• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

قۆناغێکی نوێ لە ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/05
جۆری بابەت: سیاسی

ئامانج زیبایی

دوای ئەوەی ئەمریکا لە بانەمەڕی ١٣٩٧ـی هەتاوی لە بەرجام هاتە دەرێ، قۆناغێکی نوێ لە ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشینگتۆن هاتە ئاراوە و سیاسەتی ترامپ بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئاڵوگۆڕی بە خۆیەوە بینیوە کە بە (فشار حداکثری) ئەوپەڕی زەخت ناوبانگی دەرکرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ٧ـی جۆزەردان گوتی کە مەعافیەتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان درێژ ناکرێنەوە و، لەمەودوا ناتوانن لە بواری ناوکییدا ڕێگە بە ئێران بدەن درێژە بە چالاکییەکانی بدا.

دوای هاتنە دەرێی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەکە ئەو ٥ وڵاتەی بەرجام (چین، ڕووسیە، بریتانیا، فەڕانسە، ئاڵمان) دەیان‌توانی لە چەند پرۆژەیەکدا هاوکاریی بەرنامەی ناوکیی ئێران بکەن، دوای ئەم ڕاگەیەندراوە ئەو وڵاتانە ٦٠ ڕۆژیان مۆڵەت پێ درا کە کۆتایی بە چالاکییەکانیان لەم بوارەدا بێنن، هەروەها دوو کەس بە ناوەکانی (مەجید ئاقایی و ئەمجەد سازگار) بە تۆمەتی هاوکاریی کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە بۆمبی ناوکی و دەور لێ‌دانەوەی گەمارۆکان خرانە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.

دوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی، لە کاتی پەردەلادان لە ١١٢ پاپۆڕی هێزی دەریایی سپای پاسداران گوتی: “بەشی گرینگ و بەهێزی کۆماری ئیسلامی ئەو بەشە نییە کە نمایش دەدرێ، بەڵکوو ئەو بەشەیە کە شاراوەیە”! هەروەها حوسێن سەلامی فەرماندەی سپای پاسدارانیش گوتی: “تاکتیکی کۆماری ئیسلامی هێرش‌بەرانەیە نەک بەرگریانە.”

ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئێران لە کاتێک‌دایە کە سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن، کە چالاکییە ناوکییەکانیان بە مەبەستی ئاشتی‌خوازانەیە! بەڵام کارنامەی کۆماری ئیسلامی هەمیشە پێچەوانەی ئەم بۆچوونانە بووە و ڕوخسارێکی بێ‌متمانەی نیشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوە -کە بە حەق ڕوخساری ڕاستەقینەشیانە-. بۆ نموونە دوای هەڵدانی مانگی دەسکردی نوور بۆ بۆشایی ئاسمان، بەرپرسەکان گوتیان چەندین ساڵە بە نهێنی خەریکی ئامادەکردنی ئەم بەرنامەیەن. لەم پێوەندییەدا لێدوانەکانی ڕێبەری ئێرانیش جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردنن، کە بە ئاشکرا گوتی تاقە ڕێگەی مانەوەیان، بەهێز بوونیانە. بێجگە لەوەش ئەوەی کە ڕاشکاوانە باس لە نەبوونی وڵاتێکی وەک ئیسڕائیل دەکرێ، جێگەی مەترسییە.

لەم پێوەندییەدا برایان هووک گوتی: “بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ئابووریی ئێران تووشی داڕمان بووە، کۆماری ئیسلامی دوو ڕێگەی لە بەردەست دایە، یان لەگەڵ ترامپ دانوستان بکا، یان شایەدی داڕمانی ئابوورییەکەیان بن.”

سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لەم پێوەندییەدا ڕوون نییە و بەرپرسانی لە لایەک هەڕەشە دەکەن و لە لایەکی ترەوە بە هێنانەوەی نموونە لە ئیمام حەسەن بەستێن بۆ دانوستان خۆش دەکەن.

سیاسەتی نوێی ئەمریکا درێژ نەکردنەوەی معافیەتی هاوکاریی وڵاتانی ئەندام لە بەرجام بۆ هاوکاری کردنی ئێرانە، وا وێدەچێ ئەم سیاسەتە بێجگە ئێران، چینیش بگرێتەوە.

دوای نەمانی ئەمریکا لە بەرجام، ڕێکخراوێکی چینی بە ناوی CNNC پشکی شێری لەم بارودۆخە بەر کەوتوە کە جگە لە ئێران لە زۆر وڵاتی دیکەش خەریکی کار و چالاکیی هاوشێوەیە و، لە ئەگەری گەمارۆکانی ئەمریکا پێکەنیش تووشی گیروگرفت دەبێتەوە.

ئەم هەڵوێستەی ئیدارەی ترامپ کاردانەوەی زۆریشی لێ‌کەوتۆتەوە، یەکەم کاردانەوە لە لایەن نووسینگەی جۆزێپ بۆرل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپاوە بوو کە لە ڕاگەیەندراوێکدا گووتبووی ئەم هاوکارییانەی نێوان لایەنەکانی بەرجام ڕێگای ئێرانی لە گەیشتن بە بۆمبی ناوکی گرتبوو، ناوبراو بەرجامی بە باشترین ڕێگەچارە بۆ بەکار هێنانی ئاشتییانەی وزەی ناوکی ناو برد و گوتی کە لەمەو دوا چاودێریی دەسپێ‌ڕاگەیشتن بە چالاکییەکانی ناوکیی کۆماری ئیسلامی بە ڕێڕەوێکی دژوارتردا تێپەڕ دەبێ.

هەر لەم پێوەندییەدا ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیەش گوتی بەم هەڵوێستەی ئەمریکا، [پێوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا] چۆتە نێو ڕێڕەوێکی مەترسیدار و پێش‌بینی نەکراو.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێرانیش ئەم هەڵوێستەی ئەمریکایان بە دوژمنکارانە پێناسە کرد و گوتیان کە هەواڵی خۆش لە بواری چالاکیی ناوکیی ئێران بەڕێوەیە.

هەر لەم پێوەندییەدا مەجید تەختی ڕەوانچی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش، گوتی ئەم کارەی ئەمریکا کۆتا زەربە بوو لە ڕێکەوتننامەی بەرجامی دا و، بەشداریی ئەمریکای لە بەرجامدا بە شتێکی جێگەی پێکەنین پێناسە کرد، بەڵام باسی لە پەرچەکرداری کۆماری ئیسلامی نەکرد.

کریستۆفێر فۆرد ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی کە ئامانجی ئەمریکا لە درێژ نەکردنەوەی ئەم بڕیارە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆماری ئیسلامی توانای ئەوەی نەبێ کە ڕاکتۆری تازە دابمەزرێنێ، بەڵام بەرپرسی وزەی ناوکیی ئێران گوتی کە فازی دوو و سێی ڕاکتۆری بووشەهر لە بەردەست‌دایە بۆ دەست بەکار بوونی.

ناوبراو هەروەها گوتی کە سەرۆک کۆماری ئێران دانی بەوەدا ناوە کە ٢٠٠ میلیارد دۆلار زەرەر لە ژێرخانی ئابووریی ئێران دراوە و ئەمەش هەتا ڕێکەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران درێژەی دەبێ.

کێشەکانی ئێران گەیشتۆتە مەجلیسی نوێ و قالیباف بەرپرسی نوێکەی لە یەکەم لێدوانیدا، دەوڵەتی ڕۆحانی بە سەرلێ‌شێواو ناو برد و گوتی کە ئەم مەجلیسە لەژێر ئامۆژگارییەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامییدا دەبێ و، پێداگریی کرد کە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکرێ و باسی لە تۆڵەستاندنەوەی لە ئەمریکا کرد.

وا وێ‌دەچێ کە بەم سیاسەتانەی کۆماری ئیسلامی بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر بێ و ژێرخانی ئابوورییەکەشی زیاتر بەرەو داڕمان بچێ، ستراتێژیی ئێران هەر وەک جاران بمێنێتەوە و بەکار هێنانی دەستەواژەی ئیستکبار و لیبەڕاڵ زۆرتر بێ و ناکارامەیی بەرپرسانی ئێرانی پێ پاساو بدرێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist