ڕۆژی ٢٨ـی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی، سه‌عات ١١ی سه‌ر له به‌یانی جاشه خۆفرۆشه‌کان و گرووپی زه‌ربه‌تی سپای پاسداران هێرشیان کرده سه‌ر بازاڕی خێڵه‌ڕه‌ش و به چه‌کی ئارپیجی و بیکەیسی ئاوربارانیان دەست پێ‌کرد. هەر وەک هەمیشە پێشمەرگەکانی مەڵبەندی بانە لەژێر فەرماندەهیی مستەفا ڕەحیمی ناسراو بە مچەڕەش، دەستیان بە بەربەرەکانی کرد. بەم شێوەیە و لەژێر ڕێنوێنیی مچەڕەشدا دوژمن پاش ئەوەی کە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە ناچار بە پاشەکشە بوو. له کۆتایی شه‌ڕه‌که‌دا به‌داخه‌وه مسته‌فا که‌وته به‌ر گولله‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان و به توندی بریندار بوو، مخابن پاش سه‌عات و نیوێک به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ کۆتایی بە ژیانی خەباتگێڕانەی هات.
“مچەڕەش” له ساڵی ١٢٩٠ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌رزێر و هه‌ژار له گوندی “کانی‌زۆراب”ـی ناوچه‌ی فەیزوڵابەگیی سه‌قز له‌دایک بوو. لە دنیای پڕ لە زوڵم و ستەمی دەرەبەگایەتیی ئەو سەردەمەدا گەورە بوو و، هەر بە هۆی هەژاری و هەڵاواردنەوە نەیتوانی بچێتە قوتابخانە و نەخوێندەوار مایەوە. پاشان بە بنهماڵهوە به هۆی سته‌م و زۆرداریی ئاغای دێ و نەبوونی ژیانێکی ئاسووده له “کانی‌زۆراب” باریان کرد و له ئاواییەکانی ناوچه‌ی “بابۆسی” بانه گیرسانه‌وه. مسته‌فا به هۆی نه‌بوونی زه‌وی و زار ده‌ستی به شوانی کرد. لە تەمەنی ٢٥ ساڵییدا باوکی لەدەست دا و پاش ماوەیەکیش دایکی خۆشەویستی و، بەم جۆرە دەردەکانی لەسەر یەک کەڵەکە بوون.
زوڵم‌وزۆری ژاندارمه‌کان وای له خه‌ڵک کرد که مسته‌فا چه‌كێک بکڕێ و له ده‌رفه‌تی له‌باردا به‌رانبه‌ر ژانده‌رمه‌کان ڕابوه‌ستێ و دیفاع له خۆی و خەڵک بکا، هه‌ر ئه‌وده‌م بوو که تیشکی هیوا و ئازادی له ناوچه‌ی مه‌هاباد هه‌ڵات و کۆماری کوردستان به ده‌ستی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د دامه‌زرا. مسته‌فا وه‌ک هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر شادیی له دڵدا گه‌ڕا و بۆ پارێزگاری له کۆماری تازه دامه‌زراوی کوردستان بوو به پێشمه‌رگه و چالاکانه له شه‌ڕه‌کانی میره‌دێ، کۆننهڵان و ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت له سه‌رده‌می کۆمار‌دا به‌شداریی کرد. پاش ئه‌وه‌ی کۆمار به ده‌ستی ڕێژیمی پاشایه‌تی و نۆکه‌رانی ڕووخا، مسته‌فا قه‌ت دوژمنایه‌تیی ڕێژیمی به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد له بیر نهچووەوە، قه‌ت وره‌ی شۆڕشگێڕی به‌رنه‌دا و له به‌رانبه‌ر زوڵم و سته‌می ژاندارمه‌کاندا ملی که‌چ نه‌کرد. مام مسته‌فا له نێو خه‌ڵکدا به هۆی کرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه و دڵسۆزیی به ئینسانێکی به بیروباوەڕ ناسرابوو له به‌رانبه‌ر ناحه‌قییدا ڕاده‌وه‌ستا.
شه‌هید مسته‌فا دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ جارێکی دیکه‌ش بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد ده‌ستی دایەوە چه‌ک و بێ سێ و دوو کردن هاتەوە نێو ڕیزی پێشمەرگهکانی حیزبی دێموکراتی کورستان، تا ڕێگای پێشه‌وا درێژه پێ‌بدا و ئامانجه له‌مێژینه‌کانی گه‌لی کورد به حه‌ول و تێکۆشانی بێوچانی بێنێته دی. مام مسته‌فای به بیر و باوه‌ڕ له شه‌ڕی ٣ مانگه وه‌ک ئاربابای سه‌رکه‌ش به‌رانبه‌ر به هێرشی دوژمنان ڕاوه‌ستا له سه‌نگه‌ردا وره‌ی ده‌دا به هاوسه‌نگه‌رانی، هانی ده‌دان هه‌تا قورس و قایمتر له به‌رانبه‌ر هێرشی دوژمنانی کوردستاندا، که هه‌ڕه‌شه له مان و مەوجوودیەتی گه‌لی کورد ده‌که‌ن بوه‌ستن.
ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ئه‌زموونی له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌خسته سه‌ر یه‌ک. به هۆی کارامه‌یی و باوەڕی لە بڕاننەهاتووی له‌م ته‌مه‌نه‌دا به ورەوە هاوده‌می شاخ و کێوه‌کانی کوردستان بۆ ڕزگاری و وه‌دیهێنانی ئامانجی حیزب بوو. لەگەڵ پێشمەرگە لاوەکاندا بە سەبر بوو و دڵسۆزانە ئەزموون و وانەکانی ژیانی پێشمەرگایەتیی خۆی پێ دەوتنەوە.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بوو به هۆی ئه‌وه مسته‌فا ڕه‌حیمی له پاییزی ٦٢ به فه‌رمانده‌ریی ده‌ستەیه‌ک له پێشمه‌رگه‌کان دیاری بکرێ. ئەو به کرده‌وه نیشانی دا شیاوی ئه‌م بەرپرسایەتیییە و ده‌توانێ به‌رپرسایه‌تیی زیاتریشی به هۆی لێهاتووییەوە پێ بسپێردرێ. مسته‌فا وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی به‌وه‌ج و کارامه له شه‌ڕه‌کاندا ڕۆڵی خۆی ده‌نواند و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا بوو، به به‌رنامه‌وه شه‌ڕی ده‌کرد. شه‌ڕه‌کانی کهلییخان، چۆمی ڕه‌شه قه‌ڵات، ئاربابا، ده‌وسێنه، پشتی کانیناو، پشتی بۆیه‌ن، ڕێگای بانه-ئارمەرده و بانه-سەردهشت؛ هه‌مووی شاهیدی بۆ بوێری و ئازایه‌تیی ئه‌م قاره‌مانه نه‌مره و ئه‌م دڵسۆزه نیشتمانپه‌روه‌ره و فه‌رمانده ههڵمهتبهرە ده‌ده‌ن. دوژمن به بیستنی ناوی زراوی ده‌چوو چونکه ده‌یانزانی له هه‌ر شه‌ڕێکدا به‌شداری بکا ناتوانن خۆ ده‌رباز بکه‌ن.
مسته‌فای قاره‌مان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ لێهاتوویی و کارامه‌یی خۆێ پتر ده‌رده‌خست پاش ماوه‌یه‌ک به فه‌رمانده‌ریی لکی شه‌هید حه‌مه‌ده‌مینی مەعرووفی له هێزی ئاربابا دیاری کرا. ناوبراو به هه‌موو هه‌ست و وجوودیه‌وه له ئامانجه‌کانی گه‌ل دیفاعی ده‌کرد. هه‌رچه‌ند یه‌کێک له کوڕه‌کانی به ناوی ئه‌حمه‌د شه‌هید بوو، به‌ڵام شه‌هید بوونی ئه‌حمه‌دی کوڕی ئیمان و بڕوای له خه‌بات دژی دوژمنانی زیاتر کرد. شه‌هید مسته‌فا فه‌رمانده‌یه‌کی ئەرک‌وەخۆگر بوو. پیلانه‌کانی دوژمنی پووچه‌ڵ ده‌کرده‌وه، هه‌میشه هاوڕێکانی به ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕانه ڕێنوێنی ده‌کرد. وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا بەداخەوە ڕۆژی ٢٨ـی گەلاوێژی ١٣٦٤ گیانی بە نیشتمان بەخشی.