان شتێکی تر نییە. کەواتە ئامۆژگارییەکانی کانت ڕێکاری زانستی و بابەتیانەیە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی نێوان بنیامەکان لەسەر بنەما و پرەنسیپی ئەخلاقی. لە ڕاستییا کانت دەخوازێ ئەوە بدۆزێتەوە کە ویژدانی ئاکاری کۆمەڵگە لە فەرمانێکی ئاوەزمەندانە چۆن و بە چ شێوەیەک حوکم دەکا و بە ڕێکەوتن دەگا.

ڕێک لە درێژەی ئەم باسەدا، لە پەنا یاسای گشتگیر، دەبێ سەرووبوونی مرۆڤیش پێوە زیاد بکەین، بەپێی بنەما و یاسا و ڕێسای گشتی و گشتگیر و ئەوپەڕ بوونی مرۆڤ، بەرانبەری مرۆڤەکان لە بایەخ و ئیحتوباری کۆمەڵایەتیی مرۆڤە. چوونکە هەر حوکمێک کە هەرکام لە ئێمە وەک یاسایەکی گشتگیر بیدەین دەبێ بۆخۆشمان ملکەچی بین. ئەگە بڕیار بدەین کە تاکەکان بە هۆی ڕەنگی پێستیان مافی کۆمەڵایەتییان پێشێل دەکرێ دەبێ ئەوەش قبول بکەین کە بۆخۆمان بەهەر هۆکارێک ڕەنگی پێستمان ڕەش هەڵگەڕا!، هەڵسووکەوتی ئاوامان دەگەڵ بکرێ. ئەمە تشتێکی گشتییە و حوکم و فەرمانە هەڵاواردن‌خوازەکان هەر وەک پێشتر باس کرا توانایی گشتاندنیان نییە، سەرووبوونی مرۆڤ و ئەوەیکە ئینسان وەک شتێک و کەرەسەیەک نابێ بجووڵێتەوە، ئەوەیە کە هەرجۆرە یاسایەک، هەڵسووکەوت و نەریتێک کە تاکی ئینسانی بگەیەنێتە ئاستی نزمی شتێک و کەرەسەیەک دەبێ خۆی لێ ببوێری. هەموو سەروبنی قسەی کانت لەو باسەدا ئەوەیە کە دەبێ دەگەڵ هەموو مرۆڤەکان وەک یەک و بە شێوەی بەرانبەر وەک ئەوپەڕی بوون، هەڵسووکەوت بکرێ.

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەندیشە

دواوتووێژی د. قاسملوو

ڕێکەوتی 2022-07-22
ئەندیشە

عەزیز گەردی؛ مامۆستای ئەدەب‌ناسی و هونەری وەرگێڕان

ڕێکەوتی 2022-06-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist