فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 8ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 22:37
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

لەژێر پەتی ئێعدامەوە بـۆ پێـشـمـەرگایـەتی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/05
in ئەندیشە

ئەحەدڕەزا بابایی

ناوم ئەحەدڕەزا بابایی‌ـیە، کوڕی باباعەلی لە ڕێکەوتی ١٠/٣/١٣٤٩ لە گوندی کانی‌کەو سەر بە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان لەدایک بووم.

لە ڕێکەوتی ٢١/١/١٣٦٧ لە لایەن کومیتەی ئینقلابی شارستانی کەرەجەوە بە هۆی پێبوونی دەمانچە دەسبەسەر کرام و، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرام. دوای دەسبەسەرکرانم ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەندێکیان مادەی هۆشبەر خستبوە ماڵەکەم و ئەوەش هاتە سەر تاوانی پێبوونی دەمانچەکە؛ ئەوەی لە پەروەندەی مندا هاتبوو شتێک بوو کە بۆخۆشم ئاگاداری نەبووم.

بەم شێوەیە ٦ مانگ لە زیندانی ئەوین لەژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە بە مەبەستی دانپێداناندا بووم، جەختی ئەوان لە پێوەندی لەگەڵ دەمانچەکەدا بوو. پاشان دۆسییەکەم نێردرایە دادگای ئینقلابی کەرەج، لەوێ حوکمی ئێعدامم بەسەردا سەپا و ڕاگوێزرام بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شار لە کەرەج.

لەم ماوەیەدا بۆ خۆ دەربازکردن لە حوکمی ئێعدام خۆم لە شێتی دا، لە دوای پشکنین لە لایەن دوکتوری زیندان بە ناوی “محەممەد حوسێن قاسمی” کە فەرماندەی سپای کەرەجیش بوو، وەک کەسێک کە تووشی نەخۆشیی سەختی دەروونییە ناوم تۆمار کرا. سەرەڕای ئەوەش لە دوای دوو ساڵ لە ڕێکەوتی ٢٩/١/٦٩ بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەم ڕەوانەی زیندانی قەزەل‌حەسار کرام. لە تاکەکەسییەکانی زیندان ٣٠ کەس چاوەڕوانی ئێعدام بوون کە لەو نێوەدا ٢٧ـیان کورد بوون.

لەو ساڵانەدا کە من چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی حوکمەکەم لە زیندانی ڕەجایی شار بووم. بۆ خۆم شایەدم لە ژماری ٤٨٥٠ زیندانی تەنیا من و دوو کەسی تر بە ناوەکانی عەلی گوودەرزی و ئەحمەد شەهنەوازی لە مەرگ ڕزگار بووین. زیندانییەکانیان دەبردە ساڵۆنی ئامفی‌تێئاتر و لەوێ بە پێدانی شیرکاکائۆ هەموویان دەرمانداو دەکردن و دواتر لەژێر ناوی نەخۆشیی بەکۆمەڵ بەردی بێ‌دەنگییان لەسەر دادەنا. بەشی دڵتەزێنی ڕووداوەکە ئەوە بوو کە تەرمی کوژراوەکانیان بە زیندانییەکانی دیکە دەگواستەوە و ئەمەش گەورەترین ئەشکەنجە بوو بۆ ئەو کەسانە.

لەو سەر و بەندەدا زیندانییەکان لە بار و دۆخێکی زۆر خراپ و ئەستەمدا بەسەریان دەبرد، پیوەندیی نێوانیان بە توندی کۆنترۆڵ دەکرا و تێ دەکۆشان ئەم پێوەندییانە بگەیەننە ئاستێکی زۆر کەم. زۆربەی زیندانییەکان لە ژووری تاکەکەسییدا بوون، لەوێ توالێتیشی لێ بوو، هەر بۆیە مەگەر لە کاتی حەمام کردن و جار جارە هەواخۆری توانیبایان یەکتر ببینن. ئەمەش بەو هۆیە بوو کە هەر کەسێک بە تەنیا خەمەکانی خۆی لە کۆڵ بنێ و هەواڵ و زانیارییەکان نەگوازرێتەوە. بەم حاڵەش هەر نەیاندەتوانی پێش بە دزەی هەواڵ و زانیارییەکان بگرن، من بۆ خۆم شایەدی ئەوە بووم کە زۆرینەی کچ و ژنە زیندانییەکان دەستدرێژیی سێکسییان دەکرایە سەر.

بە هۆی ڕاپۆرتی پزیشکی و بە یارمەتیی “حاجی مەحموود شیرازی”، سەرۆکی زیندان، حوکمەکەم هەڵپەسێردرا. لە دوای ئەوە بە تکاکاریی “حەسەن سلێمانی” سەرۆک‌پشکێنەری بەیتی ڕێبەریی ڕێژیم، لە دوای یازدە ساڵ، ئێعدامەکەم بە زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا. لەم ماوەیەدا بۆ چەند جار ڕەوانەی نەخۆشخانە کرام و هێنرامەوە بۆ زیندان، فشار و ئەشکەنجەکان ئەوەندە زۆر بوو، هەوڵی خۆکوشتنم دا و لە لایەن کادری پزیشکیی زیندانەوە مەعدەم شۆردراوە و لە مەرگ ڕزگار بووم. لەم کاتەدا بە حوکمی پزیشکان و نامەی سووری، سەرۆکی گشتیی زیندانەکان نێردرامەوە بۆ لای بنەماڵەکەم.

ساڵی ٩١، بووم بە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵات و لە ٢٣/٣/٩٢ لە لایەن ئیتلاعاتی ئیلامەوە دەسبەسەر و ڕادەستی ئیتلاعاتی کرماشان کرام. ئەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵ من بریتی بوون لە بۆمب‌نانەوە، ئەندامگیری بۆ حدکا و، هاندانی پێڕەوانی ئایینی یارسان لە کرماشان، سەحنە و هەمەدان. بە هۆی ئەو بەڵگانەی لەسەرم هەبوون (وەک پێوەندیم لەگەڵ بنکەکانی حیزب لە باشووری کوردستان) ئەندامەتیی من لە حیزبدا حاشای لێ‌نەدەکرا، بەڵام ئەوانی دیکە هەموو بوختان بوو پێیان کردبووم.

بەبێ دادگایی کرانێکی فەرمی، پاش ٤٠ ڕۆژ ئەشکەنجە و لێدان ڕاستەوخۆ ڕەوانەی زیندانی دیزڵاوای کرماشان و مەحکووم بە ئێعدام کرام. زۆربەی ئەشکەنجە دانەکانم بە مەبەستی دانپێدانان لەسەر “مووسا باباخانی” و زانیاری وەرگرتن لە چالاکییەکانی ئەو بوو. ڕەوشەکانیان بۆ ئەشکەنجەدانی من بریتی بوون لە ئینفرادی –کە جارێک بۆ سێ مانگ لەوێ هێشتیانمەوە-، بایکۆت کردنم لە لایەن زیندانییەکانی دیکەوە و، لێدانی بە کۆمەڵ کە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ کەوتمە کۆماوە.

لەو ماوەیەدا لەگەڵ زیندانییەکی سیاسیی سەقزی بە ناوی سمکۆ خورشیدی کە بە تۆمەتی کوشتنی ٥ کەس لە مۆرەکانی ئیتلاعات گیرابوو، بڕیار وابوو لەسێدارە بدرێین. سمکۆ لە ئاکامدا لە ساڵی ٩٣ ئێعدام کرا، بەڵام من بە هۆی نێوبژیوانی و تکای ڕێبەرانی یارسان وەک “ئاغا سەید نەسرەدین” و “سەید نیزام”، حوکمەکەم بۆ دە ساڵ داشکا.

لە ئاکامدا دوای ٦ ساڵ بە مەرج بەخشرام و دەبوو بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەموو مانگێک سەردانی ئیتلاعات بکەم و هەر کات ویستیانم خۆمیان پێ بناسێنم. بێجگە لەوەش داوای هاوکارییان لێ‌دەکردم کە من هیچ کات نەچوومە ژێر باری ئەو داوایەیان.

لە دوای ئازادبوونم پێوەندیم بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، “سمایل شەرەفی” و “مووسا باباخانی”‌ـیەوە گرت و، هەتا ماوەیەک لە تاران خۆم شاردەوە. جارێکیش لە هەرسین گیرام کە بە هۆی خزم و دۆستانەوە توانیم دەرباز بم لە دەستیان. پاشان چوومە تاران و بە هاوکاریی ئەو دوو کەسە ئێرانم بەجێ هێشت و لە ١٩ی بەفرانباری ٩٨ـدا خۆم گەیاندە قەڵای دێموکرات لە کۆیەی باشووری کوردستان.

Related Posts

ئەندیشە

پێشەوا قازی محەممەد لە نێوان نەریت و مودێڕنیتەدا

6 ساڵ ago
ئەندیشە

لە دیکتاتۆڕییەوە تا دێموکراسی (تێکڕمانی دیکتاتۆری)

6 ساڵ ago
ئەندیشە

بەئامانج گرتنی دەسەڵاتی دیکتاتۆر

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist